دڵۆڤان♡
رفتن به کانال در Telegram
«بەناوی خودای دڵۆڤان» ژوورێک تایبەت بە شێعر و گورانی ڕەسەنی کوردی 📽 ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ، سڕینەوەی ئازادییە لە ڕۆحماندا🕊 شێرکۆبێکهس❤️ بۆ ئاڵوگۆر👇🏼 @Dlllowan دڵۆڤان بە واتای<خاوەن بەزەیی،دڵنەرمی،مێهرەبان> https://t.me/dloowan
نمایش بیشتر1 084
مشترکین
-124 ساعت
-17 روز
-930 روز
آرشیو پست ها
1 084
هەمیشە ئەو گۆرانیە دەمباتەوە ئەو بیرەوەریە کۆنانەی مەکتەب لە ڕۆژهەڵات کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانمان بە دەنگێکی بەرز دەمانگوتوە…ئاخ
هیچ کات نەماندەزانی هەر کاممان چمان لێ بەسەردێت واماندەزانی هەمیشە منداڵ و بێ خەم دەمێنینەوە.
کاتێک مامۆستاکانمان پەیان دەگوتین پەلە مەکەن بۆ گەورە بۆن ڕۆژێک دێت حەسرەت بۆ ئەو ڕۆژانە دەخۆازن پێکەنینمان دەهات.
ئەمن ئێستا لە وڵاتی غەریبیەوە دەبێت گوێی لەو گۆرانیە ڕابگرمو بەیادی ئەو ڕۆژانە فرمێسک برێژم درووست لەوکاتانە دا کە لە هەمیشە تەنیاترم لێرە و هەردەم بیری ئازیزانم دەکەم.
بریا هەموو ئەو شتانە خەون بان و دایکم ل خەوی هەستاندبام کچم هەستە بۆ مەکتەب درەنگت دەبێت…
غەریبیتان دەکەم😔
@dloowan
1 084
شەڕ کۆتایی هەر دێ
و سەرکردەکان یەکتر لە ئامێز دەگرن
و ئەو دایکە پیرە دەمێنێتەوە کە
چاو لە ڕێی کوڕە کوژراوەکەیەتی
و ئەو کیژۆڵەیەی چاوەڕێی خۆشەویستەکەیەتی
و ئەو منداڵانەی چاوەڕوانی باوکە قارەمانەکانیان دانیشتوون
نازانم کێ بوو نیشتمانی فرۆشت
بەڵام دیتم کێ بوو ئەوەی بەهاکەی دا ...
#مەحموود_دەروێش🌿
@dloowan
1 084
Repost from 𝑮𝒖𝒍 | گوڵ
کە تۆ وەک مرۆڤێکی کورد لە دایک دەبیت مەحکوومیت بەوەی جیاواز بژیت لە مرۆڤانی هەر جێگەیەکی تری سەر ئەو زەویە، بیربکەنەوە چەند جیاواز چەند خەمناک چەند سەرنج ڕاکێش و لە هەمان کاتدا چەن قورسە بوونت، مێژووت، خاکت، ڕەسەنایەتیت و ڕابردووت بەردەوام و بەردەوام لە ژێر هەڕەشە و سووکایەتی و لە ناوبردن و شەڕ و مردنە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانە تۆ هێشتا زیندوویت هێشتا بوونت هەیە هێشتا هەڵگڕی ئەو شووناسە هەلاهەلا بوەی کە تەواوی جیهان دژیین؛
ئەوە بۆ من هەم سەرنجڕاکێش و جوانە هەم تاڵ و بریندارکەرە و هەم زۆر جار شانازی پێوە دەکەم چۆن ئەگەر نەتەوەکانی تر لە زەمەنێکا لە ژێر ستەم بووبن و قوربانیان دابێت بۆ خاکەکەیان، ئەوە ئێمەی کورد ئێستاش خەریکین قوربانی دەدەین، ئێستاش ئەو خاکەمان خۆش دەوێت و عاشقانە بۆی دەڕوانین...
ئێستاش گۆرانی عەشق و ئەوین لەو خاکە دەگوترێ، جا تامی عەشق و گۆرانی و جوانی لە ناو خاکێکی هەلاهەلا بوو و بریندار زۆر جیاوازترە لە ناو خاکێکی بێ برین و بێ کێشە...
ئێمە لە نێو مردنەوە هەنگاو دەنێین، لە کاتێکدا گوێیەکانمان هاخندراون بە وشەکانی شەڕ، مردن، کووشتن، بڕین و سووتان بەڵام هەرواش ئێمە تینووی سەربەستی و ئازادین☀️🕊"
𝑮𝒖𝒍 | گوڵ
اکنون در دسترس! پژوهش تلگرام ۲۰۲۵ — مهمترین بینشهای سال 
