ch
Feedback
دڵۆڤان♡

دڵۆڤان♡

前往频道在 Telegram

«بەناوی خودای دڵۆڤان» ژوورێک تایبەت بە شێعر و گورانی ڕەسەنی کوردی 📽 ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ، سڕینەوەی ئازادییە لە ڕۆحماندا🕊 شێرکۆبێکه‌س❤️ بۆ ئاڵوگۆر👇🏼 @Dlllowan دڵۆڤان بە واتای<خاوەن بەزەیی،دڵنەرمی،مێهرەبان> https://t.me/dloowan

显示更多
1 084
订阅者
-124 小时
-17
-930
帖子存档
sticker.webp0.03 KB

بێکەس ئەیوت: هەر خۆشیەک لەبەر ئەکەم، یان قۆڵەکانی درێژە، یاخود کورتە، یاخود فشە، یاخود تەنگە بە بەری من، هەر خەمێکیش لەبەر ئەکەم، ڕێک ئەڵێی بۆ من کراوە لە هەر کوێ بم. #بێکەس🍃 @dloowan

چاوەڕێم که له ژێر سێبەری دارەکان، کاتێ درەخت چڵ دەر ئەکا و لقەکانی تێر بۆ ناکەن سەوزی بەهار و دەمرن ! #فەرهاد_پیرباڵ🌱 @dloowan

هەمیشە ئەو گۆرانیە دەمباتەوە ئەو بیرەوەریە کۆنانەی مەکتەب لە ڕۆژهەڵات کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانمان بە دەنگێکی بەرز دەمانگوتوە…ئاخ هیچ کات نەماندەزانی هەر کاممان چمان لێ بەسەردێت واماندەزانی هەمیشە منداڵ و بێ خەم دەمێنینەوە. کاتێک مامۆستاکانمان پەیان دەگوتین پەلە مەکەن بۆ گەورە بۆن ڕۆژێک دێت حەسرەت بۆ ئەو ڕۆژانە دەخۆازن پێکەنینمان دەهات. ئەمن ئێستا لە وڵاتی غەریبیەوە دەبێت گوێی لەو گۆرانیە ڕابگرمو بەیادی ئەو ڕۆژانە فرمێسک برێژم درووست لەوکاتانە دا کە لە هەمیشە تەنیاترم لێرە و هەردەم بیری ئازیزانم دەکەم. بریا هەموو ئەو شتانە خەون بان و دایکم ل خەوی هەستاندبام کچم هەستە بۆ مەکتەب درەنگت دەبێت… غەریبیتان دەکەم😔 @dloowan

🌈🥰
🌈🥰

شەڕ کۆتایی هەر دێ و سەرکردەکان یەکتر لە ئامێز دەگرن و ئەو دایکە پیرە دەمێنێتەوە کە چاو لە ڕێی کوڕە کوژراوەکەیەتی و ئەو کیژۆڵەیەی چاوەڕێی خۆشەویستەکەیەتی و ئەو منداڵانەی چاوەڕوانی باوکە قارەمانەکانیان دانیشتوون نازانم کێ بوو نیشتمانی فرۆشت بەڵام دیتم کێ بوو ئەوەی بەهاکەی دا ... #مەحموود_دەروێش🌿 @dloowan

زمانی کوردی👌❤️ @dloowan

خۆ ئەوەندە دوور نیی هەر تەنیا هەناسەیەکمان بەینە ئەی بۆچی دەنگم ناتگاتێ؟ #شێرزاد_حەسەن @dloowan

تۆخواکەی پێش ئەوەی خاکی ئەم وڵاتە خەمبارە قووتم دا هەر جارێ وەرە نێو خەونێکی ئاڵۆزم. #جەلال_مەلەکشا @dloowan
تۆخواکەی پێش ئەوەی خاکی ئەم وڵاتە خەمبارە قووتم دا هەر جارێ وەرە نێو خەونێکی ئاڵۆزم. #جەلال_مەلەکشا @dloowan

کە تۆ وەک مرۆڤێکی کورد لە دایک دەبیت مەحکوومیت بەوەی جیاواز بژیت لە مرۆڤانی هەر جێگەیەکی تری سەر ئەو زەویە، بیربکەنەوە چەند جیاواز چەند خەمناک چەند سەرنج ڕاکێش و لە هەمان کاتدا چەن قورسە بوونت، مێژووت، خاکت، ڕەسەنایەتیت و ڕابردووت بەردەوام و بەردەوام لە ژێر هەڕەشە و سووکایەتی و لە ناوبردن و شەڕ و مردنە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانە تۆ هێشتا زیندوویت هێشتا بوونت هەیە هێشتا هەڵگڕی ئەو شووناسە هەلاهەلا بوەی کە تەواوی جیهان دژیین؛ ئەوە بۆ من هەم سەرنجڕاکێش و جوانە هەم تاڵ و بریندارکەرە و هەم زۆر جار شانازی پێوە دەکەم چۆن ئەگەر نەتەوەکانی تر لە زەمەنێکا لە ژێر ستەم بووبن و قوربانیان دابێت بۆ خاکەکەیان، ئەوە ئێمەی کورد ئێستاش خەریکین قوربانی دەدەین، ئێستاش ئەو خاکەمان خۆش دەوێت و عاشقانە بۆی دەڕوانین... ئێستاش گۆرانی عەشق و ئەوین لەو خاکە دەگوترێ، جا تامی عەشق و گۆرانی و جوانی لە ناو خاکێکی هەلاهەلا بوو و بریندار زۆر جیاوازترە لە ناو خاکێکی بێ برین و بێ کێشە... ئێمە لە نێو مردنەوە هەنگاو دەنێین، لە کاتێکدا گوێیەکانمان هاخندراون بە وشەکانی شەڕ، مردن، کووشتن، بڕین و سووتان بەڵام هەرواش ئێمە تینووی سەربەستی و ئازادین☀️🕊"  𝑮𝒖𝒍 | گوڵ

ڕۆژێک دێ دەمرم لە رووناکترین سووچی تاریکی ئێوارەیێکدا دەم لە نێو دەمی خەیاڵێکمەوە دەگەم بە دوایین ئاواتی ژینم ئەو جار لە بەرزی ئاهەرایێکدا ڕێبوارێک ماندوو فۆ دەکا لە بن ژیلەمۆی شێعری ژینی رابردووم بێ خەبەر لەوەی زیندووم یان مردووم! #فەردین_میرزایی❄️ @dloowan

ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ، سڕینەوەی ئازادییە لە رۆحماندا..! #شێرکۆ_بێکەس @dloowan

باران بێ و دەنگی زیرەک بێ🫠❤️ #بۆکان🍁 @dloowan

#عه‌لی‌_هاوراز🍁 @dloowan

#عه‌لی‌_هاوراز🍁 @dloowan