عَنْقّاْءُ
رفتن به کانال در Telegram
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
نمایش بیشتر1 395
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-37 روز
-1530 روز
آرشیو پست ها
1 395
Repost from المفتقر إلى علم ربه العليم
أولية النور المحمدي
قال الشيخ محيي الدين ابن عربي الحاتمي رضي الله عنه: فڪل نبي من لدن آدم إلى آخر نبي ما منهم من أحد يأخذ إلا من مشڪاة خاتم النبيين، وإن تأخر وجود طينته فإنه بحقيقته موجود، وهو قوله ﷺ: (ڪُنتُ نَبِيًّا وآدَمُ بَيْنَ الماءِ والطِّينِ). وبيان ذلك أن الله سبحانه وتعالى لما خلق النور المحمدي ڪما أشار ﷺ إليه بقوله: (أَوَّلُ مَا خَلَقَ اَللَّهُ نُورِي) جمع في هذا النور المحمدي جميع أرواح الأنبياء والأولياء جمعة أحدية قبل التفصيل في الوجود الجمعي وذلك في مرتبة العقل الأول، ثم تعينت الأرواح في اللوح المحفوظ الذي هو النفس الڪلية وتميزت بمظاهرها النورية، فبعث الله الحقيقة المحمدية الروحية النورية إليهم نبيا ينبئهم عن الحقيقة الأحذية الجمعية الڪمالية. فلما وجدت الصور الطبيعية العلوية من العرش والڪرسي، ووجدت صور مظاهر تلك الأرواح ظهر سر تلك البعثة المحمدية إليهم ثانيا، فآمن من الأرواح من ڪان مؤهلا للإيمان بتلك الأحدية الجمعية الڪمالية. ولما وجدت الصور العنصرية ظهر حڪم ذلك الإيمان في ڪمال النفوس البشرية فآمنوا بمحمد ﷺ، فمعنى قوله: (ڪُنتُ نَبِيًّا) أنه ڪان نبيا بالفعل عالما بثبوته.
1 395
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
هەڵتەکاندنی شوبهەیەك دەربارەی «الاستغاثة»
زۆرجار نەیارەکانمان لە مۆدێرنە و سەلەفی سەردەم ئایەتێك دەکەن بە بەڵگە بۆ لێدان لە بانگکردنی پەیامبەران و پیاوچاکان و داخوازی لێیان. دەڵێن: “ئەوە نییە پەروەردگار دەفەرموێت«وَلَا تَدْعُ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ ۖ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِّنَ الظَّالِمِينَ» داوا مەکەن لە شتانێك کە هیچ سود و زیانیان نییە بۆتا. ئەدی بۆچی ئێوە داوا لە مردوو دەکەن؟!! ئێوە هاوشێوەی بت پەرستەکان داوا لە جگە خودا دەکەن کە بێت بە هاناتانەوە، بەمەش موخالەفەی ڕاستەوخۆی ئایەتی پەروەردگار دەکەن“.
لە وەڵامدا دەڵێین:
- سەرەتا با ئەو هەڵەیە ڕاست بکەینەوە کە ئێمە پێمان وا نییە جگە خوا کاریگەر بێت، بەڵکو دەیسەلمێنین ئەوە ئەوانن باوەڕیان بە کاریگەری دروستکراوەکانی خودا هەیە، گەر کەسێك موشریلبێت ئەوا ئەوانن کە پێیان وایە زیندو کاریگەری هەیە و لە توانای خۆیەوە دەتوانێت کار بکات.
- پاشان دەپرسین: ئایە وشەی«ولا تدعوا» لێرەدا«مطلق»ە یاخود«مقید». گەر بڵێن«مطلق»ە ئەوا هەمو جۆرە داواکردنێك پێی قەدەغە ئەبێت، تەنانەت داوای پەرداخێك ئاو لە کەسێك لە کاتی ماندوێتیدا، هەمان حوکم دەیگرێتەوە.
ئەگەر بڵێن«مقید»ە ئەوا دەپرسین: چی قەیدی کردووە؟. بە دڵنیاییەوە ڕونە لاتان کە دەڵێن: زیندووەکان توانای ئەو کارەیان هەیە بۆیە لەوانە نین«ما لا ینفعکم ولا یضرکم».
وەك وتم لە سەرەتاوە کە ئەمانە موشریکن نەك ئەهلی هاوارکردن لە مەشایخ. بەو پێیەی کاریگەریان بڕیارداوە لە جگە خوداوە. لێرەدا دەپرسین ئایە پێتان وایە ئەم کاریگەرییە بە ویست و دەسەڵاتی خودا و کاریگەری ئەوە یان لە خودی بەندەکان خۆیانەوەیە؟ ئەگەر بڵێن: بە ویست و دەسەڵات و کاریگەری خودایە. ئەوا ئێمەش دەڵێین: کەواتە خلافمان لەوە نەما، ئێمەش پێمان وایە ئەو پیاوچاکانە بە ویست و دەسەڵات و کارگەری خوداوە بەندن نەك خۆیان. کەواتە کێشەکەمان ئێستە لە جوزئیاتی باسەکەیە نەك کولی وە لە شرك دەرچوین بۆ بابەتێکی فقهی کە(ئایە مردوان پەیوەندیان هەیە بەم دنیایەوە لە جیهانی ڕوحەوە یاخود نا) کە پێشتر بە وردی ئەوەشمان سەلماندووە کە بەڵێ پەیوەندی ڕاستەوخۆ و نا ڕاستەوخۆ هەیە و کاریگەریش دروست دەکەن لەسەر ئەم جیهانە زیاتر لە کاریگەری بە جەستە زیندووەکان.
ئەگەر بڵێن: نەخێر کاریگەرییەکەیان بە خودی خۆیانەوەیە و زیندون لە جیهانی ماددەدا بۆیە کارگەرن بە ئیرادە و دەسەڵات و کارگەری خوداوە نییە. ئەوا دەڵێین: پیرۆزتانبێ موشریك بوون، ئەوە ئێوەن داوا لەوە دەکەن کە نە سود دەگەیەنێ نە زیان بە دەقی فەرمودەکەی(معاذ)«لو اجتمع أهل الأرض على ان ينفعوك بشيء لا ينفعوك بشيء إلا بشيء قد كتب الله لك». لە هەمان کاتدا لەڕوی عەقڵییەوە بڕیاری بێ دەسەڵاتیتان داوە بۆ خودا کە مەحاڵە بەهۆی بەڵگەی«التمانع» کە لە زنجیرەی(سەلماندنی عەقڵی بۆ ئیسلام) باسمان کردووە بە وردی.
- لە کۆتایدا لە لای ئێمە باسەکە ڕونە کە ئەم ئایەتە لەسەر بت پەرستەکان هاتووە، نادرێت بەسەر ئەهلی ئیماند، پاشان پێمان وایە کە هەموو شتێك بێ دەسەڵاتە لە زاتی خۆیدا و داواکردن لێی بەوەی لە خودی خۆیدا شتی بە دەستە، ئایەتەکە دەیگرێتەوە، کەواتە لای ئێمە قەیدەکە کاریگەرییە نەك زیندوێتی و مردوێتی، ئەو قەیدەشمان هەر لە بەڵگەی عەقڵی«تمانع» هێناوە کە بە عەقڵ مەحاڵە کاریگەری بۆ جگە خودا.
بۆیە داواکردن لە هەر کەس و شتێك بەو عەقیدەیەوە کە جگە خوا هیچ کاریگەر نییە لە زاتی خۆیدا، لە ڕوی عەقەدییەوە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە، موشریکەلانیش هیچ کات بەم عەقیدەیەوە داخوازیان نەکردووە تا بهێنرێنە ئاستی موسوڵمانانی یەكتاپەرست، بەڵکو پێیان وابووە ئەوانە خودان و حەقی خودایەتی و پەرستنیان هەیە و کاریگەرییان لە خۆیانەوەیە بەڵام بچوکترن لە(اللە) لە خودایەتی و کارگەریدا هاوبەشن لەگەڵیدا و حکمیان لای خۆیانەوەیە«اجعل الالهة الها واحداً؟!! ان هذا لشيء عجاب!».
والسلام علی من اتبع الهدی
#بەڵگەکانی_توسل
#الاستغاثة
#هەڵتەکاندنی_رویبضة
1 395
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
چ مرۆڤێکە ئەوەی کە دەگاتە ئاستێك لە «هیچ بوون» کە ئامادەبێت بۆ خودا نەك هەرداوای پاداشت نەکات بەڵکو لە پێناویدا بۆ هەتا هەتایە قبوڵی ئازار و مەینەتی بکات.
زمانی حاڵی ئەو کەسە ئەوەیە کە من نیم تۆیت، ناژیم بۆ ئەوەی پاداشتێك بۆ خۆم بەدەست بهێنم بەڵکو ئەژیم چونکە تۆ دەیخوازیت، خۆم ناپەرستم، بەڵکو تۆ دەپەرستم«لا اله الالله».
وە نەبێت پاداشتت بەکەم تەماشا بکەم بەڵام ئەوەش گەر ببێتە ئامانج ئەوا نەمپەرستویت«وما خلقت الجن والإنس إلا ليعبدون» چی لێ بکەم؟
«کل من عليها فان ويبقى وجه ربك ذل جلال والإكرام »
لا موجود إلا "هو".
#توراسی_عیرفانی
1 395
یەکێک لە کتێبە هەرە گرنگەکان کە هەرکەسێک ئەیەوێت لەتەسەوف و تەریقەت تێبگات پێویستە بیخوێنێتەوە
1 395
Repost from المكتبة الصوفية الشاملة GSL
كتاب التدبيرات الإلهيّة في إصلاح المملكة الإنسانيّة
📗تأليف : الشيخ الاکبر محي الدين بن عربي رحمه الله تعالی
تحقيق : دکتور محمد عبد الحي العدلوني
@sufinai
1 395
+1
وەک فێرکاریش ئەوەی کردومەتە ناو بازنەوە بیکەن و ناونیشانی ڤیدیۆکە بنوسن ئەیهێنێت و لە بەشی ترانزلەیت لە سەرەوەی ڤیدیۆکە بەشی کوردی سۆرانی هەڵبژێرن
1 395
ئەم بەرنامەیەش شتێکی خراپ نییە بۆ ئەوانەی عەرەبی یان ئینگلیزی نازانن
ڤیدیۆکانی یوتیوب ژێرنووسی کوردی ئەکات و ژێرنوسەکەشی شتێکی چاکە
1 395
Repost from AndroidKurd
Ztranslate Premium 1.85
🔤🔤🔤
🔤🔤🔤🔤🔤📱
یەکێکە لە باشترین ئەپەکانی موبایل بۆ سەیر کردنی ڤیدیۆی یوتیووب بە ژێرنووسی کوردی سۆرانی
گرینگ نییە ڤیدیۆیەکە بە چ زمانێک بێت راستەوخۆ بۆت تەرجەمە دەکات بۆ کوردی
ئەپێکە زۆر باشە بۆ فێربوونی هەر زمانێک کە تۆ بتەوێت
ژێرنووسی کوردی سۆرانی بۆ 101 زمانی جیهانی
وەشانی کوردی و چالاک کراوە بۆ ئەندرۆید
دەتوانیت ڤیدیۆ یوتیووب بە بێ ڕیکلام تەماشا بکەیت بە هەمان شێوە بە ژێرنووسی کوردی سۆرانی
پشتگیری کوالێتی بەرز دەکات
دەتوانیت ڤیدیۆ لە باگراوند پێ بکەیت
بە هیچ شێوەیەک ئەپەکە ئەپدەیت مەکەوە
فێرکاری دابەزاندنی فایلی apk لە تێلگرام بۆ ئەندرۆید ⬇️
😮 بۆ ئایفۆن و ئایپاد لێرە دابەزێنە 👇https://apps.apple.com/us/app/ztranslate-translate-youtube/id1601267434
لایک و کومێنت بکەندلێکی سوور دابنێ ❤️ فوولوی چەناڵیش بکە 👇 https://t.me/Apkkurd
1 395
سەیری ئەو ڤیدیۆیە بکەن
با بزانن هاککردن و لایەنی سەیبەرانی چەندە چەکێکی گەورەیە و پێویستە، بەتایبەت بۆ ئێمەی موسوڵمان
1 395
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
#هەڵوێستە
گۆڕانکاری لە کوردستان لەناو حیزبە ئیسلامییەکانەوە ناکرێت بەڵکو تەنها ئەتوانن لە بواری ئەخلاقی کۆمەڵگەدا کار بکەن، هەر بۆیە دەبگدان پێیان کارێکی باشە، بەڵام دەسەڵات لای ئەو لایەنەیە کە چەکی لە دەستدایە، بۆیە پێویستە ئەو کوتلە ئیسلامییەی کە لە پۆستی پێشوا باسم کرد لەناو حیزبەکانی دەسەڵات دەستی بگات بە چەك و لەو سلکەیا کوتلەکە دروستبێت، وە ئەونەی ئاگادارم لەناو یەکێتی ئەوە دروست بووە و لە داهاتوشدا ئەگەری بەهێز بوونی هەیە هەرچەندە ئاڕاستەکە مەدخەلیەتە(بەڵام سەلمێنەری ئەوەیە کە ئیلتیزقمی شەرعی چیتر تابۆ نییە لەناو ئەو حیزبە).
ئیسلامییەکان توانای دەرهێنانی کادرەکانی خۆیان لە زیندانی پارتی و یەکێتیدا نییە، بۆیە ناتوانیت زیاتر لە مونەززەمەیەکی خێرخوازییان لێ چاوەڕوان بکەیت چونکە بێ چەکن.
#باسێکی_سیاسی
1 395
نە ئیسرائیل لەو ئاستەیە وەڪ ئەوەی خەڵڪ بتێڪیان بۆی دروست ڪردووە لەناو مێشڪی خۆیان ... نە ئێرانیش ئەو هێزەیە بەهۆی ڪردەیەڪی وا بە حەق و دڵسۆز لە قەڵەم بدرێت
تەواوی بابەتەکە:
t.me/+gBJNcrjripczMTZi
1 395
نە ئیسرائیل لەو ئاستەیە وەڪ ئەوەی خەڵڪ بتێڪیان بۆی دروست ڪردووە لەناو مێشڪی خۆیان ... نە ئێرانیش ئەو هێزەیە بەهۆی ڪردەیەڪی وا بە حەق و دڵسۆز لە قەڵەم بدرێت
تەواوی بابەتەڪە:
t.me/c/1853264229/56
1 395
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
ئەنجامدانی تاوان كارێكی مرۆڤانەیە، بەڵام بەهانە هێنانەوە بۆ تاوانكاری، كارێكی شەیتانییە.
كاتێك ئادەم تاوانی كرد، ڕاستەوخۆ وتی:
رَبَّنا ظَلَمْنا أَنْفُسَنا.
بەڵام ئێبلیس كە تاوانی كرد دەستی دایە مینجە مینج و وتی:
انا خیر منە - بما اغویتنی - انا خیر منە.
#توراسی_عیرفانی
1 395
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
یەك خستنی ئوممەت بە یەكخستنی مەزهەب.
ڕاوڕوتێك بۆسەر خێوەتگەشڕی بانگەشەكارانی یەكخستنی ئوممەت بە قبوڵكردنی ڕای جیاواز.
ڕای منیش قبوڵكەن لەسەر مەزهەبی خۆتان
#ڕەدی_لادەران
1 395
Repost from پێشەکی
پەروەردەکارەکانی ئەبو مدیەنی تیلمسانی و هۆنراوەکانی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس. سەیری ئەو کەسایەتییە جیاوازانە بکە؛ بە مەبەست لە کۆمەڵە جیاوازەکان ناوم هێناوە، تا بزانیت هەموان شیعریان نووسیوە.
جیا لە شیعر، ڕۆمانە بەرزەکان و چیرۆکە بەهادارەکان قسەیەک نین بۆ بێتاقەتی بیانخوێنیتەوە. ئەم گۆزەیەی ئەزموونی مرۆڤایەتی بە گاڵتە ئاوی ئەدەبیاتی لێ ناڕژێت. ڕاستییەکەی ئەوەیە ئاسۆیەک لە هزری مرۆڤدا هەیە بە ئەدەبیات دەکرێتەوە. هەندێ دانە لە دەروونی مرۆڤدا هەن بەبێ خاکی بەپیتی ئەدەبیات سەوز نابن. ئەدەبیات هیچت بۆ نەکات، فێرت دەکات لە سروشتی مرۆڤ و زمان و دونیا تێبگەیت؛ حاڵیت دەکات بە شێوەیەکی میکانیکییانە مامەڵە لەگەڵ هیچشتێکدا نەکەیت. دەوڵەتی مۆدێرن و فەلسەفەی زانستی مۆدێرن وەکو ئامێرێک لەگەڵ هەمووشتێکدا دەجوڵینەوە، هەندێک لە ئەهلی دینی ئێمەیش بە هەمان ئەقڵیەت لەگەڵ دین و دونیا و خەڵکیدا دەجوڵێنەوە. تا هەڵە تێنەگەن، لێرەدا مەبەستم لە حەرام و حەڵاڵ نییە، ئەوەی حەڵاڵە حەڵاڵە و ئەوەیشی کە خودا حەرامی کردووە هەر حەرامە. بەڵکو مەبەستم لەو دۆخە ڕەقەیە کە لەناو ئێمەدا سەری هەڵداوە، هەروەها ئەو ڕواڵەتپەرستییەیە کە ئەگەر سەیری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت بێشک هەستی پێ دەکەیت.
بە کورتی: خوێندنی زانستە شەرعییەکان کارێکی هێندە بەڕێزە ستایش ناکرێت، بەڵام بە تاقی تەنیا بەس نییە. داواکارانی زانست، هەوڵ بدەن فێری ئینگلیزی بن، لە کەلام و بابەتە ئەقڵییەکاندا خۆتان شارەزا بکەن، ئەمجارە کە نەسەفی گوتی "العلم بها متحقق، خلافا للسوفسطائية" بزانن لە ئێستایشدا دەیان کۆمەڵەی هاوشێوەی سۆفستاییەکان هەن؛ لە دامەزراوە مۆدێرنەکان بکۆڵنەوە و بزانن چۆن دروست کراون، بگەڕێن بزانن مێژووی ئیسلام چی تیادایە، سەبارەت بە مێژووی ئەفریقیای ئیسلامی بخوێننەوە و بزانن خەلافەتی فوتە تۆرۆ چییە، ئاگاداری بەرهەمی ڕۆژهەڵاتناسان بن، تیۆرە نوێیەکان بپشکنن، بپرسن لە بەرهەمەکانی شکسپیردا جولەکەکان هێندە بێزراون، بگەڕێن و تێبگەن بۆچی دۆستۆیڤسکی کاریگەریی لەسەر نیچە و فرۆید و یۆنگ داناوە، خوێندنگەی مۆدێرن لە هەموو جیهاندا جێگیر کراوە. دەیان و بگرە سەدان پرسیاری گرنگ هەن یارمەتیمان دەدەن باشتر لە دۆخی ئێستامان تێبگەین، بەڵام بەم ئەقڵیەت و ڕێکردنەوەی ئێستاوە، دوورین لە پرسیار و لە وەڵامیش هەر بگەڕێ.
1 395
Repost from پێشەکی
قسەیەک سەبارەت بە خوێندنی زانستە شەرعییەکان و مەنهەجی حوجرە
مەنهەجی حوجرە مەنهەجێکی تا بڵێی تۆکمە و پتەوە، ئەمەیش پێویستیی بە شایەتیدانی من نییە. ئەم مەنهەجە بەرهەمی کارکردنی کەڵەکەبووی سەدان ساڵی هەزاران زانای فیکربڵندی ئیسلامە. خوێندنکارانی زانستە شەرعییەکانیش شایستەی زۆرترین ڕێزن، چونکە ڕێگەی بوون بە میراتگری پێغەمبەرانیان گرتووەتە بەر.
سەرەڕای هەموو ئەوانەیش، هەندێک بابەت هەن پێویستە باس بکرێن، هەندێک کێشەیش هەن باسنەکردنیان لە زیانی مەنهەجی حوجرەیە نەوەکو قازانج. لێرەدا باسی سێ خاڵ دەکەم کە پێم وایە کێشەن و وایش پێ ناچێت ئەهلی حوجرە نیازیان هەبێت چاکیان بکەن.
١- لاوازی لە زانستی کەلامدا
خوێندکارانی ئەمڕۆی زانست (توڵابەکانی عیلم) لە زانستی کەلامدا لاوازن، بۆیە هەمیشە پەنا بۆ ئاسانترین شێوەی بەرگری لە ئایین دەبەن. بەڵگەت لەسەر ئەمە دەوێت؟ سەرنج بدە دیارترین وەڵامدەرەوەکانی بیرە لادەرەکان و فەلسەفە نوێیەکان لە وڵاتی ئێمەدا کێن؟ کێیە لە وەڵامی ئەوانەدا کتێب دەنووسێت؟ لە ڕاستیدا دەبێت کەلامییەکان لەم باڵەوە چالاکترین بن، چونکە ئەرکێکی سەرەکیی کەلام دروستکردنی قەڵایەکی سەلامەتە لە دەوری ئایین. کەسانێک دەناسم دەڵێن کوا بۆ کەس بەهۆی کەلامەوە ئیمان ناهێنێت، بێئاگا لەوەی کەلام زیاتر ڕۆڵی قەڵایەکی تۆکمە دەگێڕێت، تاوەکو چەکی هێرشبردن.
لە دەرەوەی زانستی کەلامیش، خوێندکارانی زانست هیچ تێگەیشتنێکیان بۆ فەلسەفە هاوچەرخەکان نییە، خۆ ئەگەر هەیشیانبێت بە گشتی تێگەیشتنێکی هێندە ڕواڵەتییە دەبێت خۆزگە بخوازیت هەر نەیانبوایە. بۆ نموونە لە بابەتی زانست و ئیسلامدا ئەم ئەهلە بدوێنە، جا بزانە کەسیان لە ڕیشەی زانستی مۆدێرن ورد بوونەتەوە و ئاگادارن لە چ باڵێکەوە هێرش دەهێنێتە سەر جیهانبینیی ئیسلامی؟ بزانە چ ڕوونکردنەوەیەکیان پێیە بۆ ئەوەی بۆچی زانستی مۆدێرن لە ڕۆژئاوا دەرکەوت و لای ئێمە دەرنەکەوت؟ هەروەها چ جیاوازییەک لە نێوان زانستی هاوچەرخ و زانستی ڕابردوودا هەیە؟ لەم بابەتە و سەدان بابەتی گرنگی پەیوەندیداردا لەگەڵیاندا بدوێ، بۆت دەردەکەوێت یان هیچی لێ نازانن، یان هەروەکو کەسێکی ئازایی زانیارییەکی سەرەتاییان هەیە.
٢- گرنگینەدان بە زمانی ئینگلیزی و ئەوەی تیایدایەتی
شێخ عەبدولحەکیم موراد دەڵێت ئێستا زمانی ئینگلیزی زمانێکی ئیسلامییە. ئەم قسەیە زۆر ڕاستە، چونکە ئەوەندە توێژینەوە بە ئینگلیزی لەسەر ئیسلام نووسراوە، زۆرێک لە چەمکەکان جێی خۆیان گرتووە. ئێستا زۆرینەی بەرهەمەکانی زۆرێک لە زانایانی موسوڵمان بە ئینگلیزی هەیە، هەروەها کۆمەڵێک لە دیارترین توێژەر و زانا موسوڵمانەکان بە ئینگلیزی دەنووسن. بەڵام لە هەموو ئەمانە بگەڕێ، چونکە ئەگەر تۆ نیازت فێربوونی زانستە شەرعییەکان بێت، عەرەبی لە ئینگلیزی بێنیازت دەکات. فێربوونی ئینگلیزی دەرگای تێگەیشتنت لە شارستانیەتی رۆژئاوا بۆ دەکاتەوە، ئەمەیش لەم ڕۆژەدا لە تا بڵێیت پێویستە. گرنگترین ئەو ڕەخنانەی بەم زمانە لە شارستانیەتی ڕۆژئاوا گیراون بە عەرەبی دەست ناکەون، ئەوە لە کوردی هەر بگەڕێ. بۆ نموونە بابەتی ڕەخنە لە پەروەردەی مۆدێرن یەکێکە لەو بابەتانەی لەم کەناڵەوە زیاد لە جارێک باسمان کردووە، کەچی بە زمانی عەرەبی و فارسی کەمترین بابەتت لەسەریان دەست دەکەوێت، خۆ ئەگەر هەیشبن، بەو ئاسانییە ناتوانیت دەستت پێیان بگات. دەی تۆ دەتوانیت لە جێگەی خۆتەوە دەیان و سەدان کتێب و بەرنامەی ئینگلیزی لەسەر پەروەردەی مۆدێرن دەست بخەیت و لە یەکێک لە گرنگترین دامەزراوە هاوچەرخەکان تێبگەیت.
ئەگەر سەیری زانایانی بەر لە سێسەد ساڵی ئەم ناوچەیە بکەیت، دەبینیت ئەوەی کوردە عەرەبی و فارسی و تورکیشی زانیوە. ئەوەی تورکە فارسی و عەرەبییشی زانیوە، بەم شێوەیە کاتێک زانایان زانیویانە زمانێک هەیە سوودیان پێ دەگەیەنێت، خۆیان لێ بێبەش نەکردووە. سەیرە لەم سەردەمەدا کە هێندە پێویستمان بە ئینگلیزییە (تەنها باسی لایەنی مەعریفی دەکەم، نە کار و نە هیچشتێکی ترم مەبەست نییە)، خوێندکارانی زانست هێندە تیایدا کەمتەرخەم بن. لەوەیش سەیرتر ئەوەیە کەسانێک هەن زمانەکە دەزانن، بەڵام هەرگیز پێی ناگەڕێن بۆ مەعریفە، چونکە وا قەناعەتیان کردووە عەرەبی لە هەموو زمانێکی تر بێنیازیان دەکات. جێی باسە زانایانی بەتەمەنمان گلەییان لەسەر نییە، چونکە سەردەمی ئەوان جیا بووە، بەڵام لاوەکان شایستەی ڕەخنەن.
٣- نەشارەزایی لە ئەدەبیاتدا
گاڵتەجاڕترین ئەقڵیەت ئەو ئەقڵیەتەیە کە وا دەزانێت ئامانج لە ئەدەبیات هەر کاتبەسەربردن و جەوخۆشکردنە. تەماشای شارستانیەتەکەت بکە و بزانە چەند زانا دەدۆزیتەوە شاعیر نەبووبێت؟ ئیمامی شافیعی شیعری دەنووسی، ئیبن قەییم شیعری دەنووسی، ئیبن سینا شیعری دەنووسی زۆرێک لە زانستەکان لە شێوەی شیعردا تۆمار کراون، ئیبن عەرەبی هەزاران دێڕ شیعری هەیە؛ بەرزترین بەرهەمە ئەدەبییەکان هی تۆن: مەسنەویی مەولانا، مەموزینی خانی، مەنتیقول تەیری عەتار، هۆنراوە
1 395
هەموومان منداڵەکانمان دەپۆشین لەکاتی سەرمادا ، ئەی کێ منداڵی غەززە دادەپۆشێت لە سەرمای زستاندا؟
بەشداربە لە هەڵمەتی «ژەمێک بۆ غەززە» کە پێکهاتووە لە دابینکردنی
🟡خـــێـــمــە
🟡چـــــــــادر
🟡کەلووپەلی زسـتان
🟡خــــواردن
زانیاری زیاتر بزانە ☟
t.me/jangyragayandn/21058
ـ
