Rawa Abdulla
رفتن به کانال در Telegram
لەڕاستی دا ئاوارەیی هەنێکجار ئەوەنیە ماڵت نەبێ، بەڵکو ئەوەیە کە نەزانیت بچی بۆ کوێ لە پەنجەرەکەوە سەیردەکەیت و هەست دەکەیت دەبایە تۆ لە شوێنێکی تر بایتایە. ئەوە ئاوارەییە.. ٫٫
نمایش بیشتر580
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+17 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
580
خراپترین شت یادەوەرییە باشەكانن ئەو یادەوەرییە نیوە گیانانەی لەناو چوارچێوەیەكی كۆندا هەڵواسراون تا ماڵەكەت سەراوژێر بكەن!. وەختێك دەگریت تۆ جوانی. وەختێك لە پەنجەرەوە سەردەردێنی و زەردەخەنە دەكەیت تۆ جوانیت. كاتێك شەرم دەكەیت تۆ جوانی. تەنانەت ئەو ڕۆژانەش بەجێم هێشتیت هێشتا هەر جوان بوویت و بۆ هەمیشە جوانیت..
580
گەر بەیانیان ژنی ڕۆماننووسێکی ئەمریکای لاتین و نیوەڕۆیان ژنی شەقاوەیەکی لاس فیگاس و ئێواران ژنی شاعیرێکی پاریسی و شەوان ژنی قاچاغچییەکی مەکسیکی بیت؛ لە داخی دووری من، وەحشیانە خۆتیان لێ بئاڵێنی. سێکست لەگەڵ شۆفێرەکانی مێردەکانیشتدا هەبێت، لە شوێنی پەڕاوەکردنی بوتیکەکاندا ماچ بەسەر شاگردەکاندا ببەخشیتەوە. هەموو وزەی خۆت لە چاوەکانتدا کۆبکەیتەوە تا پیاوان بهێنیتە سەر چۆک، تەنیاییەکانت لەگەڵ کوڕە ئەسمەرێکی گەرمیانیدا بگوزەرێنی، خەمۆکییەکانت لە باوەشی دەنگخۆشێکی موکریانی بەسەر ببەی، دڵتەنگییەکانت، دەستت لەنێو مووی سەر سنگی پیاوێکی کوێستانی بێت، توڕەییەکانت بە سێکسێکی پەلەی پیاوێکی ژنکوژی دەشتی دامرکێنی.
ئیرەییم نابزوێ،
کاتێ ناوم دەبیستی
دڵت هاڕەی دێت!
” دلاوەر ڕەحیمی
580
باڵەكان ئازادین، تەنها كاتێك لە فڕیندان، دەنا بێ فڕین كۆڵێكی قورسن بە پشتتەوە.
» مارینا تسفێتاێڤا
580
من وا ھەست دەکەم خودی خۆم لە تەنیاییدا مرۆڤێکی باشترم. دەزانم کە لە تەنیاییدا ھیچ ھۆکارێک بۆ درۆکردن نابینمەوە و ئەمەش چانسێکی گەورەیە... وە گرنگتر لەوەش پێویست ناکات و ناچار نیم بەرگری لە خواست و ئارەزووی کۆمەڵ بکەم کە لەگەڵ مندا ناسازن و خاڵی ھاوبەشمان نییە. ھەر لێرەوەیە کە دەڵێم: «من خۆمم.»
“ عەباس کیاڕۆستەمی
580
بە شەو دونیا جۆرێکی دیکەیە، بەشەو ئاسان نیە لەهەموو شتێک تێبگەیت، نەک تەنیا لەبەر ئەوەی دونیا تاریکە، بەڵکو لەبەر ئەوەی مرۆڤەکانیش بەشەو جۆرێکی ترن..
“ بەختیار عەلی
580
کاتێک لە زریانێک دێیتە دەرەوە، ئیتر تۆ ئەو کەسە نیت کە هەنگاوت ناوەتە ناو زریانەکەوە.
“ هارۆکی مۆراکامی
580
جارێکیان پێت وتم کە من پاک و بێگەردم، بەڵام من وا نیم. من تەنها مرۆڤێکم هەوڵ دەدەم جێگەیەک بۆ خۆم لەم بوونەدا بدۆزمەوە، ئەم جێگەیەش جگە لە سێبەری تۆ، لە هیچ شوێنێکی تر نادۆزمەوە.ئەگەر ماندوو بوویت بۆم مەنووسە، بەڵام هەرگیز لە نووسین مەوەستە. بێدەنگیی تۆ تاکە ژاوەژاوێکە کە ناتوانم بەرگەی بگرم. باش بە، نەک لەپێناو خۆت، بەڵکو لەپێناو من، چونکە ئەگەر لەدەستت بدەم، دوایین تاڵە دەزوو لەدەست دەدەم کە بە ژیانەوە دەمبەستێتەوە.
“ کافکا بۆ میلێنا
اکنون در دسترس! پژوهش تلگرام ۲۰۲۵ — مهمترین بینشهای سال 
