578
订阅者
无数据24 小时
+47 天
+130 天
帖子存档
578
بەڵام ئێستا تێدەگەم.. ئێمە لە هیچ شتێک یاخود لە هیچ یادەوەرییەک ڕاناکەین و هەڵنایەین، بەڵکو لەو شوێنانە ڕادەکەین، لەوکاتانە هەڵدێین کە تێیدا خۆمان بەجێهێشتووە و چیتر ناتوانین بیگەڕێنینەوە.
بۆ ئەوەشی دوور دوور بڕۆیت، جیهان زۆر گەورەیە، هێندە گەورەیە کە ئەگەر بە تەواوییش تێیدا ون بیت، کەس هەست بە نەبوونت ناکات. من تەنها ڕێگایەکم دەویست بۆ ڕۆیشتن، تا دوور دوور بڕۆم و بە ئارامی لەنێو ئەم بێدەنگییە گەورەیەی جیهاندا ون بم.. وەک مێلۆدییەک کە لە شەودا دەمرێت و هیچ شتێک لە دوای خۆی بەجێناهێڵێت..
578
ئێمە لە هیچ شتێک یاخود لە هیچ یادەوەریەک ڕاناکەین، لە هیچ یادەوەرییەکیش هەڵنایەین، بەڵکو ئێمە لەوکاتانە هەڵدێین کە تێیدا لەدەستچووین و خۆمان تێدا بەجێهێشتووە..
578
هەر پیاوێک لەجێیەکی دونیا ژنێکی هەیە کە تەنها بۆ ئەو دروستکراوە، ئەو لەوانی تر باشتر نیە، بەڵام ئەو تاکە کەسێکە کە بەڕاستی پێویستی پێیەتی، هەر ژنێکیش پیاوێکی لەمشێوەیەی هەیە. بەڵام ژمارەیەکی کەم لەم مرۆڤانە یەکتری دەبینن!
“ بۆریس ئاکۆنین
578
بۆ ئەوەی دوور دوور بڕۆیت جیهان زۆر گەورەیە، منیش لێرەم، ڕێگای خۆم دەدۆزمەوە و بەرەو دوور دەڕۆم و بە ئارامی لەنێو جیهاندا ون دەبم..
578
هیچکەس لەم ژیانە بەزیندوویی دەرناچێت... لەبەر ئەوە خواردنی خۆش بخۆ، لەبەر تیشکی خۆردا پیاسە بکە، ڕابکە بۆ کەنار دەریا، ڕاستی بڵێ و دڵت ئاسوودە بکە، خوێڕیبە، باشبە، ئیشی سەیر سەیر بکە، هیچ کاتت نیە بۆ هیچی تر..
“ هۆپکینز
578
هەر وەک پابلۆ نێروداش دەڵێ؛ به ئه‌سپایی ده‌ستده‌كه‌یت به مردن ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ر نه‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر گوێ له ده‌نگی ژیان نه‌گریت، به ئه‌سپایی ده‌ستده‌كه‌یت بەمردن ئه‌گه‌ر هه‌میشه لەڕێگهیهكی دووباره‌وه برۆیت، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ت نه‌گۆڕیت، ڕه‌نگاو ڕه‌نگ نه‌پۆشی، یان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نه‌ناسراو قسهنهكهیت! ئه‌مڕۆ ژیان ده‌ست پێبكه، ئه‌مرۆ ده‌ست له خه‌ته‌ر بده، ئه‌مرۆ كارێك بكه مه‌هێڵه به ئه‌سپایی بمریت..
578
هەموومان لەناو قوڕاوەکەداین، بەڵام هەندێکمان سەیری ئەستێرەکان دەکەین..
“ ئۆسکار وایڵد
578
لەناو دڵی هەر یەکێکماندا جیهانێکی شاراوە هەیە کە کەس ناتوانێت دەستی پێبگات!
“ هارۆکی مۆراکامی
578
ژیان تەنیا کاتێک بەرگەی دەگیرێت کە مرۆڤ گەیشتبێتە سەر ئەوەی کە کێیە، چ لە چاوی خۆی و چ لە چاوی دونیادا. هەموومان دەبێ لەگەڵ ئەوەدا ڕێکبکەوین کە چیین و کێین، وە دان بەوەدا بنێین کە ئەم حیکمەتە هیچ ستایشێکمان بۆ ناکات، کە ژیان مەدالیایەکمان بەسەردا نادات بەهۆی ناسین و بەرگەگرتنی بێهودەیی یان ئیگۆی خۆمان یان سەر ڕووتاوی یان سکی خاڵیمان، نەخێر.. نهێنییەکە ئەوەیە کە هیچ پاداشتێک نییە و دەبێت تا دەتوانین بەرگەی کارەکتەری خۆمان و سروشتەکانمان بگرین، چونکە هیچ بڕە ئەزموونێک یان تێڕوانینێک ناتوانێت کەموکوڕییەکانمان، خۆبەگەورەزانینمان، یان ئارەزووی خۆمان ڕاست بکاتەوە. دەبێت فێربین کە ئارەزووەکانمان هیچ دەنگدانەوەیەکی ڕاستەقینە لە جیهاندا نادۆزنەوە. دەبێت قبووڵی بکەین کە ئەو کەسانەی خۆشمان دەوێن ئێمەیان خۆش ناوێت، یان بەو شێوەیەی کە هیوامان بۆ دەخواستن، دەبێت خیانەت و ناپاکی قبوڵ بکەین و لە هەمووی قورس‌تر ئەوەیە کە کەسێک لە ئێمە وردتر بێت لە کارەکتەری یان زیرەکیدا.
“ ساندۆر مارای
