جەنگی ھۆشیاری
رفتن به کانال در Telegram
🔹ئێرە ناوەندی ھۆشیاری یە 🔹ھۆشیاربوونەوە لەوەی کە بەسەرماندا تێپەڕی و ئەوەی لە ئێستا و داھاتوودا ڕوودەدەن 🔹جەنگی ھۆشیاری جەنگی دووبارە ناسینەوە و دۆزینەوەی شووناسی مسوڵمانە 🔹بەئاگاییەوە لە ڕووداوە جیھانیەکان و پەیوەندیەکانیان بە تۆی مسوڵمانەوە
نمایش بیشتر8 815
مشترکین
-824 ساعت
-167 روز
+6730 روز
آرشیو پست ها
8 815
با مەلا ئەحمەوی کۆمیتە بزانێت و تێبگات و عاقڵ ببێت، کە من و حاجی کاروان و بێشومار مرۆڤی کورد، یەك دونیا دڵخۆشین کە ئەمانە نە کوردن نە دور و نزیك پەیوەندیان بە نەتەوەکەی سوڵتان سەڵاحەدینەوە هەیە.
با مەلا ئەحمەوی کۆمیتە بزانێت کە ئێمە لە بەرانبەر ئەم حەشەراتە هاوردە پۆڵەندی و ئۆکارانی و ئەوروپیانە جەنگمان هەیە کە هەرچی بەد ئەخلاقیە بەناوی سروتی تلمودیەوە لەیەکەمین قیبلەی مسوڵمانان ئەنجامی دەدەن.
گەر مەلا ئەحمەو مێزەر و مینبەر و دەعوەکەی بۆ خزمەتی پوچی دونیایی و حیزبی دۆڕاند، ئەوە ئێمە بەر لە جەنابی دەکرا چڕنوك لەماڵی دونیا گیر بکەین و خۆمان بەئاسانی بفرۆشین و هەزاران تێکستی داتاشراویش هەبوو بۆ ئەوەی خۆمانی پێ حەشار بدەین.
مەلا ئەحمەو، قیامەتت نەهاتوە هێشتا، دەرفەتت ماوە.
8 815
چەکدارێکی حوسیەکان بە قنناس لەسەر سەری چەکدارێکی سعودیە و دەیەوێت لێیدات، بەڵام دەبینێ نوێژ دەکات پەشیمان دەبێتەوە و دەڵێت: عەیبە نوێژ دەکات، پاشان هەر بەوەوە ناوەستێت، هاوڕێکانیشی تەهدید دەکات هەرکەس تەقەی لێکات ئەم بە قەناسەکەی لەناوچاوی دەدات.
ئەم دیمەن دڵخۆشی نەکردم، بەتەواوی پڕی کردم لە توڕەیی و لە جوێن و لە هاوار و ناڵەی سەدان قسەی دڵێك کە کەسیان گوێیان لێی نابێ.
ئێ بێ دەماغینە، بێ عەقڵینە، ئێوە یەك قیبلەتان هەیە، ئێوە لەبری ئەوەی پێکەوە ڕوی تفەنگەکانتان بکەنە دوژمنە ڕاستەقینەکە، کەچی لولەی تفەنگتان کردوەتە ناوچاوی یەك.
دەزانم ڕەنگە بڵێی حوسیەکان ٣ ساڵە لولەی تفەنگیان ڕو لە دوژمنی ڕاستەقینەیە، ئەمە تەواوە.
بەڵام قسەکەی من لەسەر بێعەقڵیەکە کە سەدان ساڵە تەنها ڕو لە قیبلە و ڕوو لە کەعبە باجەکەی دەدەن.
ئێمە تاکەی باجی ئەم کەرێتیە ئەدەین.!!
تاکەی باجی ئەم بێ دەماغیە دەدەین.!!
ئێمە تاکەی تێناگەین.!!
ئەمە لوتکەی #جەنگی_هۆشیاری ە
8 815
خاوەنی ئەو دەنگە ئاسمانیە ئەمڕۆ بەدەستی بێشەرەفترین و سەرسەریترن کۆمەڵە بەشەری سەر ڕوی زەوی شەهید بوو.
ئەمانە خەتەرن بۆسەر مرۆڤایەتی
ئەمانە ترسناکن بۆسەر بەشەریەت
8 815
لە هەموو دونیا پڕوپاگەندە و ڕیکلامی هەڵبژاردنەکان بە باس کردنی کۆمەڵێك پرۆژە و وەعد و بەڵێن و ڕەخساندنی هەلی کار و تا دوایی…
بەڵام لە کیانی #بەنوصەگیۆن تەعزیبدانی زیندانیە فەلەستینیەکان لەبەرچاوی کامێرا و گاڵتە کردن بە شعور و کەرامەتیان و هەڕەشەی کوشتنیان هەر بە لایڤ، ڕیکلامی هەڵبژاردنەکانە.
ئەوان شەعبی خۆیان دەناسن کە تینوی خــ،،وێـ،ن ڕشتنن، تینوی هەموو شتێکی قێزەونی ناڤرۆڤانەن.
بەڵام ئەگەر وەزیری بەرگری ئەفغانستان کەلاکی تۆپیوی ئەمریکیەکی پشان بدایە ئێستا جیهان چیان دەوت؟کەناڵەکان چۆن باسیان دەکرد؟
کەناڵی #گەیبیستوچوار و #ووڵاغی_بێڕکابەر و نڕت و تۆپخانەکەی گۆڕان چەند ڕاپۆرتە هەواڵ و بەپەلەیان لەسەر نوسیبوو.؟!
بەڵام مادام تاوانبار”بنغفێر” ەو شێنەکەش کیانی کیانی زایــ،ۆنـ،ە ، کەس بە کاری نائینسانی نازانێ و شتەکە بەئاسانی تێپەڕ دەبێت.
ئەمانە خەتەرن بۆسەر مرۆڤایەتی
ئەمانە ترسناکن بۆسەر بەشەریەت
8 815
بەڵام کاك حاجی كاروان ئەمەت لەبیر بێ.
تا قیامەت نەچیتە کەناڵەکەیان، سبەی بانگت دەکەن بۆ بەرنامە گەرم کردنێك، هەم بکێشە بەناوی دەمیانا هەم حەیاشیان بەرە و لە پەیجەکەی خۆت بڵاوی بکەرەوە کە داوای بەرنامەت لێدەکەن بۆ بازاڕی لایك و کۆمينت.
کاك حاجی ئەمەت هەرگیز بیر نەچێت، بەهیچ بیانو ناوێکەوە دور و نزیك نەچیتە کەناڵەکەیان.
ئەوان بێ حەیان، سبەی بۆ سواڵی لایك و کۆمێنت دێنە بەر دەرگات وەك ئەوەی نە بایان دیبێ نە بۆران، ئاساییە چونکە ئەوانە بازرگانن، ئێمەش مرۆڤی خاوەن مەبدەئو بیروباوەڕ.
ئێمە ڕەزامەندی خودامان دەوێ، بەڵام ئەوان هی ژمارەیەك ئاغای خوێنڕێژ.
ئێمە حەیای خۆمان خۆش دەوێ بەڵام ئەوان نا.
ئێمە دڵی خەڵکی خۆمان بۆ گرنگە بەڵام ئەوان هی خەڵکیکە.
بەڵام تۆ نابێ لەبیرت بچێت کە ئێستا بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی پۆستت لەسەر دەکەن تا لای ئاغای زایــ،ۆنــ،ی خۆشەویست بن و کەیس بۆ تۆ دروست بکەن و بڵێن ئەها ئائەمەیە.
8 815
کەناڵی #ووڵاغی_بێڕکابەر بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لەسەر حاجی کاروان دەنوسێت بۆ بەرگری لە لە مشتێ خوێڕیلەی مناڵ کوژی زایــ،،ۆنی.
کەناڵی نەوتاو چی دوێ لەو کەسانەی خزمەتی خەڵکی خۆیان دەکەن کە حکومەت لێیان دەدزێت.؟
کەناڵی نەوتاو مەسینە هەڵگری کۆیلایەتی و پاکانە بۆ زایــ،،ۆنیزم دەکات لە دژی کێ.؟
کەناڵی نەوتاو دەیەوێ بەم پەیامانە کە بە ٣ زمان بڵاوی کردوەتەوە حاجی کاروان توشی چی بکات.؟
کەناڵی نەتاون بە ئاشکرا و بێ پەردە بە کەناڵەکانی ئیســ،،رائــ،،یل دەڵێ وەرن ئائەمەیە
8 815
“شوکر بۆ خوا ئەم کوردستانە لەم مەخلوقانە پاک بۆوە”
کەناڵی #ووڵاغی_بێڕکابەر و مەلا ئەحمەوی کۆمیتەش ناگەنە تۆزی پێی پێی ئەو پۆستەی حاجی کاروان کردویەتی.
ئەو تەنها نیە و ئێمەش بڕوامان بە قسەکانیەتی.
8 815
پێشتر چەند جار شیمان کردەوە و ئێستاش دیسان دەمەزەردی دەکەینەوە.
“ئێمە هیچ کاتێك و هیچ وەختێك و بەهیچ جۆرێك کێشەی پێکەوە ژیان و ئایین و مامەڵەی بازرگانی و هاتوچۆشمان لەگەڵ یەهود نەبوە، وە ناشمان بێت، کێشەی سەرەکی ئێمە لەگەڵ خودی #زایۆنیزم ە، بەڵێ زایـ،ۆنیزم بە سەرەتان و دەرد و کوشندەترین ڤایرۆس دەزانین کە مرۆڤ لەسەرەتای بونیەوە ناسیویەتی”
حەتتا یەهودەکان خۆشیان گیرۆدەی دەستی ئەم ڤایرۆسەن.
ئەوان خەتەرن بۆسەر مرۆڤایەتی
ئەوان ترسناکن بۆسەر بەشەریەت.
8 815
کەمێك پێش ئێستا زیاتر لە ٨ جوندی بەنو صەگیۆن لە چالاکیەکی بەدیل گرتن بەڵاش و حەلاش نەجاتیان بوو، بەڵام سەرجەم چەك و تفاقیان بەجێهێشت لەکاتی هەڵاتنیان.
بەهۆی درۆنەوە ڕزگاریان بوە، ئەگینا سەرجەمیان دەستگیر کرابوون 💔
8 815
پێشنیار دەکەم بۆ کەناڵی “سپێدە و پەیام” کە لە هەر ڕێگەیەك و هەرچۆن بێت بانگهێشتی شێخ سوهەیبی برای ئەمینی ئوممەت بکەن.
دەمانەوێ کورد بونی خێزانی کەحلوت لەناو هەموو ماڵ و گەڕەک و شار و گوند و نیشتیمانی ئێمەدا ببیسترێت.
دەرفەتێکی زێڕینە بۆ مێژوو، پێویستە ئەم دەرفەتە مۆر بکرێت بۆ هەموو کوڕ و کچێکی مسوڵمان و نەوەی داهاتوی گەلی کورد.
ئێمە فشارێکتان ناخەینە سەر کە تواناتان نەبێت، لانی کەم هەوڵی ئەمە یان شتێکی هاوشێوە بدەن.
8 815
خۆی هەندێ لەو سەرکردانەی رجال اللە کە شەهید بوون ووردە زانیاری هەن کە کوردن، بەشێك لەوانەشی کە لە ژیانن و یەك دوانێکیان ناوبانگیان لە ئەمینی ئوممەت کەمتر نیە هەر قسە هەیە کە کوردن بەڵام زانیاری فەرمی خۆشترە بۆیە هیچ ناڵێم.
بە کورتی بەشێکی لە جوامێرانی گەلی کورد لەجەنگدان ڕوبەڕوی چەپەڵترین مرۆڤەکانی دونیا.
مایەی شانازیمانن، مایەی فەخرمانن.
8 815
ئەو پیاوەی کە هەموو مرۆڤێکی بەشەرەف لەدونیا شانازی پێوە دەکات کوردە.
ئەو پیاوەی کە بە دەمامکەکەی دەموچاویەوە دەردەکەوت هەرچی ئینسانی خوێڕیە ڕقیان لێی بوو، هەرچی پیاوی جوامێرە لە دڵەوە نزایان بۆدەکرد کوردە.
چەند شیرینە لەسەر زمانی سوهەیبی برای شەهید کە دەڵێت کوردستان. 😋
بنەماڵەی کەحلوت و ئەمینی ئوممەت(ئەبو عـ،وبـ،ەیــ،،دە)کوردن لە خوێن و گۆشتی منن.
8 815
خۆشحاڵم، دڵخۆش و ئاسودەم
سەربەرزم، جێی ئیفتیخارمە کە شەهید”ئەمینی ئوممەت”لە هەمان نەتەوەی منە و کوردە.
چەند دڵ تەنگ بوم بە شەهید بونی، دوو هێندە خۆشحاڵ بووم بە کورد بونی.
8 815
کیانی زایـ،ۆنـ،ی هەرگیزاو هەرگیز ناتوانێ هێرش بکاتە سەر یەك مەتر زەوی لەناو خاکی تورکیا.
با من پێتان بڵێم کیانی زایـ،ۆنـ،ی بە فیعلی چی دەوێت.
دەوروبەری پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکان ڕۆژ بەڕۆژ نزیکتر دەبێتەوە لە کیانی زایـ،ۆنـ،ی، سیاسیەکانی سەر بە نانتیاهۆ هەموو هێزی لۆجستی و مێدیایی خۆیان بەکار دێنن بۆ ئیستفزاز کردنی بەرپرسانی گەورەی تورکی، تا وەك چەك لە هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی ناتنیاهۆ بیقۆزنەوە.
هێرش کردنە سەر خاڵێکی سەربازی تورکی لەناو سوریا هیچ لە بابەتی تەقوەیەی سەربازی تورکی-سوری ناکات.
کیانی زایـ،ۆنـ،ی هەموو جۆرە ئیستفزاز کردنێك بەرانبەر تورکیا بەکار دێنێت تەنها بۆ ئەوەی یەك ڕەد فعلی تورکی ببینێت سودی لێ وەرگرێت،
تورکیا مەربوتە بە چەندین یاسای نێودەوڵەتی و پەیمان نامەی فەرمی حوجەی یاساییەوە، بەڵام کیانی زایـ،ۆنـ،ی هیچ بونیەتێکی یاسایی نیە لەگەڵ هیچ ووڵات و لایەنێك.
بە واتایەکیتر ووجودی یاسایی و کەسایەتی دەوڵەتی تورکی زۆر موعتەبەرتر و ڕێز لێگیراوترە لە دونیا وەك لە کیانی زایـ،ۆنـ،ی، ئەم زۆر شتی هەیە لەدەستی بدات، بەڵام کیان هیچی نیە لێی بترسێت و لەدەستی بدات.
لەلایەکترەوە #پەیماننامەی_مەککە گرنگترین و هەستیارترین وەرقەی توریکە کە لەم چەند ساڵەدا ئەنجامی دابێت.
دوایین ئامانجی ئەم هاوپەیمانێتیە بریتیە لە جەنگ، ئەساسەن ئەم هاوپەیمانێتیە بۆ ئەوە دروست بوە ڕێگری لە جەنگ بکات و هێدی هێدی لە ڕوی سیاسیەوە ئەو میحوەرە تەفروتونا بکات کە کیانی زایـ،ۆنـ،ی خەونی پێوە دەبینێت(ئەمە باسێکی زۆر خۆش و ووردە)هێرش بۆسەر مەترێك خاکی تورکیا ڕاستەوخۆ هێرشە بۆسەر ڕیاز و ئیسلام ئاباد، کیانی زایـ،ۆنـ،ی لە سەرئێشەی ئێران نەجاتی نەبوە هێشتا، خۆی توشی سەرئێشەی زەبەلاحتر ناکاتەوە و ئەمریکاش هەرگیز شێتی وا لێینادات لە وەها مەویقیفێکدا دوژمنایەتی تورکیا و سعودیە بۆ خۆی زیاد بکات، لە باشترین حاڵدا خۆی دەکاتە کەڕەی شەربەت.
دەچمەوە سەر دێڕی یەکەم: کیانی زایـ،ۆنـ،ی ناتوانێ یەك موختارکوژیش لەناو تورکیا بتەقێنێت.
8 815
“ئەگەر ڕۆژانە تەرمی یەك منداڵ بنێژیت لە غـ،.ززە، پێویستت بە ٥٩ ساڵە تا هەموی بنێژیت”
8 815
بۆ هاودینان و هاوفکرانی خۆم نا، ئەمە بۆ جەماعەتی #هەربەهەلهەلە و هەلهەلەباز هەلهەلەچیەکانە.
ئێرە زانکۆی دایکمان
“عائیشە”تە لە ئەفغانستان.
پێت خۆشە ئەوەیە پێت ناخۆشە، هەلهەلە لێدە تا بەیانی. 🙂
8 815
ژمارەیەك گەنج سەرەڕای لەدەست دانی کەسوکاریان و شەهید بونی دەیان و سەدان هاوڕێ و دراوسێ و هاوپۆل و دراوسێ، ئێوارەیەك لە کەناراوی شا شاری جیهان بڕیار دەدەن تەسلیمی نائومێدی نەبن و دەچن قاوەیەک بخۆنەوە لە کاناراوەکە، بەڵام لەپڕ بۆمبێکی جنودی شەیتان دێت و ئەو قاوەیەشیان پێ ڕەوا نابینێت.
شەش شەهید کە یەکیان منداڵە، سێ لە شەهیدەکان پارچەی لاشەیان پەڕیوە بۆناو دەریاکە.
بەڵێ ئەم کورتەی چیرۆکی شارێکە کە ڕۆژانە بەبێ هەڵدانەوەی پەڕەی یەك کتێب، بە بەرچاومانەوە هەمان چارەنوسی أصحاب الاخدود دوبارە دەکەنەوە.
ئەمانە خەتەرن بۆسەر مرۆڤایەتی
ئەمانە ترسناکن بۆسەر بەشەریەت
