جەنگی ھۆشیاری
前往频道在 Telegram
🔹ئێرە ناوەندی ھۆشیاری یە 🔹ھۆشیاربوونەوە لەوەی کە بەسەرماندا تێپەڕی و ئەوەی لە ئێستا و داھاتوودا ڕوودەدەن 🔹جەنگی ھۆشیاری جەنگی دووبارە ناسینەوە و دۆزینەوەی شووناسی مسوڵمانە 🔹بەئاگاییەوە لە ڕووداوە جیھانیەکان و پەیوەندیەکانیان بە تۆی مسوڵمانەوە
显示更多8 859
订阅者
-324 小时
-217 天
-11930 天
帖子存档
8 858
ئەمڕۆ ١ هەزار ڕۆژی تەواو بەسەر کۆمەڵکوژ کردنی خەڵکی غەززە لەلایەن پیسترین مەخلوقەکانی خوا لەسەر زەوی تێپەڕی
8 858
“ئیمان دەرباس” دەڵێ لەبیری ناکەین کە شێخ ئەحمەد یاسین( سەرۆکی پێشوی حـ،مـ،اس)بەشدار بوە لە ئەنفالی ١٨٢ هەزار کورد و فەتوای کوشتنی کوردی داوە.
بە هەموو مێژوی شەڕی ناوچەکە چ فکری و چ نەتەوەی، حـ،مـ،اس بەهیچ شێوەیەك دور و نزیك تەداخولی نەکردوە.
ناردنی ٣ هەزار فەلەستینی بۆ یارمەتیدانی سەدام لە پرۆسەی ئەنفالدا .!.!.!.!
ڕێك لەو کاتەی کە بەعس لە ساڵی ١٩٨٨دا خەریکی شاڵاوی ئەنفال بوو دژ بە گەلی کورد، حـ،مـ،اس خۆی لە ناوەڕاستی گەورەترین جەنگدا بوو لە ناوخۆی فەلەستین.
با یەك دوو ڕاستی مێژووییتان لەو کاتەدا بیر بێنمەوە :
- لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٨٧دا ڕاپەڕینی یەکەمی فەلەستین کە بە (ئینتیفازەی شەڕە بەرد) دژ بە مەخلوقە زایۆنیەکان بوو دەستی پێکرد، بزووتنەوەی حـ،مـ،اس یش هەر لەو کاتەدا (کۆتایی ١٩٨٧) دامەزرا بۆ ئەوەی سەرکردایەتی بەشێکی ئەو ڕاپەڕینە بکات چونکە دەرفەت بوو.
- لە تەواوی ساڵی ١٩٨٨دا (کە ساڵی ئەنفالی گەلی کوردیش بوو)، حـ،مـ،اس و شێخ ئەحمەدیش هەموو هێز و توانایەکی خۆیان کۆدەکردەوە بۆ خۆپیشاندان مانگرتن و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕۆژانە لەگەڵ سوپای زایۆنی کە ئەوکات لە ناو غەززەدا بوون.
- کۆتا سەرنج و گرنگترین سەرنج، لەو سەردەمەدا حـ،مـ،اس هێزێکی نوێ بوو، وە چەکدارێکی واشی نەبوو کە بتوانێت لە ناوەوەی فەلەستینیش چالاکیەكی زۆر گەورە ئەنجام بدات، تەنانەت غەززە لەژێر کۆنترۆڵ و گەمارۆیی وورد و توندی زایۆنیزمدا بوو، بە پەنهانی لە رامەڵا و خەلیل و قودس شانەی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکانیان دروست کردبوو بەڵکو ژمارەیەك گەنج کۆببنەوە و بەشی چالاکیەك بکەن، ئێستا هیچ ناکات بە هەدیە ٣ هەزار گەنج دەنێرێ بۆ عێراق بۆ کۆمەڵکوژی کورد؟ ئەسڵەن ئەوان ڕێگەیان نەبوو لەمشار بۆ ئەو شار بڕۆن، ئیتر چۆن ٣ هەزار کەس توانیان سنوری توندی ئیسرائیل ببڕن هەی ووڵاغ.؟
ئاخر ووڵاغ چ هێزێك لە دونیا کە خۆی ساڵێك نەبێ دروست بوبێت و ماڵ بەماڵ بەدوای ئەندامێکدا بگەڕێ کە هەموو حـ،مـ،اس ٤ هەزار نەدەبوون، شێخ ئەحمەد ٣ هەزار بنێرێ بۆ سەدام حسێن لە کاتێکدا خۆیان لە ناوخۆدا پێویستیان بە هەموو گەنجێك بوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای زایۆنی خواکەتان.؟!
کەناڵی #گەی_بیستوچوار و ستافەکەی زبڵخانەیەکە تەنها گەنوگوی تیا ساغ دەبێتەوە و دەرخواردی خەڵکی گێل و گەمژەی دەدەن.
8 858
کۆتا هۆکار بۆ ئەوەی مەلا لەتیف حەیای بچێت لای من، بابەتی ئافرەت و ئافرەت بازی و دڵداریە.
کۆتا هۆکار بۆ ئەوەی هێڵی مەلا لەتیف نەگرم، ئافرەتی حەرام و کچی خەڵك و قسەی ناشەرعیە.
کۆتا هۆکار بۆ ئەوەی ئەم بەلاشخۆر و مشە خۆرانەی سەر ئیسلام بەدور بم، دەست بازیە لەگەڵ کچی خەڵك کە بۆ خوێندن باوک و دایکی ڕاسپەردیان کردوە لەناو سەیارەی درعدا ئەوەی شەیتان پێی خۆشە بیڵێت و بیکات.
مەلا لەتیف کاتێ حەیای چوو کە بوهتان و درۆی بەدەم خاوێنترین کەسانی ڕوو لە خواوە دەکرد و لەگەڵ خۆی و خوای خۆی و شوێنکەوتوانی بە ئاشکرا درۆی دەکرد.
مەلا لەتیف کاتێ لای من حەیای چوو کە بە بنەماڵەی دکتۆر هەنیە کۆمەڵکوژ کران ئەم بە ناڕاستەوخۆ شیرینی دەبەخشیەوە.
مەلا لەتیف کاتێ حەیای چوو کە بە زمانی کوردی و بە عەمامەمەوە بوبو بە ووتەبێژی سوپای زایۆنی
8 858
بۆ ئەوانەی بابەتە ئەخلاقی و ئینسانی ئیسلامیەکەیان بۆ گرنگە.
دوێنێ سوپای بەنو صوگیۆن لە غـ،ززە زۆر بە ئاسانی هەردوکیانی کوشت.
8 858
یاڕەبی بە ئیمانە بمانژێنە و بە ئیمانەوە بمانبەرەوە قاپی خۆت.
یاڕەبی لە شەڕی شەیتان بمانپارێزە و هەر لە دونیادا ئابڕومان مەبە.
یاڕەبی لە شەڕی هەوا و نەفس بمانپارێزە کە لە کتێبە پیرۆزەکەتدا ئێمەت لە شەڕی بەدی نەفسی خۆمان ئاگادار کردوەتەوە.
یاڕەبی عاقیبەتمان بەخێر بگێڕیت.
8 858
نوێترین وێنەی بکوژی ٢٦ هەزار منداڵی غەززە و زیاتر لە ٦٠ هەزار ژن و پیر و گەنج و لاوی ئەو شارە.
ئاشکرا دیارە لەسەری کە شێرەپەنجەکەی بە ووردی کاری خۆی دەکات🔥
8 858
ترەمپ:
خەریك بوو دەموت ئاگر بەستی تەواو لە دوو شەممە و سێ شەممە و چوار شەممە ڕودەدات، بەڵام ئەوەتا ئەمە ڕویدا
8 858
عەمامە بەسەرێكی کوردی:
سەرکردەکانی حـ،مـ،اس لە کۆشك و تەلار و هۆتێلەکان شاهانە دەژین.
سەرکردەکانی حـ،مـ،اس پێش شەهید بونیان:
8 858
ئەوان مۆدێلێکیان هێنا کە دەڵێت بەرگری کردن لە خاك و کەرامەت و مافی نەتەوەکەت، بەشێکە لە عەقیدە و ئیمانی تۆ، نەك دژی بێت. کاتێک تۆ لە ناو کۆمەڵگەدا مرۆڤی بەدیل، دکتۆر، ئەندازیار و کاسبکار و مامۆستای هۆشیارت هەبوو کە نە بە پارەی مورتەزەقەکان خەڵەتێندرا و نە بە درۆی قەومچییەکان مێشکی شۆردرایەوە، ئیتر خۆبەخۆ ئەو سیستمە سەرەتانییە دارودەستەکەی نامێنێت و بازاڕی جاشایەتییان سارد دەبێتەوە.
چارەسەری ڕاستەقینەی ئیخوان بۆ ئەم کێشانە پەنابردن نییە بۆ چەك و فەوزا، چونکە ئیخوان خوێنی هیچ تاکێکی ئەم ئوممەتەی لێ زیاد نیە، بەڵکو بونیادنانی هۆشیاریی مرۆڤەکانە لە بنەڕەتەوە تاوەکو تاکەکەسی کۆمەڵگە خۆی ببێتە پارێزەری ماف و کەرامەتی خۆی.
مێژوو شایەتە کە فکری ئیخوان کاتێك هاتە ناو ماڵی کورد، نە کەرامەتی مرۆڤی کوردی شکاند و نە دەستی خستە ناو دەستی نەیارانی ئەم گەلە. چارەسەری ڕاستەقینەی ئەوان بۆ نەخۆشی جاشایەتی و نەتەوە پەرستی و نەژادپەرستی، نە چەك بوو نە فەوزا، بەڵکو دروستکردنی مرۆڤێکی تەمدروست و لە خوداترس و نیشتمانپەروەر بوو کە بە دەستێکی کتێبی ئایینی و بە دەستەکەی تریشی خەمی نیشتیمان و زانستی پێ بێت.
ئەمە ئەو میراتە بەنرخەیە کە هەمیشە وەك ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگر لە مێژوی ئێمەدا دەمێنێتەوە.
هیوادارم ئەم زنجیرە نووسینە توانیبێتی خزمەتێك بەو بیرۆکە و دیدگایە بکات کە لە مێشکی مندا بوو، وەك تابلۆیەکی ڕوون و بێپەردە مێژووەکەی تا ڕادەیەکی باش نیشان دابێت و کۆمەڵێك خەوش ووردە کە بە پلان و بەرنامە خستبویانە خەیاڵدانی مرۆڤی ئێمەوە، ڕەوابێتەوە.
(فستذكرون ما أقول لكم وافوض أمري إلى الله إن الله بصير بالعباد)
现已上线!2025 年 Telegram 研究 — 年度关键洞察 
