باۆکــی ئیلێاس
رفتن به کانال در Telegram
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
نمایش بیشتر520
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-37 روز
-430 روز
آرشیو پست ها
.
لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ: چەند واتایەکی بۆ کراوە بۆ نموونە ☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟
(1__) لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ : هیچ جوڵە و هێز و توانایێک نییە ئیللا بەیارمەتی الــلّٰــه تَعالَی نەبێت
(2__) لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ: ئێمە ناتوانین الــلّٰــه بپەرستین ئیللا بەیارمەتی الــلّٰــه نەبێت، وە ناتوانین خۆمان بپارێزین لە تاوان و گوناهەکان ئیللا بەیارمەتی الــلّٰــه تَعالَی نەبێت ( ئیبن عەبباس رَضِيَ الــلّٰــهُ عَنْهُما وای وتووە )
(3__) لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ: ناتوانی ئەوەی پێت خۆشە لە دونیادا بەدەستی بێنی ئیللا بەیارمەتی الــلّٰــه تَعالَی نەبێ، وە ناتوانی خۆت بپارێزی لەو شتانەی پێت ناخۆشە ئیللا بەیارمەتی الــلّٰــه نەبێ }
قال رَسُولَ اللَّهِ يَا عَبْدَ اللَّهِ بْنَ قَيْسٍ، أَلَا أَدُلُّكَ عَلَى كَنْزٍ مِنْ كُنُوزِ الْجَنَّةِ ؟ " فَقُلْتُ : بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ. قَالَ : " قُلْ : لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ ".
رسول الــلّٰــه ﷺ دەفەرمووێت
ئهی عبدالــلّٰــهی كوڕی قهیس ئایه ئاگادارت نهكهمهوه له شتێك كه ببێته مایهی کۆ کردنەوەی چاكهكانت بۆ بهههشت ؟
له وهڵامدا فهرمووی: بهڵێ ئهی نێردراوی الــلّٰــه پێی فهرموو: بڵێ: ((لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللهِ)).
#واتـــه: (هیچ جوڵە و هێز و توانایێک نییە ئیللا بەیارمەتی اللَّە تَعالَی نەبێت) .
📚#صحیح_مسلم_۲۷۰٤
📚#صحیح_البخاري_٤۲۰٥
📚#سنن_ابو_داود_۱٥۲٦
📚#سنن_الترمذی_۳۳۷٤
📚#سنن_ابن_ماجە_۳٨۲٤
📚#مسند_ٲحمد_۱۹٥۷٥
کەفارەتی ئەوانەی سوێندیان خواردوە بە عەمدی نەک تەنها بەزوبان وە دواتر ئەو سوێندەیان شکاندوە یاخود دەیشکێنن لەبەر کارێکی باشتر.
الــلّٰــه سبحانە بەم ڕیزبەندیە باسی کەفارەتەکەی کردوە کە ئەگەر هاتوو سوێندەکەی شکاند دەبێت چی بکات.
{فَكَفَّـٰرَتُهُۥۤ إِطۡعَامُ عَشَرَةِ مَسَـٰكِینَ مِنۡ أَوۡسَطِ مَا تُطۡعِمُونَ أَهۡلِیكُمۡ أَوۡ كِسۡوَتُهُمۡ أَوۡ تَحۡرِیرُ رَقَبَةࣲۖ فَمَن لَّمۡ یَجِدۡ فَصِیَامُ ثَلَـٰثَةِ أَیَّامࣲۚ ذَ ٰلِكَ كَفَّـٰرَةُ أَیۡمَـٰنِكُمۡ إِذَا حَلَفۡتُمۡۚ وَٱحۡفَظُوۤا۟ أَیۡمَـٰنَكُمۡۚ كَذَ ٰلِكَ یُبَیِّنُ ٱللَّهُ لَكُمۡ ءَایَـٰتِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ﴾ [المائدة ٨٩]
1_ خواردنی ١٠ هەژار
هەندێك دەڵێن : بۆ هەر فەقیرێك مودێکە
ئەمەش قەولی (زیدی کوڕی ثابت و ابن عباس و ابن عومەر و سعیدی کوڕی موسەیەب و قاسم و سولەیمان و عطاء و حەسەنە).
ئەهلی عێراق دەڵێن : بۆ هەر هەژارێك دوو مودە کە دەکاتە نیو صاع.
ئەمەش لە (ئیمامی علی و ئیمامی عومەر) گێڕدراوەتەوە ـ رضی اللە عنهماـ .
هەندێك دەڵێن : گەر خواردنەکە گەنم بوو ئەوا نیو صاعە، وەئەگەر جگە لەو بوو صاعێکە
ئەمەش وتەی (شەعبی و نخعی و سعیدی کوڕی جوبەیر و موجاهید و حەکەمە).
صاعێك چوار مودە
یەك مود، پڕ هەردوو دەستی کەسێکی وەسەتە.
واتە صاعێك چوار مشتە
نیو صاع دوو مشتە.
دواتر الــلّٰــه دەفەرموێت : {با خواردنەکە وەست بێت لەوەی خۆتان دەی خۆن}
واتە نە زۆر لە باشەکە و نە زۆریش خراپەکە.
2_ یاخود پۆشاك بۆ هەژارەکان بکڕێت، ئەوکەسەی سوێندەکەی شکاندوە.
هەندێك دەڵێن : بۆ هەر هەژارێك پۆشاکێك دەدرێت کە دەبێ پۆشاکی ١٠ هەژار بدەیت.
جا ئەو پۆشاکە نیوەی جەستەی داپۆشێت وەك (کراس و بلوس) یاخود نیوەی خوارەوەی داپۆشێت وەك (پانتۆڵ و شەرواڵ)جائیزە.
ئەمەش وتەی (ابن عباس و حەسەن و موجاهید و عطاء و طاوسە) وە شافعیش وای بۆ دەچێت.
ئیمامی مالك دەڵێت : ئەگەر کەفەراتی سوێندەکەی بە پۆشاك دەرکرد ئەوا دەبێت بۆهەر یەکێکیان پۆشاکێك بێت کە نوێژکردن تێیدا دروست بێت
پیاو لەیەك پۆشاکدا دەکرێت و ئافرەتانیش دوان درعێك و خیمارێك.
سەعیدی کوڕی موسەیب دەڵێت : بۆ هەر میسکینێك دوو پۆشاکە.
3_ یان ئازادکردنی کۆیلەیەك .
دەبێت کۆیلەکە مسوڵمان بێت
(سفیان الثوری) ئیجازەی داوە گەر کافریش بێت.
4_ گەر هیچ یەکێك لەو سیانەی بۆ نەکرا ئەوا واجبە سێ ڕۆژ بەڕۆژو بێت.
هەندێك وای دەڵێن لەئەهلی علم : واجب نیە هەرسێ ڕۆژەکە بەسەریەکەوە بێت گەر بەسەر یەکەوە بێت باشترە ئەمەش وتەی (شافعیە).
هەندێك وای بۆ دەچن کە دەبێت هەر سێ ڕۆژەکە بەسەر یەکەوە بێت، قیاسا لەسەر کەفارەتی ظهار و قەتل ئەمەش وتەی (ثەوریە).
ئەمەش قیرائەکەی (ابن مسعود) ڕونی دەکاتەوە
فصیام ثلاثة أیام متتابعات.
ئەو وشانەی ئادەم وەریگرت لە پەروەردگاری
• حَدَّثَنِي يَعْقُوبُ بْنُ عُبَيْدٍ، ثنا يَزِيدُ بْنُ هَارُونَ، أنبا الْعَوَّامُ بْنُ حَوْشَبٍ، حَدَّثَنِي عَبْدُ الْكَرِيمِ الْمُكْتِبُ، عَنْ عَبْدِالرَّحْمَنِ بْنِ يَزِيدَ بْنِ مُعَاوِيَةَ، قَالَ: الْكَلِمَاتُ الَّتِي تَلَقَّى آدَمُ مِنْ رَبِّهِ فَتَابَ عَلَيْهِ: لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، اللَّهُمَّ عَمِلْتُ سُوءًا وَظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي وَأَنْتَ خَيْرُ الْغَافِرِينَ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ وَبِحَمْدِكَ عَمِلْتُ سُوءًا، وَظَلَمْتُ نَفْسِي فَارْحَمْنِي وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ وَبِحَمْدِكَ عَمِلْتُ سُوءًا، وَظَلَمْتُ نَفْسِي فَتُبْ عَلَيَّ إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ.
عبدالرحمن بن یزید بن معاویة ئەڵێ:
ئەو وشانەی ئادەم وەریگرت لە پەروەردگاری و لێی خۆش بوو بەهۆیەوە: هیچ پەرستراوێکی بە حەق نیە جگە لە تۆ، پاک و بێگەردی و سوپاس بۆ تۆ یا️ الــلّٰــه، یا️ الــلّٰــه من کارێکی خراپم کرد و ستەمم لە نەفسی خۆم کرد لێم خۆش بە تۆ باشترینی لێخۆش بووانیت، هیچ پەرستراوێکی بە حەق نیە جگە لە تۆ پاک و بێگەردی و سوپاس بۆ تۆ کارێکی خراپم کرد و ستەمم لە نەفسی خۆم کرد ڕەحمم پێ بکە تۆ باشترین ڕەحم پێ کەرانیت، هیچ پەرستراوێکی بە حەق نیە جگە لە تۆ پاک و بێگەردی بۆ تۆ کارێکی خراپم کرد و ستەمم لە نەفسی خۆم کرد تەوبەم لێ وەربگرە تۆ تەوبە وەرگر و بەڕەحمیت.
📚[التوبة لإمام إبن أبي الدنيا]
ئەو کردەوانە چین لە شەوی #قــەدر ئەنجام دەدرێن..؟
بەگشتی تەمەنی ئوممەتی ئیسلامی کورتە، وەک پێغەمبەری الــلّٰــه صلى الــلّٰــه علیه وسلم فەرمووی: تەمەنی ئوممەتی من لە نێوان (٦٠ تا ٧٠) ساڵیدایە،
بەڵام هەندێک کات و سات هەیە کەوا قەرەبووی تەمەن کورتی ئەم ئوممەتەی کردوەتەوە، شەوی قەدر یەکێکە لەو کاتانە کەوا الــلّٰــه تعالی قەرەبووی تەمەن کورتی ئەم ئوممەتەی تێدا کردوەتەوە،
الــلّٰــه تعالی دەفەرمووێت: [لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ] (القدر: ٣) واتە: (شەوی قەدر پاداشتی هەزار مانگی هەیە)، واتە بە تەنها عیبادەتکردن لە شەوی قەدر، پاداشتی عیبادەتی هەزار مانگی هەیە کە دەکاتە (٨٣.٣) ساڵ، کەواتە بەئەنجامدانی عیبادەتی تەنها یەک شەو خێر و پاداشتی هەزار مانگمان دەست دەکەوێت، لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە، ئەگەر ئەمشەوە ئاوا پیرۆزە و پاداشتەی هەیە چ کردەوەیەک بکەین باشە لەو شەوەدا ؟؟؟
بەشێوەیەکی گشتی هەر کردەوەیەکی چاک بکرێت مەشروعە و ڕێگە پێدراوە، هەندێک لەو کردەوە باشانەی کەوا لەم دە شەوە ئەنجام بدرێت بریتین لە:☟☟☟☟☟☟
یەکەم: قورئان خوێندن: یەکێک لە گەورەترین ئەو کارانەی کەوا شایستەیە ئینسانی موسڵمان پێوەی سەرقاڵ بێت، لەڕەمەزاندا وە بەتایبەتیش لەشەوی قەدردا بریتییە لە قورئان خوێندن، قورئان خوێندن ئاکار و دابی سەلەف و پێشنی چاکی ئێمەی بووە، لە فەرموودەدا هاتووە جبریل علیه السلام هەموو ساڵێک لەشەوانی ڕەمەزان جارێک قورئانی پیرۆزی بەسەر پێغەمبەر صلى الــلّٰــه علیه وسلم دا دەخوێندەوە، ئەو ساڵەی وەفاتی کرد دوو جار بەسەریدا خوێندنەوە، وەهەروەها سەلەف و پێشینی ئێمە لەمانگی ڕەمەزان لەخزمەت قورئانی پیرۆز دابوون زیاتر لەمانگەکانی تر،
وە هەروەها دەگێڕنەوە لە پێشەوا
مالک ڕەحمەتی الــلّٰــهی لێ بێت ئەگەر مانگی ڕەمەزان دەهات، کتابەکانی دادەخست، وە هەموو کۆڕێکی زانست و عیلمی واز لێ دەهێنا جگە لەجلیسی قورئان خوێندن و دراسە کردنی قورئان نەبێت.
دووەم: زیندووە کردنەوەی شەوەکان: زیندووە کردنەوەی شەوەکانی قەدر و بەخەبەر بوون تیایدا، هەروەها خۆ سەرقاڵ کردن بە عیبادەت یادی الــلّٰــه تعالی، پێغەمبەری الــلّٰــه صلى الــلّٰــه علیه وسلم لەم دە شەوەدا شەوەکانی زیندوو دەکردەوە بە عیبادەت کردن، وە هەروەها خێزانەکانی بەخەبەر دەهێنا بۆ نوێژکردن و عیبادەت کردن، لە فەرموودەیەکدا پێغەمبەری الــلّٰــه صلى الــلّٰــه علیه وسلم دەفەرمووێت: «مَنْ قَامَ لَيْلَةَ الْقَدْرِ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ» (أخرجه البخاري:1901)، واتە: (هەر کەسێک شەوی قەدر زیندوو بکاتەوە، وە باوەڕی پێی هەبێت و بەئومێدی پاداشتەوە، ئەوا الــلّٰــه تعالی لەتاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت).
سێیەم: زۆر زیکر و دوعاکردن: لە مانگی ڕەمەزاندا پاداشتەکان بە چەندین قات دەدرێنەوە، وە پێویستە لەسەر ئێمەی موسڵمان مانگی ڕەمەزان هەمووی بە غەنیمەت بزانین زۆر زیکر و دوعای تێدا بکەین، بەتایبەت لەم دە شەوەی کۆتایی، بەردەوام سەرقاڵ بین بە زیکر و دوعا کردن، لە فەرموودەیەکدا دایکمان عائیشە الــلّٰــه لێی ڕازی بێت پرسیاری کرد لە پێغەمبەری الــلّٰــه صلى الــلّٰــه علیه وسلم ووتی: ئەی پێغەمبەری الــلّٰــه ئەگەر گەیشتم بە شەوی قەدر چی بڵێم، پێغەمبەر صلى الــلّٰــه علیه وسلم فەرمووی: بڵێ ((اللَّهمَّ إنَّك عفُوٌّ تُحِبُّ العفْوَ، فاعْفُ عنِّي)).
چوارەم: خێر و صەدەقە کردن: خێر و صەدەقە کردن لە مانگی ڕەمەزان بەگشتی کارێکی باش و موستەحەبە، وە باشترین کاتیش دە شەوی کۆتاییەتی، وە الــلّٰــه تعالی فەرمووی: [لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ] کەواتە: هەر کردەوەیەکی چاک لەم دە شەوە باشترە لە کردەوەی لە هەزار مانگ.
پێنجەم: ئیعتیکاف کردن: ئیعتیکاف: بریتییە لە مانەوە لە مزگەوت بە مەبەستی عیبادەت کردن، ئیعتیکاف یەکێکە لەو کارە باشانەی کەوا لەم دە شەوەی ڕەمەزان ئەنجام بدرێت، دایکمان عائیشە دەڵێت: پێغەمبەری الــلّٰــه صلى الــلّٰــه علیه وسلم لە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد هەتا وەفاتی کرد، لەپاش وەفاتی پێغەمبەر صلى الــلّٰــه علیه وسلم خێزانەکانی لە مزگەوت ئیعتیکافیان دەکرد. وە هەروەها دایکمان عائیشە دەفەرمووێت: (( كَانَ النَّبيُّ صلى الله عليه وسلم إذَا دَخَلَ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَه(١)، وأَحْيى لَيْلَهُ، وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ)) (رواه البخاري ومسلم) واتە: (پێغەمبەری الــلّٰــه صلى الــلّٰــه علیه وسلم ئەگەر دەگەیشت بە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزانە پشتێنەکەی توند دەکرد، ـ واتە دوور دەکەوتەوە لە خێزانەکان، وە خێزانەکانی بەخەبەر دەهێنا).
لەکۆتاییدا پێویستە ئەم دە شەوە بە فرسەتێک بزانین و لە دەست خۆمانی نەدەین چونکە نازانین دەگەین بە ڕەمەزانێکی تر یاخود نا.
سوێند بێت بە️ الــلّٰــه هیچ كاتێك ناڕەحەتی و قورسی و زەحمەتم نەبینیوە...!
عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِﷺ: يُؤْتَى بِأَنْعَمِ أَهْلِ الدُّنْيَا مِنْ أَهْلِ النَّارِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَيُصْبَغُ فِى النَّارِ صَبْغَةً ثُمَّ يُقَالُ يَا ابْنَ آدَمَ هَلْ رَأَيْتَ خَيْرًا قَطُّ هَلْ مَرَّ بِكَ نَعِيمٌ قَطُّ فَيَقُولُ لاَ وَاللَّهِ يَا رَبِّ.
وَيُؤْتَى بِأَشَدِّ النَّاسِ بُؤْسًا فِى الدُّنْيَا مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ فَيُصْبَغُ صَبْغَةً فِى الْجَنَّةِ فَيُقَالُ لَهُ يَا ابْنَ آدَمَ هَلْ رَأَيْتَ بُؤْسًا قَطُّ هَلْ مَرَّ بِكَ شِدَّةٌ قَطُّ فَيَقُولُ لاَ وَاللَّهِ يَا رَبِّ مَا مَرَّ بِى بُؤُسٌ قَطُّ وَلاَ رَأَيْتُ شِدَّةً قَطُّ.
لە ئەنەسی کوڕی مالکەوە رضي الــلّٰــه عنە دەگێڕێتەوە کەرسول️ الــلّٰــه ﷺ ئەفەرموێت: لە ڕۆژی دواییدا كەسێكی ئەهلی دۆزەخ دێنن كە لە دونیادا لە هەموو خەڵكی زیاتر لە ناو نازو نیعمەت و خۆشیدا ژیاوە، یەك جار هەڵی دەكێشن لە دۆزەخ، ئەوجا پێی دەوترێت: ئەی نەوەی ئادەم ئایا لە ژیانتدا هەرگیز خۆشی و نیعمەتێكت بینیوە ؟
ئەویش دەڵێت: نا، سوێند بێت بە️ الــلّٰــه ئەی پەروەردگارم هیچ خۆشییەكم نەبینیوە!
وە كەسێكی تر دێنن لە ئەهلی بەهەشت كە لە دونیادا لە هەمووان زیاتر لە ناڕەحەتی و قورسی و تاقی كردنەوەدا ژیاوە، یەك جار هەڵی دەكێشن لە بەهەشت و پاشان پێی دەوترێت: ئەی نەوەی ئادەم ئایا هیچ كاتێك ناڕەحەتی و قورسیت لە ژیانتدا بینیوە ؟
ئەویش دەڵێت: نا، سوێند بێت بە️ الــلّٰــه ئەی پەروەردگارم هیچ كاتێك ناڕەحەتی و قورسی و زەحمەتم نەبینیوە.
📚[«صحیح مسلم : ٢٨٠٧»]
◈عیبادەت لە دەشەوی ڪۆتایی ڕەمەزان:
دایەم عائشة(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْها) دهڵێ:
پێغهمبهری الــلّٰــه ﷺ : ڪاتێ گهیشته ده شهوی ڪـــۆتایی ڕهمهزان شهوگــاری به الــلّٰــه پهرستی دهبرده سهرو، خێزانهڪانی ههڵ دهسان و خۆی ماندوو دهڪردوو پشتوێنی لێ قایم دهڪرد .
📚صحیح البخاري | ٢٠٢٤ | 📚 وفي مسلم | ١١٧٤ |.
پاراستنی ڕۆژوو
٩١٢٢ - عن طلیق بن قیس، قال : قال أبو ذر رضي️ اللّٰه عنه : إذا صمت فتحفظ ما استطعت. وکان طلیق إذا کان یوم صومه دخل، فلم یخرج إلا لصلاة .
طلیق بن قیس دەڵێ : أبو ذر رضي️ الــلّٰــه عنه فەرموویەتی : ئەگەر بەڕۆژوو بوویت پارێزگاری بڪە هەرچەند دەتوانیت. وە طلیق ئەو ڕۆژانەی بەڕۆژوو بوایە دەچووە ژوورەوە، دەرنەدەچوو تەنها بۆ نوێژ نەبێت .
٩١٢٨ - عن جعفر، قال : سمعت میمونًا یقول : إنَّ أهون الصوم ترك الطَّعام والشراب .
تابعي میمون بن مهران دەڵێ : بەڕاستی ئاسانترین ڕۆژوو بریتییە لە واز هێنان لە خواردن و خواردنەوە .
٩١٣٢ - عن مجاهد، قال : خصلتان من حفظهما سلم له صومه : الغیبة والکذب .
تابعي مجاهد دەڵێ : دوو خوو هەن هەرڪەس پارێزراو بێت لێیان ئەوا ڕۆژووەڪەی سەلامەت دەبێ: غەیبەت و درۆ .
📚«المصنف ابن ابي شیبة»
عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ مَسْعُودٍ ، قَالَ :
إِذَا لَبِسَتْ الْمَرْأَةُ ثِيَابَهَا، ثُمَّ خَرَجَتْ قِيلَ : " أَيْنَ تَذْهَبِينَ ؟ فَتَقُولُ : أَعُودُ مَرِيضًا ، أَوْ أُصَلِّي عَلَىٰ جِنَازَةٍ ، أَوْ أُصَلِّي فِي مَسْجِدٍ ، فَقِيلَ : وَمَا تُرِيدِينَ بِذَلِكَ ؟ فَتَقُولُ : وَجْهُ اللهِ ، وَاَلَّذِي لَا إِلَهَ غَيْرُهُ : مَا الْتَمَسَتْ الْمَرْأَةُ وَجْهُ اللهِ بِمِثْلِ أَنْ تُقِرَّ فِي بَيْتِهَا وَتَعْبُدَ رَبَّهَا .
ابن مسعود-رضي️ الــلّٰــه عنه- ئەفەرموێت:
ئەگەر ئافرەتێک جلەکەی لەبەرکردو پاشان دەرچوو لە ماڵ، پێی ئەوترێت: بۆ کوێ ئەڕۆیت؟ جا دەڵێت: سەردانی نەخۆش ئەکەم، یاخود نوێژ ئەکەم لەسەر جەنازە، یاخود نوێژ ئەکەم لە مزگەوت، جا پێی ئەوترێت: چیت ئەوێت بەم کارەت ؟ جا دەڵێت: لە پێناو ڕەزامەندی ️ الــلّٰــه ئەیکەم، ابن مسعود فەرمووی : سوێند بەوەیی هیچ خوایەک نیە جگە لەخۆیی نەبێت، ئافرەت داوایی ڕەزامەندی️ الــلّٰــه ی نەکردووە بە ئەندازەیی مانەوەی لە ماڵەکەی وە پەرستنی پەروەردگاری.
📚«كِتَابُ التَّوْحِيدِ لِابْنِ خُزَيْمَةَ :٤٤/١»
#دوو_جۆر_هیدایەتمان_هەیە
1_ هیدایەتی ڕێنمایی کردن (ئامۆژگاری)
ئەم هیدایەتەش پیشانی کافران دراوە کە قورئانیان دەبیست بەڵام بیستن و بینینی ئەو ڕێنمایانە نەبوە هۆی ئەوەی بەپێی ئەو هیدایەت وڕێنمایانەی الــلّٰــه بچنە ڕێوە بەڵکو کاریان بەو هیدایەتە نەکرد کە الــلّٰــه بۆی دابەزاندن جا هیدایەتی ئیرشاد دەبێتە بەڵگە لەسەریان.
هەموو کافران هیدایەت دراون بەڵگەش:
قال تعالی [ وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَیۡنَـٰهُمۡ فَٱسۡتَحَبُّوا۟ ٱلۡعَمَىٰ عَلَى ٱلۡهُدَىٰ فَأَخَذَتۡهُمۡ صَـٰعِقَةُ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡهُونِ بِمَا كَانُوا۟ یَكۡسِبُونَ ]
#واتـــــه: (وە هۆزی ثەموودمان ڕێنموونی کرد بەڵام ئەوان زیاتر حەزیان لە کوێری کرد تا شارەزایی و ڕێنموونی جا بۆیە هەورە بروسکەی سزای ڕیسواکەر لێی دان بەهۆی ئەو (خراپیانەوە) کە دەیانکرد (فصلت/١٧)
(ت:ب) هیدایەت لێرە مەبەست ناردنی بەڵگەکانی الــلّٰــهیە بەڵام ئەوان شوێنی نەکەوتن.
2_ هیدایەتی قبوڵ کردن و ملکەچی نواندن
قال تعالی [ إِنَّكَ لَا تَهۡدِی مَنۡ أَحۡبَبۡتَ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ یَهۡدِی مَن یَشَاۤءُۚ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِینَ ]
#واتـــــه: ئەی محمد صلی الــلّٰــه علیە وسلم تۆ ناتوانی هیدایەتی ئەوانە بدەی کە خۆشت دەوێن (خۆش ویستنێکی خزمانە نەوەک شەرعیانە) بەڵکو الــلّٰــه هیدایەتی هەر کەسێ ئەدات کە خۆی بیەوێ (القصص/٥٦)
ئەم هیدایەتە پێی ئەوترێ هیدایەتی ملکەچ بوون و قبوڵ کردنی هیدایەت ئەمەش کافران لێی بێ بەش بون تەنها موەحیدان هەیانە
قال تعالی { ۞ لَّیۡسَ عَلَیۡكَ هُدَىٰهُمۡ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ یَهۡدِی مَن یَشَاۤءُ} [سُورَةُ البَقَرَةِ: ٢٧٢]
#واتـــــە: الــلّٰــه ڕونی دەکاتەوە کە پێغەمبەر صلی الــلّٰــه علیە وسلم لەسەری نیە هیدایەتی خەڵک بدات بەڵکو الــلّٰــه هیدایەت ئەدات.
#تێبینی/هیدایەت لێرەدا بە مانای هیدایەتی ملکەچ بون دێت.
#تێگەیشتن_لە_حوجە
هەندێك بابەت هەن کە بە موجمەلی هاتووە لە قورئاندا و ڕوون نەکراوەتەوە، وە رسول الــلّٰــه ـ صلی الــلّٰــه علیە وسلم ـ بە سوننەتەکەی تەفسیری کردووە و ڕوونی کردۆتەوە، یەکێك لەو باسانە تەڵاقدانی ئافرەتە لە کاتی سوڕیی مانگانەدا کە نابێتت تەڵاق بدرێت.
۲٥۰ - ابو عبدالــلّٰــه ووتی : الــلّٰــه تبارك وتعالی فەرمووی : {إِذَا طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَاۤءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ}
[سُورَةُ الطَّلَاقِ: (١)] ، جا رسول الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیە وسلم بە سوننەتەکەی تەفیسری ئەو عیددەیەیی کردووە کە الــلّٰــه تعالی فەرمانی پێ کردووە ئافرەتانی تێدا تەڵاق بدرێ.
۲٥۱ - له نافع ـەوە له ابن عمر ـەوە ـ رضي الــلّٰــه عنهما ـ کە لە سەردەمی رسول الــلّٰــه ـدا ـ صلی الــلّٰــه علیە وسلم ـ خێزانەکەیی تەڵاق ـدا لە کاتێکدا لە سوڕیی مانگانە دابوو، جا ئیمام عمر بن الخطاب ـ رضي الــلّٰــه عنه ـ سەبارەت بەوە پرسیاری لە رسول الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیە وسلم ـ کرد، رسول الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیە وسلم ـ فەرمووی : [ پێی بڵێ با بیگەڕێنێتەوە پاشان بیهێڵێتەوە تا پاك دەبێتەوە، پاشان دەکەوێتەوە سوڕی مانگانەوە پاشان پاك دەبێتەوە، جا ئەگەر ویستی ئەوا لێی دەگەڕێ و تەڵاقی نادات، وە ئەگەر ویستی تەڵاقی بدات ئەوا با لە کاتی پاك بوونەوە تەڵاقی بدات پێش ئەوەی جیماعی لەگەڵ بکات، ئەمەش ئەو عیددەیەیە کە الــلّٰــه تعالی فەرمانی پێ کردووە ئافرەتانی تێدا تەڵاق بدرێت].
۲٥۲ - لە نافع ـەوە لە عبدالــلّٰــه ـوە : کە ژنێکی تەڵاق ـدا بە یەك تەڵاق ـدان لە کاتێکدا لە سوڕی مانگانە دابوو، بۆیە رسول الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیە وسلم ـ فەرمانی کرد بیگەڕێنێتەوە پاشان بیهڵێتەوە هەتا پاك دەبێتەوە، پاشان دەکەوێتە سوڕێکی دیکەی مانگانەوە پاشان لێی دەگەڕێ هەتا لە سوڕیی مانگانەکەی پاك دەبێتەوە، جا ئەگەر ویستی تەڵاقی بدا، ئەوا با لە کاتی پاك بوونەوە تەڵاقی بدا پێش ئەوەی جیماعی لەگەڵ بکات، ئەمەش ئەو عیددەیەیە کە الــلّٰــه تعالی فەرمانی کردووە ئافرەتانی تێدا تەڵاق بدرێت.
📚[كتاب السنة لٲبي عبدالــلّٰــه محمد بن نصر المروزي]ــــــــــــــ ئەمە تەفسیری ڕووی یەکەمی سوننەتەکان بوو کە تەفسیری ئەو بابەتانەیە کە الــلّٰــه تبارك وتعالی لە کتێبەکەیدا بە موجمەلی فەرزیی کردووە.
الجنيد بن محمد دەڵێت :
ناگەیت بە پلەی ڕاستگۆکان، تاوەکو لە شوێنیک ڕاستی بڵێیت کە ئیللا درۆ کردن ڕزگارت دەکات .
.
📚[الزهد والرقائق للخيطب البغدادي/٩٢]
#تەراویح [ ١٤ ]
“قال إسحاق بن منصور: قُلْتُ: الصلاةُ في الجماعةِ أحبُّ إليك أم يُصلي وحده في قيامِ شهرِ رمضان؟
قال: يُعجبني أنْ يُصليَ في الجماعة يُحيي السنة
.
قال إسحاق: أجادَ، كما قال.
#وتـــــم : نوێژ بە جەماعەت خۆشەویسترە لات یان بەتەنیا بیكات لە شەونوێژی مەنگی ڕەمەزان ؟
- پێشەوا ئەحمەد - فەرمووی : پێم خۆشترە بە جەماعەت بیكات و سوننەت زیندوو بكاتەوە
اسحاق - راھویە - فەرمووی: باشی وتووە، ھەروەك ئەو وتی ھەر وایە
📚[ مسائل الكوسج : ٣٨٤ ]
#تەراویح [ ١٣ ]
قال الإمام الحافظ إسحاق بن راهوية :
مع أن أهل المدينة لم يزالوا من لدن عمر رضي الله عنه إلى زماننا هذا يصلون أربعين ركعة في قيام شهر رمضان يخففون القراءة
أما أهل العراق فلم يزالوا من لدن علي رضي الله عنه إلى زماننا هذا على خمس ترويحات
خەڵكی مەدینە لەسەردەمی عومەرەوە - رضي الــلّٰــه عنه - تا سەردەمی ئێمە ھەر چل ڕكات دەكەن لە شەونوێژی ڕەمەزاندا و قوڕئانی كەم تێدا دەخوێنن
بەڵام خەڵكی عێراق لەسەردەمی عەلیەوە - رضي الــلّٰــه عنه - تا سەردەمی ئێمەش پێنج * تەراویحات دەكەن
📚[ مسائل الكوسج ١ / ٢١٨ ]الترويحة چوار ڕكاتە
#تەراویح [ ١٢ ]
قال الإمام أبو عيسى الترمذي :
"واختلف أهل العلم في قيام رمضان،
⭕️ فرأى بعضهم: أن يصلي إحدى وأربعين ركعة مع الوتر، وهو قول أهل المدينة، والعمل على هذا عندهم بالمدينة،
⭕️ وأكثر أهل العلم على ما روي عن عمر، وعلي، وغيرهما من أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم عشرين ركعة، وهو قول الثوري، وابن المبارك، والشافعي
⭕️وقال الشافعي: «وهكذا أدركت ببلدنا بمكة يصلون عشرين ركعة»
⭕️وقال أحمد: «روي في هذا ألوان ولم يقض فيه بشيء»
⭕️ وقال إسحاق: «بل نختار إحدى وأربعين ركعة على ما روي عن أبي بن كعب»
⭕️واختار ابن المبارك، وأحمد، وإسحاق: الصلاة مع الإمام في شهر رمضان
⭕️ واختار الشافعي: أن يصلي الرجل وحده إذا كان قارئا..."
زانایان ڕایان جیاوازه دهربارهی شهونوێژی رمضان :
⭕️ههنێكیان پێیان وایه : ٤١ ڕكات بكات به وترهكانهوه ، ئهمهش ڕای زانایانی مهدینهیه ،وه كاریش بهم قسهیه دهكرێت له مهدینه ،
⭕️ وه زۆربهی زانایان لهسهر ئهو ڕایان كه ڕیوایهتكراوه له ; عمر و علی و جگه لهوانیش له هاوهڵانی پێغهمبهر صلى الــلّٰــه عليه وسلم كه ٢٠ ڕكات بووه ، ئهوهش ڕای (الثوري و ابن المبارك و الشافعي )ه
⭕️ شافعي دهفهرموێت: بهو شێوهیه خهڵكی شارهكهی ئێمهش له مهككه ٢٠ ركاتیان دهكرد
⭕ ️أحمد فهرمویهتی : چهند جۆرێكی جیاوازی تیا ڕیوایهت كراوه ، هیچی نهوت دهربارهی
⭕️ إسحاق فهرموویهتی : ئێمه ٤١ ڕكاتهكه ههڵدهبژێرین وهك له أبي بن كعبهوه هاتووه
⭕️ابن المبارك، وأحمد، وإسحاق وایان پێ باشه نوێژلهگهڵ ئیمام بكرێ له رمضان
⭕️شافعی وای پێ باش بووه كه بهتهنیا نوێژ بكات گهر خوێنهری قورئان بێت
📚[جامع الترمذي ج٣/ص١٦١ ت شاكر]
#تەراویح [ ١١ ]
قال #سعيد_بن_جبير :
لأن أصلي مع إمام يقرأ هل أتاك حديث الغاشية
أحب إلي من أن أقرأ مائة آية في صلاتي.. ( يعني منفردا )
ئهگهر لهگهڵ ئیمامێك شهو نوێژ بكهم سوڕهتی الغاشیه بخوێنێت " ٢٦ ئایهته "
خۆشهویستره لهلام كه به تهنیا نوێژ بكهم و سهد ئایهت بخوێنم
📚[عبد الرزاق في المصنف : ٢٠٢٢]
#تەراویح [ ١٠ ]
قال ابن عبد البر :
«قد أجمع العلماء على أن لا حدّ ولا شيء مقدّراً في صلاة الليل، وأنّها نافلة، فمن شاء أطال فيها القيام وقلّت ركعاته، ومن شاء أكثر الركوع والسّجود».
«زانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی شەو نوێژ سنوری یە و ئەندازەیەكی دیاریكراوی نیە، وە سوننەتە، ھەركەسێك ویستی مانەوە تیایدا درێژ دكات و ڕكاتەكانی كەم دەكات، ھەر كەسیش ویستی ڕكوع و سوجدە زیاد بكات ».
📚[ الاستذكار : 5/ 244 ]
#تەراویح [ ٩ ]
قال ابن سعد :
أَخبَرَنَا عبيد الــلّٰــه بن موسى عن إسرائيل عن عبد الله بن المختار عن مالك بن دينار عن خلاس بن عمرو أنه سأل عمار بن يَاسر :
كيف يوتر من أول الليل أو من آخره ؟
فقَالَ عمار : أما أنا فأَوْتَرَ من أول الليل ثم أنام فإذا استيقظت صليت ركعتين ماشاء الله .
پرسیار كرا لە عماری كوڕی یاسر لەسەرەتای شەودا وتر دەكرێت یا لە كۆتاییدا ؟
فەرمووی: من لەسەرەتای شەودا وتر دەكەم پاشان ئەنووم ئەگەر ھەستام دوو ڕكات دەكەم الــلّٰــه بیەوێت
📚[ الطبقات : ٧ / ١٤٩ ] 📚[وأَخْرَجَهُ عَبْدُ الرَّزَّاقِ ( 4621) و ابن نصر فِي (( الوتر )) ص : 283 به ، بە لەفظی :] (( فإن رزقني الــلّٰــه شيئًا : صليتُ شفعَا شفعَا إلى أن أصبح )).(( ئەگەر الــلّٰــه پێمی بەخشی: دوو دوو نوێژ دەكەم تا بەیانی - نوێژی بەیانی - )) [عماری كوڕی ياسر رضي الــلّٰــه عنه یەكێكە لە پێشینە بەدریەكان، وتەكەی بەڵگەیە لەسەر دروستی كردنی نوێژ ھەرچەنێك الــلّٰــه بیەوێت تا بەیانی ]
#تەراویح [ ٧ ]
قال ابن أبي الدنيا رحمه الــلّٰــه :
حدثنا شجاع ، ثنا هشيم، أخبرنا يونس بن عبيد قال:
"شهدت الناس قبل وقعة ابن الأشعث وهم في شهر رمضان،
فكان يؤمُّهم عبد الرحمن بن أبي بكر ـ صاحب رسول الــلّٰــه صلى الــلّٰــه عليه وسلم ـ،
وسعيد بن أبي الحسن، ومروان العبدي، فكانوا يصلون بهم عشرين ركعة،
ولا يقنتون إلاّ في النّصف الثاني، وكانوا يختمون القرآن مرّتين".
گەیشتم بە خەڵكی لە مانگی رمضاندا بوون پێش ڕووداوی ابن الأشعث
عبدالرحمن كورى أبي بكر - ھاوەڵی پێغەمبەرى الــلّٰــه صلى الــلّٰــه عليه وسلم - و سعيدى كورى أبي الحسن و مروان العبدي پێش نوێژیان بۆ دەكردن ، بیست ڕكاتی بۆ دەكردن و تەنھا لە نیوەی دووەمی رمضاندا قنوتیان دەخوێند
وە دوو جار قوڕئانیان خەتم دەكرد
📚[ فضائل رمضان : ٥٠ ]
