کەناڵی پارێزەران و خوێندکاران⚖💼
بۆ زانیاری ئەم کەناڵە چەند پارێزەرێک دەیبات بەڕێوە و کەناڵی سەندیکای پارێزەران نیە گەورەترین گروپی پارێزەرانی کوردستان لەسەر ئاستی کوردستان بۆ پارێزەرە خۆشەویستەکان بۆ هەر پرسیارێکی یاسای یان هەربابەتێکی یاسای و دەست کەوتنی زانیاری یاسای
نمایش بیش‌تر3 491
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+17 روز
+2030 روز
توزیع زمان ارسال
در حال بارگیری داده...
Find out who reads your channel
This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.تجزیه و تحلیل انتشار
پست ها | بازدید ها | به اشتراک گذاشته شده | ديناميک بازديد ها |
01 Media files | 718 | 0 | Loading... |
02 رێنمایی په‌سند كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وولاَت
وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی په‌سندكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی له‌ئه‌ستۆدایه كه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌رده‌چێت، بۆ كارێكی دیاریكراو له ناوه‌وه‌ی ووڵات به پێچه‌وانه‌شه‌وه، له‌به‌رئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌ت هه‌یه له دیوانی وه‌زاره‌ت به ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه دادی و یاساییه‌كان، ڕۆژانه هه‌ڵده‌ستێ به به‌ڕێ كردنی كاروباری هاووڵاتیان و په‌سند كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان باشتر ئاشنا و شاره‌زا بن له ڕێنمایی و ڕێكاره‌كانی ئه‌م كاره له خواره‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو:-
1- ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه له كوردستان ده‌رده‌چن:
بۆ ناردنی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌مه‌به‌ستی كارپێكردنیان، سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له‌لایه‌ن وه‌رگێڕی سوێنددراو وه‌ربگێڕدرێت (ئه‌گه‌ر پێویست بوو) پاشان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی دادنووسه‌وه په‌سند بكرێت و ئینجا پاش دڵنیابوون له راستی و دروستیان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی داده‌وه په‌سند ده‌كرێ و له‌دوا قۆناغدا له‌لایه‌ن به‌شی (تصدیقات) له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدراڵ په‌سند ده‌كرێ و ئینجا له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات كاری پێده‌كرێت. پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكرێ هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌هه‌ر دام وده‌زگایه‌ك ده‌ربچێت، ده‌بێت له‌پێشدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌وه په‌سند بكرێت، ئینجا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه په‌سند ده‌كرێت بۆ نموونه (صوره القید) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ په‌سند ده‌كرێت، به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایك بوون له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی په‌سند ده‌كرێت، بڕوانامه‌كانی خوێندن به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یا خوێندنی باڵا په‌سند ده‌كرێت و پاشان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه په‌سند ده‌كرێت. پێویسته هاووڵاتیان ئاگاداربن ئێمه ته‌نها ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه په‌سند ده‌كه‌ین كه‌له‌و فه‌رمانگانه ده‌رده‌چن كه له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن و بۆ ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێن و هه‌ربه‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌چوو بێت ئێمه ناتوانین په‌سندیان بكه‌ین، چونكه له ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان نین.
2- ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌رده‌چن:
هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك یان بریكارنامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن دام وده‌زگاكانی فه‌رمی ووڵاتێكی بیانی ده‌ربچێت بۆ كارپێكردنی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان، پێویسته سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌ی عێراق یان نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و ووڵاته په‌سند بكرێت و پاشان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر په‌سند ده‌كرێت و له‌دوا قۆناغدا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه دادییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی داد په‌سند ده‌كرێت و ئینجا له‌هه‌رێمی كوردستان كاری پێده‌كرێت. پێویسته له‌سه‌ر هاووڵاتیان تێبینی ئه‌وه بكه‌ن له‌كاتی دروست كردنی بریكارنامه له‌پێش نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان كونسلگه‌ری عێراقی واژووی خۆیان بكه‌ن له‌سه‌ر بریكارنامه‌كه و نوسخه‌ی ره‌سه‌ن (اصلی) بریكارنامه‌كه بنێرن چونكه كار به نوسخه‌ی فۆتۆكۆپی ناكرێت. | 751 | 0 | Loading... |
03 عەلی لە گەل محمد بۆ گەشتێک دەڕۆن لەڕێگا عەلی بەمحمد دەڵێ خێراتر بڕۆ محمدیش خێرایەکەی زیادەکات لەئەنجامی ئەم خێرایە لەدەستی وەردەگێڕیت منداڵێک دەشێلیت و دەمرێت ئایا مسؤولیاتی عەلی چیە لێرەدا؟
پارێزەر خ. ف. | 731 | 0 | Loading... |
04 هیب ڕوکن سەدام حوسێن ئەوە پلەی سەدام حوسێن بوو، بەڵام ئەو پلەی (مشیر) ی بەست بزانە بۆچی ؟
مشير: کۆتا پلەی سەربازییە هیتلەر گوتی:
من توانای هەڵگرتنی ئەو پلەیەم نییە، چونکە زۆر قورسە زۆر لێی دەترسم، سەدام حوسێن یەکەم سەرکردە بوو کە ئەو پلە سەربازییەی بەست خۆی پلەی موهیب ڕوکن بوو، بەڵام کاتێک سەردانی ڕووسیای کرد پلەی مشیری بەست، ئەوەبوو سەرۆکی ڕووسیا ئاڵای وڵاتەکەی هێنایە خوارەوە و تەحیەی بۆ کرد،
لە یاسایی سەربازییدا وایە هەر کەسێک ئەو پلەیە ببەستێت سەردانی هەر وڵاتێک بکات دەبێت ئاڵای وڵاتەکەی بێنێتە خوارەوە
، بۆ جاری دووەم سەدام حوسێن سەردانی ڕووسیای کرد هەر بەو پلەیەوە، ئەوە بوو سەرۆکی ڕووسیا بەپەلە چاکەتەکەی داکەندو کردییە بەری سەدام حوسێن، بۆ ئەوەی ئەو پلەیە بشارێتەوەو ئاڵای وڵاتەکەی دانەگرێت.
پارێزەر خەندە فاروق صابر ✍️ | 1 134 | 0 | Loading... |
05 Media files | 927 | 0 | Loading... |
06 پەرلەمانی عێراق یاسای بەرەنگاربوونی لەشفرۆشیی پەسند کرد. بە گوێرەی هەموارەکە هەر پزیشکێک رەگەزی کەسێک بگۆڕێت لە نێوان ساڵێک بۆ سێ ساڵ بەندکردن سزا دەدرێت.
پارێزەر لەقمان ملا زادە | 884 | 0 | Loading... |
07 لە تەمەنی چەند ساڵیەوە بەرپرسیاریەتی تاوانیی لەئەستۆی کەسەکان دروست دەبێت ؟
داوای سزای ناجوڵێنرێت لەسەر کەسێک کە تەمەنی 11 ساڵی تەواو نەکردبێت
بۆنموونە مناڵێکی ( دە ) ١٠ ساڵان تاوانێکی ئەنجام دا ئەو کاتە داوا لەسەری ناجوڵێنرێت بەڵکو داواکە لەسەر سەرپەرشتیارەکەی تۆمار دەکرێت کە دەکاتە باوکی مناڵەکە ئەگەر نەبوو دایکی مناڵەکە | 1 167 | 0 | Loading... |
08 بۆ بیر هێنانەوە ئەمڕۆ سیمینارەکەی کاک حاکم کامرانە | 1 376 | 0 | Loading... |
09 Media files | 1 644 | 0 | Loading... |
10 ڕونکردنەوەیەک لەسەرۆکایەتى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى کەرکوک/گەرمیانەوە
ماوەیەکە دەنگۆى ئەوە بڵاو بۆتەوە کە لە سنورى گەرمیان دەستگیراوە بەسەر کارگەیەکى مادەى هۆشبەر .
ئەم ڕووداوەش وەکو هەر تاوانێکى تر کارى لێکۆڵینەوەى تێداکراوە و ڕیکارى پێویستى تێدا گیراوەتەبەر و چەند تۆمەتبارێکیش لەو دۆسیەیەدا دەسگیرکراون..
ئەوەى لێردا بە پێویستى دەزانین ڕوونى بکەینەوە بۆ بەرچاوڕوونی هەموو لایەك ئەوەیە کە تۆمەتبارە سەرەکیەکان خەڵکى دەرەوەى هەرێمى کوردستانن و خەڵكی سنووری گەرمیان نین و پەیوەندیان نیە بەسنورەکەمانەوە، وە خەڵكی گەرمیان وەک هەمیشە ڕەمزن بۆ فیداکارى و قوربانیدان و پەیڕەوی لە بەها بەرزە مرۆڤایەتیەكان. | 1 360 | 0 | Loading... |
11 🔺ژنێک مێردەکەی ونبووە“ مفقود ، هاوسەرگیری دەکاتەوەلەگەڵ پیاوێکی تر ! بەڵام مێردەونبووەکەشی دەگەڕێتەوە ! ئایا هاوسەرگیری یەکەی چی بەسەردێت ؟
▫️پێش ساڵی 2008
بەپێی یاسای باری کەسێتی ژمارە 188 ساڵی 1959 لە ماددە 43 بڕگەی چوارەم لە سێ خاڵ دا دا باسی ئەم حاڵەتەی کردبوو
1- ژنێک کە مێردی مفقودە دەیتوانی داوای جیابوونەوە بکات لە دادگا دوای" چوار ساڵ" لە ثابت بونی ونبونی مێردەکەی و مردنی بە بڕیاری دادگا ئنجا ژنەکە دەبوو چوار ساڵ بوەستێت ئنجا داوای جیا بوونەوە بکات" کە ماوەیەکی زۆر بوو" .
2-عدەی ژنەکە دوای بڕیاری دادگا بە جیا بوونەوە عدەی ژنێکی مێرد مردووە کە چوار مانگ و دە ڕۆژە
3- لەکاتی گەڕانەوەێ مفقودەکە ژنەکەی دەیتوانی بگەڕێیتەوەبۆلای ئەگەر شووی نەکردبێت یان کردبێتی بەڵام نەگواسترابێتەوە بە گواستنەوەیەکی حقيقی. واتە ئەگەر دخول ڕووی دابوو نەیدەتوانی بگەڕێتەوە لای مێردەکەی.
▫️بەڵام ئێستا دوای 2008
لە هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە (15) ساڵی 2008 یاسای هەمواری یاسای باری کەسێتی کارکردن ئەم ئەم بڕگەیە لە ماددە 43 واتە بڕگەی چوارەم بە هەر سێ خاڵە کەیەوە کە باسی مفقود دەکات ڕاگیرا
واتە دوای ئەوەی مامەڵەی ونبوون بۆ مفقودەکە کرا و دادگا بڕیاری مردنی دا پێویست ناکات ژنەکەی چوار ساڵی تر بوەستێت ئنجا داوای جیابوونەوە بکات
بەڵکو ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی دادگا مێردەکەی بە مردوو دانا ئەوە شوو دەکاتەوە، بەڵام بیرمان نەچێت ! دەبێت وەک ژنێک کە مێردەکەی مردووە چوار مانگ و دە ڕۆژ بوەستێت و شوو نەکاتەوە تا ئەو ماوەی عدەیە تەواو دەبێت کە ئەمە کار ئاسانی یە کراوە و پەرلەمانی کوردستان ئەو ماددەیەی لە یاساکە لابرد واتە ژن داوای جیا بوونەوە ناکات بەڵکو تەنها مامەڵەی ونبوونی مێردەکەی دەکات
ئەی مامەڵەی ونبوون “ مفقود “ ی یەکە چۆن دەکرێ؟
" بەپێی ماددە 93 لەیاسای چاودێری ناکامەکان ( قانون رعايه القاصرين) مامەڵەی چونە بنکەی پۆلیس شاهید و ڕاگەیاندنی ڕۆژنامە و داخستنی پەڕاوگەکە دەکرێت " دواتر
1 - ئەگەر مفقود مردبێت بەڵگە هەبێت پێویست ناکا بوەستین و دادگا یەکسەر بڕیاری مردنی دەدات.
2- یان چوار ساڵ دوای ڕاگەیاندن لە ڕۆژنامە ئنجا دادگا بڕیاری مردنی دەدات ئەگەر لە حاڵەتی ئاسایی ون بوو بوو .
3- دوو ساڵ ئەگەر لە کاتێکدا ون بووبێت گومانی هلاک و نەمانی بکرێت وەک جەنگەکان و کارەساتی گەورەی سروشتی .
دواتر دادگای باری کەسێتی بڕیاری مردنی ونبووەکە دەدات بەپێی حاڵەتەکان لەو سێ خاڵە و ژنەکە دەتوانێت شوو بکاتەوە “ بەڵام پێشتر دوای حوکم دانی بەمردنی دەبوو چوار ساڵی تریش بوەستێت جا شووی بکردایەوە “
لێرەوە دەگەینە وەڵامی بنەڕەتی پرسیارەکەمان کە ئێستا لە کوردستان کاری پێ دەکرێت
🔺 دوای گەڕانەوەی مێردەکەی ژنەکە کە شووی کردۆتەوە ناگەڕێتەوە بۆ پیاوی یەکەم و حەڵاڵی زەواجی دووەمی دەبێت و بەردەوام دەبێت لەو زەواجە چونکە مێردەکەی بە مردوو داندراوە و حوکمی ژنی مێرد مردووی بەسەردا دەچەسپێت.
سەبارەت بە میرات و مارەیی بردن
* مارەیی دەبات وەک ژنێکی مێرد مردوو لەوەی مێردەکەی لە دوای بەجێ ماوە و مارەیی ئەم ژنەی لێدەردەکرێت ئنجا دابەش دەکرێ بەسەر ورثەکان دا
* میرات وەک ژنێکی مێردمردوو لە مێردی یەکەمی دەبات شووی کردبێتەوە یان نا بەپێی ماددە 96 لە یاسای چاودێری ناکامەکان (قانون رعايه قاصرين) | 1 038 | 0 | Loading... |
12 گەر مووچەکەت لە بانکی TBI تەوتین بکرێت دەتوانی ئەم قەرزانە وەربگریت.. | 448 | 0 | Loading... |
رێنمایی په‌سند كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وولاَت
وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی په‌سندكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی له‌ئه‌ستۆدایه كه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌رده‌چێت، بۆ كارێكی دیاریكراو له ناوه‌وه‌ی ووڵات به پێچه‌وانه‌شه‌وه، له‌به‌رئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌ت هه‌یه له دیوانی وه‌زاره‌ت به ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه دادی و یاساییه‌كان، ڕۆژانه هه‌ڵده‌ستێ به به‌ڕێ كردنی كاروباری هاووڵاتیان و په‌سند كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان باشتر ئاشنا و شاره‌زا بن له ڕێنمایی و ڕێكاره‌كانی ئه‌م كاره له خواره‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو:-
1- ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه له كوردستان ده‌رده‌چن:
بۆ ناردنی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌مه‌به‌ستی كارپێكردنیان، سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له‌لایه‌ن وه‌رگێڕی سوێنددراو وه‌ربگێڕدرێت (ئه‌گه‌ر پێویست بوو) پاشان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی دادنووسه‌وه په‌سند بكرێت و ئینجا پاش دڵنیابوون له راستی و دروستیان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی داده‌وه په‌سند ده‌كرێ و له‌دوا قۆناغدا له‌لایه‌ن به‌شی (تصدیقات) له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدراڵ په‌سند ده‌كرێ و ئینجا له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات كاری پێده‌كرێت. پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكرێ هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌هه‌ر دام وده‌زگایه‌ك ده‌ربچێت، ده‌بێت له‌پێشدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌وه په‌سند بكرێت، ئینجا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه په‌سند ده‌كرێت بۆ نموونه (صوره القید) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ په‌سند ده‌كرێت، به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایك بوون له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی په‌سند ده‌كرێت، بڕوانامه‌كانی خوێندن به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یا خوێندنی باڵا په‌سند ده‌كرێت و پاشان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه په‌سند ده‌كرێت. پێویسته هاووڵاتیان ئاگاداربن ئێمه ته‌نها ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه په‌سند ده‌كه‌ین كه‌له‌و فه‌رمانگانه ده‌رده‌چن كه له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن و بۆ ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێن و هه‌ربه‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌چوو بێت ئێمه ناتوانین په‌سندیان بكه‌ین، چونكه له ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان نین.
2- ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌رده‌چن:
هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك یان بریكارنامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن دام وده‌زگاكانی فه‌رمی ووڵاتێكی بیانی ده‌ربچێت بۆ كارپێكردنی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان، پێویسته سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌ی عێراق یان نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و ووڵاته په‌سند بكرێت و پاشان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر په‌سند ده‌كرێت و له‌دوا قۆناغدا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه دادییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی داد په‌سند ده‌كرێت و ئینجا له‌هه‌رێمی كوردستان كاری پێده‌كرێت. پێویسته له‌سه‌ر هاووڵاتیان تێبینی ئه‌وه بكه‌ن له‌كاتی دروست كردنی بریكارنامه له‌پێش نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان كونسلگه‌ری عێراقی واژووی خۆیان بكه‌ن له‌سه‌ر بریكارنامه‌كه و نوسخه‌ی ره‌سه‌ن (اصلی) بریكارنامه‌كه بنێرن چونكه كار به نوسخه‌ی فۆتۆكۆپی ناكرێت.
👍 5❤ 3
عەلی لە گەل محمد بۆ گەشتێک دەڕۆن لەڕێگا عەلی بەمحمد دەڵێ خێراتر بڕۆ محمدیش خێرایەکەی زیادەکات لەئەنجامی ئەم خێرایە لەدەستی وەردەگێڕیت منداڵێک دەشێلیت و دەمرێت ئایا مسؤولیاتی عەلی چیە لێرەدا؟
پارێزەر خ. ف.
❤ 5🤣 1
Photo unavailableShow in Telegram
هیب ڕوکن سەدام حوسێن ئەوە پلەی سەدام حوسێن بوو، بەڵام ئەو پلەی (مشیر) ی بەست بزانە بۆچی ؟
مشير: کۆتا پلەی سەربازییە هیتلەر گوتی:
من توانای هەڵگرتنی ئەو پلەیەم نییە، چونکە زۆر قورسە زۆر لێی دەترسم، سەدام حوسێن یەکەم سەرکردە بوو کە ئەو پلە سەربازییەی بەست خۆی پلەی موهیب ڕوکن بوو، بەڵام کاتێک سەردانی ڕووسیای کرد پلەی مشیری بەست، ئەوەبوو سەرۆکی ڕووسیا ئاڵای وڵاتەکەی هێنایە خوارەوە و تەحیەی بۆ کرد،
لە یاسایی سەربازییدا وایە هەر کەسێک ئەو پلەیە ببەستێت سەردانی هەر وڵاتێک بکات دەبێت ئاڵای وڵاتەکەی بێنێتە خوارەوە
، بۆ جاری دووەم سەدام حوسێن سەردانی ڕووسیای کرد هەر بەو پلەیەوە، ئەوە بوو سەرۆکی ڕووسیا بەپەلە چاکەتەکەی داکەندو کردییە بەری سەدام حوسێن، بۆ ئەوەی ئەو پلەیە بشارێتەوەو ئاڵای وڵاتەکەی دانەگرێت.
پارێزەر خەندە فاروق صابر ✍️
👍 17🤮 2
پەرلەمانی عێراق یاسای بەرەنگاربوونی لەشفرۆشیی پەسند کرد. بە گوێرەی هەموارەکە هەر پزیشکێک رەگەزی کەسێک بگۆڕێت لە نێوان ساڵێک بۆ سێ ساڵ بەندکردن سزا دەدرێت.
پارێزەر لەقمان ملا زادە
👍 4
لە تەمەنی چەند ساڵیەوە بەرپرسیاریەتی تاوانیی لەئەستۆی کەسەکان دروست دەبێت ؟
داوای سزای ناجوڵێنرێت لەسەر کەسێک کە تەمەنی 11 ساڵی تەواو نەکردبێت
بۆنموونە مناڵێکی ( دە ) ١٠ ساڵان تاوانێکی ئەنجام دا ئەو کاتە داوا لەسەری ناجوڵێنرێت بەڵکو داواکە لەسەر سەرپەرشتیارەکەی تۆمار دەکرێت کە دەکاتە باوکی مناڵەکە ئەگەر نەبوو دایکی مناڵەکە
❤ 18👍 3
بۆ بیر هێنانەوە ئەمڕۆ سیمینارەکەی کاک حاکم کامرانە
👍 8
Photo unavailableShow in Telegram
ڕونکردنەوەیەک لەسەرۆکایەتى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى کەرکوک/گەرمیانەوە
ماوەیەکە دەنگۆى ئەوە بڵاو بۆتەوە کە لە سنورى گەرمیان دەستگیراوە بەسەر کارگەیەکى مادەى هۆشبەر .
ئەم ڕووداوەش وەکو هەر تاوانێکى تر کارى لێکۆڵینەوەى تێداکراوە و ڕیکارى پێویستى تێدا گیراوەتەبەر و چەند تۆمەتبارێکیش لەو دۆسیەیەدا دەسگیرکراون..
ئەوەى لێردا بە پێویستى دەزانین ڕوونى بکەینەوە بۆ بەرچاوڕوونی هەموو لایەك ئەوەیە کە تۆمەتبارە سەرەکیەکان خەڵکى دەرەوەى هەرێمى کوردستانن و خەڵكی سنووری گەرمیان نین و پەیوەندیان نیە بەسنورەکەمانەوە، وە خەڵكی گەرمیان وەک هەمیشە ڕەمزن بۆ فیداکارى و قوربانیدان و پەیڕەوی لە بەها بەرزە مرۆڤایەتیەكان.
❤ 6