cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

کەناڵی پارێزەران و خوێندکاران⚖💼

بۆ زانیاری ئەم کەناڵە چەند پارێزەرێک دەیبات بەڕێوە و کەناڵی سەندیکای پارێزەران نیە گەورەترین گروپی پارێزەرانی کوردستان لەسەر ئاستی کوردستان بۆ پارێزەرە خۆشەویستەکان بۆ هەر پرسیارێکی یاسای یان هەربابەتێکی یاسای و دەست کەوتنی زانیاری یاسای

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استزبان مشخص نشده استمحتوای ممنوع7 376
پست‌های تبلیغاتی
3 484
مشترکین
+124 ساعت
+137 روز
+3130 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

بۆ بیر هێنانەوە ئەمڕۆ سیمینارەکەی کاک حاکم کامرانە
نمایش همه...
👍 4
Photo unavailableShow in Telegram
ڕونکردنەوەیەک لەسەرۆکایەتى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى کەرکوک/گەرمیانەوە ماوەیەکە دەنگۆى ئەوە بڵاو بۆتەوە کە لە سنورى گەرمیان دەستگیراوە بەسەر کارگەیەکى مادەى هۆشبەر . ئەم ڕووداوەش وەکو هەر تاوانێکى تر کارى لێکۆڵینەوەى تێداکراوە و ڕیکارى پێویستى تێدا گیراوەتەبەر و چەند تۆمەتبارێکیش لەو دۆسیەیەدا دەسگیرکراون.. ئەوەى لێردا بە پێویستى دەزانین ڕوونى بکەینەوە بۆ بەرچاوڕوونی هەموو لایەك ئەوەیە کە تۆمەتبارە سەرەکیەکان خەڵکى دەرەوەى هەرێمى کوردستانن و خەڵكی سنووری گەرمیان نین و پەیوەندیان نیە بەسنورەکەمانەوە، وە خەڵكی گەرمیان وەک هەمیشە ڕەمزن بۆ فیداکارى و قوربانیدان و پەیڕەوی لە بەها بەرزە مرۆڤایەتیەكان.
نمایش همه...
6
🔺ژنێک مێردەکەی ونبووە“ مفقود ، هاوسەرگیری دەکاتەوەلەگەڵ پیاوێکی تر ! بەڵام مێردەونبووەکەشی دەگەڕێتەوە ! ئایا هاوسەرگیری یەکەی چی بەسەردێت ؟ ▫️پێش ساڵی 2008 بەپێی یاسای باری کەسێتی ژمارە 188 ساڵی 1959 لە ماددە 43 بڕگەی چوارەم لە سێ خاڵ دا دا باسی ئەم حاڵەتەی کردبوو 1- ژنێک کە مێردی مفقودە دەیتوانی داوای جیابوونەوە بکات لە دادگا دوای" چوار ساڵ" لە ثابت بونی ونبونی مێردەکەی و مردنی بە بڕیاری دادگا ئنجا ژنەکە دەبوو چوار ساڵ بوەستێت ئنجا داوای جیا بوونەوە بکات" کە ماوەیەکی زۆر بوو" . 2-عدەی ژنەکە دوای بڕیاری دادگا بە جیا بوونەوە عدەی ژنێکی مێرد مردووە کە چوار مانگ و دە ڕۆژە 3- لەکاتی گەڕانەوەێ مفقودەکە ژنەکەی دەیتوانی بگەڕێیتەوەبۆلای ئەگەر شووی نەکردبێت یان کردبێتی بەڵام نەگواسترابێتەوە بە گواستنەوەیەکی حقيقی. واتە ئەگەر دخول ڕووی دابوو نەیدەتوانی بگەڕێتەوە لای مێردەکەی. ▫️بەڵام ئێستا دوای 2008 لە هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە (15) ساڵی 2008 یاسای هەمواری یاسای باری کەسێتی کارکردن ئەم ئەم بڕگەیە لە ماددە 43 واتە بڕگەی چوارەم بە هەر سێ خاڵە کەیەوە کە باسی مفقود دەکات ڕاگیرا واتە دوای ئەوەی مامەڵەی ونبوون بۆ مفقودەکە کرا و دادگا بڕیاری مردنی دا پێویست ناکات ژنەکەی چوار ساڵی تر بوەستێت ئنجا داوای جیابوونەوە بکات بەڵکو ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی دادگا مێردەکەی بە مردوو دانا ئەوە شوو دەکاتەوە، بەڵام بیرمان نەچێت ! دەبێت وەک ژنێک کە مێردەکەی مردووە چوار مانگ و دە ڕۆژ بوەستێت و شوو نەکاتەوە تا ئەو ماوەی عدەیە تەواو دەبێت کە ئەمە کار ئاسانی یە کراوە و پەرلەمانی کوردستان ئەو ماددەیەی لە یاساکە لابرد واتە ژن داوای جیا بوونەوە ناکات بەڵکو تەنها مامەڵەی ونبوونی مێردەکەی دەکات ئەی مامەڵەی ونبوون “ مفقود “ ی یەکە چۆن دەکرێ؟ " بەپێی ماددە 93 لەیاسای چاودێری ناکامەکان ( قانون رعايه القاصرين) مامەڵەی چونە بنکەی پۆلیس شاهید و ڕاگەیاندنی ڕۆژنامە و داخستنی پەڕاوگەکە دەکرێت " دواتر 1 - ئەگەر مفقود مردبێت بەڵگە هەبێت پێویست ناکا بوەستین و دادگا یەکسەر بڕیاری مردنی دەدات. 2- یان چوار ساڵ دوای ڕاگەیاندن لە ڕۆژنامە ئنجا دادگا بڕیاری مردنی دەدات ئەگەر لە حاڵەتی ئاسایی ون بوو بوو . 3- دوو ساڵ ئەگەر لە کاتێکدا ون بووبێت گومانی هلاک و نەمانی بکرێت وەک جەنگەکان و کارەساتی گەورەی سروشتی . دواتر دادگای باری کەسێتی بڕیاری مردنی ونبووەکە دەدات بەپێی حاڵەتەکان لەو سێ خاڵە و ژنەکە دەتوانێت شوو بکاتەوە “ بەڵام پێشتر دوای حوکم دانی بەمردنی دەبوو چوار ساڵی تریش بوەستێت جا شووی بکردایەوە “ لێرەوە دەگەینە وەڵامی بنەڕەتی پرسیارەکەمان کە ئێستا لە کوردستان کاری پێ دەکرێت 🔺 دوای گەڕانەوەی مێردەکەی ژنەکە کە شووی کردۆتەوە ناگەڕێتەوە بۆ پیاوی یەکەم و حەڵاڵی زەواجی دووەمی دەبێت و بەردەوام دەبێت لەو زەواجە چونکە مێردەکەی بە مردوو داندراوە و حوکمی ژنی مێرد مردووی بەسەردا دەچەسپێت. سەبارەت بە میرات و مارەیی بردن * مارەیی دەبات وەک ژنێکی مێرد مردوو لەوەی مێردەکەی لە دوای بەجێ ماوە و مارەیی ئەم ژنەی لێدەردەکرێت ئنجا دابەش دەکرێ بەسەر ورثەکان دا * میرات وەک ژنێکی مێردمردوو لە مێردی یەکەمی دەبات شووی کردبێتەوە یان نا بەپێی ماددە 96 لە یاسای چاودێری ناکامەکان (قانون رعايه قاصرين)
نمایش همه...
👏 4👍 3🤯 1
Photo unavailableShow in Telegram
گەر مووچەکەت لە بانکی TBI تەوتین بکرێت دەتوانی ئەم قەرزانە وەربگریت..
نمایش همه...
👍 5 1
01:04
Video unavailableShow in Telegram
بەڤیدیۆ: ساتی کوشتنی ئەو گەنجەی بۆ مارەکردنی خوشکەکەیان بانگیان کرد و دواتر بە سێ کەس کوشتیان ئاسایشی هەولێر دەڵێت، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە و بەردەوامن لە گەڕان بەدوای سێیەمیاندا. ئەگەر لەدادگا ساغ بێتەوە هۆکارەکەی تەنیا ئەوە بێت هەق وایە بە بڕیارێکی تایبەتی سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسێدارەدانیان جێبەجێ بکرێت ئێوە دەڵێن چی پارێزەران و یاساناسان و خوێدکاران و
نمایش همه...
👍 7👏 2😢 2
ئایا تەڵاق چاک دەکرێتەوە؟ سیمینارێکی زۆر تایبەتی کاک حاکم کامران بۆ ١٤/٥/٢٠٢٤ بەئامادەبوونی مامۆستایەکی ئاینی بەڕێز لە هۆڵی خاک بەرامبەر زارا کاتژمێر ٣:٠٠ بێبەرامبەرەو شەهادە دەدریت بە ئامادەبوان
نمایش همه...
👍 8
چەند پرسیار و وەڵامێک لەسەر گێچەڵ کردن بە ئافرەت (التحرش الجنسي) پ/سزای گێچەڵ کردن لە شوێنی گشتی چیە؟ و/ئەو کەسەی گێچەڵ دەکا سزا دەدرێ بە حەبس کردن لە سێ مانگ زیاتر نەبێ یاخود بە پێ بژاردن غەرامە یان هەردوو سزاکە بەیەکەوە. پ/گێچەڵ کردن تەنیا بە وتەیە یان بە کرداریشە؟ و/گێچەڵ کردن بە وتە و کردار و تەنانەت ئاماژە ناردنیش بە گێچەڵ حساب دەکرێ . پ/سزای گێچەڵ کردن لە شوێنی کار ؟ و/ئەو کەسەی گێچەڵ دەکا لە شوێنی کارەکەی سزا دەدرێ بە حەبس کردن لە شەش مانگ زیاتر نەبێ یاخود بە پێ بژاردن غەرامە لە ملیۆنێک دینار زیاتر نەبێ یان هەردوو سزاکە بەیەکەوە.
نمایش همه...
6👍 3🥰 1
Photo unavailableShow in Telegram
دوو پارێزەری بەڕیزی شاری هەولێر(ئاسۆ هاشم و محسین هەرتەلی) لە ڕێگای فەرمانگەی دادنووسی هەولێر هۆشداری دەدەن بە سەرۆکی سەندیکا بە پشت بەست بە هەردوو نوسراوی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆکایەتی دیوان و وەزارەتی ناوەخۆ ،داواکارن لەماوەی (٣) مانگ هەڵبژاردن ئەنجام بدەن ، ئەگەر ناڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگرنە بەر. پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو هۆشداریەکان زیاد بکەن و ئەگەری سکاڵاش هەیە لە سەر سەنیکای پارێزەران . دەست خۆشی لەم دوو پارێزەرە بەڕێزە دەکەم کە ڕێگایەی یاسایی و شارستیانیان گرتۆتەبەر.
نمایش همه...
8🔥 4👍 2