fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

وحدوي

وحدوي

رفتن به کانال در Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

نمایش بیشتر
755
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
-130 روز
آرشیو پست ها
پێغەمبەرﷺ دەفەرموێت: ئەوەتان کە لە هەمووان زیاتر کەماڵی ئەقڵ و سەلیقەی باشتان هەیە، لە هەمووان زیاتر لە خوداترس و خۆ پارێزتر
پێغەمبەرﷺ دەفەرموێت: ئەوەتان کە لە هەمووان زیاتر کەماڵی ئەقڵ و سەلیقەی باشتان هەیە، لە هەمووان زیاتر لە خوداترس و خۆ پارێزتر دەبن، وە لە هەمووان جوانتر و باشتر سەرنجی فەرمان پێدراوەکانی خوداو قەدەغەکراوەکانی دەدەن، با لە هەموانیشتان کەمتر گیانی خۆبەخشیتان تیا بەدی بکرێت!. کتێب: إحياء علوم الدين (ئیمامی گەورەی ئەهلی سوننە ئیمامی غەزالی) #حجة_الإسلام #توراس
30 ژانویه 2023, 09:00

#هەڵوێستە "خویشاندان و دوو کەلیمە" کاتێك ڕووسیا بەر بووە گیانی ئـ ـۆکرانیا، لەهەموو وڵاتانی ئەوروپا خەڵك چونه بەردەم سەفارەتی ڕوسیا و ئاڵاکەیان دەسوتاند و جنێویان پێ دەدان. بەڵام ڕوسیا تا ئەم ساتە بەردەوامە لە جەنگەکەی و خەڵکە خۆپیشاندەرەکەش کەفو کوڵیان دامرکایەوە و گەڕانەوە ماڵەکانی خۆیان، ئەگەر جار جار موتابەعەیەکی ساردی دۆخەکە بکەن لە شاشەی تیڤی و موبایلەکانیانەوە. "خۆپیشاندان دروشمێکی سەردەمیانەیە و بەدەسەڵاتەکان دەڵێت ئێمە بێ دەسەڵاتین" لا حول لنا ولا قوە.... هەرچی ئەتوانین ئەوەیە کە تۆزێك قاوو قیژ بکەین و تاوەکو بێتاقەت دەبین وە دەشزانین شتێك لە بابەتەکە ناگۆڕێت. ئەوجا خۆپیشاندان ناوەکەی بەخۆیەوەیەتی، واتە «خۆ نواندن» بەتایبەتی لە زەمەنی سێلفی و موبایلدا کە حەزی شوێنکەوتنی قەرەباڵغی و دروستکردنی شتێك بۆ ڕاکێشانی سەرنج و بەشداریکردن لەوەدا کە دەزانیت دەبێتە بنێشتە خۆشەی میدیا، موبایلەکەت بەدەستەوە بگرەو بڵێ: ها منیش بەژداری ئەم کارە مەزنەم کردووە. بەهەر حاڵ من وای نابینم خۆپیشاندن بەگشتی هیچ لە بابەتەکان بگۆڕێت، جگە دامرکاندنەوەی کەفو کوڵی هەرزەکارانە کە تەنها ماوەی چەند ڕۆژێکەو لەبیر دەچێتەوە، وە سیمایەکە لەو سیمایانەی کە سیستمی جیهانی نـ ـوێی پێ دەناسرێتەوە، لەڕێگایەوە وەهمێك دروست دەکەن بۆ خۆنیشاندەر کە ئازادیەکی هەیە و دەتوانێت تەعبیری لێ بکات، وە لەڕاستیدا دۆشینی ڕقو کینە و حیقد و ئارەزوەکانی و کپ کردنەوەی ئیرادەیەتی. بزانە... "ئەوانەی کاری جدیی دەکەن خۆیان نیشان نادەن" تەلەگرام https://t.me/ariuspola
30 ژانویه 2023, 08:41

photo content
30 ژانویه 2023, 08:41

شێخ ساڵح عوسەیمین دەڵێت خوای گەورە لەگەڵماندایە بە حەقیقەتی خۆی، بەڵام ناڵێین بەزاتی خۆی چونکە خەڵك وا تێدەگات حلولمان کردووە!!! https://youtu.be/DIIbDAMQkag تەلەگرام https://t.me/ahlysunnatujama3a
30 ژانویه 2023, 06:37

تەوحید ئەوەیە هیچ نەبینی لەخواوە نەبێت بەبێ بینینی هیچ واستەیەك، پەرستشیشت ئەوەیە خاڵس و ڕاستگۆیانەبێ بۆ زاتی، ڕووی دڵیشت تەن
تەوحید ئەوەیە هیچ نەبینی لەخواوە نەبێت بەبێ بینینی هیچ واستەیەك، پەرستشیشت ئەوەیە خاڵس و ڕاستگۆیانەبێ بۆ زاتی، ڕووی دڵیشت تەنها لەوبێت. #وتەکانی_ئیمامی_غەزالی #حوجەتول_ئیسلام #غەزالی #وتەی_پێشەوایان تەلەگرام https://t.me/ariuspola
29 ژانویه 2023, 20:45

‏("ڕەنگە مرۆڤ زیاتر سوود لە دوژمنێکی ململانێکەر وەربگرێت کە عەیبەکانی بیردەخاتەوە وەک لەوەی سوود لە هاوڕێیەکی چەپڵە لێدەر وەر
‏("ڕەنگە مرۆڤ زیاتر سوود لە دوژمنێکی ململانێکەر وەربگرێت کە عەیبەکانی بیردەخاتەوە وەک لەوەی سوود لە هاوڕێیەکی چەپڵە لێدەر وەربگرێت کە تەنیا وەسف و ستایشی دەکات، و عەیبەکانی لێ دەشارێتەوە!.") إحياء علوم الدين- (ئیمامی گەورەی ئەهلی سوننە ئیمامی غەزالی - ‎#حجة_الإسلام )
29 ژانویه 2023, 13:35

ئیمامی ماتوریدی(4) ــــــــــــــــــــــــــــــــــ مامۆستاکانی ئیمام لەژێر دەستی بەشێك لە گەورە زانایانی مەزهەبی حەنەفی سەردەمی خۆیدا پەروەردە بووە، کە لە فقهـ و کەلام و ئوسوڵدا شارەزاییەکی ناوازەیان هەبوو، هەموشیان پەروەردەی کتێبەکانی ئیمامی ئەعزەم"ئەبو حەنیفە"بوون، چونکە ئەو کتێبانە بەدرێژایی مێژوو جیل بەجیل شیدەکرایەوە و ڕاڤە دەکرا و زیاتر و زیاتر لێی هەڵدەگۆزرا، وە ئیمامی ماتوریدی خودی خۆی بە سەنەدەوە هەر پێنج کتێبەکەی"العالم والمتعلم ـ فقه الاکبر ـ فقه الابسط ـ الوصیە ـ الرسالە الی البتي" وەرگرتووە. ناوی مامۆستاکانی ئیمامی ماتوریدی: ـ محمد کوڕی سولەیمانی ڕازی: لەساڵس248ك کۆچی دوایی کردووە و یەکێك بووە لە شارەزایانی فەرموودە و لە"وەکیع"ەوە فەرموودەی گێڕاوەتەوە❪1❫. ئەم زانا گەورەیە سەرەڕای شارەزیی بە زانستی شەرعی قازی ناوچەی"ڕەیی"بوو، وە یەکێکە لەو کەسانەی کە ئیمامی طەحاوی ڕیوایەتی لێوە کردووە❪2❫. ـ ئەبو نەسری عەیازی: تەواوی کتێبەکانی تەبەقاتی حەنەفی لە ڕیزی شێخەکانی ئیمامی ماتوریدی هەژماری دەکەن، وە بەیەکەم شێخ و گەورەترینیان هەژمار دەکرێت بۆ ئیمام❪3❫. کەسێکی زاهید و زانا و دانا و لەخواترس بوو، بەجۆرێكی وەها کە زانایان دەیانفەرموو بەڵگە لەسەر ڕاستی مەزهەبی حەنەفی ئەوەیە کە"ئەبو نەسری عەیاز" لەسەر مەزهەبەکەیەتی❪4❫ . ـ ئەبو بەکر ئەحمەد کوڕی ئیسحاقی جوزجانی: یەکێکە لە زانا گەورەکانی سەردەمی خۆی لە ئسوڵ و فروعدا و شاهیدی ئەهلی تەراجیمی بۆ دراوە❪5❫. ـ نەسری کوڕی یەحیای بەڵخی: لەساڵی 268ك کۆچی دوای کردووە، شارەزا و زانا بووە لە بوواری کەلام و فقهی حەنەفیدا❪6❫. #ئیمامی_ماتوریدی #پێشەوایانی_ئیسلام #کەسایەتیەکی_مێژووی #ماتوریدی تەلەگرام https://t.me/ariuspola ــــــــــــــــــــــــــــــ ❪1❫عبدالحي الکنوني"المذاهب الاسلامیە": ج1/لـ209 ❪2❫ئیبن کەمال پاشا:طبقات الحنفیە(17976) ❪3❫ابن عبدالقادر التمیمي"الطبقات السنیە في تراجم الحنفیە"(18659) ❪4❫ابن ابي الوفاء"الجواهر المضیە": ج2/لـ562 ❪5❫اتحاف السادە المتقین: ج2/لـ5 ـ الفوائد البهیە/لـ14 ❪6❫اتحاف السادە المتقین:ج2/لـ5
29 ژانویه 2023, 11:40

photo content
29 ژانویه 2023, 11:40

" من عرف نفسه فقد عرف ربه " {ئەوەی نەفسی و خودی خۆی بناسێت، خوای خۆی ناسیووە، جونکە بە پێناسەی خودایی خۆی ناسیوە!.} کتێبی: إح
" من عرف نفسه فقد عرف ربه " {ئەوەی نەفسی و خودی خۆی بناسێت، خوای خۆی ناسیووە، جونکە بە پێناسەی خودایی خۆی ناسیوە!.} کتێبی: إحياء علوم الدين، لا 593 (ئیمامی گەورەی ئەهلی سوننە ئیمامی غەزالی - #حجة_الإسلام) #حوجەتول_ئیسلام
28 ژانویه 2023, 12:44

28 ژانویه 2023, 12:01

ئیمام ئەحمەد دەربارەی ئەو فەرمودەیەی کە تێیدا پێغەمبەرﷺ دەفەرموێت«إن اللە ینزل الی السماء الدنیا» و «إن اللە یری في القیامة»
ئیمام ئەحمەد دەربارەی ئەو فەرمودەیەی کە تێیدا پێغەمبەرﷺ دەفەرموێت«إن اللە ینزل الی السماء الدنیا» و «إن اللە یری في القیامة» و هوشێوەی ئەم فەرمایشتانە، دەفەرموێت: باوەڕمان پێی هەیە، بەڕاستی دادەنێین، نە چۆنێتی بۆ دیاری دەکەین و نە ماناشی دەکەین، وە هیچ شتێکی لێ ڕەت ناکەینەوە، وە دەزانین ئەوەی پێغەمبەرﷺهێناویەتی حەقە، هیچ شتێك کە پێغەمبەر ﷺ هێنابێتی ڕەتی ناکەینەوە، وە بەهیچ شتێك خوا وەسف ناکەین جگە ئەوەی خۆی پێ وەسف کردووە بەبێ سنوردارکردن و دیاریکردن: لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ ۖ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ»(شوری/11). 📖لمعةالاعتقاد/لاپەڕە35 تەلەگرام https://t.me/ahlysunnatujama3a
28 ژانویه 2023, 11:55

Repost from تێڕوانین
#هەڵویستە دادگای ئوستوڕاڵیا بڕیاری دا،تۆمەتبار د.ڕێنوار ڕێبین ،ناسراو بە پشتیوان عبداللە ،بەتۆمەتی چەندین گێچەڵی سێکسی و مامە
+1
#هەڵویستە دادگای ئوستوڕاڵیا بڕیاری دا،تۆمەتبار د.ڕێنوار ڕێبین ،ناسراو بە پشتیوان عبداللە ،بەتۆمەتی چەندین گێچەڵی سێکسی و مامەڵەی سێکسی لەگەڵ نەخۆشە مێینەکاندا ،چیتر ئەم پزیشکە یاسای ئوستوڕاڵیا ڕێگەی نادا لەهیچ نەخۆشخانەیەکدا پشکنین بۆ ئافرەتان، بکات لە بڕیارەکەدا هاتووە دەڵێ (مێیینە) واتە بەبێ فەرق و جودایی لەتەمەندا،ئیلا بەیەک مەرج نەبێت ئەویش دەبێت نەخۆشەکە کەسێکی سەر و ۱٨ساڵی لەگەڵدا بێت لەکاتی سەردانەکەیدا تا لەکاتی پشکنینەکەیدا دووچاری مامەڵەی سێکسی و گێچەڵی سێکسی نەبێتەوە لەلایەن (د.پشتیوان عبداللە مەحکەمەی (QUEENSLAND) بڕیارەکەی هەموو نەخۆشخانەکانی ئوستوڕاڵیا دەگرێتەوە،ئەمەش لەبەر زۆری سکاڵاکان لەدژی ناوبراو لەلایەن چەندین نەخۆشەوە لە نەخۆشخانە جیاجیاکان تێبینی :پێم باشە ئەم باسە گەورە بکرێت، فەرموو لینکی بڕیاری دادگام هێناوە خۆتان دەتوانن بڕیارەکان بخوێننەوە [https://archive.sclqld.org.au/qjudgment/2014/QCAT14-410.pdf](https://archive.sclqld.org.au/qjudgment/2014/QCAT14-410.pdf?fbclid=IwAR1D75nRb1UYIE7OSB_lBDVhOC5SYYCw0PcJezTkyGJnMmnVS4N8r5jkxSw)
28 ژانویه 2023, 11:52

#دزینی منداڵی کورد.. تێناگەم چۆن دڵی ئەم دایکە جەرگ سوتاوانە ماوە!، دەبێت چ هەستێکت هەبێت منداڵێک پەروەردە بکەی بە روح و بە گیان دواتر رێخراوێکی سەخیفی تیرۆرستی بێت و لێت بدزێت!. #PKK_Terrrorist #پەکەکە_تیرۆرست #The_terrorist_organization_of_Ocalan
28 ژانویه 2023, 05:48

ان شاء اللە کردن بە مەبەستی گومان لەسەر ئیمان یان گومان کردن لە ئیمانی خۆت یان بلی بە خۆت یان کەسیکی تر ئایە ئیماندارم یان نا
ان شاء اللە کردن بە مەبەستی گومان لەسەر ئیمان یان گومان کردن لە ئیمانی خۆت یان بلی بە خۆت یان کەسیکی تر ئایە ئیماندارم یان نا؟!، ئەمانە شتانێکی هەڵەن!. {"جونکە مرۆڤ کافرە یان ئیماندارە!."} بە هێندەی تاڵێک موو نابێت گومان هەبێت لە ئیمان!. #توراس #ئەهلی_سوننە #عەقیدە #تەوحید
27 ژانویه 2023, 11:38

مایك بۆمبیۆ: ئۆردۆغان خۆسەپێنێکی ئیسلامییە.
مایك بۆمبیۆ: ئۆردۆغان خۆسەپێنێکی ئیسلامییە.
27 ژانویه 2023, 09:21

بە ئامادەبوونی بەرپرسی کاروباری ئایینی تورکیا، پرۆفیسۆر عەلی ئەرباش، ٢٥٨ گەنج و ژن کە قورئانی پیرۆزیان لەبیر کردووە، ئەمڕۆ هە
+2
بە ئامادەبوونی بەرپرسی کاروباری ئایینی تورکیا، پرۆفیسۆر عەلی ئەرباش، ٢٥٨ گەنج و ژن کە قورئانی پیرۆزیان لەبیر کردووە، ئەمڕۆ هەینی لە ویلایەتی تۆکاتی تورکیا دەرچوون.
27 ژانویه 2023, 08:13

کتێبی "جوهرة التوحيد" ئەم کتێبە ئیمامی ئیبراهیمی لەققانی لەسەر فەرمانی شێخەکەی لە تەسەوفدا لەماوەی شەوێکدا بەشێوازی هۆنراوە ه
کتێبی "جوهرة التوحيد" ئەم کتێبە ئیمامی ئیبراهیمی لەققانی لەسەر فەرمانی شێخەکەی لە تەسەوفدا لەماوەی شەوێکدا بەشێوازی هۆنراوە هۆنیەوە، تێیدا باسی بنەماکانی بیر و باوەڕی ئەهلی سوننە دەکات بەپێی مەدرەسەی"ئەشعەری". ناوی تەواوی نوسەر"ئیبراهیم کوڕی ئیبراهیم کوڕی حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی عبدالقدوس وەلی شەهیر محمد کوڕی هارونی مالیکی لەققانی"ە، ناسناوەکەی"بورهانە دینی لەققانییە"، یەکێکە لە زانا پایە بەرزەکانی تەسەوف و عەقیدە. لەقان شوێنی لەدایك بوونیەتی کە ناوچەیەکە لە مصر. لەساڵی 1631م کۆچی دووایی کردووە، بەڵام ساڵی لەدایك بوونی دیاریکراو نیە. ئیمامی باجوری شەرحی کتێبەکەی کردووە، ئەویش لە ساڵی1860م کۆچی دووایی کردووە. ئەم کتێبە بەم شەرحەوە، یەکەم کتێبە لە علمی کەلام لە مەدرەسەی ئەشعەریدا، وە بەشێوەیەکی زۆر سانا نوسراوە بۆ تاڵب علمی سەرەتایی. #هەرجارەو_کتێبێك تەلەگرام https://t.me/ahlysunnatujama3a
26 ژانویه 2023, 16:37

ئەو ئیمامانەی ناوت هێناوە هەمووی مردوون، لانی کەم ٤٠٠ ساڵ پێش ئەوەی کتێبەکە بنوسرێت!. بەس پێم بڵێ عەبداللطیفی مەدخەلی چۆن ئەو کتێبانە شەرح کراوە لای ئەو ئیمامانە؟! حاشا لە ئیوەی مەدخەلی ئەهلی سوننە بن!. ئێوە لە خەواریج خراپترن و فایرۆسی ئەم ئومەتەن!. خوای گەورە روو رەشی دونیا و قیامەتت بکات کە ئەم هەموو درۆ و چەواشەکاریە دەکەی و ئەوەندە بێئەدەبانە درۆ ئەخەیتە پاڵ ئەم هەموو ئیمامە و ئەتەوێ ببیتە ڤایرۆس!.
26 ژانویه 2023, 09:18

ئیمامی ماتوریدی(3) ــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئەبو مەنسوری ماتوریدی جیاواز لە زانا و بیرمەندانی سەردەمی خۆی، هەستا بە شکاندنی ئەو ڕێچکە کلاسیکیە لە وتنەوەی زانست و بڵاوکردنەوەی، کە زیاتر لە ڕاڤە کردنی کتێبەکانی پێش خۆیان و وتنەوەی وانەی فەرمودە و فقهـ دا کۆ دەبۆوە. چونکە درکی بەوە کردبوو کە نەیارانی ئەهلی سوننە لەو سەردەمەدا پشت بە بەڵگەی عەقڵی بەهێز و لۆژیکی دەبەستن بۆ پوچەڵ کردنەوەی بیر و باوەڕەکانی بەرامبەر، لەهەمان کاتدا لە ڕووی فقهی و ئوسوڵیەوە کێشەیەکی ئەوتۆیان نەبوو لەگەڵ ئەهلی سوننەدا، لەوانەیە خۆیان هەڵگری مەنهەجێکی فقهی سوننیش بووبن، بەتایبەتی موعتەزیلەکان کە زۆرینەیان حەنەفی مەزهەب بوون لەڕوی فقهیەوە!! ماتوریدی هەستا بە کۆکردنەوەی هەر پێنج کتێبەکەی ئیمامی ئەعزەم"ئەبو حەنیفە" کە بەڕیوایەتی پەیوەست لە شێخەکانیەوە وەریگرتبوو تا دەگاتە خودی ئیمام، پاشان داڕشتنێکی وردی بۆکرد، هاوکات لەگەڵ تێگەیشتنێکی قوڵ بۆ مەغزای ناو دەستەواژەکانی ئیمام، لەوێوە عەقیدەی حەنەفی بەیان کرد لەڕێگەی "کتاب التوحید"ەوە کە لە دوایدا بووە بنچینەی یەکەم لەلای حەنەفیەکان بە گشتی و بە عەقیدەی مەدرەسەی ماتوریدی"سەمەرقەند" ناسرا کە هەندێك وردە ڕاجیایی هەبوو لەگەڵ مەدرەسەی"بوخارا"، ئەمەش هەمان بیر و باوەڕی ئیمام ئەبو حەنیفەیە و دەتوانین بڵێین هیچ جیاوازیەکیان نیە، چونکە ئیمامی ماتوریدی بەهیچ شێوەیەك هەوڵی نەداوە لە بنچینەکانی بیر و باوەڕی ئیمام ئەبو حەنیفە لابدات، بۆیەش گەر وترابا عەقیدەی حەنەفیەکان، ئەوا ڕاستەوخۆ عەقیدەی ماتوریدی دەهاتە زیهنەوە، لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ زۆرینەی هەڵگرانی ئەو فقهە"حەنەفی" هەڵگرانی هەمان عەقیدەن"ماتوریدی". فەزڵی ئەو یەکخستنەش دەگەڕێتەوە بۆ ئیمامی ماتوریدی، وە توانی لەو ڕێگەیەوە مەزهەبی حەنەفیەت لە فقهـ و عەقیدەدا لە ئیعتیزال پاك بکاتەوە. هەروەها ئیمام ئەبو مەنسوری ماتوریدی هەر بەوەوە نەوەستا، بەڵکو هەستا بە بەرەنگار بوونەوەی فیکری هەموو تاقمەکانی دیکە و تەنانەت ئاینەکانی دیکەی ناوچەکە، وە لە بەرپەچدانەوەیاندا دەستێکی باڵای هەبوو، ئەمەش وای کرد کە لەو ناوچانەدا و لەدوای سەدەی 4 ـ 5ی کۆچیەوە تەواو لاواز ببن تا ئاستی نەمان، بەتایبەتیش"سەنەوی و سەمەنی و بـوزی و مەجوسیەکان" کە بەشێکی زۆری خەڵکی ناوچەکەیان پێکدەهێنا. بەدوایدا دێت.... #ئیمامی_ماتوریدی #ماتوریدی #پێشەوایانی_ئیسلام تەلەگرام https://t.me/ariuspola
25 ژانویه 2023, 13:49

photo content
25 ژانویه 2023, 13:49