fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

وحدوي

وحدوي

رفتن به کانال در Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

نمایش بیشتر
754
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
-130 روز
آرشیو پست ها
ئەرێ بەریتانیا داعش و تیرۆرست نین ها.....؟! ژەنەراڵێکی بەریتانی بە ناوی"Horatio Gordon Robley" لە کاتی داگیرکردنی نیوزلەندا ه
ئەرێ بەریتانیا داعش و تیرۆرست نین ها.....؟! ژەنەراڵێکی بەریتانی بە ناوی"Horatio Gordon Robley" لە کاتی داگیرکردنی نیوزلەندا هەڵسا بە کۆکردنەوەی "کـەلـە سەری" خەڵکی رەسەنی نیوزلەندا...! کە لەلایان بەریتانیاوە داگیرکرا لە ساڵی 1895..! #وێنەیەک_لە_مێژوو #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase
23 آوریل 2023, 07:14

"دیــن لە کەسێک وەرنــاگـیـرێـت، ئاگاداری یان شارەزای لــۆژیــک نـەبـێـت!." #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
22 آوریل 2023, 15:38

یست دێتە پێش تاوەکو توانا تایبەت وەربگرێت و لەڕێگەیەوە کردەوەکە بەدەست بهێنێت ئەگەر ڕێگرێك نەبوو. کەواتە کردەوەی بەندە بەم قۆناغانەدا تێدەپەڕێت: ـ سەلامەتی کەرەستەکانی بەکارهێنراو لە کردەوەکەدا. ـ ویست بۆ کردنی کردەوەکە(ئاڕاستە بوونی بە تواناوە) ـ دروست بوونی توانا+ڕودانی کردەوە بەم هاوکێشەیە کردەوەی بەندە دێتە بوون لەلایەن پەروەردگارەوە بە ڕێککردنی سروشت لەسەر ئەو دۆخە، هەرکات ئەوانە هاتنە دی لەڕوی سروشتیەوە کردەوەش بە قودرەتی پەروەردگار دێتە بوون، وە هەندێك جاریش هەر بە ویستی پەروەردگار و قودرەتی ئەو کارێك لە سروشتی دەچێتە دەرەوە، هاوشێوەی موعجیزەکانی پێغەمبەران و کەرامەتی ئەولیاکان و سحری ساحیران. #فقە_الاکبر #عەقیدە #ئەهلی_سوننە #ماتوریدی تیلیگرام: https://t.me/Turase
22 آوریل 2023, 06:20

[ولم يجبر أحدا من خلقه على الكفر ولا على الإيمان ولا خلقه مؤمنا ولا كافرا ولكن خلقهم أشخاصا والإيمان والكفر فعل العباد] پەروەردگار هیچ کام لە بەندەکانی ناچار نەکردووە بەوەی بێ باوەڕ ببێت یاخود باوەڕ بهێنێت[ولکن خلقهم اشخاصا] بەڵکو باوەڕ هێنان و بێ باوەڕی بە سەربەخۆیی دروست کردوو، بەڵام بەندە لە توانایدایە هەرکامێکیانی بوێت هەڵیبژێرێت و ئەنجامی بدات. واتە پەروەردگار کردەوەکان دروست دەکات بۆ بەندە، بەڵام بەندە لێرەدا ناچار نیە، چونکە خاوەنی ویستە و خۆی ئەو کردەوەیەی هەڵبژاردووە کە بۆی دروست دەکرێت. لێرەدا سێ دەستەواژەی گرنگ هەیە کە زۆرێك لێکی جودا ناکەنەوە و هەرسێکیشیان ئاماژەن بۆ سێ شتی سەربەخۆ کە لە مرۆڤدا دەردەکەون، ئەوانیش بریتین لە: 1. کردەوەی بەندە 2.ویستی بەندە 3.توانای بەندە 1.کردەوەی بەندە: لە بچوکترین جوڵە و وەستان تا گەورەترینیان، لەلایەن پەروەردگارەوە دروست دەکرێن، لە جوڵەی ئەلیکترۆنی خانەیەکەوە تا دەگاتە سەختتر ڕاهێنانی وەرزشی کە لاشە ئەنجامی دەدا. ئەمە شتێکە لەلای ئەهلی سوننە یەکلایی بۆتەوە و بەڵگەشمان لەسەری هەم لە ڕوی عەقڵیەوەیە وهەم لە ڕووی نەقڵی؛ ـ لەڕوی عەقڵیەوە: ئەگەر مرۆڤ خۆی کردەوەکانی خۆی دروست بکردایە ئەوا پێویست بوو لەسەری کە زانابێت بە هەموو وردەکاریەکانی ئەو کردەوەیە، واتە گەر جوڵەی پەنجەیەك بە نمونە وەربگرین؛ تێیدا چەندین ماسولکە و دەمار و ئێسك و تەزوی کارەبایی کاری تێدا دەکات لەکاتێکدا مرۆڤ خۆی بێ ئاگایە لەو هەموو جوڵە و کارێکانەی کە ئەو جوڵەیە دەهێننە بەرهەم، ئەمەش شتێکی مەحاڵە بۆ مرۆڤ لەو ساتەی کارەکەی تێدا ئەنجام دەدات وردەکاری تەواوی چۆنێتی بەرهەم هێنانی ئەو کارە بزانێت، بۆیە نا عەقڵانیە بوترێت کە مرۆڤ خۆی دروستکەری خۆیەتی، هەر وەك چۆن نا عەقڵانیە ئۆتۆمبێلێك بە بەرزترین تایبەتمەندی لەلایەن کەسێکەوە دروست بکرێت کە بەهەموو تەمەنی ئۆتۆمبێلی نەدیوە و ناشزانێت چۆن کار دەکات و بۆچیش بەکار دێت(مەگەر موعجیزەیەك بێت و لەلایەن پەروەردگارەوە بۆی بکرێت کە ئەوە قسەی ئێمەیە لە دروستکراوی کردەوەکاندا). ـ لەڕوی نەقڵیەوە: پەروەردگار دەربارەی بت پەرستان و بتەکانیان دەفەرموێت:﴿وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ﴾(الصافات/96) پەروەردگار خۆتان و ئەو کردەوانەشتانی دروست کردووە کە لەڕێگەیەوە ئەو بتانەتان داتاشیوە. ئەگەر وا داماننا(ما) مصدریة نەك موصولة، چونکە ئەوە لەڕوی زمانەوانیەوە نزیکتر. پاشان بۆ پشتگیری لەو تێگەیشتنە چەندین ئایەتی دیکە هەن لە قورئاندا وەك: ﴿اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ﴾(الزمر/62). یاخود:﴿أَفَمَن يَخْلُقُ كَمَن لَّا يَخْلُقُ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ﴾(النحل/17). بۆیە دروستکردن کردەوەی پەروەردگارە نەك بەندە، وە دروستکردنی کردەوە خراپەکانیش لەلایەن پەروەردگارەوە خۆی لە خۆیدا خراپی نیە، چونکە ئەوەی بە شتێك وەسف دەکرێت ئەوەیە شتەکەی لەسەر دەرکەوتووە نەك ئەوەی هێناویەتیە بوون، ئەو کەسە تاوانبار نیە کە چەقۆی داهێناوە بەڵکو ئەوە تاوانبارە کە بەکاری دەهێنێت بۆ کوشتن. پەروەردگار دروستکەری ڕەشو سپی و درێژی و پانی و ئازایی و ترسنۆکی و....هتد ە، لەکاتێکدا بەهیچ کام لەم شتانە وەسف ناکرێت. لەوانەیە بوترێت: لەڕوی لۆژیکیەوە چۆن دەسەڵات بەسەردا شکاوێك دەچێتە ژێر دوو دەسەڵاتەوە، لەکاتێکدا دەسەڵات بەسەردا شکاو دابەش نەبێت بەسەریاندا؟ ئەگەر بێت و دابەش نەبێت ئەوا مەحاڵە، وە ئەگەر هات و دابەش بوو ئەوا ئەو بەشەی لەژێر دەسەڵاتی بەندەدایە پەروەردگار دەسەڵاتی بەسەردا ناشکێت. وەڵام: پرسیارەکە هەڵە تێگەیشتنە لە بنەما لۆژیکیەکە، چونکە مەبەست تێیدا ئەوەیە کە دەسەڵات بەسەردا شکاوێك لە یەك ڕووەوە ناکەوێتە ژێر دوو دەسەڵاتەوە، بەڵام لە دوو ڕووی جیاوازەوە دەچێتە دەروازەی مومکیناتەوە و هیچ کێشەی لۆژیکی دروست ناکات بەوەی، بەندە دەسەڵاتی بەدەستهێنانی کردەوەی هەیە و پەروەردگاریش کردەوەکەی بۆ دروست دەکات. 2.توانای بەندە: مەبەست پێی ئەو توانایەیە کە سیفەتی بەندەیە(پەروەردگار دەیهێنێتە بوون)و بەکاری دەهێنێت بۆ ئەنجامدانی کارێك لەدوای سەلامەتی ئامێرە پێویستەکان و بوونی ویست و نەبوونی ڕێگر. لەلای ئەهلی سوننە ئەمەش بەهەمان شێوە لەلایەن پەروەردگارەوە دروست دەکرێت لەگەڵ کردەوەکەدا، بەمەرجێك کەرەستەکانی بەکارهێنراو لەلایەن تواناوە بێ کێشە و گرفتبن و هیچ ڕێگریەکیش نەبێت بۆ بەدەستهێنانی کردەوەکە، لەگەڵ بوونی ویست بۆ ئەنجامدانی کردەوەکە. *دەتوان بڵێین کە توانا ئەشێ بوونی هەبێت لەناو مرۆڤدا بەڵام ڕێگرێك هەیە لە ڕێگرەکان کە نابێت بە کردەوە، ئەو ڕێگرەش؛ نەبوونی ویسته یان نا سەلامەتی ئامێرەکانە یان ڕێگرێکی دەرەکیە. 3. ویست: سیفەتێکی تایبەتی مرۆڤە و پەروەردگار تێیدا دروستی کردووە، کە لەڕێگایەوە بەندە دەتوانێت بە سەربەخۆیی کردەوەکانی هەڵبژێرێت. لەدوای سەلامەتی کەرەستەکان بۆ کردنی کردەوەیەك ڕۆڵی و
22 آوریل 2023, 06:20

ئەی هاوار ئەوە چیە؟! ئەو هەڵۆیە ئەوە بەجدیەتی؟! ئەقڵی سفر بەکارنەهاتووە!، ئەو زەلامە با بروات کۆنفۆ بکات!، کەی کەلکی مەلایەتی دێ!؟ ئەوە چیە ئەو موجەسیمە!؟ تاکەی ئەو جاهیلیەت و گومرایە بڵاودەکەنەوە؟! ......... خوای گەورە جوڵەی هەیە ئەوها کە باسی دەکات؟! یانی هەنگاوی یەکەمی تا دەگاتە هەنگاوی دووەمی کاتی بەسەردا ئەروات؟! ئەی کات مەخلوق نیە؟! ئەی نابێت ئەزەلی بێت؟! هەی بەشەر؟! هەی جاهیل؟! ئەو جولەی باسی دەکەیت لازمی جسم نیە ها؟! یانی موجەسیمە نی؟! کورە ئێوە موجەسیمەتان قەرزار کردۆتەوە...! #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج #موجەسیمە تیلیگرام: https://t.me/Turase
21 آوریل 2023, 04:27

کورە ئەو زەلامە بهێنە خوارەوە ئەوە ج دەرێ؟!🤣 عوسمان دەرێ: "جــائـیــز نیە بە سەرکردەی زاڵم و ئەوانە بڵێت لە خوا بترسە..!"😂 #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج تیلیگرام: https://t.me/Turase
21 آوریل 2023, 03:18

تقبل اللە منا ومنکم... "جەژنی هەموو برا و خوشکێکی موسڵمانی ئەزیزی من پیرۆزبیت، داواکارم لە خوای گەورە بەخاتری گەورەی زاتی خۆی عیبادەتەکانی ئێمەی موسڵمانان قبوڵ بکات و بمانخاتە ژێر رەحمەتی خۆیەوە!."🌹
20 آوریل 2023, 14:00

پۆلیسی عوسمانی لە مەدینە، سەدەی بیستەم...! #وێنەیەک_لە_مێژوو #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase
پۆلیسی عوسمانی لە مەدینە، سەدەی بیستەم...! #وێنەیەک_لە_مێژوو #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase
19 آوریل 2023, 21:48

قوتابخانەیەکی عوسمانی لە شاری مەدینە، ساڵی 1910..! #وێنەیەک_لە_مێژوو #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase
قوتابخانەیەکی عوسمانی لە شاری مەدینە، ساڵی 1910..! #وێنەیەک_لە_مێژوو #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase
19 آوریل 2023, 21:46

تیاح، ئەمانە لە مرۆڤایەتی و ئەخلاق دەرچوون بونەتە ئاژەڵ!. کالیفۆرنیا پێشنیار یاسای دەکات، منداڵانی سەروو تەمەنی 12 ساڵ ڕێگەیا
تیاح، ئەمانە لە مرۆڤایەتی و ئەخلاق دەرچوون بونەتە ئاژەڵ!. کالیفۆرنیا پێشنیار یاسای دەکات، منداڵانی سەروو تەمەنی 12 ساڵ ڕێگەیان پێدەدرێت بچنە شوێنی نیشتەجێبوونی گشتی ئەگەر لەلایەن دایک و باوکیانەوە پشتگیری نەکرێن(یانی لە دایک و باوکیان وەربگرنەوە)! لەکاتی هەوڵدان بۆ هەڵبژاردنی ڕەگەزێکی نوێ یان ئاراستەی سێکسی!. #ئیسلام_چارەسەرە تیلیگرام: https://t.me/Turase
18 آوریل 2023, 21:19

فەهمی سعودیەکان(وەهابیەکان)بۆ قورئان و حەدیس دوورە لە ئەهلی سوننە! ئایە ئەوانەی بانگەشەی سەلەفیەت دەکەن! ئایە بەراستی دەگەرێنەوە مەنهەجی سەلەفی ساڵح؟! ئایە نەجدیەکان(وەهابیەکان)ئەوانەی سعودیا سەر بە مەنهەجی سەلەفن؟! یان موجەرەت درۆیەکە و بەکاری دەهێنن بۆ سیاسەت؟! ئایە نەجدیەکان حەنبەلین؟! یان درۆ دەکەن و خۆیان خستۆتە پاڵ ئیمامی احمد؟! سەلەفی ئێستا و سەلەفی ساڵح جەندە جیاواز و دوورن؟! بۆچی سەرەتا پشتگری ئیخوانیان دەکرد و دواتر دژایەتی؟! #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج تیلیگرام: https://t.me/Turase
18 آوریل 2023, 14:20

ئێمەی زۆربەی موسڵمانان جاهیل کراوین بە سیاسەت کردن و تێگەیشتن لە سیاسەت!. ئەو مەنهەجە ئیسلامیانەی سیاسەت فەرامۆش دەکەن لە پەروەردەکردن و باس کردن!، خودی ئەو مەنهەجە لە بەژەوەندی دژە ئیسلامە!. خۆی جاهیل بوون لە سیاسەت و سیاسەت کردنیش هۆکارێکی سەرەکیە بۆ نەبوونی کۆمەڵکاری!. #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
18 آوریل 2023, 00:15

[يعلم الله تعالى في المعدوم في حال عدمه معدوما ويعلم انه كيف يكون إذا أوجده ويعلم الله الموجود في حال وجوده ويعلم انه كيف فناؤه ويعلم الله القائم في حال قيامه قائما وإذا قعد فقد علمه قاعدا في حال قعوده من غير ان يتغير علمه او يحدث له علم ولكن التغير والاختلاف يحدث عند المخلوقين] پەروەردگار حاڵی ئەو شتە زانراوە لای کە هێشتا نەیهێناوەتە بوون، دەشزانێت چۆن دەبێت ئەگەر بیهێنێتە بوون، بەهەمان شێوە بار و دۆخ و ناخ و ڕوکەشی ئەوەش دەزانێت کە هێناویەتیە بوون بەو جۆرەی کە هەیە و چی بەسەردا دێت و سەرئەنجام و کۆتایشی چۆن دەبێت، ئەمەش بەبێ ئەوەی زانستی بگۆڕێت دەربارەی، بەڵکو لە ئەزەلەوە زانستی ئاڕاستە بووی بوون و نەبوون و مەحاڵ و مومکینەکان بووە. [یعلم الله قائم في حال قیامه قائما] پەروەردگار ئاگاداری ئەوەیە کە هەستاوە لە کاتی هاستانیدا، لەگەڵ ئەوەی پێش هەستانیشی هەر زانراو بووە لەلای کە هەڵدەستێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زانایە بەو ساتەش کە تێیدا لە دۆخی هەستاندایە[واذا قعد یعلمه قاعدا في حال قعوده]ئەگەر دانشنیش بەهەمان شێوە ئاگاداریەتی بەوەی دانیشتووە لە حاڵی دانیشتنیەکەیدا، لەگەڵ ئەوەی لە ئەزەلیشەوە زانیویەتی کە وا دەکات[من غیر ان یتغیر علمه او یحدث لە علم] بەبێ ئەوەی گۆڕانکاری و زیاد و کەم و ڕوداو لە سیفەتی زانستی ڕەهایدا ڕوبدات، یاخود زانیاری نوێی بۆ دروست ببێت، چونکە سیفەتە زاتیەکانی پەروەردگار ئەزەلین، ئەزەلیش ئەبەدیە و مەحاڵە گۆڕانکاری و ڕوداو تێیدا ڕوبدات. *ئەم نمونەیەی ئیمام باسی دەکات قیاس دەکرێتە سەر تەواوی کردەوەکانی دیکەی بوونەوەران، بۆ هەمویان بەو جۆرەیە؛ پەروەردگار زانستی لەسەریان هەیە لە ئەزەلەوە بەسیفەتی زانستی خۆی پێش ڕوداوەکە، هەر وەك چۆن لەکاتی ڕووداوەکەشدا زانستی پێیان هەیە بەو جۆرەی کەتێیدان بەبێ گۆڕان لە سیفەتەکەدا، بەوەی یەکەمیان دەوترێت زانستی ئەزەلی کە سیفەتەکەیە و شتەکانی ئاشکرا کردووە، بەوەی دووهەم دەوترێت زانستی ئێستەکی کە شتێکی مەعنەوییە و ناوێکە بۆ هێڵی پەیوەندی ئاڕاستەی سیفەتەکە و زانراو دامانناوە. نموونە: کەسێك تەماشای فلیمێکی دووبارە بکات، بەدڵنیاییەوە ڕوداوەکان هەمویان لە هزریدا ئامادەن و هیچ شتێکی نوێی تێدا نیە، بۆیە لەپێش ئەوەی ڕوبدەن دەزانێت لەگەڵ ئەوەی لەکاتی ڕودانەکەشیدا بەهەمان شێوە دووبارە دەیزانێتەوە. (ولله المثل الاعلی) لەگەڵ ئەوەی هیچ سیفەتێکی پەروەردگار بەراورد ناکرێت بەڵام نمونەکە تەنها بۆ نزیك کردنەوەی بیرۆکەکەیە لە عەقڵ بێبێ ئەوەی وێنای بۆ بکێشرێت. کات لەلای پەروەردگار بوونی نیە و ئێستا و پێش دروست بوونی دروستکراوەکان جیاوازیەکی نیە و نەگۆڕە سەبارەت بە ئەو[ولکن التغیر وإختلاف الأحوال يحدث في المخلوقات] بەڵکو ئەوەی گۆڕانکاریەکە دەیگرێتەوە و جیاوازی تێدا ڕودەدات بریتیە لە دروستکراوەکان، ئەوان بە بار و دۆخی جایوازدا تێدەپەڕن نەك پەروەردگار، بۆیە ناکرێت وا بهێنرێتە پێش چاو کە تێپەڕبوونی کات بەسەر ئێمەدا تێپەڕبوونیەتی بەسەر ئەودا بە هەمان شێوە!. #ئەهلی_سوننە #عەقیدە تیلیگرام: https://t.me/Turase
17 آوریل 2023, 17:22

ئەشێ بووترێت: ئەی چی بەسەر ئەو کەسانەدا دێت کە پەیامبەریان بۆ نەچووە، یاخود لە ئەهلی فەترەن(ئەوانەی لەنێوان سەردەمی دوای عیسا "علیه السلام" تا سەردەمی فەخری کائیناﷺ ژیاون، کە تێیدا هیچ پەیامبەرێك نەهاتووە)؟ وەڵام: ـ هەموو مرۆڤێك خاوەنی عەقڵە و دەتوانێت لە ڕێگەی بیرکردنەوەوە بگات بە حەقیقەت ئەگەر بەشێوەیەکی گشتیش بێت بەبێ وردەکاری، بۆیە ئەگەر پەیامبەریش نەبووایە، زۆر ئاسایی بوو مرۆڤ دەیتوانی لانی کەم پەروەردگار بدۆزێتەوە ئەگەرچی نەشزانێت چۆن بیپەرستێت، بەڵام لانی کەم شتێکی دیکە جگە ئەو ناکات بە پەروەردگاری خۆی، چونکە عەقڵ دان بە بەتاڵی فرە خودایدا دەنێت. ـ پەروەردگار بەڵێنێکی لێمان وەرگرتووە و ئەو بەڵێنەش ئەشێت قبوڵکردنی دەرونمان بێت بۆ تاکوتەنهایی پەروەردگار وەکو لەپێشتردا باسمان کرد، کە بەهیچ شێوەیەك تێکگیر بوونی ناخ و عەقڵ لەگەڵ تاکوتەنهایی پەروەردگار و بەرزی و پیرۆزی سیفەتەکانی دروست نابێت. ـ مەرج نیە تەنها پەیامبەرەکان خودی خۆیان ببنە بەڵگە لەسەر خەڵکی، بەڵکو هەڵگرانی ڕێبازی پەیامبەرەکان و ئەوانەی بانگەواز بۆ پەیامەکانیان دەکەن؛ دەبنە بەڵگە بۆ خەڵك... بەمەرجێك پەیامەکەی بەو جۆرەی کە پێویستە بیگەیەنن، وەگەر وا نەبووایە ئەوا لەدوای پەیامبەر هاوەڵ و خوێندکارەکانی ئەوان و ئێمەش نەدەبووینە بەڵگە لەسەر مرۆڤایەتی بە درێژایی 14 سەدە. بۆیە گەیشتنی بانگەوازی پەیامبەران بەسە بۆ ئەوەی ببێتە بەڵگە لەسەر مرۆڤەکان، ئەگەر خودی پەیامبەرانیش نەگەن. ـ ئەگەر هاتو کەسێکیش نە بانگەوازی پێگەیشت بە دروستی و نە ڕۆژێك لە ڕۆژان بە بیریدا هات کێ دروستکاری زەوی و ئاسمانەکانە بەهۆی سەرقاڵیەوە، بەڵام لەهەمان کاتدا شتێکی دیکەی جگە پەروەردگار نەپەرستبێت، ئەوا هەواڵەی پەروەردگار دەکرێت و خۆی زاناترە بەوەی چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، چونکە ئەو زانایە بە دڵەکان، لەهەمان کاتدا ستەم لە هیچ بەندەیەکی ناکات. ئەگەر وترا: مەگەر پەروەردگار نافەرموێت:﴿وَإِن مِّنْ أُمَّةٍ إِلَّا خَلَا فِيهَا نَذِيرٌ﴾(فاطر/24). "هیچ ناوچەیەك نەبووە ئاگادارکەرەوەی بۆ نەنێرین" ئیدی چۆن دەبێت، بەبێ ئاگادرکردنەوە کەسێك تاوانبار بێت؟!. وەڵام: ـ لێرەدا باس باسی سزا و پاداشت نیە، بەڵکو باسی بوونی ئاگادارکەروەکانە بۆ خەڵکی لە ناوچە جیاوازەکاندا. ـ مەرج نیە ئەو ئاگادارکەرەوانە تەنها پێغەمبەرانبن، چونکە هەموان دەزانین کە نزیکەی6 سەدە لەنێوان حەزرەتی عیاسا و حەزرەتی محمد (علیهما السلام) هیچ پێغەمبەرێك نەبووە لەهیچ ناوچەیەکدا، بۆیە ئەشێت ئاگادارکەروەکان هەندێك جار کەسانێكبن جگە پێغەمبەران. ـ گەورەترین ئاگادارکەرەوەی مرۆڤی خودی عەقڵیەتی. ئەگەر وترا: چۆن بەبێ هاتنی پەیامبەر کەسێك سزا دەدرێت لەسەر بێ باوەڕ بوونی لەکاتێکدا خوای گەورە دەفەرموێت:﴿وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا﴾(الإسراء/15)؟ هیچ گەلێكی سزا نەداوە تا ئەوکاتەی پێغەمبەری بۆ ناردوون. وەڵام: ئایەتەکە دوو ڕووی لێ دەخوێنرێتەوە، یان ئەوەتا باسەکە باسی ڕۆژی قیامەت، بەپێی ئایەتەکانی پێشتری کە باسی کۆمەڵێك دیمەنی ڕۆژی دواییە، یاخود بەپێی ئایەتەکانی دواتری کە باسی سزایی ئەو کەلانەیە کە پەیامبەریان پێگەیشتووە، بۆیە ناتونرێت بە تەنها بە ڕۆژی دواییەوە ببەسترێتەوە. ـ ڕاستتر ئەوەیە کە ئەو ئایەتە باسی سزای ئەو گەلانەیە کە پەیامبەرانیان بۆ جووە و دژی پەیامەکەی وەستاون، چونکە ئێمە پێشتر وتمان کە زۆرن ئەو گەلانەی کە پەیامبەریان بۆ نەچووە بەڵکو ڕێبازی پەیامبەرێك یان ئاگادارکەرەوەیەكیان پێ گەیشتووە، عەقڵیش خۆی لە خۆیدا ڕۆڵی ئاگادارکەرەوەیەك دەبینێت لە مرۆڤدا، چونکە هەر عەقڵە دان بە ڕاستگۆیی پەیامبەران و موعجزەکانیان و وتەکانیان دەنێت و پەسەندی دەکات. #عەقیدە #ئەهلی_سوننە تیلیگرام: https://t.me/Turase
16 آوریل 2023, 15:57

کارەساتە، بەراستی سەخیفترین راپرسیە! ئەم راپرسیە روودەدات لە #خاکی_موسڵمانانی_کوردستان!، جگە لە بیرۆکەیەک بۆ تێکدانی شیرازەی
کارەساتە، بەراستی سەخیفترین راپرسیە! ئەم راپرسیە روودەدات لە #خاکی_موسڵمانانی_کوردستان!، جگە لە بیرۆکەیەک بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان و تێکدانی فیترەتی پاکی تاکی کورد هیچی تر نیە!. ئا ئەمە ئەوپەری بێئەخلاقیە کە بڵاوبێتەوە لە کۆمەڵگا!. "ئەو کەناڵانەی وەک رووداو هەمیشە خەریکی بڵاوکردنەوەی بێمانایە و خەریکی چەواشەکاری کوردە بە ئاوی زمزەم و هەندێک شتی بێمانا و دوبارە لە رەمەزانان کە روودەدات!، بەڵام ئامادە نین باسی ئەم هەژمونە نائەخلاقیە بکەن کە خەریکە بڵاودەبێتەوە لەناو خێزان و دەبێتە هۆی تێکدانی کۆمەڵگا" "بەراستی خەڵکی زاخۆ و ئەوانە دەبێت ئاگاداری منداڵەکانیان بن بە تایبەت لە خوێنگا ئەهلیەکان، تا منداڵەکانیان نەکەونە ژێر کاریگەری ئەم بیرۆکە نائەخلاقیە!" #ئیسلام_چارەسەرە تیلیگرام: https://t.me/Turase
16 آوریل 2023, 14:26

"دەبێت شتێکی مانادار بدۆزیتەوە!، تا شەری بۆ بکەیت و شایەنی بێت!!." ئەگینا شتێک بوونی نابێت بەناوی تاقەت و بەرهەمی کەسایەتیت!. #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
15 آوریل 2023, 15:10

ئەوەش قەسیدەی گەنجێکە کوا خوای باڵادەست هیدایەتی داوە لەفکرەی وەهابیەت نەجاتی بووە!.. وە زۆر پڕ مانایەو جوانە...! #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج #موجەسیمە
15 آوریل 2023, 12:04

☜"لە ئێستادا، بەدەستهێنانی دەق ئاسانە، بەڵام تێگەیشتنی سەلیم کەمەو دەگمەنە!."☞ ☜"لە کۆندا، بەدەستهێنانی دەق قورس بوو، بەڵام تێگەیشتنی سەلیم زۆر بوو!."☞ #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
15 آوریل 2023, 08:34

☜"لە ئێستادا، بەدەستهێنانی دەق ئاسانە، بەڵام تێگەیشتنی سەلیم کەمەو دەگمەنە!."☞ ☜"لە کۆندا، بەدەستهێنانی دەق قورس بوو، بەڵام تێگەیشتنی سەلیم زۆر بوو!."☞ #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
15 آوریل 2023, 08:33
15 آوریل 2023, ~08:34

ئیمامی زەهەبی بەرپەچی ئەم نەخوێنەوارە ئەداتەوە و ئەفەرموێ ئەمە قسەیەکی بەتاڵە دژی ئیمامی ابن کلاب کراوە!. ئەوە بەڵگەش بۆ رەدی
ئیمامی زەهەبی بەرپەچی ئەم نەخوێنەوارە ئەداتەوە و ئەفەرموێ ئەمە قسەیەکی بەتاڵە دژی ئیمامی ابن کلاب کراوە!. ئەوە بەڵگەش بۆ رەدی هەڵۆ!..
14 آوریل 2023, 19:43