fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

وحدوي

وحدوي

رفتن به کانال در Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

نمایش بیشتر
755
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
-130 روز
آرشیو پست ها
لەم جیهانە پر لە بێمانایەدا ئەگەر تۆ بەردەوام بیت لەسەر کردارێک یان شتێکی بچوکی جاک کە سودی هەبێت بۆ قیامەتت یان دونیات!، دەبێتە رەقەمێک لەو ماددە مەعریفیەی لەسەری بەردەوامی!. {"گرنگی بەردەوامی لەسەر خووە چاکەکان"} #توراس
18 فوریه 2023, 22:39

شێخ سەفیە دینی هندی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ فەقیه و زانا و موتەکەلیم، ناوی تەواوی: "ئەبو عبداللە محمد کوڕی عبدالرحمان کوڕی محمدی هندی" ناسراو بە: ـ سەفیە ـ هندی ـ ئەرمەوی: ئاماژەیە بۆ ئورمیە لە ئازربایجان کە زێدی باپیرانی بووە و لە سەردەمی هێرشی مەغۆلدا بەجێیان هێشتووە و چون بەرەو هند. لەساڵی644ك لەدایك بووە لە شاری "دهلی" لە هندسان❪1❫. لە سەرەتای ژیانیدا لەناو خێزانەکەی دەژیا کە خێزانێکی بەڕێز و زانست دۆست بوون، لەلای باپیری کە زانایەکی گەورەی ناوچەکە بوو تەواوی زانستە شەرعیەکان دەخوێنێت و تێیدا دەستی باڵا دەبێت. پاشان گەشتی زانستی دەکات بە جیهانی ئیسلامیدا و دەگاتە شام و جەزیرە و بەهۆی زانستەکەیەوە دەبێتە ڕێبەرێکی گەورە لە ناوچەکە. ئیمامی سبکی دەربارەی دەفەرموێت: ”زاناترین کەس بوو بە مەزهەبی ئەبو حەسەن(ئەشعەری)“❪2❫. یافعی دەفەرموێت: ”فەقیه و ئیمام و عەللامە بوو“❪3❫. لە ئسوڵی فقهی شافعیدا خاوەن زانستێکی زۆر بوو، وەك ئنسەوی دەفەرموێت: ”فەقیهێکی ئسوڵی بوو“❪4❫. هەروەها سەفەدی دەفەرموێت: ”شێخ سەفیە دینی هندی شافعی ئسوڵی“❪5❫. خاوەنی عەقیدەیەکی پاك بوو هاوشێوەی پێشەوایانی سەلەف لە تابعین و چوار ئیمامە بەڕێزەکە و ئیمام ئەبو حەسەنی ئەشعەری و ئەبو مەنسوری ماتوریدی، وە مەزهەبی ئیمامی ئەبو حەسەنی لەلا پەسەندتر بوو بەنزیکتری دەبینی لە دوو ئەسڵەکە"قورئان و سوننەت". ئیمامی زەهەبی دەربارەی دەفەرموێت: ”خاوەن بیر و باوەڕێکی جوان بوو لەسەر مەزهەبی سەلەف“❪6❫. پارێزگار و بەڕەوشت و ئەدەب بوو، بە ویرد و زیکری زۆر و پەرستشی بەردەوام بوو، هاوەڵداری هەژارانی دەکرد و خێری زۆر پێ دەدان. لەپاش ئەوەی لە هند دەردەچێت بۆ گەشتە زانستیەکەی دەچێتە یەمەن و پاشان لەوێوە دەڕوات بۆ مەککەی پیرۆز و لەوێ دەگات بە "ئیبن سەبعین" و مونازەرەی لەگەڵ دەکات لەسەر فەلسەفە، و لەوێ سێ مانگ دەمێنێتەوە، پاشان دەڕوات بۆ مصر لە ساڵی671ك دا و لەوێ بۆ ماوەی چوار ساڵ دەمێنێتەوە و زانست وەردەگرێت. پاشان دەڕوات بۆ ئەنتاکیا و بۆ ماوەی11ساڵ تێیدا دەمێنێتەوە لە خزمەتی زانستدا، لەوێوە بەرەو قۆنیە و تێیدا 5ساڵ دەمێنێتەوە و پاشان دەڕوات بۆ سیواس و لەوێشەوە بەرەو قیساریە و تێیدا دەگات بە خزمەتی "قازی سیراجە دینی ئورمەوی" خاوەنی کتێبی"التحصیل"، لە دوایدا دەگەڕێتەوە بۆ شاری دیمەشق و لەوێ لە"جامع الاموي" دادەمەزرێت وەکو موفتی و وانەبێژ لە بواری ئسوڵی و فروع و مەعقولات، سەرەڕای ئەوەش پۆستی"شێخی شێخان"ی پێ دەبەخشرێت، وە دەست دەکات بە نوسینی کتێب لەو سەردەمەدا. نوسینەکانی: ـ الزبدە في اصول الدین ـ الرسالە التسعینیە في اصول الدینیە ـ النهایە في اصول الفقه ـ الفائق في اصول الفقه ـ الرسالە السیفیە في اصول الفقهیە شێخ سەفیە دین توانایەکی زۆر باش و نەفەسێکی درێژی هەبوو لە مونازەرە و دیپەیددا، لە گەورەترین نمونەی ئەو دیپەیتانە، ئەوەیە کە لەساڵی705ك دا بەرامبەر شێخ ئیبن تەیمیە ئەنجامی دەدات. ئیمامی سبکی لە"طبقات الشافعیە:ج9/لـ163" باسی دەکات و دەفەرموێت: کاتێك ئەوەی ڕویدا بەسەر ئیبن تەیمیەدا بەهۆی بابتی حەمەویەوە"کتێبی العقیدە الحمویە" مەجلیسێکی(قەزایی) بۆ دانرا لە ماڵی ئارامی"دار السعادە" لە بەر دەم سەرکردە"تینکز" و کۆمەڵێك لە زانایان کە ڕاوێژیان بە سەرکردە کرد شێخ سەفیە دینی بۆ بانگ بکات، هندی"شێخ سەفیەدین" نەفەسێکی درێژی هەبوو لە تەقریردا، وە کاتێك دەستی پێکرد هیچ شوبهەیەکی نەهێشتەوە کە ئاماژەی پێ نەدات لە تەقریرەکەیدا، کاتێك دەستی کرد بە تەقریرەکەی، ئیبن تەیمیە وەك عادەتی خۆی ڕای دەکرد لە دەستی و پەلەی لێدەکرد و لەشتێکەوە دەڕۆیش بۆ شتێکی دیکە، شێخی هندیش وتی: ئیبن تەیمیە من وەکو چۆلەکەیەك تۆ دەبینم، هەرکات دەمەوێت لە جێگەیەکدا بتگرم ڕادەکەیت بۆ جێگەیەکی دیکە. سەرکردەن"تینکز" زۆر ڕێزی شێخی هندی دەگرت، وە شێخی هندی شێخی هەموو ئامادەبووان بوو، هەر بۆیە لەسەر بڕیاری ئەو ئیبن تەیمیە زیندانی کرا، بەهۆی بڕیاردانی ئاڕاستە بۆ پەروەردگار، پاشان لەشاردا باسەکە بڵاوکرایەوە و هاوەڵەکانیشی"ئیبن تەیمیە" لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە. شێخ سەفیە دین دوای تەمەنێکی درێژ لە خزمەت زانستدا لەساڵی715ك لە شاری دیمەشق کۆچی دووایی دەکات و لە گۆڕستانی سۆفیان دەنێژرێت. تەلەگرام https://t.me/ariuspola ــــــــــــــــــــــــــــــ ❪1❫الدرر الکامنە: ج4/لـ132 ❪2❫طبقات الشافعیە الکبری:ج9/لـ162 ❪3❫مراە الجنان: ج4/لـ272 ❪4❫طبقات الشافعیە: ج2/لـ534 ❪5❫الوافي بالوفایات: ج3/لـ239 ❪6❫الدرر الکامنە لابن حجر: ج3/لـ336
18 فوریه 2023, 15:54

photo content
18 فوریه 2023, 15:54

عەقیدەی پاکی #مامۆستا_کرێکار: خوای گەورە لەناو مەکان و زەماندا نیە!، خوای گەورە دروستکەری مەکان و زەمانە!. خوا گەورە ئەزەلیە! نە سەرەتایی هەیە و نە کۆتایی!. هیچ شتێک غەیری خوا ئەزەلی نیە!. #عەقیدەی_ئەهلی_سوننە #توراس
18 فوریه 2023, 12:09

گفتوگۆیەکە لە نێوان "مامۆستا سەفین"ی ئەهلی سوننە بە تەنها لەگەڵ دوو مامۆستایی سەلەفیەکان کە پێیان وایە سیفەتی خوا لە سیفەتی مرۆڤ ئەچێت (کە ئەم قسەی سەلەفیەکان کفرە ئەگەر کەسەکە بزانێت لازمی قسەکە چیە)!. لینکی یوتوب: https://youtu.be/_Z8Y8ACfj84
18 فوریه 2023, 11:16

وەهابیەت چۆن هات👇👇👇 https://youtu.be/GkRstO3QQHA
18 فوریه 2023, 10:27

وما قدر اللە حق قدره/ ئیبن عوسەیمین لە شەرحی عەقیدەی"الواسطیە" دەڵێت: خوا ڕوخسار و چاو و دەست و قاچی هەیە، بەڵام مەرج نیە هاو
وما قدر اللە حق قدره/ ئیبن عوسەیمین لە شەرحی عەقیدەی"الواسطیە" دەڵێت: خوا ڕوخسار و چاو و دەست و قاچی هەیە، بەڵام مەرج نیە هاو شێوەی مرۆڤەکان بێت، بەڵام لێکچونێك هەیە!!!. انا لله وانا الیه راجعون تەلەگرام https://t.me/ahlysunnatujama3a
18 فوریه 2023, 06:30

ئەردۆغان پیرۆزبای شەوی إسراء والمعراج لە مسوڵمانان ئەکات..! #تورکیا
ئەردۆغان پیرۆزبای شەوی إسراء والمعراج لە مسوڵمانان ئەکات..! #تورکیا
17 فوریه 2023, 14:49

تەزویری زانست لەلای وەهابیەکان بەردەوامە. دەڵێن کە ئیمام نەوەوی بە موتڵەقی بیناکردنی لەسەر قەبر بە حەرام زانیوە، بەڵام بەوجۆر
+1
تەزویری زانست لەلای وەهابیەکان بەردەوامە. دەڵێن کە ئیمام نەوەوی بە موتڵەقی بیناکردنی لەسەر قەبر بە حەرام زانیوە، بەڵام بەوجۆرە نیە لە ڕاستیدا و ئیمام نەوەوی بە مەرج باسی کردووە ئەگەر کەسەکە لە زەوی خۆیدا بمرێت ئاساییە بینای لەسەر بکرێت لەگەڵ ئەوەی کەراهەتی هەیە بەڵام دروست نیە بەسەریدا بڕوخێنرێت. دەوڵەتی سعودیە کارێکی زۆری کردووە بۆ تەزویر کردنی کتێبە توراسیەکان تاوەکو لەگەڵ عەقیدەی خۆیاندا بیگونجێنن. #ڕێبازی_ئەهلی_سوننەت
17 فوریه 2023, 14:01

#هەڵوێستە یەکێك لە ئەخلاقە ناشرینەکانی هەندێك لە موسوڵمانان بریتیە لە ئەخلاقی هەجر کردنی موسوڵمان بەبێ بەهانەیەکی دروست و شەر
#هەڵوێستە یەکێك لە ئەخلاقە ناشرینەکانی هەندێك لە موسوڵمانان بریتیە لە ئەخلاقی هەجر کردنی موسوڵمان بەبێ بەهانەیەکی دروست و شەرعی. سەلام کردن و میوانداری کەسێك کە لەلای تۆ قبوڵ نیە لەلای هاوڕێ موسوڵمانەکەت قبوڵە ئەوە ناهێنێ لەسەری قسە داببڕیت. تاکە هەجر لە سەردەمی پەیامبەردا کرا وەك سزایەك بوو بۆ سێ کەس کە بە بێ بیانوو لە جـ ـیهاد کردن لە ڕیزی سوپای رسول اللە و هاوەڵانیدا دواکەوتن و ئەنجامیان نەدا، وە بۆ ماوەیەکی کاتی بوو بابەتەکەش تایبەت بوو دووبارە نەبۆوە. ناکرێت ئەم هەڵوێستە وەربگریت وەك یاسایەك بەسەر هەرکەسێکدا جێبەجێی بکەیت کە بەو جۆرەی تۆ دەتەوێت هەڵسوکەوت ناکات لە ورد و درشتی ژیانیدا. مرۆڤی باوەڕدار ئامۆژگاری ئەهلی قیبلە دەکات گەر بزانێ سودی هەیە، وەگەر سودیشی نەبوو ئەوا بەبێ ئەوەی بەرامبەرەکەی هەستی پێبکات دور و دۆستی لەگەڵدا دەکات نەك هەجر و سەلام نەکردن و وەڵام نەدانەوەی سەلام. ئەم ئەخلاقە ناشرینە لە دوای نەوەدەکانەوە هاتە کوردستان و بەنێو زۆرێك لە ئەهلی مزگەوتەکاندا بڵاو بۆوە بەداخەوە. تەلەگرام https://t.me/ariuspola
17 فوریه 2023, 13:13

ئیمامی گەورەی ئەهلی سوننە، ئیمامی #غەزالی دەفەرموێت: 🌹{"ئـەگـەر نـەزان، بـێـدەنـگ بوايـە، جـيـاوازى ونـاكـۆكـى بـێ بـنـەمـا،
ئیمامی گەورەی ئەهلی سوننە، ئیمامی #غەزالی دەفەرموێت: 🌹{"ئـەگـەر نـەزان، بـێـدەنـگ بوايـە، جـيـاوازى ونـاكـۆكـى بـێ بـنـەمـا، نـەدەمـا"}🌹 #حجة_الإسلام #توراس
16 فوریه 2023, 13:37

#وێنەیەکی_مێژووی مزگەوت و قەبری ئیمامی ئەعزەم"ئەبو حەنیفەی نوعمانی کوڕی سابتی کوڕی مەرزەبانی کوڕی زوتی" لەشاری بەغداد. مزگەوت
+1
#وێنەیەکی_مێژووی مزگەوت و قەبری ئیمامی ئەعزەم"ئەبو حەنیفەی نوعمانی کوڕی سابتی کوڕی مەرزەبانی کوڕی زوتی" لەشاری بەغداد. مزگەوتەکە لەساڵی375ك دروستکرا لە تەنیشت گۆڕی جەنابیانەوە و پاشان لەساڵی449ك گۆمەزە و خوێندنگەیەك لەسەر گۆڕەکە دروستکران. ڕەحمەتی پەروەردگار بڕژێت بەسەر گۆڕیدا و ئەمشەوی لە هەموو شەوەکانی خۆشتربێت. وەك شافعی دەفەرموێت: هەرچی کەسێك تەڵەبی علم بکات موحتاجی ئەبو حەنیفەیە و بارە بەسەریەوە. #ئیمامی_ئەعزەم #ئەبو_حەنیفە
16 فوریه 2023, 12:57

#هەڵوێستە لێتان تێکنەچێت ئێرە ئەفغانستان نیە. بەڵام گەر لە ئەفغانستان بووایە ئەوا ڕوداوو و گەی24 کردبوویانە تەپڵ و دەیانوت: منداڵان لە ئەفغانستان لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا بەم جۆرە فێری توندوو تیژی دەکرێن!! #باسی_ڕۆژ تەلەگرام https://t.me/ariuspola
16 فوریه 2023, 08:37

‏کرۆکی سیاسەت، ئاراستەکردنی هەموو کاریگەریەکانی ترە، بە هەمان ئەو ئاراستەی کاریگەری خۆت!. ‎#نەفەسی_سیاسی
16 فوریه 2023, 04:30

‌‎#کەسایەتی_باڵا هەرگیز ناوی کەسێک بە دیاریکراوی ناهێنیت!، بەڵکو کاریگەری خۆی دروست دەکات لەسەر فکر و کەسایەتی ئەو!، تا ئەو بێتە قسە وە خۆی حەقیقەتی فکر و کەسایەتی خۆی دەربخات!.
16 فوریه 2023, 04:30

‏" ‎#مامۆستا_كرێكار هەمان فكرەی قەدیمی هەیە كە بروای بە ‎#ئەمارەتێكی_ئیسلامی_كوردییە، بەڵام لەم بارودۆخەی ئێستایا لە نێوان خراپ و خراپتر ئەهوەنەكەی هەڵبژاردووە كە ‎#ئەردۆغانە ئەوە منداڵ و گەجەر و گوجەرن لە سیاسەتەكە تێ ناگەن، ئێمە لەڕووی سیاسیەوە هیچ خیلافێكمان نییە!. " ‎#تورکیا
15 فوریه 2023, 03:08

"کورتەیەک لە زیرەکی ئیمامی گەورەی ئەهلی سوننە ئیمامی شافعی. رەحمەتی خوای گەورە لە پیاوانی سەلەف." #توراس #ئەهلی_سوننە #ڕێبازی_ئەهلی_سوننەت
14 فوریه 2023, 06:52

کە #جوانە کە #جوانە 🥰، مامە #ئەردۆغان م #بانگ دەدات لەسەر سونەتی پێخەمبەر ﷺ ( #ئەهلی_سوننە )!، بۆ منداڵێکی رزگار بووی تازە لە دایک بووی ئەم بومەلەرزە لە نەخۆشخانەیەکی ئەستەمبۆڵ!. #تورکیا #ئەردۆغان
14 فوریه 2023, 05:52

داوای دەلیل دەکەن؟! منداڵی پێپەتی وەک ئیمامێک داوای دەلیل دەبێت بکات؟! فتوای سەقەت لەلایان ئەقڵی وەهابیزمەوە...! #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #توراس
14 فوریه 2023, 05:36

ابن باز و فتوای سەقەت دەربارەی مەزهەب!... بڵاوکردنەوەی لامەزهەبی و فیتنە...! #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #توراس
14 فوریه 2023, 05:32