fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

وحدوي

وحدوي

رفتن به کانال در Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

نمایش بیشتر
753
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+27 روز
-230 روز
آرشیو پست ها
روونکردنەوەیەک لەسەر پەیوەست بوونی سیفاتەکان..! تیلیگرام: https://t.me/Turase #ئیدراک #عەقیدە #توراس #ئەهلی_سوننە

photo content

#توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئەمە تیکتۆکی منە، ئەوەی کۆن باند بوو، ئێستا ئەو ئەکاونتە نوێیە هی منە: www.tiktok.com/@turase_1

🔥«قُلُوبُ اَلرِّجَالِ وَحْشِيَّةٌ فَمَنْ تَأَلَّفَهَا أَقْبَلَتْ عَلَيْهِ.»🔥 🔥حەزرەتی ئیمام عالەم عەلی🔥 وقال الشاعر: و إني لوحشيٌّ إذا ما زجرتني و إني إذا ألفتني لألوف #ئیدراک #توراس

«الذكورةُ مظنّة الفعل، والأنوثة مظنّة الانفعال.» -الفخر الرازي

هەرچی لە زاتی وجود دەردەچێت حەقە، ناحەقی عەدەمە!، ئەمەش خۆی حەقیقەتە و نەگۆرە، بە هەڵگری هەموو ماناکانی حەق!. #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

زەواج ئامانج نیە بەڵکو ئامرازێکە بۆ گەیشتن بە ئامانج و بەرز بوونەوەی روح!. کێشەی مرۆڤی مۆدێرنە ئەوەیە کە زەواج وەک ئامانج دەب
زەواج ئامانج نیە بەڵکو ئامرازێکە بۆ گەیشتن بە ئامانج و بەرز بوونەوەی روح!. کێشەی مرۆڤی مۆدێرنە ئەوەیە کە زەواج وەک ئامانج دەبینن، یان وەک ئامرازێک بۆ بەدەست هێنانی جیهانی ماددی!. لە حەقیقەتدا زەواج دەبێت ببێتە ئامرازێک بۆ تێرکردنی روح و لەناوبردنی هەستی تەنیایی لە روحدا..ا!. مرۆڤ تەنیا کاتێک ئەتوانێت ببێتە جەنگاوەرێک بۆ جیهانی ماددی و شەرکردنی بۆ سەرکەوتن کە روحی تێر بێت و مەعنەویاتی بەرز بێت!، لەم جیهانە مۆدێرنەدا مرۆڤ دەبێتە جەنگاوەرێکی تەواو لاواز و تەنیا بەبێ خۆشەویستی و هاوبەشی روحی!. بۆیە یەکێک لە ئامانجەکانی مۆدێرنە ئەوەیە کە دەیەوێت روح لە گۆشەیەکدا بە تەنیا بکات و خۆشەویستی لێ وەربگرێتەوە بۆ ئەوەی هەرگیز نەبێتە جەنگاوەرێکی راستەقینە لە ژیاندا..! ئامانجی راستەقینەی مرۆڤ دەبێت بەرزکردنەوەی روح بێت لە جیهانی ماددیدا بۆ لای خودا، نابێت جیهانی ماددی ببێتە ئامانج یان نابێت روح بکرێتە ئامراز بۆ جیهانی ماددی!. لە راستیدا جیهانی ماددە، بە هەموو شتەکانی وەکو پارە و شەهادە و سامان و ناوبانگ...هید... دەبێت هەمووی ببنە خزمەت و ئامرازێک بۆ بەرزکردنەوەی روح!. روح لە ئاستێکی باڵا و بەرزدایە و نابێت روح دابەزێتە ئاستێکی نزم بۆ جیهانی ماددی!. دەبێت ئەوە روون بێت کە زەواج دەبێت ببێتە ئامرازێک بۆ بەرزکردنەوەی روح و مەعنەوەیەتی مرۆڤ!. #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

“بەڵگەنامە” ئێزدیەکان وەکوو تاقمێکی هەڵگەڕاوە لە ئیسلام دەگەڕێنەوە سەر یەزیدی کوڕی موعاویە(ڕەحمەتی خودای لێبێ) لە پاڵپشتی کەر
“بەڵگەنامە” ئێزدیەکان وەکوو تاقمێکی هەڵگەڕاوە لە ئیسلام دەگەڕێنەوە سەر یەزیدی کوڕی موعاویە(ڕەحمەتی خودای لێبێ) لە پاڵپشتی کەرانی بوونە و تاقمێکی ئیسلامی بوونە و بەشێک بوونە لە موسڵمانان تەنانەت بەژداری جەنگی ڕزگاری قودسیان کرد لەگەڵ سەڵاحەددین بەڵام دوایی کوڕی عدی کوڕی مسافیر دەستی کرد بە تێکدانی بیرو هزریان بەرەو کفری بردن لە بەڵگەنامە عوسمانیەکەدا ناوی تەواوی شێخەکانیان نوسراوە و سیلسیەی پارێزراوە لە بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا #ئیدراک

🔥الولاء أقوى من النيران المُلتهبة!.🔥 🔥يوليوس إيفولا🔥 #ئیدراک #توراس
🔥الولاء أقوى من النيران المُلتهبة!.🔥 🔥يوليوس إيفولا🔥 #ئیدراک #توراس

_.mp321.04 MB

ئەم جۆرە تاکەی کە زۆرترین رێژەیە لەناو ئومەتەکان دەکەونە ژێر کاریگەری ئەم چینەی کە خاوەن هێزن نەک خاوەن حەق بن یان حەق و هێز!. زۆرترین تاکەکان ئاراستە دەکرێن لەلایان ئەو چینەی کە خاوەن جومگەکانی هێزن، ئەمەش نابەسترێتەوە بەم فەهمانەی کە حەداسین یان توراسین، واتە هۆکارەکە یان جۆرەکە نادرێتە پاڵ هیچ لەمانە، بەڵکو سروشتێکی دونیایی و تاقیکردنەوەیەکی ئیلاهیە بۆ نیشاندان ئەم چینەی کە زاڵ دەبن بەسەر تەواوی ماددە و ئارەزوو دوای چینی حەق دەکەون نەک چینی خاوەن هێز!. ئەوەی کە حەقیقەتە لێرەدا ئەوەیە هەمیشە جەنگەکان لە نێوان دوو چین دان لەناو خودی ئومەتەکان، چونکە من لێرەدا ئومەتەکان دابەش دەکەم بەسەر ٣ دانە چین!. لێرەداش وشەی چین کە بەکاردەهێنم ئەم مەفهومە نیە کە چینایەتی هەڵبگرێت بەڵکو وشەیەک شیاو ترم دەستنەکەوت! ئەم دابەش کردنی تاکانە لەم ئومەتە ئەکەم بە ٣ چینەوە!، کە زۆرترین چین ئەوانن دوای هێز کەوتون و ئاراستەدەکرێن بە هێز تەنانەت گەر چاو کراوەش بن، هەر لە ژێر کاریگەری چینی خاوەن هێزدان کە ئەمانەش زۆرینەی ئومەتەکە پێکدەهێنێت!. چینیکی تر هەیە کە خاوەن هێزە مومکینە لەگەڵ هێزەکەش خاوەن حەق بێت لە رووی ئەم عەقیدەی کە هەیەتی!، مومکینەشە باطل بیت!، چینی سێهەم ئەم چینەن کە دژایەتی چینی خاوەن هێز دەکات و هەمیشە بەرامبەری وەستاوەتەوە یان رووبەری هەنگاو دەنێت ئەمەشیان مومکینە خاوەن حەق بێت یان باطل!. بۆیە هەمیشە جەنگەکە لە نێوان ئەم دوو چینیە کە کەمترینن لە ئومەتەکە کە شەر دەکەن بۆ ئەوەی هێز وەدەست بهێنن لە پێناو ئاراستەکردنی چینی ژێرەوە کە زۆرینەن..! هەڵبەتە لە رووە هزریەکەوە دوو چینەکە بەرامبەر یەکن و رەفعن نەک دانیەک بەرەو ئەوی تریان بەرز بێتەوە بەڵام لە زاهیردا خاوەن هێز گەر باطلیش بیت لە سەرەو چینی خاوەن حەقیش دەبن!.. گومان لەوەدا نیە لەم ٣ دانە چینە دانیەک خاوەن حەقن، ئێمەش باسی زاهیری دەکەین نەک جەوهەری چونکە لەم رێژەیی کە زۆرینەن گەر چاوکراوەش بن و لەناوەوە هەڵگری حەقن بن، ئایە ئەتوانن زاڵ بن بەسەر نەفس و بەرز ببنەوە بۆ لای ئەم چینە و بچنە ناو گۆڕەپانی جەنگەوە؟؟، تاقیکردنەوەی ئەم چینەش کە خاوەن هێزن ئەوەیە ئامادەیی تێدایە هێز وەلا بنێت و بچیت رووبەرووی هێز بێتەوە؟!. ئەوە دەبێت کە روون بێت لێرەدا ئەوەیە جەنگی ناو ئومەتەکە لە نێوان دوو کەمترین چینن بەڵکو زۆرینە تێیدا خافڵە یان بە جۆرێکی تر تاوانبار نەبێت لەناو بازنەی ئەم جەنگە!. #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئەم جۆرە تاکەی کە زۆرترین رێژەیە لەناو ئومەتەکان دەکەونە ژێر کاریگەری ئەم چینەی کە خاوەن هێزن نەک خاوەن حەق بن یان حەق و هێز!. زۆرترین تاکەکان ئاراستە دەکرێن لەلایان ئەو چینەی کە خاوەن جومگەکانی هێزن، ئەمەش نابەسترێتەوە بەم فەهمانەی کە حەداسین یان توراسین، واتە هۆکارەکە یان جۆرەکە نادرێتە پاڵ هیچ لەمانە، بەڵکو سروشتێکی دونیایی و تاقیکردنەوەیەکی ئیلاهیە بۆ نیشاندان ئەم چینەی کە زاڵ دەبن بەسەر تەواوی ماددە و ئارەزوو دوای چینی حەق دەکەون نەک چینی خاوەن هێز!. ئەوەی کە حەقیقەتە لێرەدا ئەوەیە هەمیشە جەنگەکان لە نێوان دوو چین دان لەناو خودی ئومەتەکان، چونکە من لێرەدا ئومەتەکان دابەش دەکەم بەسەر ٣ دانە چین!. لێرەداش وشەی چین کە بەکاردەهێنم ئەم مەفهومە نیە کە چینایەتی هەڵبگرێت بەڵکو وشەیەک شیاو ترم دەستنەکەوت! ئەم دابەش کردنی تاکانە لەم ئومەتە ئەکەم بە ٣ چینەوە!، کە زۆرترین چین ئەوانن دوای هێز کەوتون و ئاراستەدەکرێن بە هێز تەنانەت گەر چاو کراوەش بن، هەر لە ژێر کاریگەری چینی خاوەن هێزدان کە ئەمانەش زۆرینەی ئومەتەکە پێکدەهێنێت!. چینیکی تر هەیە کە خاوەن هێزە مومکینە لەگەڵ هێزەکەش خاوەن حەق بێت لە رووی ئەم عەقیدەی کە هەیەتی!، مومکینەشە باطل بیت!، چینی سێهەم ئەم چینەن کە دژایەتی چینی خاوەن هێز دەکات و هەمیشە بەرامبەری وەستاوەتەوە یان رووبەری هەنگاو دەنێت ئەمەشیان مومکینە خاوەن حەق بێت یان باطل!. بۆیە هەمیشە جەنگەکە لە نێوان ئەم دوو چینیە کە کەمترینن لە ئومەتەکە کە شەر دەکەن بۆ ئەوەی هێز وەدەست بهێنن لە پێناو ئاراستەکردنی چینی ژێرەوە کە زۆرینەن..! هەڵبەتە لە رووە هزریەکەوە دوو چینەکە بەرامبەر یەکن و رەفعن نەک دانیەک بەرەو ئەوی تریان بەرز بێتەوە بەڵام لە زاهیردا خاوەن هێز گەر باطلیش بیت لە سەرەو چینی خاوەن حەقیش دەبن!.. گومان لەوەدا نیە لەم ٣ دانە چینە دانیەک خاوەن حەقن، ئێمەش باسی زاهیری دەکەین نەک جەوهەری چونکە لەم رێژەیی کە زۆرینەن گەر چاوکراوەش بن و لەناوەوە هەڵگری حەقن بن، ئایە ئەتوانن زاڵ بن بەسەر نەفس و بەرز ببنەوە بۆ لای ئەم چینە و بچنە ناو گۆڕەپانی جەنگەوە؟؟، تاقیکردنەوەی ئەم چینەش کە خاوەن هێزن ئەوەیە ئامادەیی تێدایە هێز وەلا بنێت و بچیت رووبەرووی هێز بێتەوە؟!. ئەوە دەبێت کە روون بێت لێرەدا ئەوەیە جەنگی ناو ئەمەتەکان لە نێوان دوو کەمترین چینن بەڵکو زۆرینە تێیدا خافڵە یان بە جۆرێکی تر تاوانبار نەبێت لەناو بازنەی ئەم جەنگە!. #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئەتۆی سوڵتانی ژینم بابە گیان، هاوار بە حاڵ و ماڵی ئەوەی ئاشنا نیە تەریقەتت.....! 🥺
ئەتۆی سوڵتانی ژینم بابە گیان، هاوار بە حاڵ و ماڵی ئەوەی ئاشنا نیە تەریقەتت.....! 🥺

ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە ناکرێت فەزڵی ئیمام عەلی بدەینە بەسەر ئەوانی تردا ئسولی سوننە دەکەنە دەلیل، وەک چۆن ئیمامی تەبەری تاوانبار دەکەن لەسەر ئەوەی کە گوایە شیعە چونکە فەزڵی ئیمام عەلی بەسەر ئەوانی تر داوە، لە کاتێکدا ئیمامێکی تەواو موعتەبەرە لەناو ئەهلی سوننە و بە تایبەتی تەفسیرەکەی!. ئەوانەی دژایەتی ئەوەش دەکەن ترسنۆکی و ترسی خۆیانە لە شیعە!، لای ئەوان وایە ئەگەر فەزڵ یان ئیمامی عەلی گەر زۆر مەحت بکریت کاریگەری شیعەیە!.. ئەوەش شتێکی روونە کە دیارە ئەقڵی کەسانی ئەوەها جاهیل کە ناتوانن لە عەقیدەوە بەرەنگاری شیعە ببنەوە ناچار دێن لە گۆشت و خوێنی خۆیان دەخۆن و دەمژن تا لە شیعە بدەن!. ئەوانەشی سەر بە تەسەوف و تەریقەتن پێم وانیە لە قسەکەی ابن عەرەبی شێخی گەورە حاڵی نەبن!. ئەوەشی ئسولی سوننە لەسەریەتی مەبەستی زاهیر و خەلیفایەتیە نەک لەرووی باطنی و روحیەوە!.

رەسول اللە بە فاتیمە خاتوون ئەفەرموویت: دخل سيدنا رسول الله على ابنته فاطمة فكان مما قاله لها: "إِنِّي وَإِيَّاكِ وَهَذَيْنِ وَهَذَا الرَّاقِدَ ، فِي مَكَانٍ وَاحِدٍ يَوْمَ الْقِيَامَةِ هذين: يعني سيدنا الحسن والحسين هذا الرَّاقد: يعني به سيدنا عليَّ بنَ أبي طالب حەزرەتی رەسول اللە ئەڵێت: تۆ فاتیمە لەگەڵ حوسێن و حەسەن و عەلی لە رۆژی قیامەتدا لەگەڵ مندان و لەیەک جێگەداین!. ئەوەشی بروای بە سەرچاوی شهود هەیە و کاریگەرە بە قسەکانی شێخی گەورە ابن عەرەبی یان بانگەشەی ئەکبەری دەکات، دەبێت قسەکانی ئەو قبوڵ بکات وەک چۆن ناسراوە لای تەسەوف بە ورئيس المكاشفين و بحر الحقائق چونکە سلطان العارفين ئەفەرموێت: وأقرب الناس إليه علي بن أبي طالب إمام العالم بأسره والجامع لأسرار الأنبياء أجمعين نزیکترین کەس لە رەسول اللە ئیمامی عەلیە و ئیمامی عالەمە بە هەموو ئەسرارەکانی پێخەمبەرەکان. #ئیدراک #توراس

ئیمامی عەلی کێیە؟! حەزرەتی هارون چۆن بوو بۆ پێغمبەر موسا، بە حەدیسی سەحیح ئیمامی عالەم عەلی ئەو مەزنیلە بوو بۆ فەخری کائینات سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت!. ئیمامی عالەم عەلی، ئامۆزا و زاوا و خەلیفەی حەزرەتی فەخری کائیناتە سڵاوی خوای لەسەر بێت!. ئیمامی عالەم عەلی ئالو بەیتی فەخری کائیناتە بە دەقی ئایەت و ئایەتی بۆ دابەزیوە لە قورئانی کەریم کە کەلامی خوایە!. حەزرەتی ئیمامی عەلی یەکەم منداڵە کە موسڵمان بووە و تەنیا کەسێکە کە لە ناو ماڵی فەخری کائینات پەروەردە بووە و پەروەردەی وەحی بووە! چونکە فەخری کائینات خۆی پەروەردەی کردووە و پەروەردەی دەستی سەیدی عالەمە سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت!. لە هەمان کاتدا پەروەردەی دەستی دایکمانە خەدیجە کە خێزانی سەیدی عالەمە سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت!. حەزرەتی ئیمامی عەلی، گەورەترین زانا بووە لە ئومەت، بە حەدیسی سەحیی شەریفی فەخری کاینات کە ئەفەرموێت: "زاناترینیش بە دادوەری علیە". حەزرەتی ئیمامی عەلی پاڵەوانێک بووە کە هیچ کەس نەیتوانیوە لە شمشیربازی و زۆرانبازیدا لە ئیمامی عەلی بباتەوە!، تەنانەت لە جەنگی سەفیندا داوا دەکات کە ئیمامی معاویە بێتە بەرامبەری بەیەکەوە بجەنگن رووبەروو بەڵام ئیمامی معاویە ئەڵێت هەرگیز شتی وا ناکەم!، چونکە ئیمامی عەلی شمشێر بدات لە هێستر لە ناوەراستەوە دەیکاتە دوو پارچە، ئیمامی عەلی ئەو پیاوە نیە بتوانین بەرامبەری بجەنگین!. ئیمامی عالەم عەلی گەورەترین زانا بووە بە لوخەی عەرەبی، گەورەترینی شاعیری سەردەمی خۆی بووە!، ئەو دانەری بناغەکانی لوخە بووە وەک نحو و سەرف، وە دانەری بناغەکانی زانستی تەجوید بووە!.وە باشترین خەتیب بووە و باشترین خەلیفە بووە تەنانەت باشترین وەزیرش بووە بۆ خەلیفەکانی پێش خۆشی!. لە سەردەمی خۆیدا باشترین عابد بووە و زۆرترین عیبادەتی هەبووە، زاهیدترین مرۆڤی سەردەمی خۆی بووە و هیچ کەسیش وەک ئەو زوهدی نەبووە لە سەردەمی خۆیدا!. باشترین هاوەڵی فەخری کائینات بووە و باشترین هاورێش بووە بۆ هاوەڵانی فەخری کاینات!. وە خۆشەویسترین پیاو بووە لای رەسول اللە وە خۆشەویسترین کەسی الو بەیتی پێشکەش کردووە کە خاتوون فاتیمەیە!. ئیمامی عەلی زاناترین کەس بووە بە سیاسەت و بەرێوەبردنی میلەت، وە شارەزاترین کەس بووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ فیتنە!. ئیمامی عالەم عەلی قائیدێک بووە کە اللە و رەسول اللە هەڵیبژاردووە، بە شاهیدی رەسول اللە لە حەدیسی سەحیحدا هاتووە کە اللە و رەسول اللە ئیمام عەلیان خۆشدەوێت و ئیمام عەلیش خوا و رەسول اللەی خۆشدەوێت!. عومەری کوری خەتاب ئەفەرموێت: پەنا بە اللە دەگرم لە کێشە و گرفتێک بێتە بەردەمان و بە عەلی چارەسەر نەکرێت!. چونکە گەر بەو چارەسەر نەکرێت بە ئێمە هەرگیز چارەسەر ناکرێت!. عومەری کوری خەتاب ئەڵێت: ئەگەر عەلی نەبووایە، عومەر بە هیلاک دەچوو!. چونکە هەندێک قەزاوەت ئەهاتە بەردەم ئیمامی عومەر، ئیلا پێویستی بە ئیمامی عەلی دەبوو بۆ یەکلاکردنەوە!. عەبدوللەی کوری مەسعود لە بارەی ئیمامی عەلیەوە ئەفەرموێت: زاناترین کەسە بە قەزاوەت و حوکمکردن لە نێوان خەڵیکی!. هەڵبەتە بۆ ئەمە شاهیدی فەخری کائیناتیش هەیە سڵاوی خوای لەسەر بێت بە حەدیسی سەحیح عومەری کوری خەتاب ئەفەرموێت: باشترین کەسمانە لە قەزاوەت!. عەبدوللەی کوری عەباس ئەفەرموێت: ئەگەر شتێک لە عەلیەوە پێمان بگات فتوا بێت یان قەزاوەت، کاری پێدەکەین و خیلافی ناکەین و ناگەرێین بە دوای قسەیەکی تردا یان کەسێکی تر!. هەرعەبدوللەی کوری عەباس ئەفەرموێت: قاچی چەقاندبوو لە زانستندا و لە زانستەکاندا زۆر شارەزا بوو، پیاوێک بووە زۆر فەقیری خۆشدەویست وە یەکەم کەس بووە نوێژی لەگەڵ رەسول اللە کردووە، هیچ کەسمان نەدیووە وەک ئەو شارەزای جەنگ بێت و ناندەر بێت، وە شارەزاترین کەس بووە بە سوننەت!. زەیدی کوری ئەرقەب ئەفەرموێت: یەکەم کەس کە نوێژی کردووە لەگەڵ رەسول اللە عەلی بووە!، یەکەم کەسیش بووە لەناو منداڵان موسڵمان بووە!. ئیمامی عەلی ئایەتی لەسەر دابەزیوە کاتێک خوای گەورە ئەفەرموێت: (هَذَانِ خَصْمَانِ اخْتَصَمُوا فِي رَبِّهِمْ) سورة الحج الآية 19 لە جەنگی بەدردا ئەم ئایەتە دابەزی کاتێک بەرامبەر موشریکین کەسێک هات لەگەڵی جەنگا و ئیمامی عەلی بە ئاسانی بەسەریدا زاڵ بوو و کوشتی!. دایکە عایشە ئەفەرمویت کە لە سەحیحی موسلیمدا هاتووە: رەسول اللە هات و عەبایەکی دابوو بەسەر شانیدا کە لە مووی رەش چینرا بوو، کە حەسەن هات خستیە ژێر عەباکەوە و حوسوێن هات خستیە ژێر عەباکەوە کە فاتمە هات خستیە ژێر عەباکەوە کە عەلی هات ئەویشی خستە ژێر عەباکەوە، ئەوجا رەسول اللە ئەو ئایەتی خوێندووە بەسەریاندا: إِنَّمَا يُرِيدُ اللهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا ( الأحزاب : 33 ) #توراس #ئیدراک

أبو بكر بن العربي المالكي ئەڵیت: ویستمان زەوی پاک بکەینەوە لە عارەقی یەزید، کەچی خوێنی ئیمامی حوسێنمان لەسەر دانا.....!!!😢

وەک ئەمانەتێکی علمی لینکی تەواوی ڤیدۆکە دادەنێم چونکە قەولەکەش دراوەتە پاڵ ابو بەکر ابن عەرەبی مالیکی کێشەی تیدایە و وانیە کە نەقل دەکرێت لای ناسبیەکان... لینکی ڤیدۆ:: https://youtu.be/gW1bwgLHFRc?si=8TX53OGQeYPHau97