cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

شێعر و ئەدەبی کوردی

بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن @Soleyman_rad @Ahmadismaily

نمایش بیشتر
إيران138 937زبان مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
پست‌های تبلیغاتی
848
مشترکین
+124 ساعت
+137 روز
+1030 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

Photo unavailableShow in Telegram
*بانگەواز چیرۆکنووسان، ڕۆماننووسان،نووسەران، توێژەران، هزرڤانانی کوردستان، گۆڤاری "بەیان" پێوەیە ژمارە٣٦ی خۆی تایبەت بە ئەدەبیاتی داستانی کوردی  بکات. چاوەڕوانی هەناردنی بابەت لەو مژارانەی خوارەوەین: ✅جیاوازی و لێکچوونی چیرۆک و ڕۆمانی کوردی ژنان و پیاوان و ژنانە و پیاوانەی کوردی ✅مێژووی چیرۆک و ڕۆمان و پەخشانی کوردی ✅کورد لە چیرۆک و ڕۆمانی نووسەرانی  وڵاتانی تردا ✅ژن لە ڕۆمان و چیرۆکی کوردیدا ✅قۆناغ و ڕێبازگە و شێواز و تکنیکەکان و .. چیرۆک و ڕۆمانی کوردی ✅نووسینی چیرۆک و کورتەچیرۆک ✅چیرۆک و ڕۆمانی مێژووییی کورد ✅هەڵسەنگاندن و بەراورد و ڕەخنە لەمەڕ چیرۆک و ڕۆمانی کوردی ✅ خەسارەکانی چیرۆک و ڕۆمانی کوردی ✅چیرۆکی فولکلور و ئەفسانە و ڕۆڵیان لە چیرۆک و ڕۆماندا ✅هەر بابەتێ پێوەندیدار بە چیرۆک و ڕۆمانی  کوردییەوە بێ. دوا دەرفەت بۆ ناردنی بابەت: *پازدەی خەرمانانی١٤٠٣ هەتاوی** [email protected]         بە سپاسەوە 🍁دەستەی نووسەرانی گۆڤاری "بەیان"🍁
نمایش همه...

که باسی ماچی تۆ دەکەم چی هەنگوێنه، دەبێ به تەم! که باسی پرچی تۆ دەکەم هەتاو پرچی خۆی لوول دەکا و به جێ دەهێڵێ ژوورەکەم! کە باسی باڵاشت دەکەم چی عەرعەر و سنەوبەرە زیز دەبن و یەک له دوای یەک بەجێ دەهێڵن باخچەکەم...! ❣لەتیف هەڵمەت" https://t.me/shahranekord
نمایش همه...
شێعر و ئەدەبی کوردی

بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن @Soleyman_rad @Ahmadismaily

خۆشویستی خۆشەویستەکەم پێت وا نەبێت کە لێت دوورم و لە غوربەت دام   نات بینمەوە لە خۆڕهەڵات بم یا خۆر ئاوا لە باکوور بم یا لە باشوور لە هەرکوێی ئەم گۆی زەویە من  دێمەوە و دەت بینمەوە من عاشقێکی گەڕیدەم هەر بەیانێک کە گزینگی خۆرئاوێزانی باڵات دەبێت کە شنە میوانی سەر و گەردنت دەبێت کە گوڵەکان بۆن نیساری تۆدەکەن ئەوە منم ئەوە منم دێم دەبم بە هەور سێبەردەکەم تاکوو تیشکی خۆر نەت ژاکێنێ شنەی بەیان نەت وەرێنێ دەبم بەنم ، بە بارانە دادەبارم                             من بارانم من عاشقە گەڕیدەکەی نێو سینە و مەم سەر و گەردن ، ئامێزەگەرمەکەی جارانم شاکار 22/4/1403 https://t.me/shahranekord
نمایش همه...
شێعر و ئەدەبی کوردی

بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن @Soleyman_rad @Ahmadismaily

👍 2 1
شەوێک لە قەبرستان. چەند ساڵێک بوو کە لە دێهاتێکی پەنای شاردا گۆشەنشین بوو. رۆژێک لە ڕۆژنامە چاوی بە هەواڵێک کەوت: "بە هۆی ڕەشەبای ناوادەی مەرگەوە، نیشتمان ڕەشپۆش بوو، هونەر و ئەدەب کۆستی کەوت.... هاوڕێیان، بە داخێکی گرانەوە هونەرمەندی خۆشەویست، مامۆستا... لە تەمەنی چل و شەش ساڵیدا ماڵاوایی لە نیشتمان کرد و بەرەو ژیانێکی بێ کۆتایی، پەیوەست بە کاروانی نەمران بوو. ئێمە دەستەی نووسەران، پڕ بە دڵ سەرەخۆشی لە سەرجەم کۆمەڵانی خەڵک دەکەین. لە سەر وەسیەت و ڕاسپاردەی خودی مامۆستا، ئەم هەواڵە دڵتەزێنە پاش چەند ڕۆژ لە تەسلیم کردنی تەرمی پیرۆزیان بە خاکی نیشتمان، لێرەدا بڵاو دەکرێتەوە. ماڵئاوا هونەرمەندی گەل، ناوت بەرز و ڕێبازت بەردەوام." کابرا زۆری پێ سەیر بوو. من خۆ زیندووم، چۆن هەواڵی مەرگم بڵاو دەکەنەوە؟ بۆیە ڕۆژنامەکەی نایە بن هەنگەڵی و یەکسەر ڕووی کردە بەڕێوبەرایەتی ڕۆژنامەکە. جەنابی بەڕێوبەر جگەرە بە دەست، ئەم لاقەی هاویشتبووە سەر ئەو لاقەکەی تری. ئەمیش خێرا ڕۆژنامەکەی نایە بەردەمی و وتی: دەکرێ بفەرموون چۆن هەواڵی مردنی منتان بڵاو کردۆتەوە؟ جەنابی بەڕێوبەر وەکوو نە بای هاتبێ و نە بۆران، وتی: دیارە ڕۆژنامە بە پەلە بڵاو دەبێتەوە، جاری وایە، هەڵەیەک ڕوودەدات. کابرا زۆر تووڕە بوو، وتی هەڵەی چی؟ ئێوە منتان مراندووە، دەبم بە گاڵتەجاری خەڵک. خۆ ئابڕووی من لافاوی بەهار نەیهێناوە!! دەبێ ئەو هەواڵە بە درۆ بخرێتەوە. بەڕێوبەر وتی: دەی چ قازانجێکی هەیە بۆتان؟ من ڕێزم هەیە بۆ هونەری ئێوە، بەڵام دیارە ئێوە لە کاروباری دنیا کەوتوونەتە دواگاوانی. بەڵێ، بە هەڵە هەواڵێک بڵاو بۆتەوە. بەڵام بەو هەموو وشە زلانە، ئێمە سێبەری تۆمان زۆر لە خۆت گەورەتر کردۆتەوە. بە بێ ئەوەی هەوڵێکت دابێت، هەلێکی وامان بۆت ڕەخساندووە کە هەتا ئەمڕۆ هیچ هونەرمەندێک شتی وای بە خۆیەوە نەدیوە. مەگەر نازانی لەم وڵاتەدا هونەرمەند هەتا نەچێتە ژێر گڵ، کەس لێی ناپرسێت و نایێتە بەردڵ. هەر کە مرد ئاسەواری بایەخ و بایی پەیدا دەکات. ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە. تۆ تازە لاقت کەوتۆتە پێڵاوی گەورە پیاوان. کابرا وتی: ئەی لەم نێوانەدا خۆم چیم بەسەر دێت؟ بەڕێوبەر وتی: ئەوەش ڕێگا و چارەسەری خۆی هەیە. ئێوە چەند بران؟ وتی تەنیا برایەکم هەبوو، سەردەمی شەڕی ناوخۆیی چوو بۆ هەندەران و هەر نازانین چی بەسەر هات؟ جەنابی بەڕێوبەر وتی شێوەو و ڕواڵەتی براکەت چۆن بوو؟ وتی زۆر لێک دەچووین، تەنیا جیاوازی لەگەڵ من ئەوە بوو، ئەو ڕیش و ڕدێنێکی درێژی هەبوو، من نەمبوو. وتی دەی زۆر چاکە. من لە پێش هەموو کارێک، هەر لەو دێهاتە قەبرێکی هەژارانەت بۆ درووست دەکەم. پاشان چەندین کۆڕی ڕێزنان لە کەسایەتیی هونەری تۆ بە ناوی ڕۆژنامەکەی خۆمانەوە دەخەمە ڕێ. دڵنیابە هەر ئەوانەی کە هەتا دوێنێ دژایەتی تۆیان دەکرد، نەوەک لەوان بەرزتر بیت، دێن و وتاردەدەن کە چەندە لەگەڵ بەڕێزیان نێوانمان خۆش بوو، هەموو شەوێ پێش خەوتن تەلەفوونی بۆ دەکردم، بڕیار بوو پێکەوە کارێکی هاوبەشمان هەبێت... یەکە یەکەیان دێن و خۆیان دەنوێنن. ئەتۆش چەند مانگێک خۆت بشارەوە. لەو ماوەدا چەندین ئاسەواری تازەش بخولقێنە. من موشتەری دەوڵەمەندی وایان بۆ پەیدا دەکەم کە بۆ خۆهەڵکێشانیش بووە بە پارەیەکی باش بیکڕن. نیوەی پارەکە دەدەمە دەستی خێزانت، نیوەی دیکەشی دەینێمە تەنکەی باخەڵم. خۆتیش پاش چەند مانگ بە چارەکێک ڕیشەوە خۆت دەرخە و بە زمانێکی تێکەڵ بە وشەی بێگانەوە بڵێ بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کاکم، لە هەندەران گەڕاومەتەوە، لە دەرەوەی وڵات قەدری هونەرەکەی زۆر باشتر دەزانن تا خەڵکی لای خۆمان. کابرا بە موو لە فەرموودەی جەنابی بەڕێوبەر لای نەدا. تەواوی قسەکانیشی بەڕاست گەڕا. بنەماڵەکەی پۆشتە و پەرداخ بوونەوە. تەپ و تۆزی ڕۆژنامەش کە نیشتەوە، خۆشی بە ناوی کاکەیەوە گەڕایەوە نێو خەڵک. بەڵام............بەڵام ژنەکەی بەو هەموو پارەوە تازە بەرەڵا کەوتبوو. لە یەکێک هەر لەو کۆنفرانسانەدا لەگەڵ یەکێک لە وتاربێژان ڕێککەوتبوون. کابرا تازە زانی کە زۆر پیس دەستی لە بنی هەنبانەکەوە دەرچووە.... ڕۆژێک لەگەڵ کابرایەکی دەمڕووت ڕێککەوتن. پارەیەکی پێدا. بۆ شەو درەنگان،  چوونە قەبرستان و بە دوو قۆڵی گۆڕە بەتاڵەکەیان هەڵدایەوە. کابرای هونەرمەند لەنێو گۆڕەکە خەوت و زیندوو بەچاڵ کرا. دینۆ بوتزاتی_ئیتالیا/(محسن ابراهیم) خوێنەری هێژا، هونەرمەند دەبێ تێکەڵ بە کۆمەڵانی خەڵک بێت، نەک ببێتە دارەدەستی دز و درۆزن. ڕەنگە کەسێک بەو شێوە بۆ ماوەیەک هەست بە سەرکەوتن بکات، بەڵام تا سەر نییە و گۆڕی خۆی هەڵدەقەنێت. بە پرۆپاگاندا و هەڵاڵە کردنیش کەس ناچێتە ڕیزی کاروانی نەمران. تەنیا ئەو هونەرمەندانەی لە دڵی میللەتا زیندوون کە نە لەگەڵ خەڵک درۆیان کرد نە لەگەڵ هونەر. عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/٠٤/١٧ ناردراو سید مەسعود سەعیدی https://t.me/shahranekord
نمایش همه...
شێعر و ئەدەبی کوردی

بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن @Soleyman_rad @Ahmadismaily

👍 1
قه_سه_م_ناما_به_ده_نگی_ماموستا_شکرالله_بابان_240p.mp323.02 MB
"ئاوێتەبوون" نازانم چۆن ئاوێتەت بم؟! ئەگەر بەهەشتی، پێم بڵێ، تا کڕنووش بەم بۆ گشت خواکان. ئەگەر دۆزەخی، پێم بڵێ، تا زەمین پڕکەم لە تاوان                     * * * نازانم چۆن ئاوێتەت بم؟! گەر خاکێکی داگیرکراوی، پێم بڵێ، تا پێستم بکەم بە ئاڵات. گەر وەک منیش قەرەجێکی، سنوورێکم بۆ بکێشە، بۆ خۆت من بکە بە وڵات. https://t.me/shahranekord
نمایش همه...
شێعر و ئەدەبی کوردی

بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن @Soleyman_rad @Ahmadismaily

2👍 1

دەمکوژی بەم دەردەوە یا چارەیی دەردم دەکەی؟ ئەی خودا! هەر هەڵوەدا و موحتاجی نامەردم دەکەی؟ هەروەکوو جاران لە سەر تەختی مرادم دادەنێی؟ یا نه، شووم و ماڵ‌خراپ وەک کوندی سەر بەردم دەکەی؟ دەمکەیه مەجنوونی عالەم، دڵ به دەست دێنم؟ وە یا عاشقی ڕوخساری لەیلا، وێڵی هەر هەردم دەکەی؟ من به دڵگەرمی لەمەولا دەچمه نێو گوڵزاری عیشق یا نه، مەحڕوومم له گوڵشەن، مات و دڵسەردم دەکەی؟ ئەی خودا! جاران به لوتفت هیچ خەم و دەردم نەبوو ئێسته بێ‌لوتفی، که تووشی سەد خەم و دەردم دەکەی زوو لە نێو خۆشبەختەکان تاقانه بووم و بێ‌نیاز ئێسته لای پەژموردەکانی دڵ‌ بەخەم، فەردم دەکەی؟! سەید کامیل ئیمامیhttps://t.me/shahranekord

3
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.