cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

گۆڤاری بەیان

💠گۆڤاری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بەیان،مەکۆیەک بۆ قەڵەم بەدەستان و خاوەن بیران،هەر دوومانگ جارێک دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران 💠fb: https://fb.com/beyan.gowar 💠site: https://beyangowar.ir 💠link:https://t.me/joinchat/AAAAAETr48Y9f1v5fHbP9w 🗨 @beyangowar

نمایش بیشتر
إيران145 945زبان مشخص نشده استسیاست25 906
پست‌های تبلیغاتی
688
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-37 روز
-630 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

گرتەڤیدۆیەک لە دەشت و مەزراکانی قاقڵاوای ڕەنگین😍
نمایش همه...
😍 2👍 1
👍 1😍 1
کاریگەرترین بەسەرهاتی کیژە کوردێک د.كارزان محەمەد لە ژیانمدا... زۆرم چیرۆكی خەیاڵ و بەسەرهاتی راستەقینە خوێندۆتەوە... هیچیان وەك (ئیلیا) كاریان تێنەكردووم! (كۆنت دوسێرسی) كە ساڵی 1839 هاتۆتە كوردستان، بە 6 لاپەرە داستانی كچە كوردێ بەدەستی داگیرکەری تورک دەگێڕێتەوە و بە كورتی دەیخەمەڕوو: كاتێك سەردانی قەڵای جەزیرەم كرد، ئەفسەرەكەی هاورێم چاوی پڕ بوو لە گریان، وتم بۆ وا بێتاقەتی؟ وتی سێ ساڵ لەمەوپێش سەردانی ئەم قەڵایەم كرد، سەگێك پەلاماری دام، هاوارم كرد لێم دوورنەخەنەوە دەیكوژم... نوزەیەك بانگی سەگەكەی كرد.. كاتێك لەو نوزەیە نزیك بوومەوە، كیژۆڵەیەكی تەمەن 14 ساڵە خۆی كێشا بەسەر پێڵاوەكانما و لێم پاڕایەوە دەستدرێژی نەكەمەسەر... گوتم من گەشتیارم و دڵنیام كردەوە. ئەم كیژە كوردە ناوی ئیلیا بوو، گوتی لەشكری عوسمانی گوندەكەمانی قەتڵوعام كردووە و ئاوارەش بووین، سەربازێكی تورك منی بە دیل گرتووە و فرۆشتوومی بە پیرەمێردێ... چەند مانگێك ژنی بووم ئەوەندەی ئازار داوم هەڵاتووم و دوو رۆژە هیچم نەخواردووە.. بەحاڵ قسەی بۆ نەهات.. بە توركی پێموتم: دڵنیابە من رزگارت دەكەم. هەڵمدایە پشتی ئەسپەكەم چونكە توانای رۆیشتنی نەمابوو... لە پڕدا كچە قیژاندی وتی ئەوە سەرباز و پیرەمێردەكەن.. سەرباز كە هەر ئێمەی بینی بەر فیشەكی داین، منیش دەستوبرد هەردووكیانم كوشت.. كاتێكم زانی فیشەكێ بەر ئیلیا كەوت و دەستبەجێ لە شەڵاڵی خوێن و ئارەقدا گیانی سپارد.. زۆر دڵتەنگ بووم. (كۆن دوسێرسێ) گوتی بە ئەفسەرەكەم وت ئەی ئەو سەگە چییە لەگەڵت؟ وتی قوربان ئەوە سەگەكەی ئیلیایە سێ ساڵە بۆنی ئیلیام لێ دەكات و دڵسۆزانە بۆ ساتێ لێم دوور نەكەوتۆتەوە!. *سەرنج: ئەم گەشتنامەیەم وەرگێراوەتە سەرزمانی كوردی و بنكەی ژین چاپی كردووە.
نمایش همه...
👍 6🤔 1😍 1
👍 1
*بانگەواز نووسەران، هونەرمەندان، توێژەران، هزرڤانانی کوردستان، گۆڤاری "بەیان" پێوەیە ژمارە ٣٤ی خۆی تایبەت بە فیلم و شانۆ و سینەمای کوردی تەرخان بکات. چاوەڕوانی هەناردنی بابەت لەو مژارانەی خوارەوەین: ✅مێژووی سینەما و شانۆ و زنجیرەفیلمی کوردی ✅کورد لە سینەمای ئێران و تورکیا و وڵاتانی تردا ✅ڕۆڵی ژن لە سینەمای کوردیدا ✅هەڵسەنگاندنی فیلم و سینەمای کوردی ✅باس لەسەر ژیان و چالاکی هونەرمەندانی ئەو بەستێنە ✅ڕۆڵی موسیقا لە فیلمەکوردییەکاندا ✅قۆناغەکان و ڕێبازەکانی فیلم و سینەمای کوردی ✅هەڵسەنگاندنی دوبلاژی کوردی ✅ خەسارەکانی سینەمای کوردی ✅ڕۆڵی تەلەڤزیۆنەکانی لە بەرهەمهێنانی فیلمی کوردی ✅هەر بابەتێ پێوەندیدار بە هونەری نواندنی کوردی بێ. دوا دەرفەت بۆ ناردنی بابەت: *یەکی بانەمەڕی١٤٠٣ هەتاوی**         بە سپاسەوە 🍁دەستەی نووسەرانی گۆڤاری "بەیان"🍁
نمایش همه...
بژی دەستخۆش کچم پەیجی زۆر باشە بۆ زانیاری پزشکی بە زمانی کوردی
نمایش همه...
🙏 1
. 🔸دەتەوێ نیشانەکانی جەڵتەی مێشک بزانی؟ 🔸ئەو دەمەی کە کەسێک لەپەنامانەوە جەڵتەی مێشک لێی دەدا بە چ نیشانەگەلێک دەتوانین بیناسینەوە و یارمەتی بدەین؟ 🔸وشەی F.A.S.T کە کورتکراوەی چوار نیشانەی گرینگ و سەرەتایی جەڵتەی مێشکە، ڕێگەیەکی سادە بۆ فێربوون و وەبیرهێنانەوەی نیشانەکانی جەڵتەی مێشکە کە دەتوانێ بە ئاسانی لە بیرماندا بمێنێتەوە و لە کاتی ئۆرژانسیدا گیانی خۆشەویستانمان ڕزگار بکەین. 🔹 سەرپەرشتیاری زانستی و دەرهێنەر: پەیام ئیمامی، بەرپرسی لێژنەی فریاکەوتنی خێرای پزیشکیی زانکۆی کوردستان 🔹 وەرگێڕ: ڕۆژان مستەفازادە، خوێندکاری کارناسیی فریاکەوتنی خێرای پزیشکی . 🔸لینکی وێبسایتی لێژنەی جەڵتەی مێشکی ئامریکا بۆ ڕاهێنان و فێربوونی زێدەتر لە بواری جەڵتەی مێشک و وەرگرتنی بڕوانامە لەم بوارەدا بەم ئادرەسە بەردەستە: StrokeAssociation.org/warningsigns . "گیانێکی دووبارە بە هاوچەشن و ئازیزانمان لە بارودۆخی ئۆڕژانسی و نائاساییدا ببەخشینەوە" . 🔴 ئێمە لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/kurdishmedicaleducation?igsh=MWFjMTlzYXNoNHZqaQ== 🆔@ems_muk
نمایش همه...
👍 4
خەڵاتی ئەم پاییزە و تایبەتمەندییەکانی لە گۆڤاری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی بەیان #خەڵاتی_ئەم_پاییزە #گۆڤاری_بەیان
نمایش همه...
💯 4👍 2
نەورۆزانەی گۆڤاری"بەیان" کتێب و دەفتەر و تەئریخ و کاغەز بە کوردی گەر بنووسرایە زوبانی   مەلا و شێخ و میر و پادشامان هەتا مەحشەر دەما ناوونیشانی                  "حاجی قادر کۆیی" 🌷ژمارە ٣٣ی گۆڤاری "بەیان"چاپ و بڵاو کرایەوە. 🔹 فایلی تایبەتی ئەم ژمارەیەی گۆڤاری "بەیان" بۆ #کوردانی دەرەوەی کوردستان(قەفقاز، ئەرمەنستان و...) و #مەڵبەندی هەوشار تەرخان کراوە. جیا لەوەش چەندین وتار و کۆمەڵێک باس و بابەتی بەنرخی‌ تری لە بوارەکانی زمان، فەرهەنگ، ئەدەب، پەروەردە و کۆمەڵگا تێدا بڵاو کراوەتەوە. 🔹گۆڤاری "بەیان"، گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتییە بە ڕوانگەیەکی ڕۆشنبیرانە، نیشتمانی و نەتەوەییەوە کە دەستەی نووسەران بەڕێوەی دەبات و بە چوار دیالێکتی زمانی کوردی (کرمانجیی سەروو، کرمانجیی خواروو، هەورامی و کەڵهوڕی) وتار و بابەت بڵاو دەکاتەوە. 🆔@beyangowar ➖➖➖➖➖➖➖ 🆔@GBHewraman
نمایش همه...
👍 5👏 1
هاونیشتمانیی ئازیزم هاوڕێی شیرینم هەر وەکوو نەورۆزی کوردەواری گۆڕان و نوێ‌بوونەوە دەکەینە وانەی ژیان و لە گۆڕان ناترسین و جیهانێکی نوێتر ئەزموون دەکەین. سەختی و دژوارییەکان هاسان دەکەینەوە. خۆمان لە زیندانی میشکی چەقبەستوو ڕزگار دەکەین و بە بیرێکی ڕەها و ئازادەوە دەژین.  وەکوو ئاگری نەورۆز گڕ و گەرما و خۆشەویستی بەژیانمان دەبەخشین. بۆ نەیاران دەبینە گڕ و مەشغەڵان و بۆ نەتەوەکەمان دەبینە گەرما و بۆ خۆشەویستی دەبینە باڵوێز.وەکوو ئاگر ژیان دەبەخشین. ڕووناکیدەر دەبین و هەموو بیرە کۆن و نەخوازراوەکان دەسووتێنین. وەکوو گەڕی شایی نەورۆزی ، یەکدڵی و پێکەوەبوون دەکەینە دروشم و لە شادی و خەمی یەکتردا دەبین. بڕوا بەوە دێنین وا هەموو ڕەنگەکان پێکەوە جوانن و هەموو بیرەکان پێکەوە ژیان سازن. ژن و پیاو پێکەوە دەبن بە ژین و ژنیش دەکەینەوە پێشەنگی ژیان. نەورۆز تەنیا جەژنێکە وا هەموو دەنگ و بیرەکان پێکەوە کۆ دەکاتەوە و ئێمەش دەیکەینە هێمای ژین و پێکەوە ژیان. ئوستوورەکەی دەپارێزین و پشتمان بە خۆمان و شاخ و گڕ و سروشتەوە دەبەستینەوە. بووکی نیشتمان باڵای ڕازەوەی سروشتە و نیشتمانپەروەر ئەوە کەسەیە وا ئەو بووکە دەپارێزێ و لەگەڵ سروشتی ڕازاوە کولتوور و زمان دەکاتە هێمای مانەوە و زیندوومانی و بێگومان ئێمە ئەو کەسە نیشتمانپەروەرەین. نەورۆز دەڵێ تەنگانان بەریان کورتە و هیچ سەرمایەک تا سەر نییە و ئێمەش لە تەنگانان دەرباز دەبین و دەگەینە فەرعانی. شادی ڕوخساری جیانەکراوەی نەورۆزە و  دەیکەینە پێناسەی ژیان و ئازادی خۆشەویستیمان. نەورۆز بۆ ئێمە  ڕۆژی ڕەنگدانەوەی کولتوور و زمان و شوناسی نەتەوایەتیمانە. هەموو ڕۆژەکانی ساڵ کولتوور و زمان و شوناسمان دەپاڕێزین تا لە نەورۆزی داهاتوودا شەرمەزاری خۆمان و نەورۆز و نەوەی داهاتووی گەلەکەمان نەبین. نەورۆزتان پیرۆز و ژیانتان پڕ لە وانەی نەورۆز! شەماڵ ئیسماعیل پوور ،نەورۆزی 2724 ی کوردی @taqetirega
نمایش همه...
attach📎

👍 2🥰 1💯 1