fa
Feedback
گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

رفتن به کانال در Telegram

در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال

نمایش بیشتر
618
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
-130 روز
آرشیو پست ها
وردە فەرمایشت ( ١٩٨ ) 🔹ئێژن:"لە شۆن چووە مەکێشە ئاخ - کۆرە کانی مەکە وە باخ!" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بەوەیە ئەگەر کارێکی بێجێیەت کرد و تێپەڕ بوو ئیدی خەفەت خواردن و پەژیوانی فایدەیەکی نابێت. دەبێ تاکوو کار لە کار نەترازاوە بیر لە ئاخری ئەو کارە بکرێتەوە! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە گرینگیدان بە بەرنامەڕێژییە، پێش ئەنجامدانی هەر کارێک. دیارە ئەگەر بتەوێت لەبەر کانییەکی وشک و کوێرەو بوودا باخ و مەزرا ساز بکەیت دواڕۆژی پەژیوانیە! 🔹لە زانستی بەڕێوەبەرایەتیشدا دەڵێن دەبێ کۆنترۆڵی پێش ئەنجامدانی ئیش هەبێت. وەک ئەوەی ژاپۆنییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی چلۆنایەتیدا بەکاری دەهێنن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٩٧ ) 🔹ئێژن: " بزن نامەتی بێت، نانی شوان ئەخوات!" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە ناپارێزی هەندێک کەس کە بێ لەبەرچاوگرتنی مەترسییەک خۆیان تووشی زەرەری گەورە دەکەن! 🔹وەک ئەوەی کەسێک لە سیستەمێکی مونەزەمدا،  تووشی بێنەزمی ببێت یان لە بەرچاو چاودێرێکی دروستکاردا هەڵەیەکی حاشا هەڵنەگری ببێت. 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەيە کە مرۆڤ دەبێت وریا بێت هەڵە و کردەوەی ناحەزی لێی ڕوونەدات، ئەگینا بە توندی سزا ئەدرێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٩٦ ) 🔹ئێژن: " گەرەکتە بدەی لەئاو و قولیشت تەڕ نەوێت؟!" 🔹واتا مرۆڤ بۆ تێپەڕبوون لە هەر قۆناغێکی ژیان بێگومان تووشی زەحمەت و زیان دەبیت! 🔹ئەو باسە بۆ کەسانێک وتراوە کە چالاکیی سیاسی، فەرهەنگی و مەدەنین یان هان بەدوای قازانجی ئابووری زیاترەوە (کە پێ دەڵێن ڕیسک). واتا لەڕێگەی ئامانجدا، شەخس دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ هەر چەشنە پێچوو و خەسارێک! 🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ "مرۆڤ دەبێت بزانێت؛ بە بێ ڕەنج، گەنج بە دەست نایەت!" س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٩٥ ) 🔹ئێژن: " تەماحکار ڕەنگی زەردە!" 🔹تەماحکاری و چاوچنۆکی یەکێکە لەو خووە ئازاردەرانەی کە نە تەنيا دەورووبەرییەکانی مرۆڤ دەخاتە ڕەنجەوە بەڵکوو شەخسی تەماحکاریش تووشی ئازار دەکات! 🔹کە ووتراوە تەماحکار ڕەنگی زەردە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ناتوانێت داخواز و چاوەڕوانییەکانی خەڵک دابین بکات و بۆیە شەرمەزاری خەڵکە دەبێت! 🔹بەشێکی زۆری چاوچنۆکی دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی پەروەردەیی و بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی، بگرە بەشێکیشیان لە باوک و دایکەوە بە میرات بگات بە مرۆڤ.. س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

بەرەو پشکووتن! سەرەڵبێنە، ئەوا جەژنەو، بەهارە بەرەو پشکووتنی گەل، گەل، لەکارە بە گەڕیان و ، بە سێجارە و، بە لەنجەی بە هەلپەڕکێ، ورەی کوردی، سوارە بەجێ توندی، بەجێ گوللەو، بەجێ شەڕ بە بەزم و شادمانی، گەل، تەیارە وەکوو شۆڕش، لەهەر لایێ، بە چۆپی گەلی کورد دژ، بە پیلانی نەیارە دەڵێن نامۆ، دژی وی، دەس بە تێڵاس وەڵامی دژ بە زۆرداری، دیارە بەلێنی کوردە بۆ عالم ؛ بزانن بەرەو خۆبوونە، نەک بێژی، هەژارە نەورۆزی ١٤٠٤. س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

دڵوێژ؛ گفت‌وگو با دکتر سید هاشم هدایتی https://youtube.com/watch?v=_KsZYTPtQJE&feature=shared

وردە فەرمایشت ( ١٩٤ ) 🔹ئێژن: " قوڕ خەسەو هەرتک دەسە!" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە گرفتاربوونی مرۆڤ لە دۆخێکی ناخۆش دا وەک ئەوە دەستی لە نێو قوڕ گیری کردبێت و، قوڕەکەیش خەس و ڕزگاربوونی سەختتر بێت. 🔹بێ تەدبیری و نەزان کاری و هۆکارگەلی جۆراوجۆری تر، دەبنە بایسی گرفتاری مرۆڤ و هەندێجاریش ڕێگەی بەر و دوای لێ دەبەستن. 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەيە وریا بن خۆتان مەخەنە داوێکەوە کە ڕێگەی بەر و دواتان لێی ببەسترێت و نەتوانن لێی دەرباز بن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٩٣ ) 🔹ئێژن: " بە ئەنازەی دەمت قسە بکە !" 🔹ئەو وتە توند و تاڵە بۆ ئەو رۆژگارەی، زۆر بەکەڵکترە. بۆیە زێاتر لە زانیاری خۆمان ئیدعامان هەیە و بەپێی نەزانینەکانی خۆشمان زمان دەچەرخێنین ! 🔹ئەو مەتەڵە ڕاشکاوانە ڕادەگەیەنێت کە مرۆڤ ئەگەر سەبارەت بە شتێک زانیاری نییە دەمی خۆی ببەستێت باشترە. 🔹ئەندازە ڕاگرتن لەهەموو  شتێکدا، لەو ئامۆژگارییە گرینگانەیە کە پێشینیانی ئێمە زۆری لەسەر دواون، کەچی بەداخەوە بەردەوام نەمانتوانیوە بەڕێوەی ببەین. س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٩٢ ) 🔹ئێژن: " کا هین خوەت نیە، کادان هین خوەتە !" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە ناپارێزی هەندێک مرۆڤی چڵێس و زکن کە کاتێک خواردەمەنی بەلاش و مفتەیان گیر دێت ڕەحم بە زگی خۆیان ناکەن! 🔹پێشینیان بۆیە بە ڕەق ترین و تاڵترین  وشە ڕوودەکەنە ئەو جۆرە کەسانە و ڕەخنە لە زیادەڕەوییەکەیان دەگرن کە خراپی و ناحەزی ئەو ڕەوشتە پیشان بدەن. 🔹دووری لە زیادەڕەوی، نەک هەر لەخواردندا، بەلکوو لە هەرشتێک دا، کارێکی پەسەندیدەیە و دەبێتە هۆی  سەلامەت و هێمنی جەستە و دەروون لە ژیانی مرۆڤ دا! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٩١ ) 🔹ئێژن: " هەر گوڵێک بۆی خوەی هەس !" 🔹هەروا کە چەن ڕەنگی و چەن دەنگی هێمای کۆمەلگەیەکی زیندووە، کۆمەلگەی یەک دەنگیش، کۆمەلگەی مردووە ! 🔹باخ بە ڕەنگاوڕەنگی و جۆراوجۆری دار و گوڵەکانیەوە جوانە. کۆمەلگەیش بە جۆراوجۆری بیر و بۆچوون و تایبەتمەندی خەلکەکەیەوە جوانە. 🔹ئەو بیر و بۆچوونە تەنگ نەزەر و بەرچاوتەنگانەی کە لە کۆمەلگەدا، بەردەوام بۆ یەکدەست کردنەوەی کۆمەلگە، دەکۆشن، وەک ژارن بۆ ژیانی مرۆڤ. 🔹 پێشوازی لە ڕەنگاوڕەنگی کۆمەڵگە و باوەشکردنەوە بۆ جیاوازییەکان پەیامی ئەو مەتەڵەیە! س.ه.هیدایەتی t.me/kDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٩٠ ) 🔹ئێژن: " لە بەرەو باجی، لە پشتەو قەیچی!" 🔹باجی چ بە مانای باوەژن یان خۆشکی گەورە بێت، چاوەڕێ ئەکرێت رۆڵی دایک بگێڕێت. واتا دڵسۆز و دلۆڤان بێت و سەرچاوەی خۆشەویستی. 🔹هەندێجار کەسانێک کە چاوەڕوانی دەکرێت دڵسۆز و دلۆڤان بن، لەبەرچاوی خەڵکدا وەک باجی خۆ دەنوێنن کەچی لە پشتەسەر وەکوو قەیچی وان، هەرشتێکیان لەدەس بێت، درێخی ناکەن. رۆح و جەستەی پێکەوە دەبڕن! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ڕاستی و یەکڕەنگییە. بەڕاستی ژیان چ خۆش دەبوو ئەگەر هەموومان لەبەر چاو و لە پشتەسەر وەک یەک بووینایە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٨٩ ) 🔹ئێژن: " هەی هەی دوای گورگ !" 🔹هەندێجار ڕووداوێک ڕوودەدات. کەسانێک بەرانبەر ئەو ڕووداوە بێلایەن دەبن و دووری دەگرن، بەڵام کاتێک ڕووداوەکە تەواو بوو دەستدەکەن بە هاوار و داد. بەمە دەڵێن؛ هەی هەی دوای گورگ! 🔹واتا پاش ئەوەی گورگ هات و ڕانەکەی لەت و پەت کرد تازە شوان ئەکەوێتە هاوار و داد، و هەی ئەکات لەڕان بۆ دووری لە مەترسی، کەچی ئیدی هاوار و داد هیچ قازانجێکی نابێت. 🔹.پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ کار و ئیش دەبێت لەکاتێ خۆیدا بەڕێوە بچێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٨٨ ) 🔹ئێژن: " خوا کەس گیرۆدەی دەس حەکیم و زاڵم نەکات !" 🔹زاڵم، ناوی ها بە خۆیەوە؛ زاڵمە. شتێکی ئاساییە ئارەزوو بکەین هیچ تاکەکەس و نەتەوەیەک گرفتاری دەستی زاڵم نەبێت. بەڵام چۆن حەکیم نراوە بندەستی زاڵمەوە جێی سەرنجە! 🔹ڕواڵەتی مەتەڵەکە ئەوە پیشان ئەدات کە ئارەزوو بکەین کەس نەخۆش نەکەوێت و نەکەوێتە ژێردەستی حەکیمەوە. دیارە ئەوەيش  داخوازێکی ئاساییە. بەڵام... 🔹 لەو عەسرەیدا کە ئیشی حەکیمی وەک تیجارەت و بیزنەس حەسیب کراوە هەندێ حەکیمی پووڵپەرست هەن کە تەواوی خواز و ئامانجیان پارەیە. بۆیە دەبێ ئەو دۆعا دووپات بکەێتەوە کە؛ یاڕەببی کەس گیرۆدەی دەستی حەکیمی وا نەبێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٨٧ ) 🔹ئێژن: " کابرا وەسە گای مارۆ !" 🔹تایبەتمەندی گای مارۆ ئەوەیە لەدوورەوە دیارە و هەمیشە لەبەرچاو دایە! هەندێ کەس کردەوەیان جۆرێکە لە نێو هەر کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا، دیار و لەبەرچاون! 🔹لەبەر چاو بوون بۆ مرۆڤی کردەوە چاک نەتەنیا خراپ نییە زۆریش باشە، بۆ ئەوەی خەڵک بیکەن بە سەرمەشق. بەڵام بۆ مرۆڤی کردەوە خراپ دەبێتە شەڕ بۆ خۆی و بۆ خەڵکی تریش! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەيە خۆتان مەخەنە بەرچاو. ئەو قسە ڕاستە؛ لە بەرچاو بوون ژیان تاڵ دەکا و ئارامیی تان لێ دەسێنێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٨٦ ) 🔹ئێژن: " گای مەردم و گاڕان مەردم، ئەر نەیڕانم نامەردم!" 🔹لەڕاستیدا ئەو مەتەڵە وەک تانە و تەشەر وایە و دەڵێت دروستە گاڕانی خەڵک دراوەتە دەستی تۆ، تۆ نابێت بۆ قازانجی خۆت و بە مەیلی خۆت بیڕانیت! 🔹وەک پێشتریش باسمان کردووە زۆر لە مەتەڵە کوردییەکان بەزمانی تیز و تەوزە بێژراوە و ڕوو دەکەنە خەڵک و ئاگاداریان دەکەنەوە لە کردەوەی خراپ! 🔹ئەو مەتەڵە زۆر بەئاشکرایی و راشکاوانە پێمان دەڵێت؛ " دەسپاک و ئەمانەتدار بن ! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٨٥ ) 🔹ئێژن: " خوا مەیلی بوێت ئەسپ ئەزایێت گوێرەکەی ئەوێت" 🔹ئەو وتەیە گەرچی لە ڕواڵەتدا باسی جەبری چارەنووس دەکات، بەڵام لەراستیدا گازەندەیەکە دژ بەو بۆچوونە. 🔹لە حیکایەتێکدا دەڵێن کابرای جەبری لە قازییەک داوا دەکات بڵێت خودا مەیلی ببێت ئەسپ دەزێت و گوێرەکەی دەبێت. قازی بە دەلیلێکی عەقڵانی دەیسەلمێنێت: ئەسپ قەت ناتوانێت بزێت و گوێرەکەی ببێت. چوونکە کایەنات لەسەر یاسا دانراوە و ئەوەیش لەیاسای سروشت بەدوورە. 🔹ئەگەر مرۆڤ بڕوای بە پەیامی ئەم مەتەڵە ببێت  دوکانداری کۆنەپەرستان دوایی پێدێت و خەڵک بۆ دەرمانی دەردەکانی خۆیان چاوەڕوانی زانست و ئەزموون دەبن نەک درۆ و دەلەسە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٨٤ ) 🔹پێشینیان وتوویانە: "ماڵی زیایی سەر ناشکنێت" 🔹دیارە ژیانی مرۆڤ پێداویستی خۆی هەیە. هەرکەس بەپێی نیاز، تێدەکۆشێت بۆ بەدەس هێنانی پێویستییەکانی ژیان.مال و سامانیش له‌و پێداویستییە سەرەکییانەیە کە دەبێت مرۆڤ حەولی بۆ بدات. 🔹ئەڵبەت وەک کێشەیەکی جیددی هەزاران ساڵە ئەو باسەی دەکرێت کە: ماڵ و سامان چەندە لە ژیانی مرۆڤدا گرینگە؟ قەناعەت تا چ ڕادەیەک و دەولەمەندی تا چ ڕادەیەک؟ 🔹کورد دەڵێت ماڵی زیایی سەر ناشکێنێت.  ڕاستە ئەگەر ئەو ماڵە بۆ پێکهێنانی شوغڵی ئابڕوومەندانە و خزمەت بە بنەماڵەو خزم و کەس و کۆمەڵگە بێت نەهەر سەر ناشکێنێت بەڵکوو زۆریش خێرە مەند دەبێت، بەڵام ئەگەر وانەبوو چی؟! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٨٣ ) 🔹ئێژن: " هەرچی چتە لە ناسکییا ئەوڕگێت بێجگە لە زوڵم کە لە قایمیا! 🔹لە چەندين حیکایەتی قورئانیدا هاتووە هۆی هیلاکەت و لەناوچوونی نەتەوەو دەسەڵاتەکان، زوڵم بووە. 🔹مێژووی تەواوی گەلانیش ئەوەی ڕادەگەیەنێت کە زوڵمی بەردەوام هەر سیستەم و هێز و دەسەڵاتێک دەڕووخێنێت! 🔹بۆیە پەیامی ئەو مەتەڵە دەبێ ئەوە بێت کە ئەگەر دەتانەوێت دەسەڵاتتان بەردەوام بێت زوڵم مەکەن. چ لە نێو بنەماڵە و خزم و کەس، چ لە نێو کۆمەلگەدا. زوڵم دەبێتە باییس ڕووخانی دەسەڵات! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٨٢ ) 🔹ئێژن: " کابرا بەرپای خوەی ناوێنێت!" 🔹ئەو مەتەڵە بە شێوەگەلی جۆراوجۆر وتراوە وەک " کابرا تا نووک لووت خوەی ئەوێنێت". ئەو وتە بۆ کەسانێکی بیرکورت و خاوەن بۆچوونی تەسک دەبێت! 🔹مرۆڤی بیرکورت نەک تەنیا ناتوانێت یاریدەری کۆمەلگە بێت بۆ پێشکەوتن، بەڵکوو دەبێتە بایسی دواکەوتوویی کۆمەلگەیش! 🔹یەکێک لە پەیامەکانی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ بۆ سەرکەوتنی خۆتان و کۆمەلگەتان، بیر و بۆچوونی بەربلاو و دڵی بەرفراوانتان دەوێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems