fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

KARWANÎ XEYAL

KARWANÎ XEYAL

رفتن به کانال در Telegram

ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
252
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+47 روز
+3330 روز
آرشیو پست ها
ئەو کەسانەی زۆر بیر دەکەنەوە، مەیلیان هەیە کێشە بۆ خۆیان دروست بکەن کە لە پلەی یەکەمدا هەرگیز بوونی نەبووە! 99%ی ئەو شتە خراپانەی بیریان لێدەکەیتەوە هەرگیز ڕوونادات...

پێم وایە مانای خۆشەویستی ئەوەیە که؛ جێت نەهێڵن تەنانەت ٸەوکاتەی که تۆ بۆخۆشت پشتی خۆتت چۆڵ کردووە...

هەندێک جار ئەوەی تۆ پێت وایە بێ‌شانسییه لە ڕاستیدا ڕێگایەکە بۆ پاراستنی تۆ. متمانە بە پێچ و پەناکانی ڕێگاکە بکە...

مامۆستا هەژار دەڵێت: ئێستاش پێــم وایە خەوتن هەڵـاتنە لە ئازاری دڵ نەک هیلـاکی لـەش🖤

"ئەمشەو تا بەری بەیانی..." ئەمشەو، تا بەری بەیانی، نەنووستم و سەرنجم دای. چەند جارێک دیتم ڕاچەنیت. چەند جارێکیش دیتم گریای. خەونت بە چییەوە دەدی؟ چیبوو؟ بۆچی ڕادەچەنیت؟ لە حیلەی ئەسپی خەمی من؟ لە ئاورینگی قەڵەمی من؟ لە هەڵبوون و کوژانەوەم؟ لە فڕین و نیشتنەوەی بێ بڕانەوەم؟ چیبوو، گیانە؟ لە خەونتدا کچێکی دیم لەگەڵدا بوو؟ یا بۆ وڵات بارگەوبنەی خۆم تێکنابوو؟                            من لە خەمی تۆ ناترسم! من دەزانم، خەمەکانت وردن، قشتن، ژیکەلانەن... من دەزانم، خەمەکانت وەکوو خەمی هیچ کەسێک نین: دە چاوەکەم، دیسان گیانم تژی کەوە لە مناڵی و تاسەی یاری.... پرێسکەکەت بکەرەوە، بۆم هەڵڕێژە دەنکەزەنگیانە و مرواری! ✍مامۆستا ؛ عەبدوڵڵا_پەشێو

نازانم چۆن ئاوێتەت بم! ئەگەر بەهەشتی پێم بڵێ تا ڪڕنوش بەم بۆ گشت خواڪان، ئەگەر دۆزەخی پێم بڵێ تا زەمین پڕکەم لە تاوان،                     نازانم چۆن ئاوێتەت بم! گەر خاڪێڪی داگیرڪراوے پێم بڵێ تا پێستم بڪەم بە ئاڵات، گەر وەڪ منیش قەرەجێڪی سنوورێڪم بۆ بڪێشە بۆ خۆت من بڪە بە وڵات.... ✍مامۆستا:عەبدوڵڵا پەشێو

کچ لە ئاسن ڕەقتر و لە باڵی پەپوولە ناسک‌ترە🦋💫

ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم شاعیری پیری تووڕه و زیزم چۆن دەتوانم به تۆ بڵێم من چیم؟ خۆم گومانم هەیه که هەم یا نیم..✨ هێمن

ئەگەر ئارامی لە ناو دڵی خۆتەوە نەهات، دڵنیابه ئارامیت نابێت...

مرۆڤ تا شەرەفمەندتر و نەجیب‌تر و ڕۆح‌ناسک‌تر بێت، زیاتر بەدەست تاوانەکانی ئەوانی ترەوە دەناڵێنێت.. وە ئەمەش دوو هۆکاری هەیە: یەکێکیان ئەوەیە کە خۆی بە شایستەی خەیانەت نازانێت، و ئەوی تریان ئەوەیە کە چاوەڕێی ئەوە ناکات کەسانی تر ئەو کارەی لەگەڵ بکەن کە خۆی بەسەر کەسانی تردا نەیکردووە...

نەویستن، نەبوون، نەبینین، تێنەگەیشتن هەمیشە خراپ نییە! زۆر جار ئەمەیە کە بەهێزت دەکات و ڕێگەت پێدەدات فێر بیت بە ئاسانی واز لە هەموو شتێک بهێنیت! هەندێک جار ئەگەر بتوانی، ئەگەر بیبینی، ئەگەر تێگەیشتی، و... بە زیانی خۆتە! ڕەنگە ئێستا لەم شتە تێنەگەیت، بەڵام ڕۆژێک دێت دەگەیتە ئەم ئاستەی تێگەیشتن کە هەموو نەخێرەکان خراپ نین...

تێدەپەڕێن... زووتر لەوەی بیری لێدەکەیەوە تێدەپەڕن، خۆشەویستی، دڵەڕاوکێ، وروژاندن، باو و بارانەکانی هاوینن...

Merziye Feriqi - Kurdistan تۆ شادیمی، تۆ شادیمی تۆ فریشتەی ئازادیمی تۆ هێلانەی خۆشبەختیمی تۆ پەیامی سەرسەختیمی دەتپەرەستم، دەتپەرەستم

هۆی چبو ڕۆیشتنت من هیچ شک نابەم لە خۆم...0:22

هانی✨

Sana Barzanje - BONI TO.mp38.65 MB

بەسە واز لە وێنەکان بێنە بێدەنگی دووریت بشکێنە✨🥲

زستان هەرچەندە سەخت بێت، بەڵام هەمیشە بەهار بەدوای خۆیدا دەهێنێت؛ ئەمەیە واتای هیوا🌚🌱

باڵندە گەر خەیاڵی فڕینی هاتە سەر             ئیتر لە وێرانبوونی هێلانە ناترسێ.🩶🦢

ببمه هه‌ڵمیش بچمه ئاسمان دەبمە باران دێمەوە