KARWANÎ XEYAL
前往频道在 Telegram
252
订阅者
无数据24 小时
+47 天
+3330 天
帖子存档
ئەو کەسانەی زۆر بیر دەکەنەوە، مەیلیان هەیە کێشە بۆ خۆیان دروست بکەن کە لە پلەی یەکەمدا هەرگیز بوونی نەبووە!
99%ی ئەو شتە خراپانەی بیریان لێدەکەیتەوە هەرگیز ڕوونادات...
پێم وایە مانای خۆشەویستی ئەوەیە که؛
جێت نەهێڵن تەنانەت ٸەوکاتەی که
تۆ بۆخۆشت پشتی خۆتت چۆڵ کردووە...
هەندێک جار ئەوەی تۆ پێت وایە بێشانسییه لە ڕاستیدا ڕێگایەکە بۆ پاراستنی تۆ. متمانە بە پێچ و پەناکانی ڕێگاکە بکە...
مامۆستا هەژار دەڵێت:
ئێستاش پێــم وایە
خەوتن هەڵـاتنە لە ئازاری دڵ
نەک هیلـاکی لـەش🖤
"ئەمشەو تا بەری بەیانی..."
ئەمشەو، تا بەری بەیانی،
نەنووستم و سەرنجم دای.
چەند جارێک دیتم ڕاچەنیت.
چەند جارێکیش دیتم گریای.
خەونت بە چییەوە دەدی؟
چیبوو؟ بۆچی ڕادەچەنیت؟
لە حیلەی ئەسپی خەمی من؟
لە ئاورینگی قەڵەمی من؟
لە هەڵبوون و کوژانەوەم؟
لە فڕین و نیشتنەوەی بێ بڕانەوەم؟
چیبوو، گیانە؟
لە خەونتدا کچێکی دیم لەگەڵدا بوو؟
یا بۆ وڵات
بارگەوبنەی خۆم تێکنابوو؟
من لە خەمی تۆ ناترسم!
من دەزانم،
خەمەکانت
وردن، قشتن، ژیکەلانەن...
من دەزانم،
خەمەکانت
وەکوو خەمی هیچ کەسێک نین:
دە چاوەکەم،
دیسان گیانم تژی کەوە
لە مناڵی و تاسەی یاری....
پرێسکەکەت بکەرەوە،
بۆم هەڵڕێژە
دەنکەزەنگیانە و مرواری!
✍مامۆستا ؛ عەبدوڵڵا_پەشێو
نازانم چۆن ئاوێتەت بم!
ئەگەر بەهەشتی پێم بڵێ
تا ڪڕنوش بەم بۆ گشت خواڪان،
ئەگەر دۆزەخی پێم بڵێ
تا زەمین پڕکەم لە تاوان،
نازانم چۆن ئاوێتەت بم!
گەر خاڪێڪی داگیرڪراوے پێم بڵێ
تا پێستم بڪەم بە ئاڵات،
گەر وەڪ منیش قەرەجێڪی
سنوورێڪم بۆ بڪێشە
بۆ خۆت من بڪە بە وڵات....
✍مامۆستا:عەبدوڵڵا پەشێو
ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕه و زیزم
چۆن دەتوانم به تۆ بڵێم من چیم؟
خۆم گومانم هەیه که هەم یا نیم..✨
هێمن
مرۆڤ تا شەرەفمەندتر و نەجیبتر و ڕۆحناسکتر بێت، زیاتر بەدەست تاوانەکانی ئەوانی ترەوە دەناڵێنێت..
وە ئەمەش دوو هۆکاری هەیە: یەکێکیان ئەوەیە کە خۆی بە شایستەی خەیانەت نازانێت،
و ئەوی تریان ئەوەیە کە چاوەڕێی ئەوە ناکات کەسانی تر ئەو کارەی لەگەڵ بکەن کە خۆی بەسەر کەسانی تردا نەیکردووە...
نەویستن، نەبوون، نەبینین، تێنەگەیشتن هەمیشە خراپ نییە!
زۆر جار ئەمەیە کە بەهێزت دەکات و ڕێگەت پێدەدات فێر بیت بە ئاسانی واز لە هەموو شتێک بهێنیت!
هەندێک جار ئەگەر بتوانی، ئەگەر بیبینی، ئەگەر تێگەیشتی، و... بە زیانی خۆتە!
ڕەنگە ئێستا لەم شتە تێنەگەیت، بەڵام ڕۆژێک دێت دەگەیتە ئەم ئاستەی تێگەیشتن کە هەموو نەخێرەکان خراپ نین...
تێدەپەڕێن...
زووتر لەوەی بیری لێدەکەیەوە تێدەپەڕن،
خۆشەویستی، دڵەڕاوکێ، وروژاندن، باو و بارانەکانی هاوینن...
Merziye Feriqi - Kurdistan
تۆ شادیمی، تۆ شادیمی
تۆ فریشتەی ئازادیمی
تۆ هێلانەی خۆشبەختیمی
تۆ پەیامی سەرسەختیمی
دەتپەرەستم، دەتپەرەستم
زستان هەرچەندە سەخت بێت، بەڵام هەمیشە بەهار بەدوای خۆیدا دەهێنێت؛ ئەمەیە واتای هیوا🌚🌱
