نەسیم
رفتن به کانال در Telegram
شنەبایەکی فێنک بۆ دڵ و هەناوان
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
618
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+87 روز
+630 روز
آرشیو پست ها
621
لَهُمۡ فِيهَا مَا يَشَآءُونَۚ كَذَٰلِكَ يَجۡزِي ٱللَّهُ ٱلۡمُتَّقِينَ
لەوێدا (لەبەهەشتێ) ئەوەی کەیفیان لێی بێ هەیە، خوای گەورە ئیوا پاداشتی لەخواترسان دەداتەوە🤍
621
ذَرْنِي وَمَنْ خَلَقْتُ وَحِيدًا
تۆ لێم گەڕێ بۆ ئەو کەسەی من تەنیا بەدیم هێناوە، لە زگی داکی بەتەنێ بوو، بە ڕووت و ڕەجاڵی و بێپارە و بێئەولاد هێنامە دنیایێ.
وَجَعَلْتُ لَهُ مَالًا مَمْدُودًا
پاشان ماڵ و سامانەکی زۆرم پێبەخشی.
وَبَنِينَ شُهُودًا
کۆمەڵە کوڕەکی وەهاش کە ههمیشه ئاماده وبهردهستی بوون و، له ههموو کاتەکی خۆشی و ناخۆشیدا ئامادهبوون، ئهویش خۆی پێ ههڵدەكێشان.
وَمَهَّدْتُ لَهُ تَمْهِيدًا
هەموو ئیشەکم بۆ ڕێکخستبوو و، دنیام لەبەر پێیانی ڕاخستبوو.
ثُمَّ يَطْمَعُ أَنْ أَزِيدَ
دوایێش ئهوهنده تهماعكاره ههر بهتهمایه بۆی زیاد بكهم، لهگهڵ ئەوەی كه خوانهناس و بێدینیشە!
كَلَّا ۖ إِنَّهُ كَانَ لِآيَاتِنَا عَنِيدًا
نەخێر نەیدیت! چونکە ئەو لە ڕاست ئایەتەکانمان لاسار و کەللەڕەق بوو.
سَأُرْهِقُهُ صَعُودًا
جا ئەشکەنجەیەکی هەناسەبڕی بەسەردا دێنم، بەسەر بەرزایی کێوەکانی جەهەننەمدا دەیگێڕم!
621
وَلَا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ
ڕسواشم مەکە ئەوڕۆژەی خەڵکی زیندوو دەکرێنەوە.
يَوْمَ لَا يَنْفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ
ئەوڕۆژەی نە ماڵ و نە منداڵ فایدە نادەن.
إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ
ئیللا ئەو کەسە نەبێ کە بەدڵەکی سەلامەتەوە دێتە خزمەت خوای گەورە.
621
هەر لەسەر ئەوەی: چۆن لای خوای گەورە باس دەکرێین؟
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ: «قَالَ اللَّهُ عَزَّ وجَلّ: … إِنْ ذَكَرَنِي فِي نَفْسِهِ ذَكَرْتُهُ فِي نَفْسِي، وَإِنْ ذَكَرَنِي فِي مَلَأٍ ذَكَرْتُهُ فِي مَلَأٍ خَيْرٌ مِنْهُ وَأَطْيَبُ». إسناده صحيح على شرط الشيخين گەوهەرەکانی صەحیحی ئیبنو حیببان: 171واتە: ئەبو هوڕەیڕە -خوا لێی ڕازی بێت- لە پێغەمبەرەوە ﷺ دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتى: «خوای گەورە دەفەرموێ: … [بەندەکەم] ئەگەر لە نەفسی خۆیدا بە نهێنی یادی کردم، ئەوا لە نەفسی خۆمدا بە نهێنی یادى دەكەم. ئەگەر لەنێو خەڵكیشدا یادی كردم، ئەوا لەنێو خەڵكانێكدا یادى دەكەم (فریشتەكان) لە ئەوان چاكتر و پاكترن».
621
Repost from Rand ڕەند
پوختەی قسان:
1. دەرەجەی بەرزی سەفی شەش نیشانەی توانای بەرز و خۆماندووکردنەکی زۆرە، بەڵام نیشانەی عەقڵییەتی بەرهەمدار و هۆشیاری و ڕۆشنبیری نییە. (دەکرێ هەیبێ، بەڵام مەرج نییە).
2. ئەوانەی دەرەجەی بەرزیان نەهێناوە، ڕەنگە ئامانجیان نەبووبێ (کە ڕێژەیەکی زۆر کەمی خەڵکن)، یان دەرفەتیان بۆ نەڕەخسابێ، یان خۆیان ماندوونەکردبێ، لەوانەشە توانایان نەبوونێ.
3. پزیشکیی گشتیی بەهادارترین بەشی خوێندنە لەناو زانستە سروشتییەکان، بەڵکوو لەنێوان هەموو زانستەکانی دیکە جگە لە زانستە شەرعییەکان، چونکە پەیوەستە بە بەڕێزترین بوونەوەر کە مرۆڤە، بەڵام لەزۆر بواری دیکە فەڕاغەکی زۆرمان هەیە، وەک زانستەکانی شەریعەت و سیاسەت و ئابووری و مێژوو و فیزیا و زیندەوەرزانی و زۆر زانستی دیکە، کە لەبەر نەبوونیان لە کاروانی شارستانییەت بەدواکەوتووین، تەنانەت هەر لەسەر ڕێگەکەش نین!
4. ڕێژەی هەرە زۆری قوتابیان کە ڕوو لە بەشی پزیشکیی گشتی دەکەن مەبەستی سەرەکیان داهاتوویەکی ماددی مسۆگەرە، لەبەر ئەوەی دامەزراندنیان ڕاستەوخۆ دوای تەخەڕووجە و هەلی کاریان زۆرە (لەبوای خۆیان و بواری دیکەش)، هەر کەسەکیش ئینکاری ئەو بابەتە دەکا یان خۆی دەخافڵێنێ یان ئاگای لە واقیعەکە نییە. هەرکاتەکیش داهاتووی ماددی بۆ دەرچوانی کولیەیەک مسۆگەر بێ، دەبینین چۆن ڕووتێکردنی زۆر دەبێ.
بۆیە دەبێ چارەسەری ئەو ئیشکالیەتە بکرێ.
5. زانستە شەرعییەکان پیرۆزترین و گەورەترین و بەرهەمدارترین زانستی سەر ڕووی زەوین، چونکە پەیوەستن بە ناسینی خوای پەروەردگار و گەیشتن بە بەهەشت و هێنانی ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی (چونکە شەڕەفی هەر زانستەک پەیوەستە بەو شتەی کە دەیخوێنێ و پێیدەگات)، یەکەک لە گەورەترین شکۆمەندی و شەڕەفە دنیایی و قیامەتییەکان بریتییە لەوەی خوای گەورە خوێندنیان بە نسیبی مرۆڤ بکا. نەک هیچ زانستەک لەو لەپێشتر نییە، بەڵکوو هیچ یەکەک لەو زانستانە شایەنی بەراوردکردن نین لەگەڵ زانستە شەرعییەکان، چونکە دوو ئاستی زۆر جیاوازن.
ئەو توانا و زیرەکییەی لەوەشدا پێویستە، زۆر زیاترە لەو توانایەی لە زانستەکانی دیکەدا پێویستە، هەر کەسەکیش بزانێ ئیمامی شافیعی و بوخاری و جوەینی و غەزالی و نەوەوی و ئیبن حەجەر و ئیبن تەیمیە و ڕازی و… هتد بناسێ، دەزانێ ئەو قسەیە وایە یان نا.
بۆیە بەدەست من بێ؛ لە معەدەلی 95 کەمتر لە خوێندنی شەرعی وەرناگرم، هەڵبەتە پاش پتەوکردنی مەنهەجی خوێندنی کولیەکە.
بۆیە هەست دەکەم خۆم و هاوڕێیانم لەو خوێندنە باڵاترین چینی خوێندکارانین و، ئەو فەزڵەی خوای پەروەردگار بەمەی بەخشیوە لە خوێندن بە خوێندکاری هیچ زانستەکی دیکەی نەداوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێی لووتبەرز نین و خۆمان هەڵناکێشین، چونکە موجەڕڕەدی فەزڵی خوای پەروەردگارە، گەورەیی مرۆڤیش بە دین و تەقوایە، نەک تەنها زانستی.
6. زانستە ئیسلامییەکان هانی مرۆڤ دەدەن بۆ شارەزابوون لە زانستە دنیاییەکان و جێنەهێشتنیان بۆ نامسوڵمانان، تێگەیشتن لە دەقە پیرۆزەکانی هاوشێوەی: {فَسۡألُوٓاْ أَهۡلَ ٱلذِّكۡرِ إِن كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ} و ((أنتم أعلم بأمور دنياكم)) و زۆری دیکە و، جێپەنجەی زانا مسوڵمانەکان لەنێو شارستانییەتە ئیسلامی و نائیسلامییەکان لەسەر زانستە مرۆڤایەتی و تەجریبییەکان بەڵگەی ڕوون ئەو بوارەن.
بۆیە زۆر زەڕووڕە گەنجانمان هان بدەین بڕۆنە کولیەکانی: پزیشکی، فیزیا، زیندەوەرزانی، سیاسەت، دەروونزانی، مێژوو و زۆری دیکە، تاوەکوو لغاوی دنیا بگرینەوە دەست و خەڵکی بەرەو ئاسوودەیی تاهەتایی ببەین. بەڵام پێش هەموو ئەوانە دەبێ نوخبەیەکی زۆر بەتوانا و پەیامدار بنێردرێنە بەر خوێندنەکی چڕی زانستە شەرعییەکان.
نوسینی: دیار ئیبراهیم سەنگەسەری
621
السلام علیکم.
جەماعەت بە نسبەت دەرەجەی سەفی 12 و ئیماتیحانیان، یەک دوو قسە هەن:
1. ئەوەی عایدی عەبدە -لە هەموو بوارەکانی ژیانی- هەوڵدانە، ئەنجام و بەرهەم عایدی خوای گەورەیە. لە سەفی 12ـەش وایە. ئینسان کە ئەوەی زانی، زۆر ئارام دەبێ کە ئەنجامی بە دڵی خۆی نەبوو.
2. دەرەجی سەفی 12 و، ئەو کولیەیەی بەدەستی دێنێ، ڕزقە، ڕزقیش خوای گەورە بڕیاری لێ دەدا، هەر ئەویش دەزانێ چ شتەک بۆ عەبدی خۆی باشە. بەوەش دیسان ئینسان زۆر مشەوەش نابێ کە نەچووە جێیەکی بەکەیفی خۆی.
3. مەرج نییە ئەو کولیانەی ئەمە پێمان بەرزە، ئینسا تێیاندا سەرکەوتوو بێ، ڕەنگە کابرا بچێتە کولیە توب و ببێتە دکتۆرەکی فاشیل، دەشکرێ بچێتە ئاداب فارسی و ببێتە بلیمەتەکی گەورە و ، سەدی وەکوو ئی یەکەمیش بە تەڵەبەی وی نەشێن. بە پێچەوانەشەوە دەکرێ. جا ئینسان بۆ خۆی قەرار نەدا تەنها لەو شتەی سەرکەوتوو دەبم و، ئەگەر نەچوومە ئەو بوارەی تازە ژیانم ڕۆی. نەخێر! زۆر کەس لەو بوارەی بوونەتە کەسی ڕەقەم، کە بەبێ ویستی خۆیان چوونەتە وێ. جا زۆر خۆ شلوێ مەکەن برا.
621
بەڕێزان، سبەی جەماعەتی سەفی 12 ئیمتیحانیان هەیە، دوعای خێریان بۆ بکەن کە خوای گەورە موەفەقیان بکات و، دەرەجەکیان پێ ببەخشێ کە بەرەکەتی پێوەبێ بۆ خۆیان و دەوروبەر و کۆمەڵگەیان.
621
Repost from سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
قلتُ: ئەگەر زۆرە ئێمەش ناومان هێنرابێ.
لە فەرموودە سەحیحەکەدا هاتووە کە خوا ـ سبحانە وتعالی ـ عەبدێکی خۆش بوێت بانگی جیبریل دەکات و پێی دەڵێت: فڵانم خۆش دەوێت...!!
ئەگەر ڕقی لە بەندەیەک ببێتەوە بانگی دەکات و دەفەرمووێت: ڕقم لە فڵانە...!!!
جا تۆ بڵێی جیبریل بۆ کام مەبەست دەرهەقمان بانگکرابێ؟!
لا إله إلا الله
621
عن أنس بن مالك: قال رسول الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم لأُبَيٍّ بن كعب: إنَّ اللهَ أمَرَني أن أقرَأ عليك {لَم يَكُنِ الذينَ كَفَروا مِن أهلِ الكِتابِ والمشركين منفكين}.، قال أُبَيٌّ: وَسمَّاني؟ قال: نعم. قال: وقد ذُكِرتُ عند ربِّ العالمين؟! قال: نعم. قال: فذَرَفَت عيناه.ئەنەسی کوڕی مالیک دەفەرموێ: پێغەمبەری خوای ﷺ بە ئوبەی کوڕی کەعبی فەرموو: خوای گەورە فەرمانی پێ کردووم {لم يكن الذين كفروا من أهل الكتاب والمشركين منفكين}ـەت بەسەردا بخوێنمەوە. ئوبەی فەرمووی: ناویشی هێنام؟ پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: بەڵێ. ئوبەی فەرمووی: یەعنی لای خوای گەورە باسکرام؟ پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: بەڵێ. جا ئوبەی گریا!
621
“خوایە، ئەگەر بەس خەڵکی پیاو و باش ڕوو لەتوو بکەن، ئەدی زەلامی سەقەتی وەکوو من ڕوو دە کیهە لای بکەن؟!”
621
ئەوە ئیشی توو نییە، ئیشی خوایە.
ئەو هەموو پرسیارەت لە چییە؟! ئیشی خۆ بکە و خەلاس! تەداخولی ئیشی خوای مەکە.
ئی لەسەر تووە بەس هەوڵدانە، ئی دیکە عایدی توو نییە.
621
- خوایە چۆن منداڵم دەبێ و خێزانم نەزۆکە؟
- ئەوها!
- خوایە چۆن دەوڵەمەند دەبم و لەوتەی هەینە هەر ئیوا دەستەبەتاڵ و بێپارە بووین؟
- ئەوها!
- خوایە چۆن دەبمە زانایەک کە خزمەت بکەم، ئەوە دەشبینی هەموو ساڵان بە عبوور ناجیح بووم؟
- ئەوها!
- خوایە چۆن ئەو موشکیلانەی ناو ماڵمان چا دەبن، لەکاتەکدا دوو کەسی عاقڵمان نییە؟
- ئەوها!
- خوایە چۆن واز لە تاوانان دێنم و لەوەتەی باڵغ بووم دەقەک دانەکەساوم؟
- ئەوها!
- خوایە چۆن دەبمە بەندەکی چاکی توو، حاڵیشم وایە جەماعەتم پێ ناکرێن؟
- ئەوها!
621
عەقیدەی کذلك ئەوەیە: کە هیچ پستبەستنەکت نەمێنێ بە هۆکارە دنیاییەکان.کاتەک فریشتەک بە خاتوو مەریەم -علیها السلام- دەفەرموێ خوای گەورە منداڵەکت پێ دەبەخشێ. خاتوو مەریەم دەفەرموێ: باشە چۆن منداڵم دەبێ لە کاتێکدا هیچ کەسەک لێم نزیک نەبۆتەوە و، ئافرەتەکی داوێپیسیش نەبووم؟! وەڵامەکەی بەو شێوازە دەبێ: {كَذٰلِك!}. یەعنی: ئەوها! خوای گەورە ئیماندار فێر دەکا کە بە هیچ جۆرەک پشتبەستنی بە هۆکارەکان نەبێ، بەڵێ ڕێگەکان بگرە بەر، بەڵام پێت وا نەبێ ئەوان ئیشەکەت بۆ دەکەن، بەڵکوو خوای گەورەیە فەرمان دەکات و ئیشەکە دەبێ.
621
“ئەتوو دەزانی بۆ لەوانەیە تووشی بێهیوایی بی؟
چونکە خۆت لەکاروباری قەدەر هەڵدەقورتێنی!
(چ؟ بۆ؟ چۆن؟ کەی؟ ئەدی سبەی؟ ئەدی ئەهوە..)”
دەبێ عەقیدەی کذلك ـت هەبێ!
