نەسیم
رفتن به کانال در Telegram
شنەبایەکی فێنک بۆ دڵ و هەناوان
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
621
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+87 روز
+630 روز
آرشیو پست ها
621
سەفییەی کچی شەیبەی -ڕەزای خوای لێ بێ- دەفەرموێ: «أولَمَ النَّبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم على بَعضِ نِسائِه بمُدَّينِ مِن شَعيرٍ».واتە: پێغەمبەر خوای ﷺ وەلیمەی بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ یەکەک لە خێزانەکی بە دوو مشت جۆ کرد. گەورەترین پیاوی دنیایێ، کە ژنێ دێنێ خەڵکی بە دوو مشت جۆی دەعوەت دەکا. ئەوەیە دنیانەویستی! ڕەحمەتت لێ بێ مەحوی، چەند جوانت فەرموو: “لەگەڵ ئەم ئیحتیشامە زوهدی دنیایی تەماشا کە کە یەک لەت نانی جۆ بوو قووتی، یا خورما دوو سێ دانە فەلەک جاهێ سەری خەرمانی تا عەرش، ئەڵبەتە نابێ تەنەززول کا علوووی هیممەتی بۆ دەنکە زیزانە”
621
Repost from هەردی عیماد گوانی
شەو نەبا چۆن بە ئەستێران ئاشنا بووباین؟!
تاریکیی و خەم و ئازار نەبایە چۆن دڵسۆز و هاوڕێگامان ناسیبانە؟!
کاتە سەختە و تەنگ و تارییکەکان نەبان پیاوانی خودا چۆن دەرکەوتبان؟!
هەر بۆیە:
"شەو نەبێ ئەستێرە مەستوورن، بە کەم مەڕوانە شەو"
مەحوی
621
خوای گەورە تاعەتی هەموو لایەکی قەبووڵ فەرمووبێ و، دوعایەکانی گیرا کردبێ.
جەژنو پیرۆز بێ، هەر دە خۆشیان دا بن، خەم و خەفەتو نەمێنن بە ئیزنی خوای.
621
Repost from سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
عەرەفەیەک، فُضيل بنُ عِيَاض ـ رحمە الله ـ لە بەیانییەوە لە عەرەفات وەستا، لەبەر گریان هیچی بۆ نەدەگوترا، کە نزیک خۆرئاوابوون بوویەوە و کاتی گەڕانەوە هات، سەرێکی بەرزکردەوە و فەرمووی:
وای لەبەر خەجاڵەتیم لە دەرگات، با عەفوشم بکەی!
جارێکی دیکە دەمەو ئێوارەی عەرەفات تەماشای ئەو حەشامەتەی کرد و فەرمووی:
چەندە نزیکە ئەو جەمعە عەفوو بکرێن، ئەگەر ئەمنیان تێدا نەبووبا!
ئەمڕۆ ڕۆژی نیشاندانی بەندایەتی، کزۆڵی، و ئیحتیاجە.
ڕۆژی پۆزش هێنانەوە، و داوای لێخۆشبوون، و عەفووە.
والله المستعان
621
پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ: «خيرُ الدُّعاءِ دُعاءُ يومِ عَرَفةَ، وخَيرُ ما قُلْتُ أنا والنبيُّونَ من قَبْلي: لا إلهَ إلَّا اللهُ وَحْدَه لا شَريكَ له، له المُلكُ، وله الحَمدُ، وهو على كلِّ شيءٍ قَديرٌ».واتە: خێردارترین دوعا، دوعای ڕۆژی عەڕفەیە. خێردارترین قسەش کە ئەمن و پێغەمبەرانی پێش من فەرمووبیان ئەوەیە:
لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك، وله الحمد، وهو على كل شيء قدير.
———————————————
ئەو زیکرەش یەعنی: هیچ خودایەک نییە جگە لە الله -عز وجل-، تاک و تەنهایە و هیچ هاوبەشەکی نییە، هەرچی دەسەڵاتە ئی ویە، هەرچی حەمد و ستایش هەیە هەر شایەنی ویە، تواناشی بەسەر هەموو شتەکیدا هەیە.621
خۆشەویستان، با سبەی یەکتر لە دوعای خێر بێبەش نەکەین.
ئەمن دوعای بۆ جەنابتان دەکەم، جەنابیشتان دوعای بۆ من بکەن.
دوو جۆر دوعای گەورە کۆدەبنەوە، کە ئومێدی گیرابوونیان زۆرە:
١. دوعای ڕۆژی عەڕەفەی.
٢. دوعای مسوڵمانی بۆ برا و خوشکی مسوڵمانی بەبێئاگایی ئەوەی دیکە.
621
Repost from خــانـیونــس
بەرنامەیەکی عەمەلی بۆ ڕۆژی عەرەفە؛ یەکێک لە مەزنترین ڕۆژەکانی دونیا:
١. شەوی پێشتر تا پێت دەکرێت زوو بخەوە؛ بەو نییەتەی کە هێز و توانا پەیدا بکەیت بۆ
پەرستنی خودا، تاوەکو لە خەوەکەشتدا خێرت بۆ بنووسرێت.
٢. پێش بانگی بەیانی بۆ پارشێو هەستە، چونکە بێگومان خودا و فریشتەکانی دروود
دەنێرن بۆ ئەوانەی پارشێو دەکەن.
٣. لانیکەم ٤ ڕکات شەونوێژ بکە، لە سوجدەکانتدا بە کوڵ بگری یان خۆت
بگریێنە و داوای خێری دونیا و دواڕۆژ لە پەروەردگارت بکە.
٤. کاتێکی پێش بانگی بەیانی تەرخان بکە بۆ "ئیستیغفار" تاوەکو ناوت لە ڕیزی
(داواکارانی لێخۆشبوون لە پارشێواندا - المستغفرين بالأسحار) بنووسرێت.
٥. پێنج خولەک پێش بانگ ئامادەبە بۆ نوێژی بەیانی، کاتێک دەستنوێژ دەگریت، هەست
بەوە بکە کە لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاوی هەر ئەندامێکی جەستەت، گوناهەکانت
هەڵدەوەرێن.
٦. دوای دەستنوێژ ئەم دوعایە بخوێنە: (أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمدا
عبده ورسوله، اللهم اجعلني من التوابين، واجعلني من المتطهرين) تاوەکو هەشت
دەرگاکەی بەهەشتت بۆ بکرێتەوە.
٧. نوێژی بەیانی بکە و لە جێگەی نوێژەکەت دانیشە تاوەکو ١٥ خولەک دوای هەڵاتنی خۆر.
٨. هەر دوای سەلامدانەوەی نوێژەکە، ڕاستەوخۆ دەست بکە بە تەکبیرات.
٩. تا کاتی خۆرهەڵاتن لە جێگەکەت بمێنەرەوە، قورئان بخوێنە و (تەسبیح و تەهلیل و
تەحمید) بکە، هەروەها زیکرەکانی بەیانیت لەبیر نەچێت.
١٠. دوای هەڵاتنی خۆر دوو ڕکات نوێژ (ئیشراق) بکە تاوەکو خودا ئەجری حەج و
عومرەیەکت بۆ بنووسێت، وریابە نەیفەوتێنیت.
١١. ئێستا سەرپشکیت؛ ئەگەر توانات هەیە هەموو ڕۆژەکە بە بێداری بەسەر بەریت،
چرکەیەک لە زیکر و دوعا مەفەوتێنە و دڵنیابە لە وەڵامدانەوەی خودا.
١٢. یانیش دەتوانیت سەعاتێک یان دووان بخەویت بەو نییەتەی هێزت هەبێت بۆ پەرستنی
خودا لە باقی ڕۆژەکەدا.
١٣. پاشان هەستە دەستنوێژ بگرە و لانیکەم ٤ ڕکات نوێژی "چێشتەنگاو" بکە،
عیبادەتەکانت جۆراوجۆر بکە (تەکبیر، زیکر، قورئان) تاوەکو بێزار نەبیت.
١٤. نوێژی نیوەڕۆ بکە و بەردەوامبە لە تەکبیرات و تەسبیحات و خوێندنی قورئان
١٥. زۆر بڵێ: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له.. له الملك وله الحمد وهو على كل
شيء قدير)، چونکە ئەمە باشترین دوعایە لە ڕۆژی عەرەفەدا.
١٦. نوێژی عەسر بکە، تەکبیرات بکە و دەست بکە بە زیکرەکانی ئێواران.
١٧. تا نزیکەی سەعاتێک پێش بانگی مەغریب قورئان بخوێنە، پاشان بە خشوعەوە دەست بکە
بە دوعاکردن.
برا لاواز و چەوساوەکانت لە هەموو شوێنێک و ئەقسای ئەسیریشمان لەبیر
نەچێت.
١٨. لە خودا بپاڕێوە کە خۆری ڕۆژی عەرەفە ئاوا نەبێت مەگەر ئەوەی ناوت لە ڕیزی
ئازادکراوانی دۆزەخدا نووسیبێت.
١٩. وریابە وا بیرنەکەیتەوە کە بەم هەوڵ و کۆششەی خۆت لە کەسانی تر باشبیت، چونکە
تۆ نازانیت ئایا لێت قبووڵ کراوە یان نا، تەنها ئومێدت پێیەتی. ئەگەر قبووڵیش کرابێت، گەرەنتیت نییە کە لەسەری بەردەوام دەبیت؛ چونکە شەیتان سەردەمێک لەگەڵ
فریشتەکان خودای دەپەرست، بەڵام سەرەنجامی چی بەسەرهات! بۆیە بە کردەوەکانی خۆت
مەنازە، داوای قبووڵبوون و سەبات لە خودا بکە و یەقینت بە وەڵامدانەوە هەبێت.
٢٠. لەگەڵ بانگی مەغریب دەست بکە بە بەربانگ و لەبیرت بێت کە ڕۆژووەوان دوعایەکی
هەیە کە ڕەت ناکرێتەوە.
د. خالید ئەبو شادی
621
پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ: «ما مِن أيَّامٍ أَعظَمَ عِندَ اللهِ، ولا أَحَبَّ إلَيهِ مِنَ العملِ فيهِنَّ مِن هذِه الأَيَّامِ العَشرِ؛ فأَكثِرُوا فيهِنَّ مِنَ التَّهليلِ، والتَّكبيرِ، والتَّحميدِ».واتە: هیچ ڕۆژانێک نییە لای خوای گەورە گەورەتر بن، و کردەوە تێیاندا خۆشەویستتر بێت لای، وەک ئەم دە ڕۆژە دە ڕۆژی سەرەتای مانگی زیلحەججە؛ کەواتە تێیاندا زۆر تەهلیل و تەکبیر و تەحمید بکەن. تەهلیل: گوتنی (لا إله إلا الله). تەکبیر: گوتنی (الله أكبر). تەحمید: گوتنی (الحمدلله).
621
زۆر جاران پیاو خەریکە هار دەبێ، زۆریش بۆڵەبۆڵ و پندەپندی دێ، وادەزانێ لە دنیایێ هەر ئەو هەیە خەمی هەبێ و لەناو مەشاکیلان بێ، تا یەکی لەخۆی خەراتر دەبینێ و چاو لێدەکا حاڵی چەندە شەپڕێوە، ئەوجار دادەکەسێ و فکر لەو هەموو نیعمەتەی دەکا کە لەناویدایە.
ئەگەر عاقڵ بێ لەبۆ خۆی شوکرانەبژێریی خوای گەورەی دەکا، ئەگەریش نا نایکا و خۆی مستەحەقی نیعمەتی زیاتر ناکا.
621
Repost from هەردی عیماد گوانی
ئەگەر دەتزانی چ خەم و کەسەرەك لە دڵ و هەناوی ئەوانیدی هەیە، زۆر شوکرانەبژێریی خوات دەکرد لەسەر ئەوەی ئێستا لە دڵتدایە.
عەلی تەنتاوی
621
یەکەک لە عیبادەتە گەورەکانی ئەو چەند ڕۆژەی، بریتییە لە یادکردنی خوای گەورە.
خوای پەروەردگار دەفەرموێ: {وَيَذۡكُرُواْ ٱسۡمَ ٱللَّهِ فِيٓ أَيَّامٖ مَّعۡلُومَٰتٍ}. واتە: با مسوڵمانان لە ڕۆژانێکی زانراودا یادی خوای گەورە بکەن.زۆرەک لە زانایان پێیان وایە ئەو ڕۆژە زانراوانە دە ڕۆژی مانگی (ذو الحجة)ـە. جا با پیاوی چاک بین و چاک یادی خوای گەورە بکەین لەوان ڕۆژاندا. بە زمان ناوی بێنین، بەدڵیش لەبیری نەکەین.
621
سبەی یەکەم ڕۆژی مانگی (ذو الحجة)ـەیە، با لەسبەینێوە دەست بەرۆژووان بکەین و، داوای یارمەتیی بەردەوامبوون و قەبووڵبوون لە خوای گەورە بکەین.
621
یەکەک لە گەورەترین عیبادەتەکانی ئەو چەند ڕۆژەی بریتییە لە ڕۆژوو.
حەفسە -ڕەزای خوای لێ بێ- دەفەرموێ: “چوار شت هەبوون پێغەمبەر ﷺ وازی لێ نەدەهێنا: ….. و ڕۆژووی دە ڕۆژی (ذو الحجة).”
621
“وا پێدەچێ هۆکاری تایبەتبوونی ئەو دە ڕۆژەی (ذو الحجة) ئەوە بێ کە: دایکانەی عیبادەتەکانی تێدا کۆبۆتەوە، وەکوو نوێژ و ڕۆژوو و سەدەقە و حەج، کە ئەو هەموو عیبادەتە گەورەیە لە هیچ کاتێکی دیکەدا وەها کۆ نابنەوە”
ئیبنو حەجەرەی عەسقەلانی -وەبەر ڕەحمەتی خوای کەوێ-
621
پێغەمبەری خوای ﷺ دەفەرموێ: ((ما من أيَّامٍ العملُ الصَّالحُ فيهنَّ أحبُّ إلى اللهِ من هذه الأيَّامِ العشرِ)). قالوا : يا رسولَ اللهِ ولا الجهادُ في سبيلِ اللهِ ؟ فقال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : ((ولا الجهادُ في سبيلِ اللهِ إلَّا رجل خرج بنفسِه ومالِه فلم يرجِعْ من ذلك بشيءٍ)).واتە: هیچ ڕۆژانێک نییە کردەوەی چاکە تێیاندا لای خوای گەورە خۆشەویست بێت وەک ئەو دە ڕۆژانە. گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا، تەنانەت جیهادیش لە پێناو خوادا؟ فەرمووی: تەنانەت جیهادیش لە پێناو خوادا، مەگەر پیاوێک بە گیان و ماڵی خۆیەوە دەرچێت و هیچیان لێ نەگەڕێنێتەوە. (واتە: لەوێدا شەهید بێت و ماڵەکەشی لە پێناو خوادا بە خێر بڕوات). کەواتە عیبادەتی ئەو چەند ڕۆژە لای خوای گەورە زۆر خۆشەویستە، با ئەمەش بەو شتانە خۆمان لە خوای گەورە نزیک بکەینەوە کە خۆشی دەوێ.
621
یەکەک لە نیعمەتەکانی خوای گەورە بەسەر بەندەکانی ئەوەیە کە بیانگەیەنێتەوە وەرزی نوێی عیبادەت.
پیاو تا زیاتر بگاتەوە کاتی تایبەتی عیبادەتەکان، دەرفەتی زیاترە تا لە خوای گەورە نزیک بێتەوە و ڕەزامەندیی خوای گەورە بەدەست بێنێ.
ئەوەشمان بیستووە لەو فەرمایشتە درێژەی پێغەمبەر ﷺ باسی دوو سەحابە، یەکەکیان لە جیهاد شەهید بوو، ئەوەی دیکەش ساڵەک پاش وی وەفاتی کرد، بەڵام لە خەوێ دیترا ئی دووەم زووتر چووە بەهەشتێ، پێغەمبەریش ﷺ لە ڕوونکردنەوەیدا فەرمووی: ڕەمەزانەکی لەوی زیاتر دیت، ئەوەندە و ئەوەندەش نوێژی لەوی زیاتر ئەنجام دا.
621
خوای گەورە دەفەرموێ: {وَٱلۡفَجۡرًِ* وَلَيَالٍ عَشۡرٖ * وَٱلشَّفۡعِ وَٱلۡوَتۡرِ} واتە: سوێند بە بەرەبەیان و، بە دە شەوان و، بە تاک و جووت.زانایان دەفەرموون: ئەو دە شەوەی کە خوای گەورە سوێندی پێ خواردووە، دە شەوی یەکەمی مانگی (ذو الحجة)ـەیە، هەروەکوو لە واتای فەرموودەیەکی پێغەمبەر ﷺ هاتووە. ئەوەش نیشانەی گەورەیی و بەهای ئەو ڕۆژانەیە لای خوای پەروەردگار.
621
السلام علیکم ورحمة الله.
جەماعەتی خێر، وا لە پێشوازیی چەند ڕۆژەکی زۆر گەورەین، کە دە ڕۆژی یەکەمی مانگی (ذو الحجة)ـەیە.
زانایان دەفەرموون: گەورەترینی شەوەکان، دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزانە. گەورەترینی ڕۆژەکانیش، دە ڕۆژی سەرەتای مانگی (ذو الحجة)ـە.
