نەسیم
رفتن به کانال در Telegram
شنەبایەکی فێنک بۆ دڵ و هەناوان
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
619
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+87 روز
+630 روز
آرشیو پست ها
618
Repost from نەسیم
"ما لي من قلبٍ إن لم يحببك.. ما لي من عين إن لم تبصرك.. ما لي من عقل إن لم يدرككَّ.. يا رسول الله، سلام عليك"ئەو دڵەم بۆ چییە کە ئەتووی خۆش ناوێ؟ ئەو چاوەی چ لێکەم کە ئەتوو نەبینێ؟ ئەو عەقڵە بەکەڵکە چ دێ کە درک بەتوو ناکا و ناتناسێ؟ ئەی ڕەسوولەڵا، سەلامت لێ بێ💚
اللهم صلِّ على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلِّم.618
Repost from د. ئیبڕاهیم سەنگەسەری
ئەنجامی تاقیکردنەوەی قۆناغەکانی ١٢ و چەند پەیڤەک.
بۆ ئەوانەی نمرەی دڵخوازیان بەدەست هێناوە:
-پیرۆزبایتان لێدەکەم، خوا کۆششتان قبوڵ بکا.
- بەنمرەی باڵاتان مەغرور مەبن، بەڵکو بە فەزڵی خوای گەورەی بزانن، دەستی دایبابتان ماچ بکەن ، سوپاسی مامۆستاکانتان بکەن.
-بە بڵاوکردنەوەی نمرەکانتان ئازاری ئەو قوتابی و خانەوادانە مەدەن، کە نمرەی دڵخوازیان بەدەست نەهێناوە.
-لەو رۆژانەدا بە زیکر و نزا، خۆتان بخەنە ناو قەڵای قایمی خوای گەورە، لە دەست حەسوود و چاو دژوواران.
-ئایا لە کوێ وەردەگرێن و؟ پاشان هەلی کارت بۆ دەڕەخسێ؟ لەکۆتاییدا لەبوارەکەتدا سەرکەوتوو دەبی؟ بۆ ئەوانەو هی تر، داوای کۆمەک لە خوا بکەن، بە عیبادەت و رەوشتی جوان لە خۆتانی رازی بکەن.
بۆ ئەو قوتابی و خانەوادانەی نمرەکانیان بەدڵ نیە:
-دڵ تەنگ مەبن، ئازاری خۆتان مەدەن، خۆشی ژیانی خۆتان و خانەوادەکانتان، بە قوربانی نمرە مەکەن.
- بواری سەرکەوتن لە ژیان زۆرن، زۆر نمرەکەممان بینین، لەژیانی دونیا و رەوشت، لە نمرەداران سەرکەوتووتر بوون.
-شکستی نمرە کەمی -ئەگەر بەشکت هەژمار بکرێ- بۆ قوتابخانە و مامۆستاکانتان مەگێڕنەوە، بەڵکو دەکرێ ئەو بابەتە بکەنە هەلێک بۆ بەخۆدا چوونەوە.
-ئەوانە هەڵەن گەر وابزانن سەرکەوتنی ژیان، بەندە بە کۆلێژەکانی پزیشکی و ئەندازیاری، هەر پسپۆریەکی ناو زانکۆکان مێرگی سەرکەوتنە بۆ ئەوانەی ئەسپی خۆیانی تێدا تاودەدەن، وەک: پسپۆریەکانی زانستە ئیسلامیەکان، مێژوو، زمان، ئیدارە و بزنس ھتد.
لەکۆتایدا: هەر بوار و ئاستێکی زانست، گەر ئاوێتەی خودا ناسی و رەوشت بەرزی نەبێ، فلسێک ناهێنێ...
د. ابراهیم ملا احمد سەنگەسەری
٢٤ی موحەڕڕمی ١٤٤٨ک ٩-٧-٢٠٢٦ز
618
برا سەلامو عەلێکم.
پێم وایە دوێنێ کۆتا ئیمتیحانی سەفی 12 بوو کە فیزیایە، نازانم ئەوساڵ فیزیا چۆن بوو بەڵام ساڵی مە بەگشتی زۆر قوڕس نەبوو.
با لەوەی گەڕێین، ئەو چەند حەفتەیەی ڕابردوو تەڵەبەکی زۆر خۆیان ماندوو کرد و لە خەڵکی دابڕابوون و لەناو قەلەقی و زەختەکی زۆردا بوون، جا زۆربەیان دوێنێ تەواو بوون و هەندەکیشیان دەوری دووەمیان ماوە.
جا ئەوەی دەمەوێ بیگەیەنم ئەوەیە کە ئەو تەڵەبانە ڕەنگە زۆر لە خەمی ئەوەیدا بن کە دەرەجەیان چۆن دەبێ، لەبەر ئەو زەختە کۆمەڵایەتییەی هەیە و ئەو خەمەی لە داهاتووی خۆیان دەخۆن، ناحەقیان نییە، بەڵام بەو شێوەش نا کە ئینسان ژیانی لەخۆی تاڵ بکات و وەزعی نەفسیی خۆی تێکبدات.
جەماعەت، چاک بزانن خوای گەورە جوهد و ماندووبوونی کەس بزر ناکا، هەمووی لێ دیارە، باشترین شتیش بە ئینسان دەبەخشێ، بەس ئەوە ئینسانە وا عیناد و کەللەڕەقە و بە ئی خوای ڕازی نییە و بەس ئی خۆی دەوێ.
ئەوەی لە داواکراوە تەنها هەوڵ و ماندووبوونە، هیچ ئەنجامەک لەمە داوا نەکراوە، بزانن خوای گەورە کە فەرمان بە ئیمانداران دەکات و ئەرکیان پێ دەسپێرێ چ دەفەرموێ: {وقل اعملوا} واتە: پێیان بڵێ: ئیشێ بکەن. {وَأَن لَّيۡسَ لِلۡإِنسَٰنِ إِلَّا مَا سَعَىٰ} واتە: مرۆڤ تەنها خاوەنی کۆششی خۆیەتی و بەرهەمی ئەوە دەخوات.
کەواتە مرۆڤ لێپرسراوە لە کۆششی خۆی، نەک زیاتر. بۆیە قەت چاوەڕێی بەرهەم لەخۆتان مەکەن، ئەوە ئیشی خوایە نەک ئینگۆ!
تەماشای ژیانی ئەو هەموو سەحابانە بکەن کە لەپێناو سەرخستنی ئیسلام تێکۆشاون، یەکی وەکوو خاتوو خەدیجەی، یان ئیمامی حەمزە -ڕەزای خوایان لێ بێ-، پێش ئەوەی بە تەواوی سەرکەوتنی ئیسلام ببینن ژیانیان بەجێهێشت، کەواتە خۆیان ماندوو کرد و کۆششیان کرد، بەڵام ئەنجامەکەیان نەدیت، دەتوانین بڵێین ئەوانە سەرکەوتوو نەبوون لەوەی هەوڵیان بۆ دەدا چونکە بەچاوی خۆیان سەرکەوتنیان نەدیت؟ نەخێر. چونکە پێوەری سەرکەوتن لە ڕوانگەی شەرعەوە بریتییە لە هەوڵدانەکی تەواو و دروست، نەک گەیشتن بەو ئەنجامەی مەبەستیان بوو.
بێننە پێش چاوتان: تەڵەبەکی کولیە توب (ئەها جەماعەت زۆر توبیان لا مهیمە)، 12 ساڵی مەکتەبێ خۆشی لەخۆی بڕیبوو لەبەر خوێندنێ، چووە کولیەی 6 ساڵی ڕەبەق شەو و ڕۆژی خوێندن بوو، تەلەبەکی زیرەک بوو و هەر ئەوائیل دەبوو، ماڵێیان ئومێدیان لەسەر هەڵچنی بوو و بەتەما بوون ببێتە دکتۆرەکی زیرەک و سەربەرزیان بکات، بەڵام ئەوڕۆژەی لە کۆتا ئیمتیحانی مەڕحەلە 6 هاتە دەرێ، دەیوست لە جادەی بپەڕێتەوە، سەیارەک لێی دا و دەمودەست کوشتی. ئێستا ئەو تەڵەبە فاشیل بوو یان سەرکەوتوو؟! ئەگەر حسابی ئەنجام بکەین، پێش ئەوەی ببێتە دکتۆر و یەک عەمەلیاتی بکات مرد، کەواتە کەسەکی فاشیل بوو. ئێ ئەوەش قسەکی سەقەتە. ئەگەر حسابی کۆششیش بکەین، ئەوا ئەو کەسە زۆر خۆی ماندوو کردووە و ئەوەی لەسەری بووە کردوویەتی، خوا عەفووی کا کوڕەکی زیرەک و موەفەق بوو، فاتیحەکی بۆ بنێرن.بۆیە بێنێ خۆ فرە کەن و سەڵاواتەکی لێدەن و، بە دڵەکی ئاسوودە و ڕازی بە قەدەری خوای گەورە دەرەجەی وەرگەنەوە.
618
Repost from گەوھەر و گەنجینەکانی سوننەتی پێغەمبەر
قال التّابعيّ ثابت البُناني رحمه الله لأنس بن مالك رضي الله عنه: "أعطني عينيك الّتي رأيتَ بهما رسول الله ﷺ حتّى أُقبِّلَهما".
(الجامع لأخلاق الرّاوي وآداب السّامع للخطيب البغدادي، ٣١٧)
صحب أنسا -رضي الله عنه- أربعين سنة.تابعی پایەبەرز سابتی بونانی- ڕەحمەتی خوای لێبێت- بە هاوەڵی خۆشەویست ئەنەسی کوڕی مالیکی- خوای لێ ڕازی بێت- فەرموو: بێنە ئەو دوو چاوەت کە پێغەمبەر گیانتﷺ پێیان بینیوە تا ماچیان بکەم.
سابت چل ساڵ لە خزمەت ئەنەس دابووە!
618
دەڵێن لە سەنگەسەری شێتەک هەبوو، توورەگە جۆیەکی هەڵگرتبوو و بەنێو بازاڕێ دەگەڕا، تۆوی بەسەر قیڕیدا دەکرد و هاواری دەکرد:
“خوایە، لەمن چاندن لەتوو ڕواندن!”.
ئەوە ئەو یەقینەیە کە پێویستە بە خوای گەورەمان هەبێ.
618
"يا مَن عَدا، ثم اعتدى، ثم اقتَرَف
ثـم انتهـى، ثـم ارعـوى، ثم اعترف
أَبشِــر بــقول الله فــي آيـــاتـه
إن يَنتهوا يُغفَر لَهم ما قَد سَلَف"
واتە:
ئەی ئەو کەسەی سنووری بەزاند و ستەمی کرد و تاوانی ئەنجام دا، ئەوجار وازی هێنا و داکەسا و دانی بەتاوان و هەڵەی خۆیدا نا، مژدەت لێ بێ بەو فەرمایشتەی خوای گەورە لە قوڕئاندا کە فەرموێ: «ئەگەر دەست لە تاوانان هەڵگرن؛ ئەوا لە هەرچی ئیشی خراپی ڕابردوویانە خۆش دەبین!».
618
Repost from هەردی عیماد گوانی
رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي (القصص: 16)
ئەی پەروەرندەی من! ئەمن ناهەقیم لە خۆم کرد، عافووم بکە.
618
بسم الله الرحمن الرحیم، دەستپێدەکەین.
ئەو خولە کەلێنەکی گەورەی زۆربەمان پڕ دەکاتەوە ئینشائەڵا، لەسەر دەستی مامۆستایانی متمانەپێکراو.
618
+5
خولی قیبلەنما لە ئەکادیمیای ڕەند،
خولێکی مەعریفیی چڕە، تایبەتە بە خوێندنی ئاستی سەرەتایی لە بوارەکانی زانستە شەرعییەکان، قوتابخانە فیکرییە جیاوازەکان، تەزیکە و ڕۆشنبیری ئیسلامی.
لینکی ئەکادیمیای ڕەند، بۆ ناونووسین: https://rand.academy/about ڤیدیۆی فێرکاریی چۆنییەتی ناونووسین: https://youtu.be/5jeGJh5wo80
618
جا خۆشەویستان، سبەی (چوارشەممە) تاسووعایە و دووسبەی (پێنجشەممە) عاشووڕایە، ئینشائەڵا وەکوو جێبەجێکردنی سوننەتی پێغەمبەر ﷺ هەردووکیان بەڕۆژوو دەبین.
618
ئیبنو عەبباس -ڕەزای خوای لێ بێ- دەفەرموێ:
«حين صام رسول الله صلى الله عليه وسلم يوم عاشوراء، وأمر بصيامه، قالوا: يا رسول الله، إنه يوم تعظمه اليهود والنصارى! فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: " فإذا كان العام المقبل إن شاء الله، صمنا اليوم التاسع. قال: فلم يأت العام المقبل، حتى توفي رسول الله صلى الله عليه وسلم». رواه مسلمواتە: کاتەک پێغەمبەر ﷺ ڕۆژی عاشووڕا بەڕۆژوو بوو و، فەرمانی بە خەڵکیش کرد بەڕۆژوو بن، پێیان گوت: ئەی پێغەمبەری خوای، ئەوە ڕۆژەکە جوولەک و نەسڕانی بە گەورەی دادەنێن. پێغەمبەریش ﷺ فەرمووی: جا ئەگەر ساڵی داهاتوو هات ئینشائەڵا، ڕۆژی نۆیەمیش (تاسووعا) بەڕۆژوو دەبین. جا دەفەرموێ: ساڵی داهاتوو نەهات و پێغەمبەر ﷺ وەفاتی فەرموو. ئیمامی موسلیم ریوایەتی کردووە.
618
{وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ…}ئەی ئیبڕاهیم، خەڵکی بانگ بکە بێنە حەجێ، ئەوانیش دێن. کە فەرمانت پێ کرا، وەک پیاوان بیکە و زۆر خۆ بەوەی مەژغووڵ مەکە (بۆ) و (چۆن) و (بەرهەمی دەبێ یان نا؟)، ئەوە ئیشی توو نییە، ئیشی توو ئەوەیە فەرمانەکەی جێبەجێ بکەی. کێ داوای لێ کردووی بەرهەمەکەی بێنیەجێ؟ کەس! کەواتە تەداخولی ئیشی خوای مەکە!
618
"ما لي من قلبٍ إن لم يحببك.. ما لي من عين إن لم تبصرك.. ما لي من عقل إن لم يدرككَّ.. يا رسول الله، سلام عليك"ئەو دڵەم بۆ چییە کە ئەتووی خۆش ناوێ؟ ئەو چاوەی چ لێکەم کە ئەتوو نەبینێ؟ ئەو عەقڵە بەکەڵکە چ دێ کە درک بەتوو ناکا و ناتناسێ؟ ئەی ڕەسوولەڵا، سەلامت لێ بێ💚
اللهم صلِّ على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلِّم.618
براتان وەختی سەفی 12 بوو وەکوونگۆ، بیرکاریەکەی زۆر باش نەبوو، بەس لەبەر ئەوەی ئەو زەختە نەفسییەی بۆ خۆ دروست نەکردبوو و، بەتەمای کولیەی بەرز نەبوو (کە خەڵک پێیان بەرزە)، بە ئیعتیادی خۆی ئیمتیحانی جەواب داوە و معەدەلی سەروو 90 بوو.
پێم وایە بەشەکی زۆرە ئەو دەرەجەیەی، هۆکارەکەی -پاش تەوفیقی خوای گەورە- ئەو مشەوەشنەبوون و نەبوونی زەختی نەفسی بوو.
618
جەماعەتی سەفی 12 دوبارە سەلامو عەلێکوم.
ئەمە پێشتر باسی ئەوەمان کرد کە پیاو زۆر خۆ عاجز (حێدز) نەکا بۆ مەسەلەی سەفی 12، ئینسان ئەوەی لەسەریەتی بخوێنێ و بە نەتیجەی خوای ڕازی بێ.
جا سبەی پێم وایە ئیمتیحانی بیرکارییە، نیوەی کوردیش عوقدەی لەگەڵ بیرکاری هەیە. جا لێرە نامەوێ بڵێم ئاسانە یان زەحمەت، بەس دەمەوێ ئەوەی بزانن کە زۆرەک لە کولیەکان، ئیمتیحانە ئاسانەکەیان لە بیرکاری قوڕسترە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو زەختە نەفسییە لەسەر تەڵەبەی نییە و، تەڵەبە پێی وا نییە ئەگەر دەرەجەی باش نەهێنێ حەیای دەچێ و مستەقبەلی دەفەوتێ و هەڵا و هوریا، زۆر بە ئاسانتر لە بیرکاری تێیدەپەڕێنێ.
کەواتە ئەو زەختە نەفسییە زۆر جار دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئینسان لێی ئاڵۆز بێ و بە جوانی ئیشی خۆی نەکا.
خۆ هادیئـ کەنەوە، بە تەبیعی وەریگرن، بەخوای وەها تێدەپەڕێ هەر فشەو پێ دێتەوە!
618
لَهُمۡ فِيهَا مَا يَشَآءُونَۚ كَذَٰلِكَ يَجۡزِي ٱللَّهُ ٱلۡمُتَّقِينَ
لەوێدا (لەبەهەشتێ) ئەوەی کەیفیان لێی بێ هەیە، خوای گەورە ئیوا پاداشتی لەخواترسان دەداتەوە🤍
