ئەڪادیمیای پێشەوا الشافعي
رفتن به کانال در Telegram
🔷ئەڪادیمیای ئیمامی الشافعي پێشەنگ لە بواری خزمەتڪردنی فقھ و قەواعیدو اصوڵەڪانی 🔷 ڪەناڵی فەڕمی مامۆستا ~ @mhamadnajm
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
669
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
-230 روز
آرشیو پست ها
«هیچ فێرخوازێکی زانست شک نابەم کە پێگەیشتبێت، لێهاتوو بووبێت و پێگەیەکی دیاری پەیدا کردبێت، ئیللا لەسەر نەفسی خۆی و بە ماندووبوونی خۆی چەندین هێندەی ئەو زانستە کاری کردووە کە لە سەرەتای فێربوونیدا لە مامۆستاکانیەوە وەریگرتووە.» 📚✨
کلیلەکە لە «خۆپێگەیاندن و بەردەوامی»دایە. 💡📖
ئاگادارییەکی گرنگ بۆ فێرخوازانی ئەکادیمیا
السلام علیکم ورحمة الله وبركاته
ڕەحمەتی خوای گەورەتان لێ بێت فێرخوازانی خۆشەویست..
لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و ڕەچاوکردنی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگە و زانکۆکانتان، دەستەی بەڕێوەبردنی «ئەکادیمیای پێشەوا شافیعی» بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی ڕۆژەکانی خوێندن بۆ تەنها (دوو ڕۆژ) لە هەفتەیەکدا؛ تاوەکو فشاری کاتتان لەسەر دروست نەبێت و هاوسەنگی لە نێوان خوێندنی فەرمی و فێرگەکەماندا پارێزراو بێت.
بۆ ئەوەی خشتەی نوێ زۆرترین گونجانی لەگەڵ کاتەکانتان هەبێت، تکایە ئەو بژاردەیەی بۆت گونجاوترینە لە ڕاپرسییەکەدا دیاری بکە:
شەممە و سێشەممە
یەکشەممە و چوارشەممە
دووشەممە و پێنجشەممە
پێنجشەممە و هەینی
هەینی و شەممە
بژاردەی تر (لە بەشی دایرکت ڕۆژەکان بنووسە)
خشتەی کۆتایی لەسەر بنەمای زۆرینەی دەنگی ئێوە دادەڕێژرێت و ڕادەگەیەنرێت.لەگەڵ ڕێزدا.. دەستەی بەڕێوەبردنی ئەکادیمیای پێشەوا شافیعی
مەترسیدارترین شتێک فێرخوازی زانست لەدەستی بدات!
لە ڕێگای زانستدا، نەبوونی کات یان سەختیی بابەتەکان گەورەترین مەترسی نین؛ بەڵکو کوشندەترین زیان ئەوەیە فێرخواز تووشی لەدەستدانی ئەم دوو بنەمایە بێت:
١. شەیدابوون (شَغَف): ئەو چێژ و حەزە قووڵەی ناخ کە خوێندنەوە و گەڕانت لەلا خۆشەویست دەکات، نەک وەک ئەرکێکی قورس سەیری بکەیت.
٢. هیممەتی بەرز (هِمَّة): ئەو ئیرادە پۆڵایینەی ناهێڵێت لە نیوەی ڕێگادا بوەستیت و ماندووبوون پەکتبخات.
زۆر کەس بە جۆش و خرۆشەوە دەست پێدەکەن، بەڵام کاتێک ئەم شەیدابوونە نامێنێت و هیممەتیان دادەبەزێت، کتێبەکان دادەخرێن و مەرەکەبەکان وشک دەبن.
بۆیە کاتێک لە ئیمام ئەحمەدی کوڕی حەنبەل دەپرسن: تا کەی بەم پیرییەشەوە دەفتەر و مەرەکەبدان بەدەستەوەیە و بەدوای فەرموودە و زانستەوەیت؟
لە وەڵامدا دەفەرموێت:
«مَعَ المِحْبَرَةِ إِلَى المَقْبَرَةِ»
(واتە: لەگەڵ مەرەکەبداندا تا لێواری گۆڕ!)
ڕێگای زانست بە هەڵچوونێکی کاتی تەواو نابێت؛ تا کۆتا هەناسە پێویستی بە جۆش و ئیرادەی بەردەوامە. 📚✨
