ئەڪادیمیای پێشەوا الشافعي
前往频道在 Telegram
🔷ئەڪادیمیای ئیمامی الشافعي پێشەنگ لە بواری خزمەتڪردنی فقھ و قەواعیدو اصوڵەڪانی 🔷 ڪەناڵی فەڕمی مامۆستا ~ @mhamadnajm
显示更多未指定国家未指定类别
671
订阅者
+124 小时
+27 天
无数据30 天
帖子存档
«هیچ فێرخوازێکی زانست شک نابەم کە پێگەیشتبێت، لێهاتوو بووبێت و پێگەیەکی دیاری پەیدا کردبێت، ئیللا لەسەر نەفسی خۆی و بە ماندووبوونی خۆی چەندین هێندەی ئەو زانستە کاری کردووە کە لە سەرەتای فێربوونیدا لە مامۆستاکانیەوە وەریگرتووە.» 📚✨
کلیلەکە لە «خۆپێگەیاندن و بەردەوامی»دایە. 💡📖
ئاگادارییەکی گرنگ بۆ فێرخوازانی ئەکادیمیا
السلام علیکم ورحمة الله وبركاته
ڕەحمەتی خوای گەورەتان لێ بێت فێرخوازانی خۆشەویست..
لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و ڕەچاوکردنی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگە و زانکۆکانتان، دەستەی بەڕێوەبردنی «ئەکادیمیای پێشەوا شافیعی» بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی ڕۆژەکانی خوێندن بۆ تەنها (دوو ڕۆژ) لە هەفتەیەکدا؛ تاوەکو فشاری کاتتان لەسەر دروست نەبێت و هاوسەنگی لە نێوان خوێندنی فەرمی و فێرگەکەماندا پارێزراو بێت.
بۆ ئەوەی خشتەی نوێ زۆرترین گونجانی لەگەڵ کاتەکانتان هەبێت، تکایە ئەو بژاردەیەی بۆت گونجاوترینە لە ڕاپرسییەکەدا دیاری بکە:
شەممە و سێشەممە
یەکشەممە و چوارشەممە
دووشەممە و پێنجشەممە
پێنجشەممە و هەینی
هەینی و شەممە
بژاردەی تر (لە بەشی دایرکت ڕۆژەکان بنووسە)
خشتەی کۆتایی لەسەر بنەمای زۆرینەی دەنگی ئێوە دادەڕێژرێت و ڕادەگەیەنرێت.لەگەڵ ڕێزدا.. دەستەی بەڕێوەبردنی ئەکادیمیای پێشەوا شافیعی
