Shwan Kurd - شوانکورد
رفتن به کانال در Telegram
هەموومان شوانین، هەموومان بەرپرسیارین
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
270
مشترکین
+224 ساعت
+37 روز
+4030 روز
آرشیو پست ها
چیتر تاقانەکەی دیموکراسی نییە!
سێ ساڵ لەمەو بەر، بەیانییەک دونیا بە هەواڵگەل و دیمەنگەلێکی شۆکهێنەر بەخەرهاتن، ئەو قەوارەیەی بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە چۆلەکەش بەبێ ئاگاداری ئەو بە ئاسماندا نافڕێت، بە جلوبەرگی خەوەوە چەک کران!
گەورەیی ئەو بەیانییە هەر لەو بەیانییەدا نەمایەوە، تەنیا لە شکستی سەربازی و هەواڵگریشدا کورت نەبوویەوە، بەڵکوو درۆزنترین ماسکی سەدەی داماڵی لە ڕووی ئەو دڕندەیەی خۆی لە بەرگی تاکە قەوارەی دیموکراسی و ئازادیدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەناساند و دەناسێنرا!
وەلێ ئەو جینۆسایدەی بەسەر شارێکی دوو ملیۆن کەسیدا هێنای، ڕووە دڕندانەکەی بۆ هەمیشە ئاشکرا کرد.
یەکێک لە گەورەترین زەبرە مەعنەوییەکان ئەوە بوو کە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، قەوارەکە لە دادگای دادی نێودەوڵەتیی (ICJ) بە بکەری جێنۆساید ناسێنرا و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرکردە باڵاکانی دەرکرد.
ئەو بەیانییە ڕێڕەوی مێژووی بۆ هەمشە گۆڕی، بۆ هەمیشەش قەوارە دڕندەکە ڕووی ڕاستەقینەی بۆ هەموو گەلانی ئازادیی جیهان ئاشکرا بوو.
#حەوتی_ئۆکتۆبەر
#shwankurd
شارستانییەتی ئیسلامی چییە؟!
لە سەرەتادا، گرنگە بزانین شارستانییەت چییە؟!
شارستانییەت لە ڕووی زمانەوانییەوە بە واتایی شارنشینی دێت.
لە زاراوەشدا، بریتییە لە: بەدەست هێنان و داهێنانەكانی مرۆڤ بە درێژایی مێژوو. جا بەدەستهاتووی ماددیی بن یاخوود مەعنەوی.
شارستانییەتی ئیسلامی بە بەرهەمی ئەو خەڵکانە دەوترێت کە لە ژێر سایەی ئیسلام و حوکمی ئیسلامیدا، لە سەردەم و گەلە جیاوازەکاندا ژیاون.
شارستانییەتی ئیسلامی، هەڵقوڵاوی دوو سەرچاوەی سەرەکییە کە «قورئان و سوننەتن». لەگەڵ لێکۆڵینەوە و ئەزموونی زانا موسڵمانەکان بە درێژایی هەزار ساڵ، بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی شارستانییەتەکانی تریش.
شارستانییەتی ئیسلامی تاكە شارستانییەتە لە مێژوودا كە بانگەشەی بۆ یەک ئایین كردووە، لە ناوخۆیدا توانیویەتی جێی ئایینەكانی دیکەش بكاتەوە.
#شارستانییەتی_ئیسلامی
#shwankurd
حەقیقەتی تەزکیە خۆی لە کۆمەڵێک موحازەرەدا نابینێتەوە کە تەنیا پوخت بکرێن و پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت، بەڵکوو بریتییە لە عەقیدەیەک کە ڕەگی لە قووڵایی دڵدا داکوتیوە و، هەموو شەو و ڕۆژێک توێشووی پێ دەدرێت؛ تاوەکو لە کاتی فیتنە، قەیران، ساتەکانی تەنیایی، حەزەکانی نەفس، ململانێ و ناکۆکییەکاندا بەروبووم و شوێنەوارەکەی دەربکەوێت.
ئەحمەد سەید
#shwankurd
فیتڕەت؛ ئەو هێزەی لە شارستانییەتی ماددی بەهێزترە!
لە کاتێکدا جیهان بە مادیگەرایی و نەفامییەکی نوێ دەورە دراوە، پێویستە لەوە تێبگەین کە ئیسلام تەنها ئایینێکی پەرستش نییە، بەڵکوو دەرمانی ڕاستەقینەی ویژدانی مرۆڤایەتییە لەم سەردەمەدا. پێویستی مرۆڤی ئەمڕۆ بۆ ئەم ڕێبازە، کەمتر نییە لە پێویستی مرۆڤەکانی سەردەمی نەفامیی یەکەم، چونکە تاکە ڕێگەیە کە مرۆڤ لە ژێر باری قورسی شارستانییەتی ماددی ڕزگار دەکات و دەیناسێنێتەوە بە فیتڕەتی ڕەسەنی
خۆی.
ئەو لێدانە دڕندانەی کە ئەمڕۆ لە هەموو
لایەکەوە ئاڕاستەی ژیانەوەی ئیسلامی دەکرێن، نابێت گومان و ترس لە دڵماندا بچێنن. مێژوو و گەردوون شایەتی ئەوە دەدەن کە هەمیشە لە ململانێی نێوان "فیتڕەت" و "شارستانییەت"دا، سەرکەوتن بۆ فیتڕەت بووە. ئێمە لەم جەنگەدا تەنیا نین، چونکە سروشتی گەردوون و دەروونی مرۆڤەکان لەگەڵمانە. ئەوەی پرسەکە یەکلا دەکاتەوە، گەورەیی قەبارەی باتڵ نییە، بەڵکو ئەندازەی بەرگەگرتن و جێگیربوونی حەقە
لە بەرامبەر لێدانەکاندا.
بەڵام ئەم سەرکەوتنە بێ باج نییە؛ ئێمە لەبەردەم تێکۆشانێکی درێژخایەنداین بۆ لادانی ئەو تەپوتۆزەی نیشتووەتە سەر ڕووی فیتڕەت. ئەمەش پێویستی بە ئامادەکارییەکی قووڵ هەیە بۆ ئەوەی خۆمان بۆ ئاستی ئەم ئایینە بەرز بکەینەوە. دەبێت لە ناسینی خودا و لە خواپەرستیدا بگەینە پلەیەک کە شایستەی هەڵگرتنی ئەم پەیامە بین، چونکە تا خودا بە ڕاستی نەناسین، ناتوانین بە یەقینێکی تەواوەوە بەرەو ڕووی ئاستەنگەکان هەنگاو بنێین.
#shwankurd
بۆچی ئەفغانستان خاڵی وەرچەرخانە بۆ ئوممەتی ئیسلامی؟
د. عبدالدائم هەورامانی
لە پۆدکاستی ئوممەت.
#سێیەمین_پۆدکاستی_ئوممەت
#shwankurd
"شوانکورد" بە بەرگێکی نوێوە!
لە وەرزی نوێی "شوانکورد"ـدا، بە ڕووکاری نوێ و بەرهەمی تازەوە دەگەڕێینەوە.
لەم وەرزەدا، بە دید و پەیامی ڕەسەنی خۆمانەوە، ناوەڕۆکی جیاوازتان لە بەرگێکی نوێدا پێشکەش دەکەین.
هاوڕێمان بن، لە 1/10/2026 ـەوە دەستپێدەکەین.
#وەرزی_نوێی_شوانکورد
#shwankurd
شەڕی ورە و بێدەنگی سەربەرزانە!
دیوێکی تری ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاوکراوەتەوە و ئەو بێدەنگی و سەقامگیریە بەرزەی حەسەن سەلامە و هەموو ئەو دیلانەی هەڕەشەی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
بە ٤٨ جار سزای زیندانی هەتاهەتایی، کە نزیکەی ٣٠ ساڵە لە پشت میله کۆنکرێتییەکانەوە دەستبەسەرە، بە تەنیا بە چاوەڕوانی و بێدەنگی خۆی وەها هیوا و ورەی دوژمنەکەی ڕووخاندووە کە وەزیرێک ناچار دەکات بێتە ناو زیندانەکەی و لەبەردەم کامێراکاندا پەنا بباتە بەر هەڕەشەی کوشتن بۆ دەستکەوتی سیاسی!
چەکدارێک کە چەکی پێیە و لە پشتی دەیان پاسەوانەوە هاوار دەکات، هەرگیز لەو زیندانییە بەهێزتر نییە کە بە بێدەنگی سەیری دەکات. حەسەن سەلامە و تەواوی ئەسیرە مەردەکانی تر نیشانیاندا کە ورەی ئازادیخوازان بە دارسێدارە و دادگای دوژمن ناڕوخێت.
حەسەن سەلامە (لەدایکبووی ١٩٧١) سەرکردەیەکی دیاری باڵی سەربازیی حەماس (کتائب القسام)ـە کە لە ساڵی ١٩٩٦دا زنجیرەیەک کردەوەی تۆڵەسەندنەوەی لە وەڵامی تیرۆرکردنی یەحیا عەییاش سەرپەرشتی کرد؛ پاش دەستگیرکردنی لە هەمان ساڵدا، سزای ٤٨ جار زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا و تا ئێستا نزیکەی ٣٠ ساڵە لە زینداندایە، کە زیاتر لە ١٣ ساڵی لە ژووری تاکەکەسیدا بەسەر بردووە و بە یەکێک لە ڕەمزە هەرە دیارەکانی خۆڕاگریی
ئەسیرانی فەلەستین دادەنرێت.
کتائب القسام و بزووتنەوەی فەلەستینی چەندین فەرماندە و ئەندامی دیاریان لە زیندانەکاندایە کە قورسترین سزاکانی مێژوویان بەسەردا سەپێنراوە؛ بۆ نموونە "عەبدوڵڵا بەغوسی بە ٦٧ جار زیندانی هەتاهەتایی (بەرزترین سزا لە مێژوودا)،
ئیبراهیم حامید بە ٥٤ جار، حەسەن سەلامە بە ٤٨ جار، و عەبباس سەید بە ٣٥ جار زیندانی هەتاهەتایی دراون و نزیکەی سێ دەیەیە لەژێر قورسترین مەرجەکانی زیندان و ژووری تاکەکەسیدا خۆڕاگرن".
#shwankurd
ئیسلام و نهێنیی خۆڕاگری لە بەردەم لافاوی داگیرکاریدا!
ئیسلام تەنانەت لە کاتە هەرە سەختەکانی دابڕانیشدا، توانایەکی بێوێنەی بۆ بەرگری نیشانداوە، چونکە ڕەگەزی هێز لە خودی سروشت و سادەیی و گشتگیرییەکەیدایە. ئەم ئایینە بەو پێیەی لەگەڵ فیتڕەتی مرۆڤایەتیدا دەگونجێت و پێویستییە ڕاستەقینەکانی بۆ فەراهەم دەکات، مرۆڤ لە ئاستی نزم و بەندایەتیی بەندەکانەوە بۆ لوتکەی بەندایەتیی خودا بەرز دەکاتەوە.
مرۆڤی باوەڕدار لە زاتی ئەو زیاتر لە هیچ کەس و هێزێکی تر فەرمان وەرناگرێت و مل بۆ هیچ ستەمکارێک کەچ ناکات. هەر ئەم هێزە ناوەکییەشە وای کردووە پەیڕەوانی ئیسلام لە ئاستی بارودۆخە نوێیەکاندا بن، چونکە تەنانەت ئەگەر لەژێر سایەی دەسەڵاتە ستەمکارەکاندا بن، ئەو دەسەڵاتە هەر لە دەرەوەی ویژدانیان دەمێنێتەوە. لێرەوەیە کە دەڵێین مرۆڤی موسڵمان لە ڕووی ڕۆحییەوە نابەزێت، هەتا دڵ و ویژدانی بە ئیسلام ئاوەدان بێت، ئەگەر لە هەندێک کاتدا لە ڕووکەشدا تووشی شکست و بەزینیش ببێت.
ڕێک بەهۆی ئەم تایبەتمەندییە ناوازانەوەیە کە دوژمنانی ئیسلام جەنگێکی نەگریسیان لە دژ بەرپا کردووە، چونکە باش دەزانن ئەم بیروباوەڕە وەک لەمپەرێکی پتەو لەسەر ڕێگای ئامانجە داگیرکارییەکانیان دەوەستێت و ڕێگرە لەبەردەم ستەمکاری و خۆبەخودازانینی ئەوان لەسەر زەویدا. ئەو هەڵمەتە بەردەوامانەی بۆ سەرکوتکردن و پاکتاوکردنی پەیڕەوانی ئیسلام ئەنجام دەدرێن، لەگەڵ هەوڵە چەواشەکارییەکان بۆ شێواندنی ناوی ئەم ئایینە، هەمووی لە پێناو ئەوەدایە کە بەهای تر و دیدی تر لە جێگەی دابنێن.
ئامانجی کۆتایی ئەوەیە کە زایۆنیزمی جیهانی و داگیرکاری نێودەوڵەتی لەدەست ئەم شۆڕشگێڕە کۆڵنەدەرە بحەسێنەوە و نیشتمانی ئیسلامی بە ئاسانی تاڵان بکەن. لێرەوە تێدەگەین کە ڕق و چاوچنۆکی دوژمنان نەک لەبەر لاوازی، بەڵکوو لەبەر تایبەتمەندییە خوودییەکانی ئیسلامە، ئەمەیە ڕاستی جەنگەکە و پاڵنەرە ڕەسەنەکەی کە پێویستە هەمووان لێی تێبگەن.
#shwankurd
عادیلە خانم
سەرکردەیەک بە حیکمەت و حیشمەتەوە!
مێژووی کورد لێوانلێوە لە ئافرەتانی زانا و بەتوانا و کاریگەر، وەک چۆن خاوەنی سەدان پیاوی گەورەیە، ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی دوایی خانمێکی کوردە، کە مێژوو هەرگیز لەبیری ناکات!
«عادیلە خانم» لە ساڵی ١٨٥٩ لە شاری سنە لەدایکبووە، کچی «عەبدولقادر بەگی ساحێبقڕان» بووە لە بنەماڵەی ناوداری ئەردەلانییەکان. لە ساڵی ١٨٩٥دا هاوسەرگیری لەگەڵ «وەسمان پاشای جاف» کرد و ڕووی کردە باشووری کوردستان و لە هەڵەبجە نیشتەجێ بوو. ئەو دایکی کەسایەتییە دیارەکانی وەک «ئەحمەد موختار جاف»ی شاعیری گەورە و "عیزەت بەگ» بوو، کە بە پەروەردەی ئەم دایکە هۆشیارە گەورە بوون.
«عادیلە خانم» زۆر گرنگی بە زانست و خوێندەواری دەدا، خۆشی قورئانی پیرۆز فێربووبوو و هەمیشە پشتیوانی ناوەندەکانی زانست بوو.
کاتێک «وەسمان پاشا»ی هاوسەری لە ناوچەکە دووربوو، عادیلە خانم بووە بەڕێوەبەرێکی ژیر و بە خەم. ئەو هەڵەبجەی لە گوندێکی گچکە و پەراوێزخراوەوە گۆڕی بۆ شارێکی گەورە و ئاوەدان و ناوەندێکی بەهێزی بازرگانی و کارگێڕی. بۆ بوژاندنەوەی شارەکە، سەرپەرشتی دروستکردنی بازاڕێکی گەورەی کرد لە خشت کە لەسەر شێواز و نەخشەی بازاڕەکانی شاری سنە دروستی کردبوو، لەگەڵ دروستکردنی زیندان بۆ سەپاندنی یاسا و دادگا بۆ چەسپاندنی دادپەروەری.
لە بەزەیی و خەمخۆریشی بۆ خەڵکەکەی، ڕۆژانی پێنجشەممە هەموو گۆشتفرۆشەکانی هەڵەبجەی ئاگادار دەکردەوە کە گۆشت ببەخشن بە هەژار و کەم دەرامەتەکان تا پێش کۆتایی هەفتە هیچ مالێک بێ بەش نەبێت.
لە سەردەمی شۆڕشەکەی «شێخ مەحمودی حەفید» دژی داگیرکاری، هەڵوێست و ژیری سیاسی ئەم ژنە زۆر دیار بوو. هەیبەت و دەسەڵاتی ئەوەندە مەزن بوو کە ئینگلیزەکان زۆر حسابیان بۆ دەکرد و نازناوی "خان بەهادور"ی هیندیان پێ بەخشی، چونکە دەیانزانی بێ ڕەزامەندی و حیکمەتی ئەو، هیچ بڕیارێک لە ناوچەکەدا سەرکەوتوو نابێت
«عادیلە خانم» بە کردەوە سەلماندی کە داوێن پاکی و پاراستنی بەها ئایینی و ئەخلاقییەکان ڕێگر نین لەوەی ژن لە لوتکەی سەرکردایەتیدا بێت. گەورەیی ئافرەت لە بەهێزکردنی ئەقڵ، خزمەتی کۆمەڵگە، و پاراستنی شکۆی خۆیدایە، نەک لە دەستبەرداربوون لە ڕەسەنایەتی ئایینی و کلتوری.
#shwankurd
لەبری چاوەڕوانی کار بۆ هەستانەوە بکە!
د. عبدالدائم هەورامانی
لە پۆدکاستی ئوممەت.
#سێیەمین_پۆدکاستی_ئوممەت
#shwnakurd
باوک و کچ، هونەری ئەمڕۆ و کارەساتی داهاتوو!
بیرمە کە مناڵ بووم یەکێک لە پێشکەشکارە زۆر بەناوبانگەکانی ئەمریکا -ئۆپرا- باسی زامی کۆنی منداڵی دەکرد، کە چۆن باوکی دەستدرێژی کردووەتە سەری، ئەم چیرۆکە نامۆ و ترسناکە هەرگیز لە خەیاڵدانی کچێکی بچوکی کوردی موسڵماندا جێی نەدەبووەوە.
ڕۆژان ڕۆشت و ئەمڕۆ لەژێر ناوی هونەردا کچ و باوکێکی کورد، گۆرانی عیشقبازی بەیەکەوە دەڵێنەوە، باوکەکە گۆرانی بەسەر ئەندامەتایبەتەکانی کچەکەیدا دەڵێت و بەشانازییەوە دەڵێن: ئەمە هونەرە! لە کاتێکدا هونەری کوردی گەر تا هەر ئاستێک ڕۆشتبێت، هەرگیز ڕووی دەمیان لە مەحرەمەکانی خۆیان نەبووە، با نواندن و دوێتیش بێت بە وتەی خۆیان!
لەوانەیە کەسێک بپرسێت ئەم دوو چیرۆکە چ پەیوەندییەکیان پێکەوە هەیە؟ ئا لێرەیا ئەمەوێت بیری جەنگی نەرمتان بخەمەوە، ئەمە تەنیا کارێکی کەسی دوور لە ڕەوشت و کلتوری کوردی نییە، بەڵکو ئەمە یەکەم هەنگاوی ئاشکرایە کە وادەکات باوکێک بیر لە جەستەی کچەکەی بکاتەوە!
بەناوی هونەر و بەناوی کوردایەتییەوە هەرچی زبڵ و فایرۆسی ڕۆژاوایە هاوردەی گەلی کوردستانی دەکەن، بەڕاست یەکێک پێمان بڵێت لەپێناو چی؟ ئایا ئەمە پێشکەوتن و ڕۆشنبیرییە؟! هێنانی میترۆ و سیستمی خوێندنی پێشکەوتوو و خۆشگوزەرانی و نەمانی کرێچییەتی و دامەزراندنی گەنجان بەندە بەم هونەرە موهیمەوە؟! ئێمە تینووی وەڵامین! سەرسامیشین لەم دوژمنایەتییە قێزەونەی فیتڕەت و شکۆ و ئەخلاقی کلتوری کوردی!
#shwnakurd
