Shwan Kurd - شوانکورد
رفتن به کانال در Telegram
هەموومان شوانین، هەموومان بەرپرسیارین
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
266
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
+3830 روز
در حال بارگذاری دادهها
کانالهای مشابه
هیچ دادهای
مشکلی وجود دارد؟ لطفاً صفحه را تازه کنید یا با مدیر پشتیبانی ما تماس بگیرید.
ابر برچسبها
هیچ دادهای
مشکلی وجود دارد؟ لطفاً صفحه را تازه کنید یا با مدیر پشتیبانی ما تماس بگیرید.
اشارات ورودی و خروجی
---
---
---
---
---
---
جذب مشترکین
نوامبر '26نوامبر '26
نوامبر '26
+38
در 2 کانالها
اکتبر '26
+80
در 1 کانالها
Get PRO
سپتامبر '260
در 2 کانالها
Get PRO
اوت '26
+158
در 3 کانالها
| تاریخ | رشد مشترکین | اشارات | کانالها | |
| 12 نوامبر | 0 | |||
| 11 نوامبر | 0 | |||
| 10 نوامبر | 0 | |||
| 09 نوامبر | 0 | |||
| 08 نوامبر | +2 | |||
| 07 نوامبر | +1 | |||
| 06 نوامبر | 0 | |||
| 05 نوامبر | 0 | |||
| 04 نوامبر | +7 | |||
| 03 نوامبر | +28 | |||
| 02 نوامبر | 0 | |||
| 01 نوامبر | 0 |
پستهای کانال
هاوسۆزی زانایانی خاکی پیرۆز بۆ شاری هەولێر!
"دەستەی زانایانی خاکی پیرۆز" بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، بەدواداچوونی کرد بۆ ئەو لافاوە وێرانکەرەی کە شاری هەولێر و دەوروبەری گرتەوە؛ کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە خەڵکەکەمان و، سەدان ماڵ و دوکان و بازاڕی ژێرئاو خست، هەروەها زیانی گەورەی بە مزگەوت، قوتابخانە، ناوەندە فێرکاری و بانگەوازییەکان گەیاند.
دەستەکەمان وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ خەڵکی هەولێر، لە خوای گەورە داواکارە کە کۆچکردووان بە بەزەیی و ڕەحمەتی فراوانی خۆی شاد بکات و بە شـ.ـەهـ.ـید قبووڵیان بکات، چونکە پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: "ئەو کەسەی لە ئاودا بخنکێت، شـ.ـەهـ.ـیدە" هەروەها داوای ئارامی و دڵنەوایی بۆ کەسوکاریان دەکەین و، داواکارین پەروەرندە قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە بە باشترین شێوە.
هەروەها دەستەکەمان بە تایبەت هاوخەمیی خۆی بۆ ئەو ناوەندە زانستی و پەروەردەییانە دەردەبڕێت کە کتێبخانە و سەرچاوە شەرعییەکانیان لەدەست داوە، کە بەرهەمی ساڵانێکی زۆر لە کۆشش و هەوڵدان بووە لە پێناو خزمەتکردنی زانست و کتێبەکەی خودا. لە خودا داواکارین باشتر لەوەی لەدەستیان داوە، بۆیان قەرەبوو بکاتەوە.
ئێمە وەک ڕۆڵەکانی خاکی پیرۆز، کە تاڵاوی لەدەستدان و ڕووخانی ماڵ و مزگەوت و قوتابخانەمان چەشتووە، بە تەواوی هەست بەو ئازارە دەکەین کە براکانمان تێیدان. بڕوامان وایە کە ئیمانداران وەک یەک جەستەن، ئەگەر ئەندامێکیان بناڵێنێت، هەموو ئەندامەکانی تری جەستە بە بێخەوی و تا -وەک هاوسۆزی و چاکبوونەوەی- پێیەوە دەناڵێنن. هەڵوێستی برایانی هەولێر بەرامبەر بە پرسە گشتییەکانی ئوممەت و، بە تایبەت دۆزی خاکی پیرۆز، وای کردووە کە ئەمڕۆ وەستان لە پاڵیاندا ئەرکێکی ئایینی و نیشانەی وەفاداری بێت.
دەستەکەمان داوا لە خێرخوازان و دامەزراوە فریاگوزاری و زانستی و بانگەوازییەکان دەکات کە پەلە بکەن لە یارمەتیدانی زیانلێکەوتووان و، بەشدار بن لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو وێرانکارییەی لافاوەکە دروستی کردووە، هەروەها نۆژەنکردنەوەی مزگەوت و ناوەندە فێرکارییەکان بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ئەرکی خۆیان.
لە خوای گەورە داواکارین هەولێر و هەموو وڵاتانی موسڵمانان لە هەر خراپە و ناخۆشییەک بپارێزێت و، ئەم بەڵایە بکاتە هۆی بەرزبوونەوەی پلە و سڕینەوەی گوناهییان، هەروەها ترسییان بگۆڕێت بۆ ئارامی و خەمەکەشیان بۆ ڕزگاریی و دەرووکرانەوە.
(إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ راجِعُونَ)
دەستەی زانایانی خاکی پیرۆز
١ جومادی کۆتایی ١٤٤٨ی کۆچی، بەرامبەر بە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ی زایینی.
#پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت
#ShwanKurd
| 2 | بدون متن... | 39 |
| 3 | با نەهێڵین ئەم چرایە بکوژێتەوە!
ساڵانێکی زۆرە دەزگای "نووری حیکمە" لە شاری هەولێر، پەناگەی قورئاندۆستان بووە و باوەشی بۆ کردوونەتەوە. بەڵام بەداخەوە، لافاوەکەی ئەم دواییەی هەولێر ڕووی لەم ماڵە پیرۆزەش کرد و، کتێبخانە و کەلوپەلەکانی تێکوپێک دا.
با پێکەوە قەرەبووی ئەم خەمە بکەینەوە و، ڕۆح بە بەر ئەم دەزگایەدا بکەینەوە. پێکەوە چرای قورئان لە دڵی لاوانی ئەم شارەدا هەڵدەکەینەوە.
با لەژێر فەرموودەی شیرینی: "{خَیرُکُم مَن تَعَلَّمَ القُرآنَ وَعَلَّمَەُ}: چاکترینتان، ئەوەیە قورئان فێر دەبێت و، قورئان فێری خەڵکی دەکات" دەستی هاوکاری لەم دەزگایە نەکێشینەوە و بەپێی توانا، بە هانایانەوە بچین.
#پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت
#ShwanKurd | 54 |
| 4 | بدون متن... | 54 |
| 5 | موسڵمانان پێویستییان بە تۆیە!
لەم سەرمایەی زستاندا، بەشێک لە جەستەی ئوممەت لەژێر بارانە و، هیچ شوێنێک شک نابەن بۆ حەوانەوە؛
خێزانە ئاوارەکانی غەززە لەناو قوڕ و خێمە دڕاوەکاندا تەنها سەقفێکیان دەوێت ڕۆڵەکانیانی پێ بپارێزن.
لە هەولێریش خێزانە لێقەوماوەکان بەهۆی باران و لافاوەوە زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و، چاوەڕێی دەستێکی هاوکاری میهرەبانن.
پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت:
“مَثَلُ الْمُؤْمِنِينَ فِي تَوَادِّهِمْ وَتَرَاحُمِهِمْ وَتَعَاطُفِهِمْ مَثَلُ الْجَسَدِ الوَاحِدِ: باوەڕداران لە سۆز و بەزەییان بۆ یەکتر وەک یەک جەستەن”
وەرن گیانی “یەکجەستەیی ئوممەت” بکەینە هەوێنی ئەم هاوکارییە و، بە هەر بڕ و توانایەک کە لە دەستماندایە، هاوکاریی لێقەوماوانی ئەم ئوممەتە بکەین، تا پێکەوە ببینە سەقفی ئارامی بۆ خوشک و برایانمان لە هەولێر و لە غەززە.
#پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت
#ShwanKurd | 69 |
| 6 | بدون متن... | 68 |
| 7 | نازانرێ کاممان بەڕاستی بێدەنگین، ئێمە یاخود ئەو؟!
بێدەنگیی ئەو نەنگی نییە، بەڵکوو لووتکەی کەرامەت و سەبرە. ئەو بێدەنگە چونکە وشە لە ئاست قووڵیی برینەکانی کورت دەهێنێت، بەڵام ئەوە ئوممەتی ئیسلامییە کە بە ڕاستی لاڵە، چونکە بێدەنگیی ئێمە بێدەنگیی بێهەڵوێستی، بێدەسەڵاتی و سڕبوونی ویژدانە.
لە ڕاستیدا ئەو بێدەنگ نییە؛ تەواوی بوونی ئەو هاوارە، ئەوە ئێمەین کە زمانی غیرەت و مرۆڤایەتیمان لەدەست داوە.
#پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت
#ShwanKurd | 71 |
| 8 | ئەڵقەی چوارەمی پۆدکاستی “ئوممەت”
ناونیشان: فیقهی پێکەوەیی ئوممەت.
لەم ڕۆژگارەدا کە ڕاجیایی دەبێتە هۆی لێکدابڕان و توندوتیژیی و، دوورکەتنەوەی تاکەکانی ئوممەت لە یەکتر٫ ئوممەت لە هەرکاتێک زیاتر پێویستی بە “هونەری پێکەوەیی” هەیە. بۆیە گرنگە بگەڕێینەوە بۆ کەلتوور و ئەدەبیاتی پێشەواکانی ئوممەت، لە مامەڵەکردن لەگەڵ جیاوازیەکاندا.
لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ئوممەتدا “د. ئیبراهیم سەنگەسەری” نەخشەی برایەتی و پێکەوەبوونمان بۆ دەکێشێت و، دۆست و دوژمنمان پێ ئاشنا دەکات.
بەمزووانە چاوەڕوان بن…!
#پۆدکاستی_ئوممەت
#پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت
#ShwanKurd | 74 |
| 9 | بدون متن... | 73 |
| 10 | بدون متن... | 1 |
| 11 | کەسوکارمان لە غەززە پێویستییەکی زۆر و بەپەلەیان بە ماڵ و خێمەیە تا لە باران بیانپارێزێت، هەروەها بە داڵدەدانی ئەوانەی بەهۆی بارانی بەخوڕەوە خێمەکانیان زیانی پێگەیشتووە.
پێویستە لەسەر هەموو ئەو دامەزراوە خێرخوازییانەی کە توانای گەیشتن و هاوکاریکردنیان هەیە، ئەمە بکەنە کاری لەپێشینەیان.
خوایە گیان پەنایان بدە..
#غەززە
#پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت
#ShwanKurd | 81 |
| 12 | بدون متن... | 89 |
| 13 | زاد کەمپینی "پەناگەی زاد" لە غـ.ـەززە ڕادەگەیەنێت!
لە نێوان سەرمای زستان و بارانی بەلێزمەدا، بەشێک لە جەستەی ئوممەت لەژێر بارانە و شوێنیکیان نەماوە بۆ حەوانەوە، خێزانە ئاوارەکانی غـ.ـەززە تەنها داوای ئارامی و سەقفێک دەکەن کە ڕۆڵەکانیان لە سەرمای زستان بپارێزێت.
بۆیە ڕێکخراوی زاد کەمپینی «پەناگەی زاد» بۆ هەڵدانی خێمەی پارێزەر لە غـ.ـەززە دەست پێ دەکات. وەرن گیانی یەک جەستەیی ئوممەت بکەینە هەوێنی ئەم کەمپینە و بە خێمەیەک یان بە هەر پشک و بڕێک کە لە تواناتدایە بەشدار ببن، تا پێکەوە ببینە سەقفی ئارامی بۆ خوشک و برایانمان.
ئێستا دەتوانن هاوکارییەکانتان بنێرن بۆ غـ.ـەززە لە ڕێگەی FIB و FastPay و باڵانس، یاخود سەردانی لقەکانی زاد بکەن:
07770021122
07518010020
07708010020
بۆ ناردنی هاوکاریی بۆ خەڵکی غـ.ـەززە لە ڕێگەی بانکی ڕافیدەین:
4729713406
07770021122
ئەو بەڕێزانەی کە لە دەرەوەی وڵاتن دەتوانن هاوکارییەکانیان بە حەواڵە بنێرن بۆ غـ.ـەززە لە ڕێگەی نوسینگەی سلێمانی
07518010013
#ڕێکخراوی_زاد
#پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت
#ShwanKurd | 205 |
| 14 | چوارەمین پۆدکاستی «ئوممەت» لە قەڵا و منارەوە!
چاوەڕوان بن...!
#پۆدکاستی_ئوممەت
#پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت
#shwankurd | 106 |
| 15 | https://youtube.com/shorts/pK01rwer9jU?si=2bkhYqC5mprHaEoT | 79 |
| 16 | موسڵمانێتیی ڕاستەقینە!
{يا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنوا لا تُقَدِّموا بَينَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسولِهِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ سَميعٌ عَليمٌ}
واتە: ئەی ئەوانەی ڕاتانگەیاندووە کە بێجگە لە یاسای خوا هیی تر لە ژیاندا قبوڵ ناکەن، مەکەونە پێش خوا و پێغەمبەرەکەی، لە خواش بترسن چونکە خوا بیسەر و زانایە.
مرۆڤ ئەوکاتە ئیماندارە، کاتێک ڕاست دەکات کە مسوڵمانە، بە ڕێگەی ژیاندا یەک هەنگاو نەکەوێتە پێش خوا و پێغەمبەری خوا!
یانی لە هەر مەسەلەیەک لە مەسەلەکانی ژیاندا، چ بابەتی کەسیی، چ بابەتی خێزانی، هەروەها سیاسی و سەربازی و ئەخلاقیی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی، ئەوەی کە لە ژیاندا بەرباسە، بەر لەوە بێ دەستوور لە لایەنی خواوە هیچ کارێک ئەنجام نەدات.
هەرکاتێک دەیەوێت کارێک ئەنجام بدات، بزانێت دەستووری خوا لەسەر چییە و خوا فەرموویەتی: چۆن ئەنجامی بدە؟ ئایا فەرموویەتی: ئەنجامی بدە یان نا؟ ئەگەر ئەنجامی بدات، دەڵێت چۆن ئەنجامی بدە، ئەوکات بیکات.
#پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت
#shwankurd | 114 |
| 17 | بدون متن... | 120 |
| 18 | تۆفانەکە بەردەوامە!
پێش تۆفانی ئەقسا قەوارەکە بە خەرجکردنی 17یۆن دۆلار شکستی بە هەموو نەیارەکانی دەهێنا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا، کەچی ئەمڕۆ 42 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە بۆ شکست هێنان بە یەک کاندید، ئەمما نەیتوانی شکستی پێ بهێنێت، تۆفانەکەش بەردەوامە.
د. نایف بن نهار
#پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت
#shwankurd | 134 |
| 19 | بدون متن... | 122 |
| 20 | کتێب بخوێنەرەوە تا زیاتر ئاشنا بی و شارەزا بیت، تا زیاتر خودای خۆت، پێغەمبەری خۆت (ﷺ)، ئایینی خۆت بناسییت، خۆت بناسی، ژینگەكەت بناسی، جیهانی دونیا بناسی، جیهانی دواڕۆژیش بناسی.
م. موحەممەد مەلا فایەق شارەزووری
#پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت
#shwankurd | 141 |
