fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

Shwan Kurd - شوانکورد

Shwan Kurd - شوانکورد

رفتن به کانال در Telegram

هەموومان شوانین، هەموومان بەرپرسیارین

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
266
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
+3830 روز
آرشیو پست ها
ماکڕۆن، فەڕەنسا لەکێشەدایە نەک ئیسلام! ئەو فەڕەنسایەی خەڵکانێک کردبوویانە پێشەنگی خۆیان و، بەناو ڕۆشنبیر لە فیکر و یاسا و سیاسەت، لاساییان دەکردنەوە ... وا ئەمڕۆ فەڕەنسای پێشەنگ، عەیب و عاری داپۆشراوی بەو شەڕواڵەی دزیبووی لە وڵاتانی هەژاری ئەفریقیا و ڕۆژهەڵات، دەرکەوت و ئابڕووی چوو. بانک و ئامێرەکانی (ATM) دەشکێندرێن و، ئەو پارەی تێیاندایە تاڵان دەکرێت. ئەو مارکێتانەی زێڕ و جلوبەرگ و شمەکی گرانبەهایان تێدان و جامەکانی گولـلەنەبڕ بوون، لە شەقامی کۆماری پاریس شکێندران. ئۆتۆمبیلی پۆلیس دەسووتێندرێن. کامێراکانی چاودێری دەشکێندرێن و فڕێدەدرێنە سەر شەقام. ئەوەی جەرگبڕە بۆیان: ئەوجار حوکوومەت و میدیای چەواشەکار، ناتوانێت دەستی چڵکنیان بە ئیسلام بسڕنەوە و، ئەو تاڵان و بڕە پاڵبدەنە موسڵمانان. ڕووداووگەلێکن بە هەموو پێوەرێک ئابڕووچوونە، بەڕادەیەک (تڕەمپ) دەڵێت: “فەڕەنسا گڕی گرتووە”. ئەو بابەتە چ وانەیەکی بۆ ئێمە تێدایە؟ . مەرگی ڕۆژئاوا لەڕێیە، بیرمەندەکانی خۆیان چاوەڕێی دەکەن، بۆیە پێویستە گەل و حوکوومەتی موسڵمانان، خۆی بۆ ئامادە بکەن، کۆچی پێچەوانە بەدوور نازانم. . پێویستە گەل و حوکوومەتی موسڵمانان کار لەسەر نەهێشتنی (ستەم، بێدادی، بێدینی) بکەن، ئەگەر نا، پریشکی ئەو ئاگرە ئێمەش دەسووتێنێت. . پەروەردە هەرچەندە بەهێز بێت، ئەگەر دوور لە دین بێت، بێبەرهەمە. فەڕەنسا ساڵانە لە کەرتی پەروەردە (١٥ ملیار یۆرۆ) خەرج دەکات، ئەوەش بەرهەمیەتی. د. ئیبراهیم مەلا ئەحمەد سەنگەسەری #پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت #shwankurd

ماڵی قەڵپ سەر بە ساحێبەکەیەتی! لە لێدوانێکی پڕ لە ڕق و دەمارگیریدا، دۆناڵد ترەمپ سنوورەکان دەبەزێنێت و بە شێوازێکی نەشیاو ناوی پیرۆزی پەیامهێنی خوا (ﷺ) دەکاتە کەرەستەی تەنزی سیاسی و، دەڵێت: (ئەگەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گومانت لە ناوی کەسێک هەبوو، تەنها بڵێ موحەممەد، ٪65 یان وەڵامت دەدەنەوە!) ئەوەی ترەمپ و هاوبیرانی لێی بێئاگان ئەوەیە: ئەوەی ئەو دەیەوێت بیکاتە کەرەستەی پێکەنین، بۆ ئێمەی موسڵمان لوتکەی شانازی و گەورەترین بەڵگەیە لەسەر شکۆی پێشەواکەمان و خۆشەویستی شوێنکەوتووانیشی بۆی. لە تەواوی مێژوودا، کێ هەیە دوای زیاتر لە ١٤ سەدە، هێشتا ناوەکەی وەکوو خۆشەویستترین ناوی سەر زەوی بمێنێتەوە؟ لەگەڵ هەموو بانگێکدا، ڕۆژانە بە ملیۆنان جار ناوی پیرۆزی ئەو لەگەڵ ناوی خودای گەورە لە سەرانسەری زەویدا دەزرنگێتەوە. پەروەردگار لە قورئاندا، لە وەڵامی ئەم دەمدرێژانە دەفەرموێت: {إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ} بەبێگومانی، ناحەز و دوژمنت دوابڕاو و خێرلەخۆ نەدیون. بەرپرسیارێتیی ئێمە ئەوەیە، ناحەزانی خۆمان و ئایینەکەمان بناسین و، خۆمان شارەزاتر لە سیرە و سوننەتی بۆنخۆشی پەیامهێنی خودا (ﷺ) بکەین و، دڵی ناحەزانی ئەوی زیاتر پێ تەنگ بکەین. (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى سَيِّدِنَا مُحَمَّدٍ كُلَّمَا ذَكَرَهُ الذَّاكِرُونَ، وَغَفَلَ عَنْ ذِكْرِهِ الْغَافِلُونَ، صَلَاةً دَائِمَةً مُتَّصِلَةً بِدَوَامِ اللَّيَالِي وَالأَيَّامِ: پەروەرێنا، دروود بنێرە بۆ سەروەرمان، هەر کاتێک یادکەرەوان یادی دەکەنەوە و، بێئاگایانیش لێی غافڵ دەبن. دروودێکی بەردەوام و پەیوەست بە بەردەوامی شەو و ڕۆژ) #پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت #shwankurd

مێژووی مرۆڤایەتی هەر وابوە؛ ئەوەی دژایەتیی ئیسلام بکات، لەکۆتایدا لوتی دەشکێت و پاشەکشە و زەلیلی ڕوی تێدەکات. لە ساڵی 2020دا، ئیمانوێل ماکرۆن بە لوتبەرزییەوە لێدوانێکیدا و ڕایگەیاند کە «ئیسلام ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا لە قەیراندایە». کەچی تەنها شەش ساڵ تێپەڕی و لە ئێستادا کە (2026)ە، هەمان پیاو ناچار بوو دان بەوەدا بنێت کە «ئەمڕۆ هەموو فەرەنسا لە قەیرانێکی گەورەدایە». ئەمڕۆ قەیرانەکەی فەرەنسا زۆر لەوە قووڵتر و سەختترە کە باوەڕ دەکرێت؛ چونکە کۆمەڵگەکەی لەسەر بنەما جوانەکانی ئیسلام و ئەخلاقی بەهێز پەروەردە نەکراوە، هەربۆیە دەرهاویشتەی ئەم قەیرانە تەنها دەسەڵاتی سیاسی نەگرتووەتەوە، بەڵکو خاوەنکار و سەرمایەدارەکانیشی تووشی زەرەر و زیانی گەورە کردووە. خەڵکی وڵاتەکە دەستیان داوەتە تاڵانکردنی مارکێت و دووکانەکان، و هیچ سنوورێک بۆ پاراستنی موڵک و ماڵ نەماوە؛ تەنانەت شوێنە مێژوویی و کەلەپوورییەکانیش کەوتوونەتە مەترسییەکی ڕاستەقینەوە و دەسوتێنرێن. ئەو فەڕەنساییەی کە پشتگیری زایۆنی ئەکرد لە کوشتن و سوتاندنی ماڵ و مناڵ و مزگەوتەکانی غ_ز _ە ئێستا گیرۆدەی دەستی هاوڵاتێکانی وڵاتەکەی خۆی بوە، ئەمە پەندێکە بۆ ئەو کەس و لایەنانەی پێیان وایە بە هێز و دەسەڵاتی کاتیی خۆیان دەتوانن ڕێگری لە گەشە و بڵاوبوونەوەی ئیسلام بگرن. ﴿وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللَّهُ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ﴾ ئەوەش چەند ڤیدۆیەکی گرژێکانی فەرەنسا کە فێنکی ئەدات بە دڵی موسڵمانان الحمدلله

نهێنی قەدەغەکردنی حیجاب لە ئازربایجان! د. نەجات عەباس زەنگەنە
لینکی تەواوی ڤیدۆکە https://youtu.be/IS8i5Q7FPIY?si=fRQfC9lH3Xua_fIG
#پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت #shwankurd

فەڕەنسا لە قەیراندایە! ماوەی مانگێکە، لە شەقامەکانی فەڕەنسادا  خۆپیشاندانی خوێندکاران دژی خراپی کوالێتی خوێندن بەردەوامە و گرژییەکان توندتر دەبن. وەک هەمیشە دزی و تاڵانی و سوتاندنی ئۆتۆمبێل و وێرانکردنی شوێنەگشتییەکان لە پێشینەی کاری خۆپیشاندەرانە! بەشێک لە سەرسامبووانی مۆدێلی ڕۆژاوا، بۆ پاراستنی وێنە دەستکردەکەیان، پەنا دەبەنە بەر بیانووی کۆنی "کۆچبەران: و  دەڵێن: (سەرچاوەی ئەم ئاژاوەگێڕییە کۆچبەرانن و گەلی ڕەسەنی فەڕەنسا لەم ڕەفتارانە بەدوورن!) بەڵام داتاکان شتێکی تر دەڵێن! بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، بەشی زۆری خۆپیشاندەران فەڕەنسین، تەنانەت ئەوانەشی کە بە نەوەی دووەم و سێیەمی کۆچبەران دادەنرێن، لەوێ لەدایکبوون و پەروەردەی هەمان سیستەمی فەڕەنسان! کەواتە کێشەکە لە خۆیانەوەیە، نەک هاوردەکراو بێت! گەر ئاوڕ لە مێژوو بدەینەوە و، بۆ ساڵی ١٩٦٨ بگەڕێینەوە، خۆپیشاندانێکی گەورەه پڕ لە توندوتیژیی و تاڵانی ڕوویدا. ئەوکات هێشتا شەپۆلی کۆچبەران ڕووی لە ئەوڕوپا نەکردبوو، ئەوانەشی شارەکەیان وێرانکرد، هەر فەڕەنسییە ڕەسەنەکان بوون! گەر ئەم ئاژاوەگێڕییە لە وڵاتانی موسڵمان ڕووی بدایە، ڕۆژاواپەرستەکان دونیایان دەهێنایەوە یەک و ئەمەیان دەکرد بەڵگەی "دواکەوتوویی و توندوتیژی موسڵمانان" هەرگیزیش پاساوی زۆری کۆچبەریان نەدەهێنایەوە و، دەیانگوت: ئەم موسڵمانە دواکەوتووانە کۆچبەرەکانیشیان تێکداوە! #پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت #shwankurd

ئەندازیاری تۆفان! لە 16-10-2024دا، جیهان لەبەردەم وێنەیەکی نەمری شێری گۆڕەپان، ئەندازیاری تۆفانی ئەقسا "یەحیا سنوار"دا شۆک بوو؛ سەرکردەیەک کە نەک لە ناو تونێلەکانەوە نەبوو، بەڵکو لە بەرەی پێشەوەی مەرگ و ژیاندا، بە برینداری و تا دواهەناسە جەنگا و گەیشتە لووتکەی شەهیدبوون. ئیرادەی پۆڵایینی سنوار و هاوڕێکانی، زۆر لە دیوارە ئاسنینەکانی دووژمن بەهێزتر بوو. ئەو پیاوەی کە دوو دەیەی لە تاریکیی زیندانەکانی داگیرکەردا بەسەر برد، زیندان نەک ئیرادەی نەشکاند٫ بەڵکو لەناو هەمان زیندانەوە پلانی ڕسواکردنیانی دانا. ئەو سەلماندی کە ئیرادەی ڕاستەقینە دەتوانێت کۆشکی ستەم بهەژێنێت و دەزگای هەواڵگریی دوژمنی لە پێش چاوی جیهان ڕسوا کرد، چونکە هیچ پۆڵا و ئاسنێک ناتوانێت بەرامبەر باوەڕ و خۆڕاگریی پیاوانێکبوەستێت، کە قورئانیان لە ناو سینەیان هەڵگرتوە و خاک و ئازادییان دەوێت. شەهیدبوونی سنوار هەرگیز کۆتایی ڕێگاکە نەبوو، بەڵکو بوو بە سەرەتای شۆڕشێکی نەبڕاوە و، نەوەکانی دوای خۆی فێرکرد چۆن سەرکردەی ڕاستەقینە خوێنی خۆی دەکاتە مۆری سەرکەوتن. خوایە گیان، ئەم پیاوە ماندووە لە بەرزترین پلەکانی بەهەشت بحەسێنەوە، خوایە لەگەڵ پێغەمبەران و شەهیدان و ڕاستگۆیان حەشری بکەی و، خوێنی بکەی بە مەشخەڵی ڕزگاریی گەلە ستەمدیدەکەی.

هاواری "کەزی" و سکووتی "حیجاب"! لە بیرتانە کاتێک «کەزی» بووە باس، تەواوی شار شڵەژا؟ شەقامەکان پڕ بوون لە دەنگەدەنگ، سۆشیال میدیا بووە دۆزەخێک لە ڕەخنە و ناڕەزایەتی، هەمووان بوونە پارێزەری ماف و ئازادی. بەڵام ئەمڕۆ، کاتێک باسی حیجاب دەکرێت -کە تەنیا پارچە پەڕۆیەک نییە، بەڵکو بەشێکە لە شوناس، بڕوا، و بەهای ڕەسەنی ئافرەتێکی موسڵمان- تەمی بێدەنگیی شارەکە دادەپۆشێت. کوان ئەوانەی لەسەر کەزییەک تەواوی شاریان هەژاند؟ بۆچی کاتێک شوناس و بڕوای ملیۆنان ئافرەت سووکایەتی پێدەکرێت، ئەو دەنگە بەرزانەی دوێنێ ڵاڵ دەبن و، ئەو قەڵەمانەی دوێنێ دەیاننووسی وشک دەبن؟ حیجاب تەنیا پۆشاکێک نییە کە بە ئارەزووی سەردەم بگۆڕدرێت؛ حیجاب ناونیشانی شکۆ، مێژوو، و ڕەسەنایەتیی ئافرەتێکە کە سەربەرزانە هەڵبژاردنی خۆی کردووە. حیجاب شوناسی ئێمەیە، هێمای خۆڕاگری و پاکییە و، هیچ بێدەنگییەکی دووڕووانە ناتوانێت گەورەیی ئەم شوناسە لە دڵی ئەو ئافرەتانەدا کەم بکاتەوە کە بە شانازییەوە هەڵیانگرتووە. ئازادیی ڕاستەقینە ئەوە نییە تەنیا بەرگری لەو شتانە بکەیت کە لەگەڵ ئارەزووی تۆدا دەگونجێت؛ ئازادیی ڕاستەقینە ڕێزگرتنە لە شوناسی ڕەسەنی مرۆڤەکان. #shwankurd

هەندێ کەس گلەیی دەکەن و دەڵێن: بۆچی خودا هیدایەتمان نادا؟ {فَيُضِلُّ اللَّهُ مَن يَشاءُ وَيَهدي مَن يَشاءُ} هەر کەسێک هیدایەتی بوێت، خوای گەورە هیدایەتی دەدات، هەرکەسیش گومڕایی بوێت، خودای گەورە گومڕای دەکات. پەروەردگار دەیهەوێ هیدایەتت بدات، بەڵام ڕێز لە ویست و ئیرادەی خۆت دەگرێت، کە هیدایەتت ناوێت خۆ بە زۆر شتێکت پێنادات کە ناتەوێ؟! دەچیتە ماڵێک و دەبینی خواردنێکت بۆ دادەنێن کە حەزت پێی نییە، دەڵێی: کاکە نایخۆم! خاوەنماڵ دەڵێ: هەر دەبێ بیخۆی! ئەوە ڕێزگرتن نییە کە خواردنێک بدەی بە میوانەکەت کە حەزی پێی نییە، کە تۆش هیدایەتت ناوێت خۆ بە زۆر پێت نادرێت! مامۆستایەک لە قوتابخانە حەزدەکا هەموو قوتابیەکانی دەرچن، بەڵام هەموویان دەردەچێنێت؟ نەخێر، کێ حەزی لە دەرچوون بێ و کۆشش بکات ئەو دەردەچێنێت. پەروەردگار دەیهەوێ کە هیدایەتمان پێ خەڵات کات، بەڵام ویستی خۆی پەیوەست کردووە بە ویستی من و تۆوە د. عوسمان هەڵەبجەیی #shwankurd

‌هەندێ کەس گلەیی دەکەن و دەڵێن: بۆچی خودا هیدایەتمان نادا؟ {فَيُضِلُّ اللَّهُ مَن يَشاءُ وَيَهدي مَن يَشاءُ} هەر کەسێک هیدایەتی بوێت، خوای گەورە هیدایەتی دەدات، هەرکەسیش گومڕایی بوێت، خودای گەورە گومڕای دەکات. پەروەردگار دەیهەوێ هیدایەتت بدات، بەڵام ڕێز لە ویست و ئیرادەی خۆت دەگرێت، کە هیدایەتت ناوێت خۆ بە زۆر شتێکت پێنادات کە ناتەوێ؟! دەچیتە ماڵێک و دەبینی خواردنێکت بۆ دادەنێن کە حەزت پێی نییە، دەڵێی: کاکە نایخۆم! خاوەنماڵ دەڵێ: هەر دەبێ بیخۆی! ئەوە ڕێزگرتن نییە کە خواردنێک بدەی بە میوانەکەت کە حەزی پێی نییە، کە تۆش هیدایەتت ناوێت خۆ بە زۆر پێت نادرێت! مامۆستایەک لە قوتابخانە حەزدەکا هەموو قوتابیەکانی دەرچن، بەڵام هەموویان دەردەچێنێت؟ نەخێر، کێ حەزی لە دەرچوون بێ و کۆشش بکات ئەو دەردەچێنێت. پەروەردگار دەیهەوێ کە هیدایەتمان پێ خەڵات کات، بەڵام ویستی خۆی پەیوەست کردووە بە ویستی من و تۆوە د. عوسمان هەڵەبجەیی #shwankurd

ڕۆژهەڵات خوێنی لێدەچۆڕێت! گەڵانی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی کاتێک لەژێر دەسەڵاتی سۆڤییەت و شیوعییەت ژیاون بەدرێژایی ساڵانێکی دوور ودرێژ ڕووبەڕووی جەنگێکی بێبەزییانە بوونەوە بە تایبەتی لەسەر بنچینەی شوناس و دینیان ئەگەر چاودێری خوای پەروەردگار نەبوایە خەریک بوو کار بکاتە ئەوەی ئیسلام لە ڕەگوڕیشە و وجوودەوە لە ڕۆژهەڵات قڕ بکەن. لە ڕاستیدا ئەگەر یەکێتیی سۆڤییەتیش کەوتبێت ئەوا بەڕاستی جەنگ لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی بەرانبەر بە شوناس و ئایین تاوەکوو ئێستا نەوەستاوە: لەو شەڕە هەمەلایەنەی دژ بە بوونی موسڵمانان لە تورکستان دەکرێت کە لە مێژوودا وێنەی نییە لە ڕیشەکێشکردنی شوناس جگە لەوەی کە لە ئەندەلووس ڕووی دا، بە تێپەڕبوون بە بڕیاری قەدەغەکردنی حیجاب لە تاجیکستان دوو ساڵ لەمەوبەر، تا دەگاتە بڕیاری دژایەتیکردنی حیجاب یان تەنگپێهەڵچنینی لەم دواییانەدا لە ئازەربایجان. ئەم بەشەی جیهانی ئیسلامی زۆر ستەملێکراوە، خەڵکیش زۆر لێی بێئاگان، کارەساتەکەی برینێکە بەردەوام خوێنی لێ دەچۆڕێت، پشتمان تەنها خوای  پەروەردگارە لەسەروو هەموو دەسەڵاتەکانەوەیە. الشيخ أحمد السيد #shwankurd