fa
Feedback
هێدی|Hêdî

هێدی|Hêdî

رفتن به کانال در Telegram

خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم🌿🌚

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
326
مشترکین
-224 ساعت
-47 روز
-430 روز
آرشیو پست ها
نیشتمان ئەی خاک وخۆڵی تۆ کلەی چاوانمە..

کە وەفدێ دەچێتە شێنێ بۆسەر گۆڕی سەربازی ون، تاجە گوڵینەیەک دێنێ، ئەگەر سبەی، وەفدێک بێتە وڵاتی من، لێم پرسێ: کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟ دەڵێم: ((گەورەم لە کەناری هەر جۆگەیێ لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ لەبەر دەرگای، هەر ماڵێ، هەر کڵێسەیێ، هەر ئەشکەوتێ، لەسەر گابەردی هەر شاخێ، لەسەر درەختی هەر باخێ، لەم وڵاتە، لەسەر هەر بستە زەمینێ، لەژێر هەر گزە ئاسمانێ، مەترسە! کەمێک سەر داخە و تاجە گوڵینەکەت دانێ!))

Repost from N/a
لەم نیشتمانە گەیشتن قەدەغەیە و بوون بە حەسرەت ئاسایی... پەپوولە|Pepûle

Hasan-Zirak-Shaw.mp322.12 MB

خاتوو مەرزیە .. شاد نەبوینەوە نە ئەمڕۆ و نە سبەیش ئاوات و خۆزگە و خەو هیچیان نەبوون بە ئۆخەیی:))

چیت دەوێ سەر بە فەرمانم فەرمان بە ئارامی گیانم🫂🫀
خاڵوی دڵان

غەریب ماوم لە باوشێکدا کاتێ نیشتمانم بوو..

هێندە بەرگی ئاڵ مەپۆشە - میکائیل.mp33.20 MB

چەندی گەڕام لە شارا نەمدی کەس وەک تۆ جوان بێ🌝🩷

نووری ڕوخسارت وەدەر خە دەردی بێ دەرمانە شەو زوڵمەتی زولفت لەسەر ڕووتە، لە ڕۆژ میوانە شەو
مامۆستا کامیل ئیمامی

جفتێ چاو دیری جور پیاڵە چینی لە قەسرەوخەیدەی خانەقین بینی

photo content

هۆکاری ئەسرین چیە؟! کە کاتێ لەچاوان هاتە خوار وەکوو منداڵێکی ساوا کە دایکی شیری پێ دەدا هەموو خەفەتەکان لە بیر دەباتەوە:))

بلبلی باڵشکاوی وەختی گوڵم هەر شەپۆڵان دەدا دڵی لە کوڵم کوردی بەندیی بەیانی نەورۆزم گڕی گرتووە دەروونی پڕ سۆزم موغی بێ ئاگری شەوی یەلدام چاوەڕێی چارەنووسی ناپەیدام کەوی بێ دەنگی نەوبەهارانم گوڵی بێ ڕەنگی چاو لە بارانم کونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشم سێبەری نازەنینی ڕەشپۆشم دەستی بەربووی کچی گەڕی شاییم هەستی خنکاوی لاوی سەوداییم کێلی گۆڕی شەهیدی گومناوم تاکە داری کڕووزی بێ ئاوم دەفتەری شیعری شاعیری ڕووتم شەمی سەرگۆڕ و داری تابووتم کونی گیراوی کۆنە شمشاڵم خەونی ئاڵۆز و خاتیرەی تاڵم ژیلەمۆی ئاگری بەیانانم باوکی فرمێسکم و کوڕی ژانم باڵە سووتاوەکانی پەروانەم شووشە بادەی بەتاڵی مەیخانەم چڵە ڕێحانی دوورە دێراوم سازی ناسازی هەڵپەسێرراوم تکە ئاونگی سەر گەڵای زەردم خەستە و دەردەداری چی دەردم ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم شاعیری پیری تووڕە و زیزم چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیم؟! خۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیم؟!
مامۆستا هێمن

لە داوەتی کچ و کوڕێکی پێشمەرگە ئەنگووستیلەیەکیان هێنا بۆ قامکی زاوا وتیان هانێ لە ئەنگوستی چکۆلەتی کە زاوا وتی:نا،لە قامکی چکۆلەی ناکەم دۆشاومژە بۆ کلکەوانە شیاوە چونکە ئەم قامکە پیرۆزە لە سەر زیتەی تفنەنگەکەم بە هەزاران داگیر کەری خاکی نیشتمانی ڕاو ناوە! بووکیش وتی: منیش تارای سەرم دەبێ تان و پۆکەی چنراو لە کاڵای ڤیان بێ دیواخەکەم یادگاری قازی محەمەد ئاڵای بەرزی کوردستان بێ
جەلال مەلەکشا

Bekhaab Aroom.mp39.90 MB

گوتی:ئەی بلبلە سەرمەستە کە بۆخامۆشی؟ گۆتم:ئەی نۆ گوڵە خۆرسکە کە کوا دڵخۆشی؟ گۆتی:ئەی شاعێرە گەش بینەکە بۆ ڕەش بینی؟ وتم:ئەی ناسکە تەڕ پۆشەکە بۆ ڕەش پۆشی؟
مامۆستا هێمن

ئێواران.. هەموو غەریبەکان دێن ولەبەرانبر شێخی بادە دا پرچ وقژی خەمە درێژ و پرش وبڵاوەکانیان دەکەنەوە و کورەی زکرێکی پڕ لە جەزم وئاڵ دەبەستن