هێدی|Hêdî
前往频道在 Telegram
خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم🌿🌚
显示更多未指定国家未指定类别
326
订阅者
-224 小时
-47 天
-430 天
帖子存档
326
کە وەفدێ دەچێتە شێنێ بۆسەر گۆڕی سەربازی ون، تاجە گوڵینەیەک دێنێ، ئەگەر سبەی، وەفدێک بێتە وڵاتی من، لێم پرسێ: کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟ دەڵێم: ((گەورەم لە کەناری هەر جۆگەیێ لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ لەبەر دەرگای، هەر ماڵێ، هەر کڵێسەیێ، هەر ئەشکەوتێ، لەسەر گابەردی هەر شاخێ، لەسەر درەختی هەر باخێ، لەم وڵاتە، لەسەر هەر بستە زەمینێ، لەژێر هەر گزە ئاسمانێ، مەترسە! کەمێک سەر داخە و تاجە گوڵینەکەت دانێ!))
326
خاتوو مەرزیە ..
شاد نەبوینەوە
نە ئەمڕۆ و نە سبەیش
ئاوات و خۆزگە و خەو
هیچیان نەبوون بە
ئۆخەیی:))
326
نووری ڕوخسارت وەدەر خە دەردی بێ دەرمانە شەو
زوڵمەتی زولفت لەسەر ڕووتە، لە ڕۆژ میوانە شەو
مامۆستا کامیل ئیمامی
326
هۆکاری ئەسرین چیە؟!
کە کاتێ لەچاوان هاتە خوار
وەکوو منداڵێکی ساوا
کە دایکی شیری پێ دەدا
هەموو خەفەتەکان لە بیر دەباتەوە:))
326
بلبلی باڵشکاوی وەختی گوڵم
هەر شەپۆڵان دەدا دڵی لە کوڵم
کوردی بەندیی بەیانی نەورۆزم
گڕی گرتووە دەروونی پڕ سۆزم
موغی بێ ئاگری شەوی یەلدام
چاوەڕێی چارەنووسی ناپەیدام
کەوی بێ دەنگی نەوبەهارانم
گوڵی بێ ڕەنگی چاو لە بارانم
کونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشم
سێبەری نازەنینی ڕەشپۆشم
دەستی بەربووی کچی گەڕی شاییم
هەستی خنکاوی لاوی سەوداییم
کێلی گۆڕی شەهیدی گومناوم
تاکە داری کڕووزی بێ ئاوم
دەفتەری شیعری شاعیری ڕووتم
شەمی سەرگۆڕ و داری تابووتم
کونی گیراوی کۆنە شمشاڵم
خەونی ئاڵۆز و خاتیرەی تاڵم
ژیلەمۆی ئاگری بەیانانم
باوکی فرمێسکم و کوڕی ژانم
باڵە سووتاوەکانی پەروانەم
شووشە بادەی بەتاڵی مەیخانەم
چڵە ڕێحانی دوورە دێراوم
سازی ناسازی هەڵپەسێرراوم
تکە ئاونگی سەر گەڵای زەردم
خەستە و دەردەداری چی دەردم
ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕە و زیزم
چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیم؟!
خۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیم؟!
مامۆستا هێمن
326
لە داوەتی کچ و کوڕێکی پێشمەرگە
ئەنگووستیلەیەکیان هێنا بۆ قامکی زاوا
وتیان هانێ
لە ئەنگوستی چکۆلەتی کە
زاوا وتی:نا،لە قامکی چکۆلەی ناکەم
دۆشاومژە بۆ کلکەوانە شیاوە
چونکە ئەم قامکە پیرۆزە
لە سەر زیتەی تفنەنگەکەم
بە هەزاران داگیر کەری خاکی نیشتمانی ڕاو ناوە!
بووکیش وتی:
منیش تارای سەرم دەبێ
تان و پۆکەی چنراو لە کاڵای ڤیان بێ
دیواخەکەم
یادگاری قازی محەمەد
ئاڵای بەرزی کوردستان بێ
جەلال مەلەکشا
326
گوتی:ئەی بلبلە سەرمەستە کە بۆخامۆشی؟
گۆتم:ئەی نۆ گوڵە خۆرسکە کە کوا دڵخۆشی؟
گۆتی:ئەی شاعێرە گەش بینەکە بۆ ڕەش بینی؟
وتم:ئەی ناسکە تەڕ پۆشەکە بۆ ڕەش پۆشی؟
مامۆستا هێمن
326
ئێواران.. هەموو غەریبەکان دێن ولەبەرانبر شێخی بادە دا پرچ وقژی خەمە درێژ و پرش وبڵاوەکانیان دەکەنەوە و کورەی زکرێکی پڕ لە جەزم وئاڵ دەبەستن
