في سَبيلِ اللهِ 📚
رفتن به کانال در Telegram
«ژیانی پێغەمبەرمان محمد (ﷺ) تەنها لاپەڕەیەکی مێژوویی نییە بۆ گێڕانەوە، بەڵکو دەستووری ژیان و بەشێکی دانەبڕاوە لە عەقیدە و دینی ئێمە.»💫
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
207
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+77 روز
-230 روز
آرشیو پست ها
وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَٰذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) گلەیی و سکاڵا دەکاتە لای خوای گەورە لە دەست گەلەکەی و دەفەرموێت: «پەروەردگارم، بەڕاستی گەلی من وازیان لەم قورئانە هێناوە و پشتیان تێکردووە
(هەجر):
گوێ نەگرتن لێی
باوەڕ پێ نەهێنانی،
تێنەگەیشتن لەماناكانی
کار نەکردن بە فەرمانەکانی.
چی وا لە کەسێک دەکات ئاواتی شتێک بخوازێت کە خودا لێی شاردووەتەوەمیقدادی کوڕی ئەسوەد (کە هاوەڵێکی پایەبەرزی پێغەمبەر بوو ﷺ) دادەنیشێت. پیاوەکە بە حەسرەت و ئاواتەوە سەیری میقداد دەکات و دەڵێت: «خۆزگە بەم دوو چاوەی کە پێغەمبەری خودای ﷺ بینیوە! بەڕاستی حەزمان دەکرد ئێمەش لەو سەردەمەدا بووینایە و ئامادەی ئەو ڕۆژانە بووینایە.» کاتێک میقداد ئەم قسانە دەبیستێت، زۆر تووڕە دەبێت. پیاوەکانی دەوروبەری سەریان سوڕدەمێنێت کە بۆچی لەسەر قسەیەکی ئاوا خێر و جوان تووڕە بوو! بەڵام میقداد ڕووی دەکاتە کابرای ئاواتەخواز و پێی دەڵێت: «چی وا لە کەسێک دەکات ئاواتی شتێک بخوازێت کە خودا لێی شاردووەتەوە؟ کەس نازانێت ئەگەر لەو سەردەمەدا ئامادە بووایە، حاڵی چۆن دەبوو؟ بە خودا سوێند، لە سەردەمی پێغەمبەردا ﷺ کەسانێکی زۆر ئامادە بوون کە خودا بەسەرەوخواری خستنیە ناو دۆزەخەوە، چونکە پەیامی پێغەمبەریان بە درۆ زانی و باوەڕیان پێ نەهێنا.» پاشان میقداد بەردەوام دەبێت و دەڵێت: «ئێستا بۆچی سوپاسی خودا ناکەن کە لە کاتێکدا ئێوەی هێناوەتە دنیاوە کە خودای گەورەی خۆتان بەڕاستی دەناسن و باوەڕتان بە پێغەمبەرەکەتان هەیە؟ خودا ئەو تاقیکردنەوە و ناڕەحەتییە سەختەی لەسەر ئێوە لابردووە و داویەتی بەسەر کەسانی پێش ئێوەدا. بە خودا سوێند، پێغەمبەر ﷺ لە ناهەموارترین، سەخترین و نامۆترین کاتدا نێردرا، لە سەردەمێکدا کە خەڵکی دەماری نەفامی کوێری کردبوون و دەیانزانی هیچ ئاینێک لە بتپەرستی چاکتر نییە!» میقداد لە درێژەی گێڕانەوەکەیدا باسی کاریگەریی قورسی ئەم پەیامە لەسەر خێزانەکان دەکات و دەڵێت: «کاتێک پێغەمبەر ﷺ بەو پەیامە ڕاست و پڕ لە دادپەروەرییەوە هات، جیاکاری و دابەشبوونێکی گەورە کەوتە نێوان دڵەکانەوە؛ بەجۆرێک کە باوک و کوڕ یان دوو برا لێک جیا دەبوونەوە. مرۆڤی باوەڕدار کاتێک خودا دڵی ڕوون دەکردەوە و باوەڕی دەهێنا، بە چاوی خۆی دەینی باوک، کوڕ یان براکەی بێباوەڕن. ئەو دڵنیا بوو لەوەی ئەگەر ئەوان بەو شێوەیە بمرن، ڕاستەوخۆ دەچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە. ئەمەش ناخۆشترین و بەئازارترین شت بوو بۆ باوەڕدارەکە، چونکە دەیزانی خۆشەویستەکەی بەرەو دۆزەخ دەچێت. لەبەر ئەم خەمە گەورەیە، باوەڕداران هەمیشە بە کوڵ دوعایان بۆ خێزانەکانیان دەکرد کە خودا ڕێنموونیان بکات، وەک ئەو دوعایەی کە خودای گەورە لە قورئاندا بۆمانی گێڕاوەتەوە و دەفەرموێت: ﴿رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا﴾؛ واتە: پەروەردگارا، هاوسەران و منداڵ و نەوەکانمان لێ بکە بە مایەی ڕووناکی چاو و دڵخۆشی، و بمانکە بە پێشەوا و ڕێ نیشاندەری کەسانی لەخواترس و موسڵمان.»
Repost from باوکی عبدالله
لە سەردەمی فیتنە و تاقیکردنەوەکاندا، مرۆڤی گوناهبار چاودێری ناکرێت، بەڵکو مرۆڤی دیندار چاودێری دەکرێت و چاوەڕێی هەڵەیەکی دەکەن، تاکو بڵێن: «ئاخۆ ئەوە دیندارەکە نەبوو؟!»
وەکو بڵێی کەسی دیندار هەڵە ناکات…
«ئەگەر نەشگەم، گرنگ ئەوەیە کاتێک دەمرم لەسەر ئەو ڕێگایە بمردم کە بەرەو ئامانجەکەم دەچێت.»
«ئەگەر نەشگەم، گرنگ ئەوەیە کاتێک دەمرم لەسەر ئەو ڕێگایە بمردم کە بەرەو ئامانجەکەم دەچێت.»
Repost from فێرگەی دایکە زەینەب ـ بۆگەشەی رۆح و هاوکاری
ئادابی طالب العلم
ئیمامی عطاء [رَحِمَهُ اللَّە] دەفەرمووێت :
« گەنجێك فەرموودەیەکی بۆ دەگێڕامەوە، گوێم بۆ گرتبوو وەك ئەوەی هەرگیز ئەو فەرموودەیەم نەبیستبێ، لەکاتێکدا پیش ئەوەی ئەو لەدایك بوبێت من بیستبووم»
(الجامع للخطيب البغدادي📚)
لە ئەدەبی طالب العلم ئەوەیە کاتێك کەسێك شتێکی بۆ باس دەکات ئەگەر چی پێشتریش بیسبێتی دەبێت بەشێوازێك گوێی بۆ بگرێت کە وەك ئەوەی هەرگیز نەیبیستبێت..!
#ئـەپـرسـم/ ئـێمـە تـا چـەند وایـن…؟!
#وتـەۍ_پـێـشـیـن
Repost from فێرگەی دایکە زەینەب ـ بۆگەشەی رۆح و هاوکاری
ئادابی طالب العلم
ئیمامی عطاء [رَحِمَهُ اللَّە] دەفەرمووێت :
« گەنجێك فەرموودەیەکی بۆ دەگێڕامەوە، گوێم بۆ گرتبوو وەك ئەوەی هەرگیز ئەو فەرموودەیەم نەبیستبێ، لەکاتێکدا پیش ئەوەی ئەو لەدایك بوبێت من بیستبووم»
(الجامع للخطيب البغدادي📚)
لە ئەدەبی طالب العلم ئەوەیە کاتێك کەسێك شتێکی بۆ باس دەکات ئەگەر چی پێشتریش بیسبێتی دەبێت بەشێوازێك گوێی بۆ بگرێت کە وەك ئەوەی هەرگیز نەیبیستبێت..!
#ئـەپـرسـم/ ئـێمـە تـا چـەند وایـن…؟!
#وتـەۍ_پـێـشـیـن
عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«مَنْ اسْتَطَاعَ أَنْ يَمُوتَ بِالْمَدِينَةِ فَلْيَمُتْ بِهَا، فَإِنِّي أَشْفَعُ لِمَنْ يَمُوتُ بِهَا»
پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: «هەرکەسێک لە ئێوە دەتوانێت لە مەدینە بمرێت، با لەوێ بمرێت؛ چونکە بەڕاستی من شەفاعەت دەکەم بۆ هەرکەسێک کە لەوێ بمرێت».
Repost from مَجَــالِسُ العِلْــم📚🎧
تەدەبووࢪې گـەوࢪەترین سوࢪەتۍ قوࢪئان
{وانـەۍ یـەڪەم }« بەشۍ ❶ »
چۆن سوود لە قورئان دەبینیـــن
"مَنْ لَمْ يُخْلِصْ فَلَا يَتْعَبْ"
کەسێک ئیخلاسی نییە، با خۆی ماندوو نەکات
ئیمام ابن القیم
دڵ تامەزرۆی دیدارێکە و ئەو دیدارەش گەلێ دوورە
بۆ ویصاڵت ڕێگە دەبڕم تەنها خەونێکە و لێم ڕوونە
ئەمما چی بکەم!
من ڕێبوار و چاوەڕوانیش ڕێگەی تۆیە
مەگەر تەنها لە قیامەت بگەم بەوەی لەدلم دایە پر سۆیە…….
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
Repost from باوکی عبدالله
جووانتر لە مانگ!
پێغەمبەر ﷺ ڕوخساری لە هەموو کەس جوانتر بوو، ڕەنگی گەش و درەوشاوە، دەم و چاوی بەهەیبەت و پڕ لە نوور بوو، چاوەکانی گەش و ڕەش، پشتی لووتی بەرز و ڕێک، ڕیشی پڕ و ئەستوور، و باڵای مامناوەند بوو. خوای گەورە تەواوی جوانی و بەرزترین ئاستی سەمەربەرزی و هەیبەتی تێدا کۆکردبۆوە.
جابری کوڕی سەمورە (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرموێت: لە شەوێکی مانگەشەودا پێغەمبەری خوایم ﷺ بینی، بەرگێکی سووری پۆشیبوو. دەستم کرد بە سەیرکردنی ئەو و سەیرکردنی مانگ؛ لە لای من ئەو لە مانگەکەش جوانتر بوو.
ئەنەس (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرموێت: هیچ شتێکم نەبینیوە لە پێغەمبەری خوا ﷺ جوانتر بێت، گوایا خۆر لە ڕوخساریدا دەگەڕا.
کاتێک بە ڕوبەیعی کچی موعەویز (ڕەزای خوای لێبێت)یان وت: وەسفی پێغەمبەری خوا ﷺمان بۆ بکە، وتی: ئەگەر بتبینیبا، وەک ئەوە وابوو خۆرێکت بینیبێت کە هەڵهاتبێت.
بە شێوەیەکی گشتی، خۆر وەک شوێنپێی ڕووناکی و بەرزیی دەهێنرێتەوە، و مانگیش بۆ جوانی و ناسکی. ئەم چواندنەی کە بۆ پێغەمبەر ﷺ بەرامبەر مانگ و خۆر هاتووە، تەنها بۆ نزیککردنەوەی ماناکەیە بۆ مێشک، دەنا ئەو ﷺ زۆر لەوان بەرزتر، پیرۆزتر و جوانتر بووە.
بە بێگومان، خوای گەورە بەم شێوەیە وەسفی پێغەمبەرەکەی ﷺ بۆ پاراستووین. باوەڕدار هەرچەندە زانیاری لەسەری زیاتر بێت، خۆشەویستی و ئارەزووی بۆ دیداری زیاتر دەبێت. خوایا دڵۆپێک لە ڕەحمەت و سەلامی خۆت بەسەردا ببارێنە.
Repost from 𝐁𝐀𝐒𝐈𝐑𝐀بَـصـيـࢪة
••🕋💔
ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه)
دەڵێ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی
هەر کەسێک حەجی ئەم ماڵەی خوا بکات قسەی ناشيرین و خراپ نەڵێ هیچ شتێکی لە سنوور دەرچوو نەکات کاتێک دەگەڕێتەوە وەک ئەو ڕۆژەیە کە لە دایک بووە واتە لە گوناهان پاک دەبێتەوە
صحیح البخاریhttps://t.me/BASIR4
