𝘅𝗮𝗸
رفتن به کانال در Telegram
ڕەگەز پەرەست - Racist http://t.me/HidenChat_Bot?start=373319687
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
325
مشترکین
+324 ساعت
+67 روز
+2630 روز
آرشیو پست ها
325
نامرن ئەوانەی لە دڵی میلەتدا ئەژین،
ڕۆحی ئازیزتان بەقەو چیاکانی نیشتمان بەرزە،
ڕۆحتان شاد ئەی شەهیدان🌱
325
Repost from 🌿چرۆی ئاوات و گەشانەوە🌿
#راپورت
▪️ڕۆژی ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥ کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی، کۆمەڵێک لە ئەندامانی گرووپی ژینگەپارێزی چاوگ بە ئامانجی پاراستنی سروشت، بەشێک لە ڕێگای شاری پاوەیان لە زبڵ و خاشاک پاک کردەوە. هەروەها بۆ کەمکردنەوەی مەترسی ئاگرکەوتنەوە لە وەرزی گەرمادا، گیا و ڕووەکی وشکی کەناری ڕێگاکە لە ناوچەی ناسراو بە "خاکی ڕۆژهەڵات" بە بەکارهێنانی ئامێری گیابڕین پاک کرایەوە. پاراستنی سروشت تەنها بە بەشداری گشتی و کردەوەی بەرپرسیارانە بەدەست دێت.
#گزارش
▪️در تاریخ ۳ تیرماه ١٤٠٥ ساعت ٦:٠٠ صبح، جمعی از اعضای گروه زیستمحیطی چاوگ با هدف پاسداری از طبیعت، بخشی از جاده ورودی شهر پاوه را از زبالههای رهاشده پاکسازی کردند. همچنین بهمنظور کاهش خطر آتشسوزی در فصل گرم، پوشش گیاهی خشک حاشیه جاده در محدوده موسوم به «خاک شرقی» با استفاده از دستگاه چمنزنی پاکسازی شد. حفاظت از طبیعت، تنها با مشارکت همگانی و اقدام مسئولانه به نتیجه خواهد رسید.
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
چاوگ⬅️چرۆی ئاوات و گەشانەوە
👇👇👇👇👇👇👇👇
https://t.me/eco_chawig
325
لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی حەسەن زیرەکدا، ڕێز و خۆشەویستی یادی ئەو هونەرمەندە نەمرە دەکەینەوە؛ کە نەک تەنها گۆرانیبێژێکی بڵێمەت بوو، بەڵکوو یەکێک بوو لە ناسنامە و هێمای نەتەوەی کورد. حەسەن زیرەک بۆ زۆرێک لە کوردان، سەرەتاو کۆتایی مۆسیقای کوردییە. دەنگێک بوو کە خەم، خۆشی، خۆشەویستی و ئازاری گەلێکی تەواو لە خۆی گرتبوو. گۆرانییەکانی نەک تەنها مۆسیقا، بەڵکوو مێژوو و ناسنامەی کورد بوون. وتەیەکی ناسراو لە مامۆستا هەژار دەگێڕدرێتەوە کە: «ئەگەر لوغەت نامەب زمانی کوردی لەناو بچێت، دەتوانین لە گۆرانییەکانی زیرەکدا دووبارە زیندووی بکەینەوە.» ئەم وتەیە، بە باشترین شێوە نرخ و پایەی ئەو پیاوە نیشان دەدات. حەزرەتی زیرەک پیاوێکی کوردپەروەر، ئوستادێکی گەورە، مامۆستای هونەر و شاعیرێکی هەستناس بوو. ناوی ئەو هەمیشە لەگەڵ دەنگی بێهاوتای و خزمەتە گەورەکانی بۆ مۆسیقا و فەرهەنگی کوردی زیندوو دەمێنێتەوە. ڕوحت شاد بێت، حەزرەتی حەسەن زیرەک. دەنگت هەرگیز نامرێت و هەمیشە لە دڵی گەلەکەتدا دەمێنیتەوە. شێت و شەیدای دەنگتم خاوەنشکۆ گیان.
325
وەرە بولبول هەتا عومری منۆ تۆیە بناڵێین
ئەتۆ باخی گوڵانت چووو
ئەمن داخی دڵانم
ئەتۆ سەلبی ڕەوانت چووو
ئەمن ڕۆحی ڕەوانم
ئەمن ئارامی گیانم
ئەمن ماهی تابانم
ئەمن مایەی ژیانم...
325
گەورەیی حەزرەتی کاک ئەحمەد:
ئەگێڕنەوە ڕۆژێک شێخ ڕەزای تاڵەبانی دێتە زانستەکەی کاک ئەحمەدی شێخ، بە یەکەوە دا ئەنیشن، وە لەو کاتەدا یەکێک لە کەسایەتیە گەورە کانی مەسیحیەکانی شار لێرەیە، کاک ئەحمەد بە ئیشێک ئەچێتە دەرەوە، تا دێتەوە، کەسایەتیە مەسیحیەکە لەگەڵ شێخ ڕەزای تاڵەبانی شاخیان لە شاخی یەک ئەگیرێ و ئەیکەن بە موناقەشە لەسەر حەزرەتی موحەمەد سەلامی خوای لەسەر بێت و حەزرەتی عیسا سەلامی خوای لەسەر بێ، کابرای مەسیحی موناقەشەیەک ئەکا ئەڵێ: پێغەمبەری ئێمە مەزن ترە، پێغەمبەری ئێمە گەورەترە لەبەر ئەوەی ئەو خوا بە زیندویی بردویەوە بۆ ئاسمان بەڵام پێغەمبەری ئێوە وەفاتی فەرموە لە ناو خاکا. شێخ ڕەزا ئەگەر چی شاعیری هەجوە بەڵام هیچ وەختێکت زاتوی ئەوەی نەکردوە ڕوی ئەوەی نەهاتووە لە حزووری حەزرەتی کاک ئەحمەد و لە مزگەوتی گەورەیا شێعری هەجو بڵێێ، بەڵام وکو بڵێی دڵی خەریکە شەق ئەبا بۆیە شێعرێک ئەهۆنێتەوە بە زمانی فارسی. کاتێک کاک ئەحمەدی شێخ هێتەوە ژورەوە سەیرەکا مەجلیس بێدەنگ و کپن، کاک ئەحمەد پرسیار ئەکا ئەڵێ چیبوە؟ شێخ ڕەزا یەکسەر ئەڵێت: قوربان با من عەرزت بکەم، ئەو بەرادەرە مەسیحیەمان فەرموی قەزەی حەزرەتی مەسیح و حەزرەتی موحەمەدی هێنا، منیش پێم وت مەسەلەی ئەم دو پێغەمبەرە مەسەلەی تاوی تەرازوە، یەکێکیان بەرەو ئاسمان چو و یەکێکیان نیشتە زەوی. حەزرەتی کاک ئەحمەدی شێخ بۆ ئەوەی مەجلیسەکە جۆرێک لە هاوسەنگی ڕابگرێ و دڵی کەس عاجز نەبێ و بێ ئەدەبیش بەرامبەر هیچ یەک لە پێغەمبەرە کان نەکرێ، بە مەسیحیەکە ئەڵێ: شێخ ڕەزای ئامۆزام لە حاڵە، گوێی مەیەرێ، ئاگای لە خۆی نیە، حاڵی لێ هاتووە دڵت نەڕەنجێ لێی ئازیزم.
