کاڵ
رفتن به کانال در Telegram
@naarinabot مرۆڤ بێ ئۆکسجین دەمرێت٫ من بێ چا. نارینم و بە قەدەر پێویست ئەدام🍋🟩🌟
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
271
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
+130 روز
آرشیو پست ها
271
هەزار هۆکارم هەیە بۆ ئەوەی دەستبەرداری ببم، بەڵام یەک هۆکارم هەیە بۆ بەدەستهێنان و هەر ئەویش بەهێزەوە بەردەوامم ڕادەگرت. هەرکات دێن پێم دەڵێن: واز لە خوێندن بێنە و کاری وەکو دورین و ئارایشم پێشکەش دەکەن، لە ناوەوە زۆر توڕە دەبم و دەزانم دڵم پڕ لە فرمێسک و گریان دەبێت بەڵام دیسان زمان درێژی دەکەم و دەڵێم: ئەگەر ئەوەندە حەزت لە کارکردنە بڕۆ خۆت بیکە و واز لە وەرگرتنی پوڵ لە گیرفانی مێردەکەت بێنە. بەڕاستی خودایە زۆر مەمنوون ئەگەر هیچت پێ نەدام، زمانت پێدام، ئەگینا لەگەڵ مرۆڤی گەندەڵی بەدبەخت دەبووم. دێن پێم دەڵێن درەنگە! ئەمن تەمەنم تەنها بیست ساڵە کاکە تازە دەزانم ژیان چییە و سەری لێ وەدەر دەنێم جگە لە کۆنکوور لە ژیانمدا هیچ سترێس و کێشەیەکم نەبووە کە نەمتوانیوە بەرگەی بگرم. تا ئێستا تەواوی ژیانم نەژیاوە. دەزانم ڕۆژێکی ئاخیری سەبرم تەواو دەبێ و بە تەواوی بوێری خۆمەوە یەکدانە فاک بۆ هەمویان هەڵ دێنم :)
30 مه, 17:25
05 اکتبر, ~11:08
271
دەمەوێت بەشەکانی وانەکانی ئەمڕۆ لێرە پۆست بکەم. دە ڕاستیدا ئەمڕۆ هەست بە خوێندن ناکەم و دەمەوێت ئاوا خۆم ناچار بکەم بەم شێوەیە بخوێنم بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بەفیڕۆ نەدەم و لانیکەم کەمێکی پاشەکەوت بکەم. وە لەبەر ئەوەی کچێکی شەرمنم، شەرم دەکەم لەپێش چاوی ئەنگۆ نەخوێنم🙇🏼♀.
30 مه, 01:21
271
ڕۆژێکی ڕەنگە دە ساڵی دی هەر ئەو دەمانەی شەوێ چاییمان دێم کرد و قسەمان کرد و پێت بڵێم کە تۆ تاقە بیانووی مانەوە بووی دە هەموو ڕووداوەکان و سەردەمەکانی ژیانم. ڕەنگە یەکدانە غەیبەتی خۆشیش بکەین هەرچەن دەزانم ئەتو دیسان دەڵێت؛ لێیگەرێ ئەعسابی خۆت لێک مەدە بەڵام ئەمن دیسان هەر دەڵێم و دەڵێم. بڵێیت ئەودەمیش هەروا شەڕانی بین؟ ئاگر و بەنزین بین؟ یا یەکدانەمان لە کەری شەیتان هاتبێتە خوارێ و بیەوێت ئاو بێت؟ هەرچەن چاک دەزانم ئەمن قەت وا نابم و لاسار بی لاسارترم. پێت دەڵێم کە هەمیشە خەیاڵی وەم هەبوو ئاوا دانیشم و قسەت لەگەڵ بکەم باسی ورد و دریشتی هەموو شتێک بکەم تەنانەت ئەو خانوو خینجیلانەی کە پێم خۆشە لەناو سرووشت دا هەمان بێت و پڕ بێت لە گوڵ و سەوزی و ڕەیحان. جا یەکدانە پشیلە و یەکدانە مراویشم هەبێ و ماڵێک بێت پڕ لە هەستی خۆش و سەرنج ڕاکێش پڕ بێت لە دەنگە خۆشەکەی ماملێ پڕ بێت لە تۆ، لەمن و له یەک ژیانی دوور و درێژ بۆ هەردووکن:)🪷.
28 مه, 17:41
24 سپتامبر, ~11:09
271
ڕێک سێ مانگ دەبێت کە ئینتەرنێت نەبوو. دەو ماوەیەشدا زۆرم وێنە و ڤیدیۆ و قسە هەبوون کە هەر کات ئێرە چارەسەر کرا دایان بنێم بەڵام وەکی دەزانن ئێرە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستە و نابێ متمانە بەو خۆشی چووکانە بکەین! ئەو وێنەیەم زۆر خۆش دەوێت ئەو ڕۆژی کە ئەو وێنەیەم کێشا تەواوی ماڵێم لە عەرزی ڕا تا بەری بانی خاوێن کردەوە و پشت و ملی خۆم سەقەت کرد تا بەڵکوو مێشکم ئارام بێت عادەتم وایە هەر وەختێک مێشکم زۆر قوورس دەبێ جاروی لێدەدەم و وڵاتی خاوێن دەکەمەوە. وا هەست دەکەم مێشکم لەبەر دەستمە و دەتوانم بە دڵی خۆم بیشۆم. دە کۆتاییدا وەدەزانم سێ مانگە هاوڕێکەم نەدیتوە و قسەم لەگەڵ نەکردووە و ئێستە گەیشتوومەتە لای و دەتوانم تەواوی ئەو قورسایی کە لەسەر دڵم دەو ماوەیەدا تۆمار کردبوو بەتاڵ بکەم. شەقە ماچ بۆ هەمووتان و دڵشادم بە هەبوونی کاڵ و ئێوە💗.
26 مه, 16:47
