کاڵ
رفتن به کانال در Telegram
@naarinabot مرۆڤ بێ ئۆکسجین دەمرێت٫ من بێ چا. نارینم و بە قەدەر پێویست ئەدام🍋🟩🌟
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
271
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
+130 روز
آرشیو پست ها
271
بەڕاس خۆشترین جێژنانە گەڕانەوەی ئینتێرنێتە مەسووووممممم خانێممممممم چەن خۆۆۆۆۆۆشەەەەەەە مەسووووومممم خانێمممممم😭.
26 مه, 15:40
271
حەزم ئەکرد بەم بارانە دڵم چەتری دەستی تۆبێ چاوم هەردەم لە باڵای تۆ و هەردوو چاوی مەستی تۆبێ وەکو باران ڕەحمت هەبێ فێربە کە تۆش ئەتوانی بێی بزانە تۆش کەسێک هەیە چاوەڕێتە و خۆشی ئەوێی نم نم وەرە دەستم بگرە بۆ پیاسەی ئەم شەقامانە دووری بەسە لێمان نایە وەرە بۆ لام بەم بارانە وەرە بۆ لام بەم بارانە تک تک دێت و ئەدا لە ڕووم کەی بێ لە باوەشتا بنووم چەند ناخۆشە باران بێ تۆ خۆزگە ئێستا لە لات ئەبووم خۆزگە ئێستا لە لات ئەبووم.
27 فوریه, 16:07
271
ئەو فیلمم زۆر پێ خۆشبوو ئەوەندەی ئەمن لەگەڵ فیلم و گۆرانی کۆن پێوەندی دەگرم لەگەڵ ئی نوێ وانییم، وەک ئەوە وابوو کەسێک هاتبێت و فیلمێکی لە ژیانی منو کابرای درووست کردبێت کە دائیم لە سەرو کەللەی یەک دەدەین، ئەو کەسانەی کە پەیوەندی بەم شێوەیەیان هەیە زۆر پێکەنیناوین و باوەڕم وایە هەرگیز پێکەوە دڵیان پیر نابێ، بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ دڵخۆشتر و گەنجتر دەبن😭💗
26 فوریه, 18:28
271
جا ئەوجار خوێندن بەسە کەمێکیش با کابان بم هەر دەوروبەری خۆم خاوێن کەمەوە. حەوسەلەشم نییە بریا یەک بیبیدی بابیدی بووم دەکرد هەمووی مورەتەب دەبوون🤓🪄
26 فوریه, 14:01
271
دوو دەقە دێم لەکەن دایکم دابنیشم، بە نیتێکی پاک کە تەنها چەند چرکەیەک لە تەنیشتی دابم. بەڵام دایکم لە هەر دەرفەتێک کەڵک وەردەگرێت گلەییەک لێم بکات؛ لە خواردنەوە، لە خەو، لە تەلەفۆن. هەر شتێک دەتوانێت ببێتە بابەتی گلەیی دوایش کە هەموو دڵی خۆی هەڵڕشت و هیچ شتێکی نەهێشت بۆ قسەکردن دەڵێت:
«وەڵڵا دەڵێیت زێری!» منیش لە دڵمدا: «دایە گیان من هاتبووم تەنها لە تەنیشتت دابنیشم، نەک بێمە کۆرسی ڕەخنە و هەڵسەنگاندن!» بە هەموو ئەوانەش ههر جێگایەک لە دنیا خۆشتر نییە لەوەی چەند خولەکێک لە تەنیشتی دایکم دابنیشم🌟
25 فوریه, 11:27
271
لەنێوان مانگەکانی ساڵدا، ئەمن زۆرتر مانگی ڕەشەمم خۆشدەوێت. ئەو مانگەم لە یەکەم ڕۆژیەوە تا کۆتا ڕۆژی خۆی زۆر پێخۆشە. دونیای دەرەوە کە خەریکە جارێکی تر زیندوو دەبێتەوە. ئەو دارانەی کە هێواش هێواش گوڵ دەکەن، دەنگی گەڕانەوەی باڵندەکان، فێنکایی بەیانە، بۆنی نەورۆز، ئەو ئاسمانە کە هەمیشە هەور دایپۆشیوە، ئەو ڕووناکی ناسکەی ئێوارە، شێتی تەواوی هەستی ئەو مانگەم، وەک ئەوە وایە لە دونیادا هیچ شتێکی ناشیرین نەبێت و مرۆڤ هەمیشە مەحکوم نەبێت بە ئازار. ئەگەر بتوانم لەم دۆخە دەربچم، زۆرترین سوود لە ڕەشەمە وەردەگرم، کە بڕیارە بەبێ خوێندن و کتێبی تاقیکردنەوە بێت. بەڵێن دەدەم تەواوی بیست و نۆ ڕۆژەکەی بژیم :)
23 فوریه, 12:09
