️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت
رفتن به کانال در Telegram
گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
383
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+567 روز
+5630 روز
آرشیو پست ها
کەمێکی ماوە خێزانە بچووکەکەمان بگاتە ٣٠٠ ئەندام.. 📈✨
خۆشحاڵ ئەبین ئەگەر لای خۆتانەوە لینکی چەناڵەکەمان بۆ دۆستان و ئەزیزانتان بنێرن، تا ئەوانیش سوودمەند بن. 🫂🌱
لەگەڵ گەیشتنمان بەم ژمارەیە، ئەو سوپڕایزە تایبەتە ئاشکرا ئەکەین کە پێشتر بڕیارمان دابوو دوای تاقیکردنەوەکان بڵاوی بکەینەوە 😍🎉
اَلسَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ ✨🤎
هاوڕێیان و یاوەرانی چەناڵەکەمان..
هیوادارین هەموان لە لوتکەی تەندروستی و بەختەوەریا بن.
دوای دابڕانێکی کورت بەهۆی سەرقاڵیمان بە تاقیکردنەوەکانەوە، دیسان بە وزەیەکی نوێ و بە کۆمەڵێک بابەتی زانستی و پەروەردەیی ناوازەوە گەڕاینەوە لاتان. 📚🚀
لێرە بەردەوام ئەبین لە پێشکەشکردنی باشترین ڕێنماییەکان بۆ پەروەردەیەکی دروست و تەندروست بۆ نەوەکانمان.💡
متمانە و هاوڕێیەتی ئێوە بەردەوامی ئێمەیە..
چاوەڕێی پۆستە نوێیەکانمان بن 🌱✨
شاد بن 😊
"پەروەردەی دروست ئەوە نییە مناڵەکانمان ناچار بکەین بەو شێوازە بژین کە ئێمە ئەمانەوێت 🙅🏻♀️ بەڵکو ئەوەیە هاوکاریان بین تا ئەو هێز و بەھرە تایبەتە بدۆزنەوە کە پەروەرێن لە ناخیانا چاندوویەتی 🕊️💡✨." بۆچوونی ئێوە چییە لەسەر ئەم بابەتە؟ 🤔 لە کۆمێنت بۆمان بنووسن 😊👇🏻 #پەیامی_پەروەردەیی @parwardaydrwst🌿 چەمکێکی مۆدێرن و گرنگی پەروەردە... ✨
Repost from Aiad fahmi ئەیاد فەهمی
لە پشووی ئەم هاوینــەدا،
منداڵەکـانتان بسپێرن بە مامۆستایانی قورئــان،
چونـکە ئەنتەرنێـت ڕەحم بە کەس ناکات و
کۆڵانیش منداڵت بۆ پەروەردە نـاکات...🤍
- ئەدهەم شەرقاوی
و: ئەیـاد فەهمی
🧸 ١/٦ ڕۆژی جیهانیی مناڵان پیرۆز بێت 🧸
یادەوەرییەکانی مناڵی، نەخشەی تەواوی
ژیانی مرۆڤ کێش ئەکەن.
ئەو ماڵەی پڕە لە ئارامی، ڕێز و تێگەیشتن، گەورەترین پاداشتە بۆ دەروونی مناڵەکانمان.
هیوای داهاتوویەکی گەش و پڕ لە دڵنیایی بۆ هەموو نەوەکانمان ئەخوازین. 🕊️🤎
✨ پاش تاقیکردنەوەکان...
چاوەڕوان بن😍
دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی فاینەڵ، لێرە لە چەناڵی (پەروەردەی دروست) بە شێوازێکی تەواو نوێ، پڕۆفیشناڵ و جیاواز ئەگەڕێینەوە
لەگەڵ کۆرس و سوپڕایزێکی تایبەت و بێبەرامبەر کە دڵنیاین ئەبێتە گەورەترین و پێویستترین دیاری بۆ ئێوەی دایک و باوکی ئەزیز لەم سەردەمەیا. 🚀
📢 بۆ ئەوەی هاوڕێ و ئەزیزانیشتان لەم قۆناغە نوێیە و سوپڕایزە ناوازەیە بێبەش نەبن، لە ئێستاوە لینکی چەناڵیان بۆ بنێرن و بانگیان بکەن بۆ ئێرە(یان ئەتوانن لەسەر ناوی چەناڵەکە کۆپی لینک بکەن و بۆیان بنێرن): 👇🏻
[ https://t.me/parwardaydrwst]
«مناڵەکەو کاتێک زۆرترین پێویستی بە باوەش، سۆز و تێگەیشتنی تۆ هەیە، کە خۆی خراپترین و قورسترین هەڵسوکەوت ئەکات 🤎
کاتێک مناڵەکەمان هاوار ئەکات، شت ئەشکێنێت یان ئەگری، لەو ساتانەیا ئەو دژایەتی تۆ ناکات و نایەوێت بێزار بکات
بەڵکو ئەو لە ناخیا شەڕی کۆمەڵێک هەستی ئاڵۆز ئەکات (وەک ترسی زۆر، دڵەڕاوکێ، یان ماندووبوون)
کە هێشتا مێشکی هێندە گەورە نییە بتوانێت بە زمانێکی هێمن گوزارشتیان لێ بکات.
لەو چرکەساتەیا، ئەو پێویستی بە هاوارێکی بەرزتر یان سزایەک نییە کە دووری بخاتەوە، بەڵکو تەنها پێویستی بە "هێمنی و دانبەخۆداگرتنی تۆیە" تا ببیتە پەناگەیەکی ئارام بۆی.
پێش ئەوەی ڕەفتارەکەی چاک بکەیت، ناخی هێمن بکەرەوە چوون مناڵ لە ناو کەشێکی پڕ لە ترسا فێری هیچ شتێک نابێت، بەڵکو لە ناو باوەشێکی پڕ لە سیقەیا گەورە ئەبێت.» 🌸✨
«ئەگەر ئەم پەیامەو بە دڵ بوو، بینێرە بۆ ئەو دایک و باوکانەی کە خۆش ئەوێن، با ئەوانیش سوودی لێ ببینن و ببنە پەناگەیەکی ئارام بۆ مناڵەکانیان. 🤎✨»
#پەیامی_پەروەردەیی
@parwardaydrwst
هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز لە ئێوەی ئەزیز و هاوڕێیانی هاوبەشی کاروانی هۆشیاریمان پیرۆز بێت 🌸✨
دایک و باوکە ئەزیزەکان و ئەندامە خۆشەویستەکانی چەناڵەکەمان، هیوادارین ئەم جەژنە تەنها بۆنەیەک نەبێت بۆ تێپەڕبوونی کات، بەڵکو ببێتە وێستگەیەک بۆ ئارامیی قووڵی دەروونی، نوێبوونەوەی وزەی مێشکتان و قووڵکردنەوەی خۆشەویستی لە نێوان ئێوە و مناڵ و ئەزیزانتان.
لەم ڕۆژە پیرۆزانەیا، سوپاسی بوونی یەک بە یەکتان ئەکەین ئێوە هاوبەشی ڕاستەقینەی ئێمەن لە گەشتی هۆشیاری و چاندنی تۆوی پەروەردەیەکی تەندروست بۆ نەوەکانی دواڕۆژمان.
پەروەرێن عیبادەت، نزا و نیەتە پاکەکانتان قبوڵ بکات.
ئومێدەوارین ماڵەکانتان هەمیشە ئاوەدانی و دڵەکانتان پڕ بێت لە سەقامگیری.
جەژنتان پیرۆز بێت و بەختەوەربن 🤎🪶
🌸 (لەم ڕۆژە پیرۆزانەیا، ئەتوانن لێرە لە کۆمێنت دوعای خێر و هیوای جوان بۆ یەکتر و بۆ نەوەکانمان جێبهێڵن) 🌸
📌 ئەرشیفی پەروەردەیی:
پێنج زمانەکەی خۆشەویستی لای مناڵ 🧒🏻🤎
دایکان و باوکانی خۆشەویست، لەبەر ئەوەی زۆرێک لە هاوڕێیانی نوێ لەم دواییانە هاتوونەتە ناو خێزانە بچوکەکەمان و پێشتر لەگەڵمان نەبوون، حەزمان کرد یەکێک لە گرنگترین و پڕبینەرترین زنجیرە پۆستەکانی چەناڵەکەمان بیربخەینەوە.
تێگەیشتن لەوەی مناڵەکەو بە چ زمانێک هەست بە خۆشەویستی ئەکات، کلیل و بنچینەی هەموو پەروەردەیەکی دروستە.
ئەگەر پێشتر نەتانخوێندووەتەوە یان ئەتانەوێت دووبارە بیخوێننەوە، لێرەوە بە یەک کلیک دەستتان بە تەواوی بەشەکان ئەگات:
🔗 بەشی یەکەم (زمانی یەکەم: کۆنتاکتی جەستەیی): [ https://t.me/parwardaydrwst/124]
🔗 بەشی دووەم (زمانی دووەم: وشەی هاندان): [ https://t.me/parwardaydrwst/127]
🔗 بەشی سێیەم (زمانی سێیەم: کات پێدان): [ https://t.me/parwardaydrwst/130]
🔗 بەشی چوارەم (زمانی چوارەم: دیاری): [ https://t.me/parwardaydrwst/132]
🔗 بەشی پێنجەم (زمانی پێنجەم: یارمەتی دان): [ https://t.me/parwardaydrwst/133]
ئەم پۆستە وەک سەرچاوەیەکی گرنگ لای خۆو هەڵبگرە و بۆ ئەو دایک و باوکانەشی بنێرە کە مناڵەکانیان خۆش ئەوێت و ئەیانەوێت باشتر لێیان تێبگەن. 🌸🌱
🌸 تێبینییەکی کورت بۆ ئێوەی ئەزیز...
دایکان و باوکانی ئەزیز، هاوڕێیان و ئەندامانی خۆشەویستی چەناڵ
لەبەر ئەوەی هەمیشە حەزمان کردووە باشترین و پڕ زانیاریترین ناوەڕۆکتان پێشکەش بکەین، ئەم کارەش پێویستی بە کات و تەرکیزی تەواو هەیە.
ئێستا بەهۆی نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی (فاینەڵ) لە زانکۆ، بۆ ماوەیەکی کاتی پۆستەکانمان کەم ئەکەینەوە تا بتوانین بە تەواوی فۆکەس بخەینە سەر خوێندن. 📝⏳
🌟 دوای تاقیکردنەوەکان:
بە وزەیەکی نوێ و کۆمەڵێک زنجیرە بابەتی پەروەردەیی زۆر بەهێزتر و ناوازەتر ئەگەڕێینەوە لاتان.
🎁 لە ماوەی فاینەڵ:
ئەگەر کات و دەرفەت هەبوو، جاروبار بابەتێکی کورت یان پێداچوونەوەیەکی گرنگ لە ئەرشیفی چەناڵەکە بۆ ئێوەی ئەزیز بڵاو ئەکەینەوە تا بەیە کەوە بەردەوام بین.
شاد و ئارام بن 🌸✨🌿
دایکان و باوکانی ئەزیز
زۆر مەمنوون بۆ
هاوڕێیەتی و کاردانەوەکانتان
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو.
بۆ ئەوەی دەستگەیشتن بە
زانیارییەکان ئاسانتر بێت
لێرە تەواوی بەشەکانی زنجیرەمان
لە یەک پۆستا بۆ کۆکردوونەتەوە:
🔗 بەشی یەکەم: [ https://t.me/parwardaydrwst/182]
🔗 بەشی دووەم: [ https://t.me/parwardaydrwst/186]
🔗 بەشی سێیەم: [ https://t.me/parwardaydrwst/188]
🔗 بەشی چوارەم و کۆتایی: [ https://t.me/parwardaydrwst/190]
با ئەم زانیارییانە لای تۆ
نەوەستن ناردنی ئەم کۆکراوەیە
بۆ دایکان و باوکانی تر
گەورەترین هاوکارییە بۆ
بڵاوکردنەوەی
هۆشیاریی پەروەردەیی. 🌸🌱
💎 بابەتی چوارەم: چۆن بە "میهرەبانی" بڵێین "نا"؟ (هونەری دانانی سنوور)📋 (کۆتا بابەت لە زنجیرە پۆستی: "نازپێدانی زۆر سۆز یان سزادان؟") لە بابەتەکانی پێشوو فێربووین کە نازی زۆر چەن زیانبەخشە. بەڵام گەورەترین تەحەدا بۆ دایک و باوک ئەوەیە: "چۆن ئەتوانم داواکارییەکی مناڵەکەم ڕەت بکەمەوە بەبێ ئەوەی پەیوەندییە سۆزدارییەکەمان تێکبچێت؟" بەکارهێنانی وشەی "نا" بە واتای دڵڕەقی نایەت، بەڵکو بە واتای "پاراستنی مناڵەکە" یەت. لێرەیا چوار هەنگاوی زانستی هەیە بۆ وتنی "نا" بە شێوازێکی پەروەردەیی: ١. سۆزەکەو دەرببڕە پێش ڕەتکردنەوەکە (ساندویچ پۆڵەسی) 🥪 کاتێک مناڵەکەو داوای شتێک ئەکات کە بۆی نابێت، سەرەتا هەستەکانی پەسەند بکە ئەمە وا ئەکات کەمتر بەرگری بکات. ❌ مەڵی: "نا، ئێستا کاتی ئایسکرێم نییە، بڕۆ دانیشە!" ✅ بڵێ: "ئەزانم زۆر خەز ئایسکرێمە و زۆر خۆشە، بەڵام ئێستا کاتی نانی ئێوارەیە، ئەتوانین بۆ بەیانی وەک پاداشت بیخۆین." ٢. هۆکارەکە بە کورتی ڕوون بکەرەوە 🧠 مناڵ کاتێک بزانێت "بۆچی" شتێکی لێ قەدەغە کراوە، ئاسانتر قبوڵی ئەکات. هۆکارەکە با پەیوەندی بە "سەلامەتی" یان "یاسای ماڵەوە" هەبێت نەک میزاجی تۆ. ✅ نموونە: "نامەوێت ئێستا سەیری یوتوب بکەیت، چوون چاوەکان ماندوو ئەبن و پێویست بەوەیە مێشک پشوو بات بۆ ئەوەی باشتر بخەویت." ٣. بژاردەی تری بەرێ (پێدانی دەسەڵات) 🔄 کاتێک شتێک قەدەغە ئەکەیت، دەرگایەکی تری بۆ بکەرەوە. ئەمە وای لێ ئەکات هەست بکات هێشتا بڕیاردەرە. ✅ نموونە: "ئێستا ناتوانین بچینە دەرەوە بۆ پارک، بەڵام حەز ئەکەیت لێرە بەیەکەوە یاری بلۆکێن بکەین یان چیرۆک بۆ بخوێنمەوە؟" ٤. لەسەر بڕیارەکەو جێگیر بە (بەبێ هاوارکردن) ⚓ گرنگترین خاڵ جێگیرییە. ئەگەر مناڵەکە گریا و تۆ بڕیارەکەو گۆڕی، ئەوە فێری ئەکەیت کە "گریان" کلیلێکە بۆ شکاندنی یاساکان. ✅ ڕێگەی دروست: بە هێمنی و میهرەبانی لەسەر قسەی خۆو بمێنەرەوە. با بزانێت کە تۆ لە هەستەکەی تێئەگەیت، بەڵام بڕیارەکە ناگۆڕێت. 💡 پەیامی کۆتایی زنجیرەکە: پەروەردەکردنی مناڵ هاوسەنگییە لە نێوان "باوەشێکی گەرم" و "یاسایەکی توند". نازی زۆر مناڵێکی لاواز بەرهەم ئەهێنێت، بەڵام سۆزی زۆر و یاسای ڕوون، کەسایەتییەکی سەرکەوتوو و بەهێز دروست ئەکات. لەبیر بێت، تۆ ئێستا خەریکی دروستکردنی "مرۆڤی داهاتوویت"، نەک تەنها تێپەڕاندنی "کاتی ئێستا". 💬 سوپاس کە لەگەڵ ئەم زنجیرە پۆستە بوون. هیوادارم ئەم زانیارییانە یارمەتیدەر بن بۆ ئەوەی خێزانێکی بەختەوەرتر و مناڵێکی بەهێزترتان هەبێت. ✨ ❓ کام لەم هەنگاوانە بۆ تۆ قورسترینە؟ یان چ ڕێگەیەکی تر بەکاردئەهێنیت بۆ ئەوەی "نا" بڵێیت؟ بۆمان بنووسە. 👇🏻 #کۆتایی_زنجیرە #پەروەردەی_ئەرێنی #هونەری_وتنی_نا #کەسایەتی_مناڵ #هۆشیاری_خێزانی #زنجیرەی_نازپێدان #بەرپرسیارییەتی_مناڵ #نازپێدانی_تێکدەر #پەروەردەی_دروست #نازپێدانی_زۆر #مامۆستا #ڕاهێنەر #پەروەردە #دەروونزانی #ڕێنمایی #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #Special_Education #Education #phsycology #trainer #Teacher @parwardaydrwst
💎 بابەتی سێیەم: سۆزی پێویست یان نازی زیانبەخش؟ چۆن جیاوازییان بکەین؟📋 (لە زنجیرە پۆستی: "نازپێدانی زۆر سۆز یان سزادان؟") زۆرجار کاتێک باس لە مەترسییەکانی "نازپێدانی زۆر" ئەکەین، دایکان و باوکان ئەپرسن: "ئایا چیتر باوەش بە مناڵەکەمانا نەکەین؟ ئایا سۆزمان بۆی نەبێت؟". لێرەیا پێویستە تێبگەین کە سۆز (Affection) و ناز (Indulgence) دوو شتی تەواو جیاوازن. ⚖️ جیاوازییە سەرەکییەکان چین؟ 🤎 سۆزی پێویست (Healthy Affection): بڕێکی بێ سنوورە لە باوەش، ماچ، گوێگرتن و دەربڕینی خۆشەویستی بە وشە. هەستی ئارامی و متمانە لای مناڵ دروست ئەکات. 👈🏻ئەنجام: مناڵێکی دەروون دروست و میهرەبان بەرهەم ئەهێنێت. 🌟یاساکە: هیچ کاتێک "سۆز" زۆر نییە و مناڵ تێک نادات. ⚠️ نازی زیانبەخش (Overindulgence): جێبەجێکردنی هەموو ئارەزووەکان و کڕینی هەموو شتێک بەبێ بوونی پێویستی یان مەرج. لابردنی ئاستەنگەکان و ڕێگریگرتن لەوەی مناڵ هەست بە "ناخۆشی" یان "شکست" بکات. 👈🏻ئەنجام: مناڵێکی کەللەڕەق و بێبەرپرسیار و خۆپەسند بەرهەم ئەهێنێت. 🌟یاساکە: نازی زۆر وەک "شەکر" وایە تامی خۆشە بەڵام جەستەی مناڵەکە تێک ئەدات. 🔍 چۆن لە ڕەفتارەکانم ورد ببمەوە؟ کاتێک مناڵەکەو ئەگری و تۆ باوەشی پیا ئەکەیت بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە، ئەمە سۆزە. کاتێک مناڵەکەو ئەگری و تۆ مۆبایلەکەی ئەدەیتێ یان یارییەکی بۆ ئەکڕیت تەنها بۆ ئەوەی بێدەنگ بێت، ئەمە نازی زیانبەخشە. 🌱کاتێک ڕێگری لێ ئەکەیت لە کارێکی مەترسیدار و ئەو توڕە ئەبێت، بەڵام تۆ بە نەرمی لەسەر بڕیارەکەو ئەمێنیتەوە، ئەمە پەروەردەیە. 😐کاتێک بە قسەی ئەکەیت تەنها بۆ ئەوەی "دڵی نەشکێت"، ئەمە تێکدانی کەسایەتییەتی. 💡 مناڵەکە وەک چۆن پێویستی بە "باوەش و میهرەبانی" هەیە، بە هەمان شێوە پێویستی بە "یاسا و سنوور" هەیە. سۆزی بێ سنوور بە بە مناڵەکەو، بەڵام لە جێبەجێکردنی ئارەزووەکانیا سنووردار بە. مناڵ لە ناو باوەشی تۆیا گەشە ئەکات، بەڵام لە ژێر سێبەری یاساکانی تۆیا فێری ژیان ئەبێت. 💬 لە بابەتی داهاتوو(کۆتا بابەت) باس لەوە ئەکەین: چۆن بە شێوەیەکی زانستی "نا" بە مناڵ بڵێین بەبێ ئەوەی پەیوەندی سۆزداریمان تێکبچێت؟ ❓ ئایا تۆش پێشتر واو ئەزانی سۆز و ناز هەمان شتن؟ کامەیان لای تۆ قورسترە جێبەجێ بکرێت؟ 👇🏻 #پەروەردەی_دروست #سۆز_و_ناز #کەسایەتی_منداڵ #زنجیرەی_نازپێدان #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #ڕێنمایی #دەروونزانی #پەروەردە #ڕاهێنەر #مامۆستا #نازپێدانی_زۆر #کەسایەتی_مناڵ #پەروەردەی_دروست #هۆشیاری_خێزانی #نازپێدانی_تێکدەر #بەرپرسیارییەتی_مناڵ #زنجیرەی_نازپێدان #Special_Education #Education #phsycology #trainer #Teacher @parwardaydrwst
💎 بابەتی دووەم: چۆن بزانم مناڵەکەم تووشی "نازی تێکدەر" کردووە؟📋 (لە زنجیرە پۆستی: "نازپێدانی زۆر سۆز یان سزادان؟") زۆرجار سنووری نێوان "سۆزی میهرەبانانە" و "نازی تێکدەر" ئەوەندە تەنکە کە دایک و باوکان هەستی پێ ناکەن. ئێمە وا ئەزانین باشترین ژیانمان بۆ فەراهەم کردوون، بەڵام لە ڕاستیا خەریکین ڕێگری لە گەشەی کەسایەتییان ئەکەین. 📍 ئەو نیشانانەی پێو ئەڵێن تۆ نازی تێکدەر ئەدەیت: 🚫 ناتوانیت بڵێیت "نا": ئەگەر تەنها بۆ ئەوەی مناڵەکە بێزار نەبێت یان نەگری، هەموو داواکارییەکانی جێبەجێ ئەکەیت (خواردن، یاری، کاتی مۆبایل)، ئەوە تۆ لە ناوچەی مەترسیایت. 🧹 لە جیاتی ئەو کارەکان ئەکەیت: کاتێک مناڵەکە ژوورەکەی تێکئەدات یان شتێک ئەڕژێنێت و تۆ لە جیاتی ئەو ڕێکی ئەخەیتەوە بەبێ ئەوەی ئەو بەشداری بکات، تۆ ڕێگری لێ ئەکەیت فێری بەرپرسیارییەتی ببێت. ⚖️ هاوسەنگی دەسەڵات تێکچووە: ئەگەر بڕیارەکانی ماڵ وەک "چی بخۆین؟" یان "کەی بخەوین؟" لەلایەن مناڵەکەوە ئەدرێت و هەموو خێزانەکە پەیڕەوی ئەو ئەکەن، لێرەددیا تۆ نازی تێکدەر پێ داوە. 🎁 خەڵاتکردن بێ بەرامبەر: کاتێک دیاری و شت کڕین ئەبێتە کارێکی ڕۆژانە و بەبێ بوونی هیچ هەوڵدانێک یان ڕەفتارێکی باش، مناڵەکە وا تێئەگات کە "بەدەستخستن" مافێکی سروشتییە نەک ئەنجامی ماندووبوون. 🛡️ پاراستنی زیاد لە پێویست: کاتێک ڕێگەی نادەیت تووشی بچووکترین شکست یان ناخۆشی ببێت و هەمیشە تۆ ئەچیتە پێشەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ هاوڕێکانی. 🛑 مەترسییەکە لە کوێیایە؟ نازی تێکدەر وەک "کۆت و بەندێکی زێڕین" وایە مناڵەکە لە ناوەوە هەست بە ئارامی ئەکات، بەڵام کاتێک ئەچێتە ناو کۆمەڵگا و ئەبینێت خەڵک وەک دایک و باوکی نین، تووشی شۆک و بێومێدییەکی گەورە ئەبێت کە ڕەنگە ببێتە هۆی گۆشەگیری یان توندوتیژی 💡خۆشەویستی ڕاستەقینە ئەوەیە کە ڕێگە بەیت مناڵەکەو "هەوڵ بات"، "شکست بهێنێت" و پاشان "فێری بەرپرسیارییەتی" ببێت. مناڵەکەو پێویستی بە ڕابەرێک هەیە کە سنووری بۆ دابنێت، نەک خزمەتکارێک کە تەنها ئارەزووەکانی بۆ جێبەجێ بکات. 💬 لە بابەتی داهاتوودا باس لەوە ئەکەین: جیاوازی نێوان "سۆزی پێویست" و "نازی زیانبەخش" چییە؟ بۆ ئەوەی چیتر تووشی ئەم دوو دڵییە نەبیتەوە. ❓ کام لەم نیشانانە لە دەوروبەری خۆتا ئەبینیت؟ ئایا پێو وایە وشەی "نا" بەکارهێنانی قورسە؟ 👇🏻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #ڕێنمایی #دەروونزانی #پەروەردە #ڕاهێنەر #مامۆستا #نازپێدانی_زۆر #کەسایەتی_مناڵ #هۆشیاری_خێزانی #زنجیرەی_نازپێدان #پەروەردەی_دروست #نازپێدانی_تێکدەر #بەرپرسیارییەتی_مناڵ #Special_Education #phsycology #Education #trainer #Teacher @parwardaydrwst
🌸 دایک و باوکی بەڕێز...
ئەگەر پێو وایە ئەم زانیارییانە بۆ تۆ یارمەتیدەرن، کەسانێکی زۆری تریش هەن پێویستیان بەم جۆرە هۆشیارییە هەیە.
با ئەم زنجیرەیە لای تۆ نەوەستێت ناردنی ئەم زانیارییانە بۆ دایکان و باوکانی تر، گەورەترین هاوکارییە بۆ ئەوەی بەیەکەوە ژینگەیەکی پەروەردەیی باشتر دابین بکەین. ✨
💎 بابەتی یەکەم: نازپێدانی زۆر ئەو ژەهرەی تامی هەنگوینی هەیە!📋 (لە زنجیرە پۆستە نوێیەکانی چەناڵەکەمان: "نازپێدانی زۆر سۆز یان سزادان؟") زۆربەی دایک و باوکان وا ئەزانن "نازپێدانی بێ سنوور" و جێبەجێکردنی هەموو خواستەکانی مناڵ نیشانەی خۆشەویستییەکی قووڵە. بەڵام ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە: نازپێدانی زۆر، جۆرێکی تری پشتگوێخستنی مێشک و کەسایەتی مناڵە! چونوون لە جیاتی ئەوەی مناڵەکە بۆ "ژیانی ڕاستەقینە" ئامادە بکەیت، لەناو قەفەزێکی شووشەییا دای ەنێیت کە لە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی واقیعا تێکئەشکێت. ⚠️ کەی نازپێدان ئەبێت بە شتێکی"تێکدەر"؟ کاتێک سنوورەکان ئەبەزێنرێن و مناڵ ئەبێتە سەنتەری بڕیاردان لە ماڵا، ئەم مەترسییانە دەست پێ ئەکەن: 📉 لاوازیی متمانە بەخۆبوون: مناڵێک کە هەموو شتێکی بۆ ئامادە کرابێت، فێری "هەوڵدان" نابێت. ئەو لە ناوەوە هەست بە پوچی ئەکات چوون هەرگیز تام و چێژی "دەستکەوت"ی بە ماندووبوونی خۆی نەکردووە. 👑 کەسایەتیی "خۆپەسند" (Narcissism): نازی زۆر وای لێ ئەکات وا هەست بکات جیهان قەرزاری ئەوە. ئەم مناڵانە لە گەورەییا ناتوانن لەگەڵ دەوروبەر بگونجێن، چوون چاوەڕێ ئەکەن هەمووان وەک دایک و باوکیان تەنها "بەڵێ"یان پێ بڵێن. 🧠 نەبوونی توانای کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکان: کاتێک مناڵ فێری وشەی "نا" نەبووبێت، لەناو کۆمەڵگایا بە بچووکترین ڕەتکردنەوە تووشی شۆک و توڕەییەکی بێ سنوور ئەبێت ئەو نازانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ "ئازار" و "بێومێدی" بکات. 🤝🏻 تێکچوونی پەیوەندییەکان: هاوڕێکانی و خەڵکی تر وەک دایک و باوک نابن بۆیە ئەم جۆرە مناڵانە زۆرجار گۆشەگیر ئەبن، چوون تەنها فێری "وەرگرتن" بوون نەک "بەخشین و هاوبەشی". 💡ئەرکی ئێوە ئەوە نییە مناڵەکەتان لە هەموو "ناخۆشییەکی ژیان" بپارێزن، بەڵکو ئەرکتان ئەوەیە "بەهێزی بکەن" تا بتوانێت ڕووبەڕوویان ببێتەوە. خۆشەویستی ڕاستەقینە جێبەجێکردنی هەموو ئارەزووەکان نییە، بەڵکو دانانی سنوورێکی میهرەبانانەیە کە مناڵەکەو تیایا هەست بە ئارامی و یاسا بکات. 💬 لە بابەتەکانی داهاتوو بە وردی باس لەوە ئەکەین: چۆن بزانین ئێمە "نازی تێکدەر" ئەدەین بە مناڵەکانمان؟ جیاوازی نێوان "سۆزی پێویست" و "نازی زیانبەخش" چییە؟ ❓ پێو وایە "نازی زۆر" کاریگەری خراپترە یان "پشتگوێخستن"؟ بۆچوونی خۆتمان لە کۆمێنت بۆ بنووسە. 👇🏻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #ڕێنمایی #دەروونزانی #پەروەردە #Special_Education #Education #phsycology #trainer #Teacher #ڕاهێنەر #مامۆستا #نازپێدانی_زۆر #کەسایەتی_مناڵ #هۆشیاری_خێزانی #زنجیرەی_نازپێدان @parwardaydrwst
کەمتر لە ۳۰ خولەک ماوە... ⏳
ئامادەبن بۆ دەستپێکی یەکەم بەشی زنجیرە نوێیەکەمان.
کاتژمێر ۹:۳۰ لێرە ئەبین! 🕤🔥
🌸 خێزانە بچووکەکەمان گەورەتر ئەبێت...
زۆر دڵخۆشم کە ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ دایک و باوکی ئەزیز و دڵسۆز لێرە کۆبوونەتەوە.
متمانەی ئێوە بەرپرسیارێتیمان گەورەتر ئەکات بۆ پێشکەشکردنی باشترین بابەتە پەروەردەییەکان.
🔥 مژدەیەک بۆ ئەندامە نوێیەکان و هاوڕێ کۆنەکانمان
وەک بەڵێنمان دابوو
سبەی شەو (کاتژمێر ٩:٣٠) یەکەم پۆستی زنجیرە نوێیەکەمان بڵاو ئەبێتەوە.
بابەتێکی زۆر گرنگ و پێویستە کە دڵنیام سوودێکی زۆری بۆ پەروەردەی مناڵە چاو گەشەکان ئەبێت.
سوپاس بۆ بوونی یەک بەیەکتان. ✨🌿
