fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید 👈

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

رفتن به کانال در Telegram

گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
382
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+567 روز
+5430 روز
آرشیو پست ها
زنجیرەی پەروەردەیی مناڵەکەم لە قوتابخانە و باخچە 🔔 (بەشی ٢) مناڵەکەم لە باخچە/ قوتابخانەزۆر توندوتیژ و شەڕکەرە، بەڵام لە کۆڵان مناڵانی تر لێیئەدەن هۆکاری ئەم ڕەفتارە دژبەیەکە چییە؟ 😢 زۆرێک لە دایکان و باوکان سەریان ئەسووڕمێت کاتێک ئەبینن مناڵەکەیان لە ژینگەیەکا زۆر شەڕکەرە، بەڵام لە ژینگەیەکی ترا لاوازە و ڕێگە ئەدات ئازاری بەن. لێرەیا هۆکارە زانستییەکان و چارەسەرەکەی ئەخەینەڕوو: 💡 هۆکاری زانستیی ئەم ڕەفتارە: 1️⃣ هەستکردن بە بێ ئاسایشی (Insecurity): مناڵ لەو ژینگەیەی هەست بە لاوازی ئەکات (وەک کۆڵان)، پەنا ئەباتە بەر خۆبەدەستەوەدان. لەبەرامبەرا لە باخچە/قوتابخانەتوندوتیژی وەک دەمامکێک بەکار ئەهێنێت تا لاوازییەکانی خۆی بشارێتەوە. 2️⃣ نەبوونی لێهاتوویی کۆمەڵایەتی: مناڵەکە هێشتا فێر نەبووە چۆن بە شێوازێکی ئاسایی یاری لەگەڵ هاوڕێکانی بکات و پەیوەندی دروست بکات. 🛠 چارەسەری کرداری بۆ دایکان و باوکان: 1️⃣ ئارامکردنەوە لە ڕێگەی دیالۆگەوە: لەجیاتی سزادانی مناڵەکە بۆ شەڕەکانی باخچە/ قوتابخانە، لە ماڵەوە بە ئارامی پێی بڵێ: «کاتێک تووڕە ئەبیت یان ئەتەوێت یاری بکەیت، بە دەنگ قسە بکە، نە دەست بەکاربهێنە و نە ڕێگە بە کەس دەست بۆ ببات». 2️⃣ یاریی ڕۆڵگێڕان (Role-play) لە ماڵەوە: لەگەڵ مناڵەکەتا ڕاهێنان بکەن تۆ ڕۆڵی هاوڕێکەی ببینە و لێی بپرسە: «ئەگەر کەسێک یارییەکەی لێ سەندیت، چی ئەکەیت؟» تا فێری گفتوگۆ ببێت لەجێی شەڕ. 3️⃣ هاوکاری لەگەڵ مامۆستا: داوا لە مامۆستا بکەن کە ڕاستەوخۆ سزای نەدات، بەڵکو لە کاتی یاریی بەکۆمەڵا بەرپرسیارێتییەکی بچووکی پێ بسپێرێت تا هەست بە بەهای خۆی بکات. 🌸 لە بەشی داهاتوو باسی ئەوە ئەکەین چۆن پەیوەندییەکی تۆکمە لەگەڵ مامۆستای مناڵەکەو دروست بکەیت؟ 👥 ئەم پەیامە بۆ ئەو دایک و باوکانە بنێرەکە مناڵی تەمەنی باخچە و قوتابخانەیان هەیە. 🦋پەروەردەی دروست | بۆ پەروەردەیەکی زانستی، ئارام و شایستە 🔗 ببە بە ئەندامی خێزانی پەروەردەی دروست #پەروەردەی_دروست #پەروەردەی_مناڵ #کەسایەتی_بەهێز https://t.me/Parwarday_Drwst04

السلام علیکم دایک و باوکە خەمخۆرەکان 🌸 کەمێکی تر بەشی دووەمی زنجیرکەمان بڵاوئەکەینەوە 🔔📚 تایبەت بە کێشەی: چۆن مناڵەکەم لە باخچە/قوتابخانە شەڕکەرە، بەڵام لە کۆڵان مناڵانی تر لێی ئەدەن؟ 🎉 هەواڵێکی خۆش تەنها چەند ئەندامێکی کەممان ماوە بۆ ئەوەی بگەینە ٤٠٠ ئەندام لە خێزانی «پەروەردەی دروست»🦋✨ 👥 داواکارییەکی بچووک لە ئێوەی ئەزیز: ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و لینکی چەناڵەکەمان بۆ هاوڕێ و ئەزیزانتان بنێرن تا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پۆستی ئەمشەو بەیەکەوە بگەینە ٤٠٠ ئەندام و خێزانێکی هۆشیارتر بنیاد بنێین.🥰 🔗 لینکی چەناڵ : https://t.me/Parwarday_Drwst04

زنجیرەی پەروەردەیی
مناڵەکەم لە باخچە و قوتابخانە 🔔📚 (بەشی ١) مناڵەکەم لە باخچە/قوتابخانە ئیستغلال ئەکرێت و لە کێشەکان بە ناحەق خەتابار ئەکرێت، چۆن ڕەفتاری لەگەڵ بکەم🌸 ئەمە خەم و پرسیاری ڕۆژانەی زۆرێک لە دایک و باوکانە کاتێک مناڵەکانیان دەچنە جەنجاڵی ژینگەی باخچە یان قوتابخانەوە. لێرەیا٣ هەنگاوی زانستی و کرداری ئەخەینەڕوو بۆ ئەوەی مناڵەکە فێر بێت بەرگری لە مافی خۆی بکات بێ ئەوەی پەنا بباتە بەر توندوتیژی: 1️⃣ فێرکردنی ڕەتکردنەوە (نەخێرێکی ڕوون و بڕوا بەخۆبووانە): مناڵەکەو فێر بکە بزانێت کە مافی تەواوی خۆیەتی بڵێت: «نەخێر بەمەی تۆ ڕازی نیم». بەکارهێنانی دەنگێکی ئارام بەڵام بڕوا بەخۆبوو، یەکەم ڕێگرە لەوەی مناڵانی تر ئیستغلالی بکەن. 2️⃣ جیاکردنەوەی «شەڕ» لە «بەرگریکردن لە خۆ»: پێی بڵێ: «تۆ هەرگیز دەستپێشخەری شەڕ مەکە، بەڵام ئەگەر کەسێک ئازاری دایت یان سنووری بەزاند، بە دەنگێکی بەرز بڵێ: دەست لە من هەڵبگرە و ڕاستەوخۆ مامۆستاکەو ئاگادار بکەرەوە». 3️⃣ پاراستنی ئارامی لە کاتی زۆرداریکردن: فێری بکە کاتێک مناڵێک هێرش ئەکاتەسەری یان خەتای بۆ دروست ئەکات، خۆی شڵەژاو نەکات و نەگری، بەڵکو بە کەسایەتییەکی بەهێزەوە بوەستێت و ڕووبەڕووی ڕاستییەکان ببێتەوە. 🌸 لە بەشی دووەم باسی ئەوە ئەکەین هۆکاری چییە مناڵێک لە باخچە/قوتابخانە شەڕکەر بێت بەڵام لە کۆڵان مناڵانی تر لێی بەن؟ 👥 ئەم پەیامە بۆ هاوڕێ و ئەزیزان بنێرە تا بەیەکەوە خێزانێکی هۆشیارتر بنیا بنێین. 🦋پەروەردەی دروست | بۆ پەروەردەیەکی زانستی، ئارام و شایستە 🔗 «ببە بە بەشێک لە خێزانی پەروەردەی دروست» #پەروەردەی_دروست #پەروەردەی_مناڵ #کەسایەتی_بەهێز @Parwarday_Drwst04

مناڵەکەو ئەچێتە باخچە /قوتابخانە؟ ئەم پەیامە بۆ تۆیە... 🔔📚 سڵاو و ڕێز لە دایک و باوکە خەمخۆرەکان 🥰 چوونی مناڵ بۆ ژینگەی قوتابخانە، جگە لە فێربوون، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵێک ئاڵنگاری کۆمەڵایەتی نوێ دەستپێئەکات. بەشی زۆری ئێمە ڕۆژانە شاهیدی ئەم دڵەڕاوکێیانەین: ▫️ "مناڵەکەم لە باخچە /قوتابخانە ئیستغلال ئەکرێت و ناتوانێت بەرگری لە مافی خۆی بکات..." ▫️ "لە کاتی دروستبوونی شەڕ و کێشە، زۆر ئەشڵەژێت و نازانێت چۆن ئارام بێت..." ▫️ "کە کێشەیەک لە پۆل دروست ئەبێت، بەبێ تاوان و بەناحەق مناڵەکەی من خەتابار ئەکرێت..." هەواڵێکی خۆش😍 لەبەر گرنگیی ئەم کێشەیەی ڕۆژانەی خێزانەکان، لە پێناو دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز و بڕوا بەخۆبوو بۆ مناڵەکانمان، لە پۆستەکانی ئایندە زنجیرەیەکی ڕێنمایی تایبەت و زانستی دەستپێئەکەین کە ڕاستەوخۆ وەڵامی ئەم کێشانە ئەداتەوە. 👥 بانگهێشتنامەیەک لە دڵەوە: ئەگەر هاوڕێ، ئەزیز یان ئەندامێکی خێزانەکەو مناڵی تەمەنی باخچە/قوتابخانەی هەیە، ئەم پەیامەی بۆ بنێرە تا لەگەڵمان بن و بەیەکەوە کۆڕی دایک و باوکانی هۆشیار بەرفراوانتر بکەین. 🦋 پەروەردەی دروست | بۆ پەروەردەیەکی زانستی، ئارام و شایستە 🔗 «ببە بە بەشێک لە خێزانی پەروەردەی دروست» #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04

مناڵەکەو گوێ لە هاوارکردن ناگرێت، گوێ لە هێمنییەکەو ئەگرێت 😄 کاتێک مناڵ هەڵەیەک ئەکات، هەڵچوونی ئێمە کێشەکە چارەسەر ناکات، بەڵکو تەنیا ترسی بۆ دروست ئەکات. 🌱 یاسای زێڕین: دەنگ نزم بکەرەوە، تا پەیامەکەز بە ڕوونی بگات. ڕێزگرتن لە هەستی مناڵ، یەکەم هەنگاوی دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێزە. #پەروەردەی_دروست #پەیامی_پەروەردەیی

دیارییەکی تر لە «پەروەردەی دروست»ەوە 📸 دایک و باوکە ئەزیزەکان 🌸 بۆ ئەوەی لە زانیاری و ڕێنیشاندەرە خێرا و کورتەکان بێبەش نەبن، شەرەفمەندمان بکەن بە هاوڕێیەتیتان لە پەیجی ئینستاگراممان 🥰 لەوێش بە خۆشحاڵییەوە وەڵامی پرس و کۆمێنتەکانتان ئەدەینەوە و لەگەڵتان پەیوەندیی بەردەوام ئەبین چاوەڕوانی ئامادەبوونی جوانتانین لەوێش 🥰👇🏻 🔗 پەیجی ئینستاگرام: ❨https://www.instagram.com/parwarday_drwst04?stkn=MWdwajF6bWVna3V1MQ==❩

🛑چۆن بە بێ هاوارکردن سنوور بۆ مناڵەکەو دابنێیت؟ بێزاربوویت لەوەی تا هاوار نەکەیت مناڵەکەو گوێو لێ ناگرێت؟ 😳 لە ڕاستیا هاوارکردن ڕەفتاری مناڵ ناگۆڕێت، بەڵکو تەنیا ترسی تیا دروست ئەکات. ئەتوانیت بەم ٣ ڕێگە ئاسانە، سنووری ڕوون دیاری بکەیت: ١. یاسای ڕوون بەکاربێنە، نەک توڕەیی 📏 لە شوێنی ئەوەی بڵێیت «ئەوەنە شتەکان مەشێوێنە»، زۆر ئارام بڵێ: «یارییەکان لە شوێنی خۆیان دائەنێین بۆ ئەوەی دوایی بتوانین بچینە دەرەوە» 🧸 ٢. بژاردەی پێ بە (سەربەخۆیی بۆ ببهێڵەرەوە) 🌱 کاتێک مناڵ هەست ئەکات مافی هەڵبژاردنی هەیە، کەمتر بەرگری ئەکات. بۆ نموونە: «حەز ئەکەیت پێش نانخواردن دەست بشۆیت یان دوای ئەوەی دانیشتین؟» 🧼 ٣. پێش سنوورەکە، لە هەستەکانی تێبگە 🤎 کاتێک توڕە ئەبێت، پێی بڵێ کە تێئەگەیت: «ئەزانم حەز لێیە زیاتر لەسەر کۆمپیوتەر بیت، بەڵام ئێستا کاتی خەوتنە» 🌙 (کاتێک مناڵ هەست ئەکات گوێی لێ گیراوە، ئاسانتر ڕێنماییەکان جێبەجێ ئەکات) 📌یادخستنەوەیەکی بچووک☕️ داڕشتنی سنوورەکان پێویستی بە ئارامی و بەردەوامی هەیە🕊🤎 تەنیا تۆزێک ئارام بگرە و بڕواش بکە، ئەنجامەکەی زۆر شرین ئەبێت🥰🌱 #پەروەردەی_دروست #پەروەردەی_مناڵ #خێزان #سنووردانان @Parwarday_Drwst04

بەخێربێن بۆ خێزانە بچووکەکەمان🌸🤎 سڵاو لە تەواوی ئەو دایک و باوک و ئەزیزە خەمخۆرانەی تازە بوونەتە هاوڕێی چەناڵی «پەروەردەی دروست» ☕️🤎 زۆر زۆر دڵخۆشین بە هاتنتان🥰 هیوادارین لێرە کۆمەڵێک زانیاریی بەسوود و کرداری بۆ پەروەردەکردنی ئەزیزانتان بدۆزنەوە 😍 ئەمشەو کاتژمێر ٩:١٥ پۆستی نوێمان بڵاو ئەکەینەوە لەسەر: «چۆن بە بێ هاوارکردن سنوور بۆ مناڵ دابنێین؟» چاوەڕوان بن، زۆر زۆر بەخێر بێن🥳🕊️ #پەروەردەی_دروست

دیارییەکی بچووک بۆ هاوڕێیان 🎁 پێش ئەوەی پۆستە نوێیەکەی ئەمشەو دابنێین🌙💭 تکایەکی بچووک و شیرینمان لێتان هەیە 🙈🤎 ڕێگە بەن ئەزیزانیشتان ببنە بەشێک لە خێزانە ئارامەکەی «پەروەردەی دروست» لینکی چەناڵەکە یان ئەم پۆستە بۆ ئەو دایک و باوکانە بنێرە کە خۆش ئەوێن 🌸 چاوەڕوانی پۆستەکە بن، زۆر ئەزیزن🥰 🔗 [https://t.me/Parwarday_Drwst04]

بەپەلە.. 🔔 ئەزانن چی؟🙈 بیرمان ئەکردن، بۆیە بڕیارمان دا لەمە زیاتر دوا نەکەوێت 😊 ئەمشەو بە پۆستێکی نوێی زۆر تایبەت ئەگەڕێینەوە خزمەتتان ☕️🤎 چاوەڕوان بن.. ⏳ #پەروەردەی_دروست

سڵاو لە دڵە میهرەبانەکانی «پەروەردەی دروست» 🌸 هیوادارین ڕۆژان و ساتەکانتان پڕ لە ئاسوودەیی و ئارامی بێت 🙏🏻 زۆر دڵخۆشین کە پێتان بڵێین ئیتر کاتی دەستپێکردنەوەیە🥳🎉 دوای پشوویەکی کاتی لەم هەفتەیەوە دووبارە بە هەمان خۆشەویستییەوە لەگەڵتان ئەبینەوە ☕️🤎 بە کۆمەڵێک بابەتی بەسوود و زنجیرە ڕێنماییی زانستیی پەروەردەیی لەگەڵتان ئەبین 😍 سوپاسی ئارامگری و وەفاداریتان ئەکەین👏🏻 ئامادە بن بۆ پۆستە نوێیەکان 🥰🕊️💫 #پەروەردەی_دروست

السلام علیکم خۆشەویستانی«پەروەردەی دروست» 🌸 هیوادارین ڕۆژان و ساتەکانتان پڕ لە ئاسوودەییی مێشک و ئارامیی ڕۆح بێت 🥰 لەوانەیە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بێدەنگیی چەناڵەکەمان هەستی پێ کرابێت، بەڵام ویستمان پێتان بڵێین کە ئێوە هەمیشە لە یاد و خەیاڵمانن ✨ لەم بڕگە کاتییەی ژیانمان، بەهۆی هەندێک ئەرکو پابەندبوونی پێویستەوە ناچار بووین بڕێک پۆست و زانیاییەکانمان ڕابگرین و پشوو بە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک بەین بەڵام ئەم بێدەنگییە تەنها ڕێکخستنەوەی وزەیە تا دواتر بە دەستپێکێکی بەهێزتر، بە بابەتی زانستیی و زنجیرە ڕێنماییی تازەی پەروەردەیییەوە بگەڕێینەوە خزمەت ماڵە گەرمەکەمان ☕️🤎 تەواوی سوپاس و پێزانینمان بۆ ئەو ئارامگری و وەفادارییە بێئەندازەیەی ئێوەیە😍 بەهیوای دیداری زۆر نزیک لە نێو بابەتە کانمان 🕊️💫 #پەروەردەی_دروست

ئەندامانی ئەزیز و خۆشەویستی «پەروەردەی دروست» 🌸 السلام علیکم و رحمة الله و برکاتە هیوادارین هەمیشە لە تەندروستی و ئارامیا بن. لەم ماوەیە بەهۆی سەرقاڵییەکانمان بە چەند کارێکی تایبەتەوە، بە شێوەیەکی کاتی بڵاوکراوە و چالاکییەکانمان ئەوەستێنین، بۆ ئەوەی دواتر بە ڕێکخستن و وزەیەکی زۆرترەوە بگەڕێینەوە خزمەتتان 😊 سوپاس بۆ تێگەیشتن و پاڵپشتی هەمیشەییتان، هیوادارین ئێوەش ڕۆژانێکی پڕ لە ئارامی بەڕێبکەن🥰 بە هیوای دیداری نزیک 🤎🕊️ #پەروەردەی_دروست

ئەندامانی ئەزیزی «پەروەردەی دروست» 🌸 هیوادارین هەمیشە تەندروست و بەختەوەر بن 😊 جگە لە کار و بڵاوکراوەکانمان لە بواری پەروەردە و پەروەردەی تایبەت،حەزمان کرد چەناڵی «گەشبین بە»تان پێ ئاشنا بکەین ☕️🥰 ئەگەر ئارەزووی خوێندنەوەی وشەی بەپێز، وتەی ورەبەخش و دەقی جوان ئەکەن بۆ ئارامیی مێشک و ڕوحتان، ئەتوانن لە ڕێی ئەم لینکەی خوارەوە ببنە ئەندام لەگەڵمان 🤎👇🏻 🔗 لینکی چەناڵی گەشبین بە: [https://t.me/Gashbeen_Ba04] سوپاس بۆ هاوکاری و پاڵپشتی هەمیشەییتان🤎🕊️💫

🧠 زنجیرەی ئاستەنگی فێربوون | 🌟 بەشی کۆتایی: ڕێکارە گشتییەکان بۆ مامۆستایان و خێزانەکان 📖 دوای ئەوەی باسی جۆرەکانی ئاستەنگی فێربوونمان کرد (دیسلێکسیا، دیسگرافیا، دیسکالکولیا)، لەم بەشەیا گرنگترین ڕێنماییە زانستییەکان بۆ مامەڵەکردنی ڕۆژانە ئەخەینە ڕوو. 💡 گرنگە بزانین: مناڵانی خاوەن ئاستەنگی فێربوون بێتوانا نین، بەڵکو مێشکیان بە شێوازێکی جیاواز زانیارییەکان ڕێکئەخات. 👌🏻پشتگیریی دروست کلیلی سەرکەوتنیانە. 🔍 ڕێنماییەکان بۆ خێزانەکان 🏡: 🤎 قبوڵکردن و پاڵپشتیی دەروونی: مناڵەکەو وەک خۆی قبوڵ بکە فشاری زۆر یان بەراوردکردنی بە هاوڕێکانی برینداری ئەکات. 🧩 دۆزینەوەی خاڵە بەهێزەکان: گرنگی بە حەز و تواناکانی بە (وەک وێنەکێشان، وەرزش، یان دروستکردنی کاری دەستی) تا بڕوابەخۆبوونی بەرز ببێتەوە. ⏱️ ڕێکخستنی ڕۆژانە (Routine): کاتێکی دیاریکراو و هێمن بۆ خوێندن، یاری، و پشوو بەکاربێنە. 🔍 ڕێنماییەکان بۆ مامۆستایان 🏫: 🎯 ئاسانکاری لە هەڵسەنگاندنا: ڕێگەدان بە تاقیکردنەوەی زارەکی یان پێدانی کاتی زیاتر لە تاقیکردنەوە نووسراوەکانا. 🎨 فێربوونی فرە-هەستی (Multisensory): بەکارهێنانی ئامرازی بینراو، بیستراو، و جەستەیی لە ناو پۆلا بۆ گەیاندنی وانەکان. 🫱🏻‍🫲🏻 هاوکاری لەگەڵ خێزان: دروستکردنی پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ دایک و باوک بۆ ئاگاداربوون لە گەشەکردنی مناڵەکە. 📌 ئەنجامی زنجیرەکە: دەستنیشانکردنی پێشوەختە + تێگەیشتنی خێزان + ئاسانکاریی قوتابخانە = دواڕۆژێکی سەرکەوتوو بۆ مناڵەکە. 💬 سوپاس بۆ بەدواداچووانتان بۆ ئەم زنجیرەیە کۆمێنت یان تێبینییەکانی خۆتان لەسەر ئەم بابەتە بنووسن 📩. #پەروەردەی_دروست #ئاستەنگی_فێربوون #ڕێنمایی_پەروەردەیی #پەروەردەی_تایبەت @Parwarday_Drwst04

🧠 زنجیرەی ئاستەنگی فێربوون | 🔢 بەشی ٣: دیسکالکولیا (Dyscalculia) چییە؟ 📖 ئاستەنگییەکی دەمارە-گەشەییە (Neurodevelopmental) کە کاریگەری لەسەر توانای تێگەیشتن لە ژمارەکان، چەمکە بیرکارییەکان، و هەژمارکردن ئەکات. 💡 گرنگە بزانین: دیسکالکولیا هیچ پەیوەندییەکی بە کەمبوونی ژیری (IQ) 🧠 یان تەممەڵی مناڵەکەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە ڕێگەی شیبوونەوەی ژمارەکان لە مێشکا. 🔍 نیشانە سەرەکییەکان لە مناڵا: 🧮 زەحمەتی لە تێگەیشتن لە بەهای ژمارەکان و چەمکەکانی (گەورەتر / بچووکتر). 🖐🏻 پشت بەستنی بەردەوام بە پەنجەکان بۆ کۆکردنەوە و لێدەرکردن لە تەمەنێکی گەورەشا. ⏱️ کێشە لە تێگەیشتن لە کات، خوێندنەوەی کاتژمێر، یان بەڕێوەبردنی کات. 🪙 زەحمەتی لە ژماردنی پارە و تێگەیشتن لە باقیی پارەکە. 🛠️ چۆن یارمەتی مناڵەکە بەین؟ 🧩 بەکارهێنانی ئامرازی بەرجەستە: بەکارهێنانی بەردی ڕەنگاوڕەنگ یان یارییە پلاستیکییە بچووکەکان، یارییەکانی ئەندازە، یان خشتەی ڕەنگاوڕەنگ بۆ ڕوونکردنەوەی ژمارەکان. 📝 هێڵکاری و وێنەسازی: بەکارهێنانی هێڵی ژمارەکان (Number Lines) بۆ ئاسانکردنی کردارە بیرکارییەکان. ژیانی واقعی 🛒: تێکەڵکردنی بیرکاری لە ژیانی ڕۆژانەیا (وەک هەژمارکردنی میوەکان لە کاتی کڕینا). 🤎 پشتگیری دەروونی: کەمکردنەوەی فشار لەسەر مناڵەکە و دوورکەوتنەوە لە سزادانی لەسەر هەڵەی بیرکاری. 📌 لە بەشی داهاتوو: 🫱🏻‍🫲🏻 باسی «ڕێکارە گشتییەکان بۆ مامۆستایان و خێزانەکان» ئەکەین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگییەکانی فێربوون. 💬 پرسیار یان ئەزموونێک لەگەڵ ئەم ئاستەنگییە هەیە؟ لە کۆمێنت یان چاتی تایبەتی چەناڵ 📩 بۆمان بنووسە. #پەروەردەی_دروست #ئاستەنگی_فێربوون #دیسکالکولیا #پەروەردەی_تایبەت @Parwarday_Drwst04

چەند ڕۆژێکی تر دەرگای قوتابخانەکان دەکرێـنەوە، داواکارییەک و چاکەیـەکم لە ئێوە دەوێت: پێنج خولەک لەگـەڵ منداڵەکەت دابنیشە و تێی بگەیەنە، کە کەسێک درێژە یا کورت، قەڵەوە یاخود لاواز، ڕەشـە یان سوورە، هەموو ئەمانە شتێکی ئاسایین و نابێت گاڵتەیان پێ بکرێت... تێی بگەیەنە جانتای کۆن و تازە جیاوازییان نییە، هەردووکیان هەڵگری هەمان خەون و ئاواتن... فێری بکە داهات و خواردن و گەڕانـەکانی ماڵەوە بۆ کەس باس نەکات. فێری گیانی هاوکاری و یارمەتیدانی بـکە... پەروەردە و فێرکردن سەرەتا لەماڵەوە دەست پێ دەکات...😊 و: ئەیاد فەهمی

🧠 زنجیرەی ئاستەنگی فێربوون | ✍🏻 بەشی ٢: دیسگرافیا (Dysgraphia) چییە؟ 📖 ئاستەنگییەکی دەمارە-گەشەییە (Neurodevelopmental) کە کاریگەری لەسەر توانای نووسین، ڕێکخستنی پیتەکان، و دەستوخەت ئەکات. 💡 گرنگە بزانین: دیسگرافیا هیچ پەیوەندییەکی بە کەمتەرخەمی، تەممەڵی یان کەمبوونی زیرەکی (IQ) 🧠 مناڵەکەوە نییە. 🔍 نیشانە سەرەکییەکان لە مناڵا: ✍🏻 دەستوخەتێکی زۆر نادیار یان ناڕێک. 🖐🏻 گرتنی نائاسایی پێنووس و زوو ماندووبوونی دەست. 🔤 تێکەڵکردنی پیتی گەورە و بچووک یان لەبیرچوونی پیت لە کاتی نووسین. ⏱️ هێواشییەکی زۆر لە کۆپیکردنەوەی دەقەکان. 🛠️ چۆن یارمەتی مناڵەکە بەین؟ 🖍️ بەکارهێنانی ئامرازی یاریدەدەر: بەکارهێنانی پێنووسی ئەستوور یان گرتەی لاستیکی (Grips) بۆ ئاسانکردنی گرتنی پێنووس. گۆڕینی ڕێگەی دەربڕین 📝 ⏩ 🗣️: ڕێگەدان بە مناڵەکە تا وەڵامەکان بە دەم بڵێت لەجێی نووسینی درێژ. 📐 هێڵکاری و هێڵی جیاواز: بەکارهێنانی دەفتەری چوارخانەیی یان هێڵدار بۆ ڕێکخستنی قەبارەی پیتەکان. 🤎 پشتگیری دەروونی: ستایشکردنی هەوڵەکانی و ڕەخنەنەگرتن لە شێوازی خەتەکەی. 📌 لە بەشی داهاتوو: 🔢 باسی «دیسکالکولیا - ئاستەنگی بیرکاری» ئەکەین. 💬 پرسیار یان ئەزموونێک لەگەڵ ئەم ئاستەنگییە هەیە؟ لە کۆمێنت یان چاتی تایبەتی چەناڵ 📩 بۆمان بنووسە. #پەروەردەی_دروست #ئاستەنگی_فێربوون #دیسگرافیا #پەروەردەی_تایبەت @Parwarday_Drwst04