گڕوگاڵی پاش ئێوارە
رفتن به کانال در Telegram
هەموو شتێک بەتاڵە هونەر و ئەدەبیات نەبێ. 📚🍁📝🌞🎧 ▪️ئالان ڕەحمانی شێعر و شتانێ تریش! 🟠Castbox: https://castbox.fm/vc/6781200
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
203
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
زمسانو ئێساڵی فرە زمسان بێ
تا یاگێوە کە مەتاوی واچی:
(سلامت را نمیخواهند پاسخ گفت،
سر ها در گریبان است)
ئەم ماوەیە هێندە تووشی خواحافیزی هاتووم ئیتر ناوێرم سڵاوی کەس بکەم و وەڵامی سڵاوی کەس بدەمەوە…
؛
لە حاڵێکی سەیردام
پەشێو واتەنی نە خەندەیە، نە گریانە
نە مردنە، نە ژیانە
نازانم چییە! پێم وا بێ سەیر بوونەکەشی لێرەدایە کە نەزانی چییە
ئەوە کە ناوێکی نەبێ
ئاخۆ لە تێکەڵیی چەن هەست و ناکامی دروست بووە؟ یاخۆ سەربەخۆ پێک هاتووە؟
دیسان نازانم!
؛
ئێستا لە کوێی؟ باوەفا!
چوویت بێ خواحافیزی
وایە ئێمە ئەهلی سڵاوین ئەهلی خواحافیزی نین
بەڵام خۆ تۆش ئەهلی سڵاو بووی ئەهلی خواحافیزی نەبووی
ئیسە لە کوێ ئەکرێ بتدۆزمەوە؟ باوەفا!
#Goranî • @Girugal
ئەسیری کەزیەتە کۆتری دڵی من
دەبێ حاڵی چ بێ کۆتر لە تۆڕا…
ئەمیش فۆرماڵیتە نییە
ئەمیش…
خەلاسی بوونی قەت ناوێ ئەسیری زوڵفی زنجیرت
لە بەر تیرت، مەلەک بێ، هەڵفڕینی نەبووە نەخجیرت
موژەت قوللابی گیرا، زوڵفی دڵگیرت کەمەندئاسا
مەحاڵە بەر گرێ یا بەر ببێ کەس کەوتە بەر گیرت
لە ناوا باسی تۆبەی تۆ بوو ئەمڕۆ ئەی ستەمگەر شۆخ
بخە ئەم تۆبە پاشی کوشتنی من، تۆ بی و پیرت
-مەحوی
#Poem • @Girugal
سادگی مرا ببخش که خویش را تو خواندهام برای برگشتن تو به انتظار ماندهام سادگی مرا ببخش که دلخوش از تو بودهام تو را به انگشتر شعر مثل نگین نشاندهام#مەلەکووتی_ئەعلا #Goranî • @Girugal
لێی ڕائەمێنم وەکوو خۆر چۆن لە زەوی
یان مرۆڤە ئاشقەکان لە مانگ…
تا دە جار دووبارە بوون ئەڕوا و نازانم بە خۆم جاری چەنەمە
کەسیش نازانێ بۆ
خۆیشم وردە وردە..
خەریکە لە بیرم ئەچێتەوە بۆ!
؛
لە دواییدا.. کەس نەیپرسی چۆنی
کەس دەستی بە زامی سووری خەستی مندا
نەهێنا و مردم و مردن ئەوانەی
ئەیانزانی خۆشەویستی خۆشە
گەر خەونەکان نەخەوێنن.
نووکە با بێتاقەتییەکانی من ناکا بە سترانێ و نایبا!
وە کۆڵی کۆڵەوارم کەیلە لە بێتاقەتییەکانی هەینی، هەینییەکان، شەوە تاهەتاییەکان!
لە دواییدا.. کەس نەیوت
ئەتۆ بمرە ئەمن دێم…
#Takejenî • @Girugal
؛
پردی سوور نەبوو
پردێ تر بوو مەزهەر گیان
شێعرێکی کردبووە ملی و پرچی وەکوو پەخشانێ ڕێک و پێک داهێنابوو
پاو و پووزی هەڵنابوو؛
زێڕی چی؟
بەڵام با هەر بڵێین زێڕ چون وشەیە باشترمان نییە!
بۆنی هەڵاڵان نا، بۆنی شتێکی تر ئەهات
پێم وا بێ بۆنی خۆی بوو
پێم وا بێ بۆنی هەڵاڵانیش لە ئەوە…
دواتر زانیم جوانێ لە واری شێعر و ئەوینەوە هاتووە
ئێستا زانیم جوانێ کێیە
پردی سوور نا
پردێ تر
زۆر نزیکم بوو
کەس وەکوو من هەستی نەئەکرد…
#Goranî •@Girugal
