es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete

گڕوگاڵی پاش ئێوارە

گڕوگاڵی پاش ئێوارە

Ir al canal en Telegram

هەموو شتێک بەتاڵە هونەر و ئەدەبیات نەبێ. 📚🍁📝🌞🎧 ▪️ئالان ڕەحمانی شێعر و شتانێ تریش! 🟠Castbox: https://castbox.fm/vc/6781200

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
203
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días
Archivo de publicaciones
زمسانو ئێساڵی فرە زمسان بێ تا یاگێوە کە مەتاوی واچی: (سلامت را نمیخواهند پاسخ ‌گفت، سر ها در گریبان است)

ئەم ماوەیە هێندە تووشی خواحافیزی هاتووم ئیتر ناوێرم سڵاوی کەس بکەم و وەڵامی سڵاوی کەس بدەمەوە…

دێوانە خۆم دێوانە خۆم :) #Goranî • @Girugal

شێعر: ئالان ڕەحمانی دەنگ: دڵسۆز هێمەتی #Poem • @Girugal

؛ لە حاڵێکی سەیردام پەشێو واتەنی نە خەندەیە، نە گریانە نە مردنە، نە ژیانە نازانم چییە! پێم وا بێ سەیر بوونەکەشی لێرەدایە کە نەزانی چییە ئەوە کە ناوێکی نەبێ ئاخۆ لە تێکەڵیی چەن هەست و ناکامی دروست بووە؟ یاخۆ سەربەخۆ پێک هاتووە؟ دیسان نازانم!

شێعری هێمن و خەتی شینە
شێعری هێمن و خەتی شینە

؛ ئێستا لە کوێی؟ باوەفا! چوویت بێ خواحافیزی وایە ئێمە ئەهلی سڵاوین ئەهلی خواحافیزی نین بەڵام خۆ تۆش ئەهلی سڵاو بووی ئەهلی خواحافیزی نەبووی ئیسە لە کوێ ئەکرێ بتدۆزمەوە؟ باوەفا! #Goranî • @Girugal

ئەسیری کەزیەتە کۆتری دڵی من دەبێ حاڵی چ بێ کۆتر لە تۆڕا… ئەمیش فۆرماڵیتە نییە ئەمیش…

سپاس لە هەستی بەتین و دەنگی بەسۆزت🌹

🔸شاڵاوی ئێوارە نووسین:ئالان ڕەحمانی خوێندنەوە:نازێ زاگرۆس|𝙯𝙖𝙜𝙧𝙤𝙨

خەلاسی بوونی قەت ناوێ ئەسیری زوڵفی زنجیرت لە بەر تیرت، مەلەک بێ، هەڵفڕینی نەبووە نەخجیرت موژەت قوللابی گیرا، زوڵفی دڵگیرت کەمەندئاسا مەحاڵە بەر گرێ یا بەر ببێ کەس کەوتە بەر گیرت لە ناوا باسی تۆبەی تۆ بوو ئەمڕۆ ئەی ستەمگەر شۆخ بخە ئەم تۆبە پاشی کوشتنی من، تۆ بی و پیرت -مەحوی #Poem • @Girugal

#Goranî • @Girugal

سادگی مرا ببخش که خویش را تو خوانده‌ام برای برگشتن تو به انتظار مانده‌ام سادگی مرا ببخش که دلخوش از تو بوده‌ام تو را به انگشتر شعر مثل نگین نشانده‌ام
#مەلەکووتی_ئەعلا #Goranî • @Girugal

پوویا وتی، کیمیایچ وتی تۆیچ بێژە پێش تێ… #Goranî • @Girugal

لێی ڕائەمێنم وەکوو خۆر چۆن لە زەوی یان مرۆڤە ئاشقەکان لە مانگ… تا دە جار دووبارە بوون ئەڕوا و نازانم بە خۆم جاری چەنەمە کەسیش نازانێ بۆ خۆیشم وردە وردە.. خەریکە لە بیرم ئەچێتەوە بۆ!

؛ لە دواییدا.. کەس نەیپرسی چۆنی کەس دەستی بە زامی سووری خەستی مندا نەهێنا و مردم و مردن ئەوانەی ئەیانزانی خۆشەویستی خۆشە گەر خەونەکان نەخەوێنن. نووکە با بێتاقەتییەکانی من ناکا بە سترانێ و نایبا! وە کۆڵی کۆڵەوارم کەیلە لە بێتاقەتییەکانی هەینی، هەینییەکان، شەوە تاهەتاییەکان! لە دواییدا.. کەس نەیوت ئەتۆ بمرە ئەمن دێم… #Takejenî • @Girugal

+4
Sivan Perwer - Kanî.mp39.40 MB

؛ پردی سوور نەبوو پردێ تر بوو مەزهەر گیان شێعرێکی کردبووە ملی و پرچی وەکوو پەخشانێ ڕێک و پێک داهێنابوو پاو و پووزی هەڵنابوو؛ زێڕی چی؟ بەڵام با هەر بڵێین زێڕ چون وشەیە باشترمان نییە! بۆنی هەڵاڵان نا، بۆنی شتێکی تر ئەهات پێم وا بێ بۆنی خۆی بوو پێم وا بێ بۆنی هەڵاڵانیش لە ئەوە… دواتر زانیم جوانێ لە واری شێعر و ئەوینەوە هاتووە ئێستا زانیم جوانێ کێیە پردی سوور نا پردێ تر زۆر نزیکم بوو کەس وەکوو من هەستی نەئەکرد… #Goranî •@Girugal