گڕوگاڵی پاش ئێوارە
رفتن به کانال در Telegram
هەموو شتێک بەتاڵە هونەر و ئەدەبیات نەبێ. 📚🍁📝🌞🎧 ▪️ئالان ڕەحمانی شێعر و شتانێ تریش! 🟠Castbox: https://castbox.fm/vc/6781200
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
203
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
بەشی عالەم لە ڕۆژێکا کرا بەش
لە ڕەش هەڵگرتنا بووینە برابەش
ئەتۆ چاو و برۆ و خاڵ و قژت کەوت
بڕایە بەر منیش بەخت و شەوی ڕەش
-کۆلیل-
لەگەڵ ڕەخنە و هەڵسەنگاندندا هەم [کە بە شێوەی باش و تێئۆریک لە ناو کورددا نییە یان فرە کەمە]، بەڵام لەگەڵ مەسخەرە و بێڕێزی و سووکایەتی کردن بە شێعر یان دەقێک یان کەسایەتیی شاعیر و نووسەرەکەدا نیم.
ئێمەی بەردەنگ ڕەنگە مافی ئەوەمان هەبێ بەرهەمێکمان پێ باش نەبێ و بڕیاری باش بوون یان نەبوونی بدەین، بەڵام مافی ئەوەمان نییە سووک بڕوانین بە هەوڵ و کۆشش و کاریگەری و خوێندنەوەکانی شاعیر/نووسەرەکە.
ئەوانەش کە ئاوا هەڵسوکەوت ئەکەن نە شاعیر و نووسەرن و نە بەردەنگی پرۆفیشناڵن و نە تەنانەت خوێنەری ئاسایین، تەنیا کەسانێکن خۆیان بە باڵای ئەدەبیاتا هەڵواسیوە و فاز و سیسیەکەی ئەگرن؛ کتێب و نووسەرێک لەبەر ترێند بوون و وێنەگرتنیەوە ئەسێنن و دێنن و ڕەنگە -ئەویش چ ڕەنگەیەک!- بیخوێننەوە.
#وردەقسە
@Girugal
پرت و بۆڵەی ماڵیش بەشێکن لە چێژی کتێب کڕین.
کوتم کتێب کڕین وەک هیچ شتێک ناچێ، لەو دەمەدا کە کتێبەکەت بە دەستەوەیە ئاگات لە خۆت نییە و سەرخۆشی نازانی چیت کردووە. گوێت لە گرانی و هەرزانی و قەرز و فەرزی نییە؛ هەتا کەی؟ قوربان هەتا ئەو دەمەی دەگەیەوە بەر دەرگای ماڵی خۆتان. ئەودەم وردە وردە دەکەوییە فکرەوە.
چۆن وای ببەمە ژوورێ کەس نەیبینێ؟
چۆن لە ڕیزی کتێبەکانی دیکەدا وای دانێم نەزانن تازەیە؟
«گابۆڕ» -سەیدقادر هیدایەتی-•بۆ کتێوەکانی ئەم بەینە و، ئەو کتێوەی دوێکە سەندم.
برای شاعر شدن تنها کلمە کافی نیست!
کسی کە دوزخ را تجربە نکرد باشد مصداق «یقولون ما لا یفعلون» خواهد بود.
دوزخ باید تو را بطلبد
تو هم باید دوزخ را طلبیدە باشی
«اسماعیل» -رضا براهنی-
نە ئەتوانین بمرین، نە ئەتوانین بژین
نە ئەتوانین یەکتری ببینین
نە ئەتوانین یەکتری جێبهێڵین
کەوتووینەتە تەنگانەیەکی سەیرەوە!
-ژان پۆڵ سارتر-
Repost from ڕادیۆ دەنگی نیشتمان
کەسانێک هەن
مرۆڤ ئەخەنەوە بیری کەسێ تر.
-ئەوانەی کەوتوونەوە بیری کەسێ، خەمگینن.
-ئەوانەی بوونەتە هۆکار، بێخەبەرن.
-ئەوانەش بیریان ئەکرێ..
بە ئەگەرێکی زۆرەوە
لە شارێکی دوور
بیری هیچ شتێ ناکەونەوە.
یەشار کەماڵ و: ئالان ڕەحمانی🔷 | Silaw ey xem 🎙 | Hemereuf Kerkûkî 🔲 | #Gorani 📻 | @DengiNishtiman
تۆ کێیت؟ کە بە پەیڤینێک
بە ڕوانینێکی چاوانت
خەریکە هەموو، هەر هەموو ژیانی من بگۆڕیت!
-ڕەفیق سابیر-#Goranî • @Girugal
