fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

رفتن به کانال در Telegram

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
232
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
دوای نزیکەی سێ دەیە ژیان لە فینلاند، گەورەترین وانەیەک کە لەم کۆمەڵگایەم فێری بووبم، لە باخچەی ساوایانەوە تا کۆتایی ژیان، ئەوەیە کە پرسیارکردن و «بۆچی؟» (Kysymys / Miksi) یاسای بنەڕەتی و خۆراکی ڕۆحیی نەتەوەیەکی بەئاگا و ئازادە. کۆمەڵگایەک فێری پرسیارکردن و ڕەخنەگرتن نەبێت، تەسلیمی ئایدیۆلۆژیای ئامادەکراو دەبێت و لە ناخەوە دەڕووخێت. ئەم دەقەی خوارەوە، («گەلاوێژنامەی بێداریی نەتەوەیی»)، بەرهەمی ئەو ئازار و تێڕامانەیە بۆ دۆخی خاکی خۆمان: (فەلسەفەی فەرمانڕەوایی سەردەمی نەمرود: دار و سووتەمەنی و تەور، لە دارستانی نەزانیی کەمینەیەک لە خەڵک و سەرکردەکانەوە دێت!) گەلاوێژنامەی بێداریی نەتەوەیی من نەتەوە و کۆمەڵگایەک دەناسم! لە ڕواڵەتدا، هەرگیز نایانەوێت لەناو بچن، بەڵام لە ناخەوە، توانای بینینی سەربەخۆیی و سەرکەوتنی یەکترییان نییە. لە کاتێکدا چوار دەوریان دوژمنە؛ یەکێکیان، کەلتووری لێ دزیون، ئەوی تریان، کەلتووری خۆی بەسەردا سەپاندوون، سێیەمیان، مێژوو و زمانەکەی لە ڕەگەوە هەڵکێشاون، و چوارەمیش... بە هەموویانەوە خاکەکەیان داگیر کردووە. کەچی ئەوان؛ لەناو جینۆسایدی بێدەنگی و کاڵفامیدا، مەستانە شانازی بە باڵای یەکترەوە دەکەن بۆ کەوتن، نەک سەرکەوتن! ڕێک وەک ئەو تەورەی کلکەکەی لە خۆمانە؛ لەجیاتی دوژمن، جەستەی یەکتر پارچەپارچە دەکەن، ناویشی لێ دەنێن: شەرەف و ئایدیۆلۆژیای باڵا! تراژیدیاکە ئەوەیە... بە دەستی خۆمان، وەک پەپوولە، سەما بۆ ئەو ئاگرە دەکەین؛ کە دوژمن هەڵیگیرساندووە و خۆمان بووینەتە سووتەمەنییەکەی! ئەم تراژیدیا دەروونی و نەتەوەییە، لە تێنەفکرین و پەکخستنی توانای بیرکردنەوە و تەسلیمبوون بە ئایدیۆلۆژیا ئامادەکراوەکانەوە سەرچاوە دەگرێت؛ چونکە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مرۆڤ هەر ئەوەیە. هانا ئارێنت پێمان دەڵێت لە سەردەمی تاریکیدا، نابێت ڕێگە بدرێت تەنیایی، بێدەسەڵاتی و داپڵۆسین ببنە هۆی داڕمانی ناخ و بێدەنگکردنی مرۆڤ. هەر تاکێکی کورد پێویستە لە ژیانی ڕۆژانەیدا توانای ڕەخنەگرتن، پرسیارکردن و بیرکردنەوەی سەربەخۆی خۆی بپارێزێت؛ چونکە ئازادیی ڕاستەقینە لە ناخەوە دەست پێدەکات، کاتێک مرۆڤ ئامادە نییە ببێتە ددانەیەکی بێ‌ئاگا لە مەکینەی ستەمکاریدا. ئەم بێدارییە فیکرییە، بانگەوازێکە بۆ سەرجەم ئەو گەل و سەرکردانەی هێشتا چاوەڕێی موعجیزەی زلهێزەکانن بۆ گەیشتن بە سەربەخۆییی هزر و خاک! هەر نەتەوەیەک باوەڕی وابێت چارەنووسی پێشوەخت نووسراوە، مێژووی سەرکەوتنەکانی دەوەستێت و چارەنووسی بە قەڵەمی دوژمن و بە زمانێکی بێگانە بۆی دەنووسرێتەوە. نەتەوەی کورد پێویستە جڵەوی هزر و پێنووسی بگرێتە دەستی خۆی؛ ئەوکات ئەستێرەکانیش، بۆ نەتەوە و کوردستان، مێژوو بە کوردییەکی ڕەسەن دەنووسنەوە! پاشنووس: «گەلاوێژنامە»؛ ئاوێتەیەکە لە درەوشانەوەی ئەستێرەی گەلاوێژ (هێمای ڕووناکی و بەئاگابوون) و ڕەسەنایەتیی هزری کوردی؛ پەیامێکی فیکرییە بۆ سەربەخۆییی ناخ و مێژووسازی بە قەڵەمی خۆمان. من لەبری بەکارهێنانی وشەیەکی بێگانەی وەک «مانیفێست»، وشەیەکی ڕەسەنی کوردیی وەک «گەلاوێژنامە»م هەڵبژارد تا بێدارییەکە بە زمانی خاکی خۆمان بێت. https://t.me/Galawezhnamekaro

وجدان، نجوای آرام درون است؛ آن‌گاه که بی‌هیاهو می‌گوید: خدا تو را می‌بیند.

لە جیهانی ڕووخسارەکاندا، لە نێوان دانیشتوانی دەمامکدار؛ بانگهێشتی بزمت ناکەن... چونکە ڕاستی، میوانی درۆ نابێت! https://t.me/G
لە جیهانی ڕووخسارەکاندا، لە نێوان دانیشتوانی دەمامکدار؛ بانگهێشتی بزمت ناکەن... چونکە ڕاستی، میوانی درۆ نابێت! https://t.me/Galawezhnamekaro

سەرهەڵبڕە، دوور بڕوانە ئاسمان؛ مانگ، بەو دوورییەی خۆیەوە جوانە... بەڵام، تۆ چاو لە چاوم بکە؛ ئێمە چەندە نزیکتر بینەوە، هێندە
سەرهەڵبڕە، دوور بڕوانە ئاسمان؛ مانگ، بەو دوورییەی خۆیەوە جوانە... بەڵام، تۆ چاو لە چاوم بکە؛ ئێمە چەندە نزیکتر بینەوە، هێندە بێوێنەتر دەبین! https://t.me/Galawezhnamekaro

دوو جۆر کورد هەن: یەکیان دەڵێت: کورد هەر دەبێت تێبکۆشێت. ئەوی دیکە دەڵێت: کوردستان هەر سەر دەکەوێت. من دەڵێم: هەردووکیان ڕاست دەکەن؛ یەکێک ڕاستییەکە دەبینێت، ئەوی دیکەش داهاتووەکەی. منیش... کوردستان! https://t.me/Galawezhnamekaro

یان بە دراوسێم بە، یان بە جیرانت بم؛ وەرە، با کاسەدراوسێ بکەین... تۆ دڵ و... من ئەوینت بم! https://t.me/Galawezhnamekaro
+1
یان بە دراوسێم بە، یان بە جیرانت بم؛ وەرە، با کاسەدراوسێ بکەین... تۆ دڵ و... من ئەوینت بم! https://t.me/Galawezhnamekaro

خطاب به نماینده مجلس: این جمله، اندازه همه تاریخ جعلی توست! ژینا، نامی در حافظه تاریخ؛ نه در زبان توهین.

Repost from ئاونگ
خۆشویستن، هێزی دەوێ... و خۆشەویستبوون، ئەمەگ و مەعریفەت... مەعریفەت... مەعریفەت...!

ئازیزان، دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بەسەر ئەو پۆستەدا، پێم خۆش بوو بەشێک لەو چیرۆکەتان لەگەڵ هاوبەش بکەم کە لە پشتی ئەو چەند دێڕەوە شاراوەیە... ئەوە تەنیا وێنەی بۆلە ترێیەک نییە؛ ئەوە یادەوەرییەکی زیندووە. هی ئەو سەردەمەیە کە لە گوندی باغی سەردەشتی ڕەنگین، شارە خنجیلانەکەم، نزیکەی سێ دەیە لەمەوبەر لەناو ڕەز و باخەکانی باپیرمدا، فێری گەورەترین وانەی ژیان بووم. ئەو کاتانەی دەچووینە باخ، ئەوە دایکی کۆچکردووم بوو کە ئەو وانە گەورەیەی پێ دەدام. لەوێ، لەو سادەیییەدا، ئەو فێری کردم کە ئێمەی مرۆڤ خاوەنی ڕەهای زەوی و سروشت نین؛ بەڵکوو ئێمە و چۆلەکە و باڵندەکان، هەردووکمان میوانی یەک خوانین. کاتێک یەکەم بۆلە ترێ پێدەگەیشت و دەبووە باڵیۆزی بەرهەم، پێی دەگوتم: پشکی مرۆڤ و پشکی باڵندە وەک یەک وایە. مرۆڤی ئەوێ، بەو پەروەردە جوانەوە، بێ چاوچنۆکی و بەبێ جیاوازی، دڵخۆشییەکانی لەگەڵ باڵندەکاندا دابەش دەکرد. ئێستا کە نزیکەی سێ دەیەیە لە ساردترین خاڵی ئەورووپادا دەژیم، بۆم دەرکەوتووە کە ڕەگی مرۆڤ و پەروەردەی دایک چەندە قووڵە! سەرمای غوربەت و بەفری ئێرە، نەک هەر نەیتوانیوە گەرمی و بۆنوبەرامی ئەو خاکە و یادگارییەکانی دایکم لە ڕۆحمدا بسڕێتەوە، بەڵکوو زیاتر تینووی سادەیی و بێگەردیی ڕابردووی کردووم. مرۆڤ، ئەگەر ڕەگی لەناو خۆشەویستیی دایک، خاک و زێدی باب و باپیراندا بێت، لە هەر کوێیەکی ئەم دونیایەدا بێت، دواجار هەر سەوز دەبێتەوە. ✍🏻ئەی ئێوەی خۆشەویست؟ چ یادگارییەکی سادە و ڕەسەنی زێدی خۆتان، یان ئامۆژگارییەکی ئازیزانێکی کۆچکردووتان هەیە کە لە هەر کوێیەک بن، هەمیشە لە ڕۆحتاندا زیندووە و لەگەڵتاندا دەژی؟

Repost from کوردناسی
سینووهە؛ توێکاری و ڤەکۆلینی مرۆڤ لە بەرگی مێژوودا! ✍ کارۆ مەعرووفیان، دانیشتووی هێلسینکی، فینلاند تێڕامان و خوێندنەوەی کەسیی کارۆ مەعرووفیان، دانیشتووی هێلسینکی، فینلاند ئەو نووسراوەیە نە ڕەخنەیەکی ئەکادیمییە و نە ئیدیعایەکە بۆ خستنەڕووی لێکدانەوەیەکی حاشاهەڵنەگر بۆ ڕۆمانی (سینووهە، پزیشکی تایبەتی فیرعەون)؛ بەڵکوو خوێندنەوە و تێڕامانی کەسیی منە بۆ ئەو بەرهەمە؛ تێڕامانێک کە لە هێلسینکی و لەو مەودا جوگرافی و کاتییەی نێوان ئەورۆ و میسری دیرێندا گەڵاڵە بووە. @Kurdologyk

Repost from کابان
⭕️دوو ورچ چێژ لە یاری خلیسکانێ وەردەگرن لەسەر بەفری کوێستانێ PiransharMedia کابان | KABAN

گۆرانی:فاتمە م: موحەمەد ماملێ و عەزیز شارۆخ شاعر: م-ئەحمەد هەردی https://t.me/Galawezhnamekaro

یەکەم هەنگاوی بەیانیم….. کاتێک داوینی کەراسم دەست لە مڵی شتڵە تەماتەی ناودیبەرە دەکات…. بۆنی ژیانم لێ دێت… https://t.me/Galaw
یەکەم هەنگاوی بەیانیم….. کاتێک داوینی کەراسم دەست لە مڵی شتڵە تەماتەی ناودیبەرە دەکات…. بۆنی ژیانم لێ دێت… https://t.me/Galawezhnamekaro

💎💎💎💎 کۆتایی جامی ناخ جوانییەکان دەشارینەوە؛ خراپەکان بڵاو دەکەینەوە! گەر هیچم لە تۆ دەست نەکەوێت، بوختانت بۆ دەکەم؛ بێ ئاگا لەوەی، ئەوەی ویردی زمانمە، ئەوەی لەسەر سفرەی دڵمە، هەر چیرۆکی خۆم و ئاوێنەی ڕۆحی خۆمە.

📌 درێژەی بابەت… نهێنییەکی مەزنی دەروون: مۆزەخانەی مۆمیاکراوی ناخ لە ڕاستیدا، شانە نووستووەکانی دەروونی ئێمە پڕن لەو شیو و ئەشکەوتە تاریک و ڕووناکانە. هەر یەکێک لە ئێمە لە قووڵایی ڕۆحیدا، لە تەنیشت یەکدییەوە، هەردوو کەسایەتییەکەی تێدایە: کانگای عەتر و کانگای ژەهر. مۆمیاکردن؛ بۆ پاراستن یان بۆ ترس؟ زۆر جار ئێمە بە دەستی خۆمان، یان بە هۆی گوشارەکانی کۆمەڵگە، پەروەردە و ژینگەوە، بەشێک لە خەونەکان، خۆشەویستییەکان، یان بگرە ڕق و کینەکانیشمان لە قووڵایی دەروونماندا مۆمیا دەکەین و دەیانخەینە ناو کەلێنە نووستووەکانی ناخمانەوە؛ دەترسین بیانکەینەوە و هەڵیانخەین لەبەر هەتاو، چونکە نازانین کامەیان سەر هەڵدەدات. کاتی سەرهەڵدان و هاتنە دەرێ: ئەو مۆمیایانە هەتاهەتایە لەوێ ناخنکێن. کاتێک قەیرانێک دێت، کاتێک دەسەڵات، پارە، یان تاقیکردنەوەیەکی گەورە ڕووبەڕووی مرۆڤ دەبێتەوە، ئەم شانە نووستووانە دەشکێن و مۆمیاکان زیندوو دەبنەوە (ڕاپەڕینی ناخ). ئەگەر ئەوەی مۆمیا کرابوو میهرەبانی، دادپەروەری و ڕووناکی بووبێت، وەک عەترێک بڵاو دەبێتەوە و جیهان بۆنخۆش دەکات. بەڵام ئەگەر ئەوەی لە قووڵایی دەرووندا شاردرابووەوە و مۆمیا کرابوو «ترس، چاوچنۆکی، کینە و خۆپەرستی» بووبێت، لە کاتی ڕاپەڕینیدا دەبێتە ژەهرێکی کوشندە کە نەک تەنیا دەوروبەر، بەڵکوو خاوەنەکەی خۆیشی دەپووکێنێتەوە. ✍🏻ئەگەر دەستی ڕۆژگار ئەمڕۆ شووشەی ناخت تێکبشکێنێت... جیهان بە عەتری شاراوەت مەست دەبێت، یان بە ژەهری مۆمیاکراوت دەتاسێت؟

ئەسپە کۆیتکەم، کە هێشتا سوارچاکێک بە تووڕەییی ڕکێف، هەناسەی لێ نەبڕیوە؛
ئەسپە کۆیتکەم، کە هێشتا سوارچاکێک بە تووڕەییی ڕکێف، هەناسەی لێ نەبڕیوە؛