گەلاوێژنامەی کارۆ
رفتن به کانال در Telegram
کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
232
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
ڤلۆگ
هەموو ئەوەیە کە مرۆڤ
لە جیهاندا دەیبینێت.
ڕەت
هەموو ئەوەیە کە جیهان
لە مرۆڤدا دەیبینێت.
مرۆڤ
لە نێوان ئەم دوو دیتنەدا
دەژی.
و لە کۆتاییدا،
ئەوەی دەمێنێتەوە
نەک ئەوەیە کە بینیومانە؛
بەڵکوو ئەو ڕەتەیە
کە بەجێمان هێشتووە.
پ.ن:
«ڤلۆگ»: تۆمارکردنی ڕۆژگار و دیمەنی ژیان بە وێنە و گرتەی جووڵاو.
«ڕەت»: شێواز یان قەبارەیەکی دیاریکراوی برینەکەیە کە بە تەشوێ لە دارەکە هەڵکەندراوە بۆ ئەوەی قوڕی کوچەڵەی تێدا ببەسترێت و بنێشتی لێ ببتکێتەوە.
https://t.me/Galawezhnamekaro
📌درێژەی بابەت…
بۆ ڕوونترکردنەوەی ئەم فەلسەفەیە لە مێژوودا:
کاتێک سەیری ڕەفتار و مێژووی سەرکردەکان دەکەین،
دەبینین هێز، دەسەڵات و ئایدیۆلۆژیا بۆ هەمووان یەک شت بووە،
بەڵام بەپێی ناخ و جەوهەریان ڕەنگ و کاریگەرییەکەیان گۆڕاوە.
کاتێک دەبێتە عەتر؛
لە ناخی ڕۆشنی کەسایەتییەک وەک پێشەوا قازی محەمەد یان نێلسۆن ماندێلادا،
دەسەڵات و خەبات دەبێتە پردی ئاشتی، لێبوردەیی و ڕزگاری بۆ گەلەکەیان.
کاتێک دەبێتە ژەهر؛
لە ناخی تاریکی کەسانێک وەکو هیتلەر یان ستالیندا،
هەمان دەسەڵات و زانست دەبێتە چەکی مەرگ، کینە و وێرانکردنی جیهان.
کەواتە موعجیزەکە هەمیشە لە دەسەڵات یان سەرچاوەکەدا نییە،
بەڵکو لە ناخی ئەو کەسەدایە کە هەڵگریەتی.
سەبەب!
هەنگوین یان ژەهر…!
کورد بە زمانی توندوتیژ لەگەڵ ناحەزانی دەدوێت،
و لە کۆتاییدا بۆ نەیارانی بە تڕۆیی و توندوتیژی دەشکێتەوە؛
کەچی...
نەیارانی نەتەوەکەمان بە زمانی هەنگوینی و شیرین دەدوێن،
و لە کۆتاییدا ناحەزانمان بە جینۆساید و ژەهر کۆتاییمان پێ دێنن.
کاتی ئەوە هاتووە
فێر بین جێگۆڕکێیەک
بە شیرینی و تاڵی بکەین.
https://t.me/Galawezhnamekaro
کارگێکم
لە ئامێزی خاکدا،
کە تەنیا
بۆنی بارانی
دوای چاوەڕوانیی
پێوە ماوە؛
https://t.me/Galawezhnamekaro
📌پۆستی یەکەم.
“جام یان ناخ... !”
دڵۆپێک ئاو کە لە ئاسمانەوە دەبارێت، بێ ڕەنگ، بێ دەنگ و بێ ژەهرە؛
بەڵام کاتێک دەچێتە دڵی ڕووەکێکەوە، دەبێتە عەترێکی بۆنخۆش،
کاتێکیش دەچێتە جەستەی مارێکەوە، دەبێتە ژەهرێکی کوشندە.
ئاوەکە هەر هەمان ئاوە، بەڵام جەوهەری وەرگرەکەیە کە چارەنووسی دەستنیشان دەکات؛
موعجیزەکە لە دڵۆپە ئاوەکەدا نییە، لە سرووشتی ئەو ناخەدایە کە ئاوەکەی چووەتە ناو.
دەستکەوت و چەمکەکانی جیهان، لە ئایین و ئایدۆلۆژیاوە تا تەکنۆلۆژیا، لە سیاسەت و زانستەوە تا نیشتمان و دەسەڵات، ڕێک وەک ئەو دڵۆپە ئاوە بێلایەنن. هیچ کامیان لە خودی خۆیاندا نیشانەی ڕزگاری یان وێرانکارییان هەڵنەگرتووە.
کاتێک ئەم سەرچاوانە دەڕژێنە ناخی مرۆڤەوە، ڕەنگ و بوونی ئەو هەستانە بەخۆیانەوە دەگرن کە لە قووڵایی ڕۆحی ئەودا دەکوڵێن.
مرۆڤی خاوەن ناخی ڕۆشن، کاتێک ئایین یان هێزی پێ دەدرێت، دەیکاتە پردی ئاشتی بۆ دراوسێ و پەناگەیەک بۆ جیهان؛
کاتێک زانست و تەکنۆلۆژیای دەکەوێتە دەست، دەیکاتە ڕۆشنایی بۆ تاریکییەکان و ئازاری مەخلووقاتی پێ ساڕێژ دەکات.
ئەو، ئاوەکە دەباتە دڵی ڕووەکی ناخی و دەیکاتە عەتری میهرەبانی و ئازادی.
لە بەرامبەردا، کاتێک ناخی مرۆڤ پڕ بێت لە ترس، تووڕەیی و دەمارگیری، پاکترین و پیرۆزترین دیارییەکانی ژیانیشی پێ بدرێت، دەیکاتە کەرستەی وێرانکاری.
لە ناخی تاریکدا، ئایین دەبێتە شمشێری دوژمنایەتی، نەتەوە و ناسنامە دەبنە پاساوێک بۆ ڕقوکینە، و زانستیش دەبێتە چەکی مەرگ.
مرۆڤی تاریکبین، متمانە دەکاتە خەنجەر، حەقیقەت دەشێوێنێت و دەیکاتە درۆیەکی وروژێنەری جیهانی،
و میهرەبانیش دەبێتە ئامرازی ئازاردان.
لە لای ئەو، تەنانەت زوڵاڵترین ئاوی ژیانیش لە جەستەی مارئاسای ناخیدا دەبێتە ژەهرێکی تاڵ.
چونکە ناخی مرۆڤ، ئەو ناوەندە کیمیاییە بەرپرسەیە کە واقیعی دەرەوە وەردەگێڕێت پێش ئەوەی ببێتە کردار و مێژوو.
کەواتە، ئاوەدانکردنی جیهانێکی جوانتر، لێگەڕان نییە بە دوای ئایدۆلۆژیایەکی نایابتردا، بەڵکو پاککردنەوە و پاڵووتکردنی جامی ناخمانە.
کاتێک دڵ لە کینە و خۆپەرستی پاک دەکەینەوە، تەنانەت سەختی و تاڵییەکانی ژیانیش دەکەینە ئەزموونێکی شیرین.
ئێمە تەنیا ئەو ڕێبوارە نین کە شتەکان لە دەرەوە وەربگرین، بەڵکو سازکەری ئەو عەتر یان ژەهرەین کە بە دەوروبەرمانی دەبەخشینەوە.
کاتێک دەتەوێت جیهان بۆنخۆشتر بێت، لەبری سکاڵا لە ئاوەکە، جامی ناخت بشۆوە.
https://t.me/Galawezhnamekaro
کاک سەلاحی ئازیز، بەر لە هەموو شتێک زۆر سپاست دەکەم بۆ ئەو دەقە بەپێز و پڕ لە تێڕامانەت؛ بەتایبەت کە باسەکەت لە ململانێی سەر شەریعەتی تێپەڕاندووە و بردووتەتە سەر بابەتی گێڕانەوەی داهاتووی ئێران.
بە هەمان گۆشەنیگا و ڕێز و پێزانینمەوە، تەنیا دەمەوێت بە پرسیارێک ئەو باسە هەنگاوێک ببەمە پێشەوە؛ پرسیارێکی دیکە کە پێم وایە هێشتا جێگەی تێڕامانی زیاتری لە نووسینەکەتدا هەیە:
لە گێڕانەوەی داهاتووی ئێراندا، پێگەی نەتەوەی کورد و نەتەوە و ناسنامەکانی دیکەی ئەم جوگرافیایە لە کوێیە؟
https://t.me/sharname1/3943
نوشته و تفسیر شما از یک جهت بسیار قابل تأمل است؛ بهویژه آنجا که هشدار میدهید عبور از یک ارتدوکسی نباید ما را به ارتدوکسی دیگری بسپارد. همچنین شما با تفکیک میان پایان یک ایدئولوژی و پایان مسائلی که آن ایدئولوژی مدعی پاسخگویی به آنها بوده، بهدرستی یکی از مسائل مهم آینده ایران را برجسته میکنید.
با این همه، به نظر میرسد اگر منطق استدلال متن و نگاه فکری شما را تا انتها دنبال کنیم، یک پرسش مهم هنوز بیپاسخ میماند: اگر نزاع اصلی دیگر بر سر شریعتی نیست، بلکه بر سر روایت ایران و این پرسش است که چه کسی حق دارد روایت مسلط ایران را بسازد، جایگاه ملتها و هویتهای مختلف این جغرافیا، از جمله ملت کورد، در این روایت کجاست؟
این پرسش نه به معنای نفی ایران است، نه دفاع از اسلام سیاسی و نه دعوت به ناسیونالیسمی دیگر؛ اتفاقا ادامه منطقی همان هشدار متن و نگاه فکری شماست. زیرا اگر قرار است از یک روایت ایدئولوژیک عبور کنیم، باید مراقب باشیم ایران نیز صرفا به یک روایت مسلط تازه تبدیل نشود.
ایران پس از اسلام سیاسی، اگر قرار است مدرن، ملی، تاریخی و در عین حال غیراقتدارگرا باشد، ناگزیر باید مسئله تکثر را جدی بگیرد؛ تکثر نه فقط در سطح زبان و فرهنگ و سبک زندگی، بلکه در سطح حق روایت، مشارکت و تعریف آینده سیاسی.
در غیر این صورت، ممکن است از اسلام سیاسی عبور کرده باشیم، اما همچنان با همان منطق قدیمی مرکز و پیرامون، این بار با واژگان و نمادهایی متفاوت، ادامه دهیم.
بنابراین، شاید پرسش من و دیگر ملتها برای آینده فقط این نباشد که پس از اسلام سیاسی، چه چیزی باید در مرکز روایت ایران قرار بگیرد؟ بلکه یک پرسش مقدماتیتر نیز وجود دارد:
چه کسی، با چه حقی، و با مشارکت کدام صداها، قرار است آن ایران را تعریف کند؟
به گمان من، پاسخ به این پرسش است که میتواند تفاوت میان جایگزین کردن یک روایت مسلط با روایتی دیگر و ساختن روایتی کثرتگرا از ایران را روشن کند.
و شاید در همین نقطه، مسئله ملت کورد و دیگر ملتها و هویتهای انکارناپذیر موجود در ایران، دیگر یک حاشیه یا موضوع فرعی نباشد؛ بلکه یکی از آزمونهای اصلی ادعای عبور از ارتدوکسیها و ساختن آیندهای واقعا مدرن، آزاد و عادلانه باشد.
در مجموع، ارزش متن شما برای من دقیقا در همین پرسش نهفته است؛
و شاید اگر این پرسش یک گام دیگر پیش برده شود، بحث از منازعه بر سر شریعتی فراتر رفته و به مسئله عمیقتر حق روایت و حق مشارکت در ساختن آینده برسد.
با احترام.
من اگر دشمنم از ملتم تعریف کند،
آن را تلهای به وسعت خاک کوردستان
و جام زهری به عمق تمام دریاهای جهان میدانم!
تعریف دشمن را نباید معیار دوستی یا خیرخواهی قرار داد؛
باید دید این تعریف چه نتیجهای برای ملت کورد ایجاد میکند.
اگر نتیجهاش سرگرمشدن،
دوقطبیشدن،
شخصمحوری
و دورشدن از ساختن توان و آیندهی ملت باشد،
باید با حساسیت بسیار بیشتری به آن نگاه کرد.
گاهی سرگرمکردن جامعه با چهرهها،
حاشیهها
و جنگهای لفظی
باعث میشود انرژی فکری و اجتماعیای
که باید صرف ساختن انسان،
نهاد،
فرهنگ،
آگاهی
و آیندهی ملت شود،
مصرف واکنش نشان دادن به دیگران شود.
یعنی مسئله فقط این نیست
که چه کسی چه گفت؛
مسئله این است که چه چیزی داریم میسازیم؟
و چه چیزی دارد از ما گرفته میشود؟
ملتی که تمام وقتش را صرف پاسخ دادن به حاشیهها کند،
فرصت ساختن خودش را از دست میدهد.
اگر دشمنم از ملتم تعریف کند،
اول میپرسم این تعریف قرار است مرا به کجا ببرد؛
نه اینکه چرا از من تعریف کرده است.
ملت کورد لازم نیست بدبین شود؛
لازم است بیدار شود.
دلش میتواند برای همهی انسانها
و مردم جهان باز باشد،
اما چشمش باید بازتر باشد.
ما به دشمنی کمتر نیاز داریم؛
به تشخیص تله دشمنان بیشتر نیاز داریم.
https://t.me/Galawezhnamekaro
تقدیم به مام بارام
وقتی انسان از مرزهای تعریفشده عبور میکند و به بزرگی اندیشه و عمل میرسد، همه توان درک آن را ندارند.
بعضیها نه از قدرت شما، بلکه از سنگینی حقیقتی که در برابرشان ایستاده است، فرو میریزند.
ڕووبارێکم...
کە هێشتا
تۆڕی ڕاوچییەک
نەیتوانیوە
بەژن و باڵای بێگەردمی
قەتیس بکات...
“یەکەم قەڵا و پارێزگاری، پاشان باخچەیەکی ڕەنگاوڕەنگ !”
نەتەوەیەک کە یەکگرتوو نەبێ، ناچار دەبێ باج بە دوژمنانی بدا؛ بەڵام مێژوو دەریخستووە کە باجدان تەنیا کاتی مردن دوا دەخا، نەک ڕزگاری.
مێژوو دەریخستووە کە هێزی نەتەوەکان لە ڕێژەی دانیشتووان یان ساماندا نییە، بەڵکوو لە یەکڕیزیی سیاسی
و کۆمەڵایەتیدایە.
یەک خاک
زامنی مانەوە و پاراستنی سنوورەکانە وەک یەکەیەکی جوگرافیی دانەبڕاو.
یەک نەتەوە
نەهێشتنی پەرتەوازەیی و دروستکردنی هەستی برایەتییە لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا.
یەک ئاڵا
دروستکردنی شکۆ و ناسنامەیەکی جیهانییە کە هەمووان پێی بناسرێنەوە.
یەک دەنگ
گەیاندنی داواکارییەکانە بە جیهان بەبێ ئەوەی نەیاران بتوانن درز بخەنە نێوانمان.
مێژووی گەلانی سەرکەوتوو نیشانی داوە کە تەنانەت بچووکترین نەتەوەکانیش،
کاتێک لەسەر ئەو بنەمایانە ڕێککەوتوون،
توانیویانە گەورەترین ئیمپراتۆرییەتەکان ناچار
بە دانپێدانان بکەن.
ئەو تێگەیشتنە قووڵە،
کلیلی تێپەڕبوونە لە قۆناغی قوربانیدان بۆ قۆناغی بونیادنان و سەربەخۆیی.
دوای چەسپاندنی ئەو بنەما نەتەوەییانە، ئیدی نیشتمان دەبێتە بێشکەی فرەڕەنگی؛ شوێنێک کە هەموو ئایدۆلۆژیا و حیزب و بیروڕا جیاوازەکان، لەژێر سێبەری دەستوورێکی پێشکەوتوو و هەماهەنگ لەگەڵ کولتوور و مێژووی ئەو خاکەدا، پێکەوە دەژین. ئەوە لووتکەی ڕێزگرتنە لە مرۆڤایەتی و ئازادی.
ئەزموونی زیندووی مێژوو: وانەی فنلاند
پێویستە ئەوەمان لەبیر بێت کە فنلاند لێرەدا وەک گێڕانەوەیەکی بێکەموکۆڕی یان ڕێگەیەکی بێ ناکۆکیی ناوخۆیی باس نەکراوە،
بەڵکوو تەنیا نموونەیەکە بۆ ڕیزبەندییەکی ستراتیژیک: سەرەتا تۆکمەیی و یەکپارچەیی بۆ پاراستنی مانەوەی نەتەوە، پاشانیش کرانەوە بەرەو فرەڕەنگی و دێموکراسی.
هەر نەتەوەیەک، تەنانەت فنلاندیش، ڕێگەکەی خۆی بە هەوراز و نشێو و بگرە کێشەی ناوخۆییشدا بڕیوە؛ ئەوەی گرنگە، ڕیزبەندیی دروستەکەیە، نەک بێخەوشیی مێژوویی. فنلاند لێرەدا تەنیا چرای ڕێگەیە بۆ ڕێکخستنی هەنگاوەکان، نەک بەڵگەیەک بۆ وردەکارییەکانی ڕابردوو.
وەک کەسێک کە نزیکەی سێ دەیە لەو خاکەدا دەژیم و ئەزموونم دیتووە، مێژووی مۆدێرنی فنلاند دەکرێ ببێ
بە نموونەیەکی زیندوو بۆ ئەو ڕاستییە.
ئەو گەلە سەرەتا بە یەکڕیزییەکی پۆڵایین و بە هەستی هاوبەشیی نەتەوەیی، لە ژێر ئاڵای خۆیدا، قەڵای سەربەخۆیی خۆی پاراست؛
پاشان، هەنگاو بە هەنگاو، وڵاتەکەی کردە باخچەیەکی ڕەنگاوڕەنگ.
دوای سەربەخۆیی و تێپەڕین لە جەنگی ناوخۆییی ١٩١٨، پرۆسەی ئاشتی و یەکخستنەوەی سیاسی دەستی پێ کرد و بەرەو دامەزراوەیەکی گشتگیر، دێموکراسی و گەشەی کۆمەڵایەتی هەنگاوی نا.
ئەوه ئەو ڕاستییە حاشاهەڵنەگرە دەسەلمێنێ کە ئازادی و فرەڕەنگی،
لە سێبەری یەکڕیزییەکی نەتەوەیی و دامەزراوەیەکی دادپەروەرانەدا دەتوانێ بپشکوێ و بمێنێتەوە.
ئەو تێگەیشتنە تەنیا بیرۆکەیەک نییە، بەڵکوو چرایەکە بۆ بیداربوونەوە و ڕێگەی ڕزگاریی هەر نەتەوەیەک کە بیەوێ سەربەرز بژی.
https://t.me/Galawezhnamekaro
بەیانی کورتەوتارێک لەو بارەیەوە پێشکەش دەکەم:
(فینلاند و کوردستانی ڕۆژهەڵات)
تاوەکوو نەتەوەیەک خاک، سنوور و پارێزگاریی سەرەتایی نەبێت،
باسی فرەڕەنگی و فەزای ئازادی
وەک گاڵتەجاڕییەکی سیاسی وایە.
هاوڕێ گیان، ڕا و بۆچوونی تۆش کاریگەرە؟
من وای دەبینم کە مرۆڤایەتی بەرەو سەردەمێک دەچێ کە زانیاری لای هەمووان دەبێ، بەڵام تەنیا ئەو کەسانە دەبنە سەرکردە و ڕزگارکەری خۆیان و نەتەوەکەیان کە بوێریی بیرکردنەوەی جیاوازیان هەیە.
ئێمە پێویستمان بە نەوەیەکی زانا، بەڵام نائاگا نییە؛
چونکە جیهانێکمان لەبەر دەستە کە هەموو زانیارییەکی تێدا کۆکراوەتەوە،
ئێمە ئێستا پێویستمان بە نەوەیەکە کە تێکشکێنەری چاولێکەرییەکان (تەقلیدەکان) بێ.
نەوەیەک کە ئامادە بێ بە تەنیا ڕاوەستێ و بڵێ:
من ئەم کڵاوە نانێمە سەر سەرم، تەنانەت ئەگەر هەموو جیهانیش لە سەری بنێ!
گۆڕانکاری لە نەخێرێکی بوێرانە، زیرەکانە، هۆشیارانە و دانایانەوە دەست پێ دەکا.
فەرموو هەڵبژێرە:
کامیان؟
سێبەر یان خاوەن ناسنامە؟
https://t.me/Galawezhnamekaro
سڵاو و ڕێز، هاوڕێیانی ئازیز!
بە دڵخۆشییەوە بەخێرهاتنی دۆستانی دێرین و ئەو خۆشەویستانە دەکەم کە تازە هاتوونەتە ئەم کەناڵە.
بەهای کۆڕێکی فکری بە ژمارەی ئەندامەکانی ناپێورێت؛ بەڵکو بە ئاست و کەیفییەتی بیر و گفتوگۆکانییەوەیە.
ئامادەبوونی مامۆستا، نووسەر، وەرگێڕ، توێژەر، ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند و کەسایەتییە فەرهەنگی و سیاسییەکانی کوردستان، جێگەی شانازی و بەرپرسیارێتییە بۆ من.
باوەڕم وایە هزری ئازاد لە دیالۆگ و ڕەخنەی ڕێزدارانەدا دەگەشێتەوە؛ و هیوادارم ئەم کەناڵە هەمیشە شوێنێک بێت بۆ گفتوگۆ و گەڕان بەدوای ڕاستیدا.
بە ڕێز و خۆشەویستی
مرۆڤ بە هەڵبژاردن دەست پێ دەکات،
بە دووبارەکردنەوە خوو دروست دەکات،
و سەرەنجام خووەکانی، هەڵبژاردنەکانی دادەڕێژێت.
کەواتە
هەرچی ڕووناکییە،
هەرچی شنەبایە،
هەرچی سێبەرە،
هەرچی عەشقە،
هەرچی باوەشە،
هەرچی قووڵییە،
هەرچی لە گەردووندا بوونی هەیە،
بانگی بکەن،
بیخوازن،
هەموویان بکەنە ڕۆح و بیر و هزری بێهاوتا
و دووبارەی بکەنەوە؛
تاکوو میهر،
عەشق،
و مرۆڤایەتی
نەک تەنیا شتێک بێت کە خۆشتان دەوێت،
بەڵکوو ببێتە ئەو شتەی
کە لە کەسەوە هەنگاو بنێت بۆ ناو کەسایەتی و خودی خۆتان.
ببن بە خۆر،
ئەو خۆرەی کە هەموو جیهان بگرێتەوە!
کاتێک کوردبوون بە پێوەری حیزبێک دەپێورێت،
و ئیمان لە تەرازووی ئیسلامی سیاسی دەدرێت،
ئیتر کاتی ئەوەیە ڕاستییەکان لەبیر نەکەین و بڵێین:
کوردبوون و موسڵمانبوون،
تەنیا دروشم و هەڵوێستی ڕواڵەتی نین؛
بەڵکوو دوو مانای زۆر قووڵن.
نە لە چوارچێوەی حیزبێکدا قەتیس دەکرێن،
و نە بە پارە و کورسیی دەسەڵاتیش دەپێورێن.
کوردبوون؛
واتە هەڵگرتنی بارستاییی بەرپرسیارێتی،
واتە بە ئازادی ژیان و بە شەرەفەوە تێکۆشان،
بەبێ گوێدانە پلە، پێگە، یان ناوونیشان.
موسڵمانبوونیش؛
واتە بەندایەتییەکی بێگەرد تەنیا بۆ خودا،
نەک کۆیلایەتی بۆ مرۆڤ، بۆ حیزب، یان بۆ پێگە.
بەڵام مەخابن، ئەمڕۆ لە هەردوو بەرەکەدا،
کوردبوون کراوەتە پاشکۆی حیزب،
و ئیمانیش بە ئیسلامی سیاسی و ناسنامەی حیزبییەوە گرێ دراوە.
لە کاتێکدا،
هیچ حیزبێک ناتوانێت مرۆڤێک بکات بە "کورد"ێکی ڕاستەقینە،
وە هیچ ئیسلامێکی سیاسیش ناتوانێت کەسێک بکاتە بەندەی ڕاستەقینەی خودا.
بۆیە، هاوڕێی ئازیزم...
ئەگەر من ئەندامی پارتەکەت نیم،
یان لەسەر ڕێچکەی ئیسلامە سیاسییەکەی ئێوە هەنگاو نانێم،
هەرگیز وا مەزانە تۆ هەنگاوێک لە من لەپێشتری؛
با لۆژیک و مێژوو ئەمە یەکلایی بکەنەوە.
تۆ لە پێناو پێگە و ئەرکە ڕێکخراوەییەکەی خۆتدا دەجووڵێیتەوە،
بەڵام من لەسەر ڕێگای حەقیقەت و دڵپاکی،
بێ هیچ چاوەڕوانییەک هەنگاو دەنێم.
کوردبوون، واتە:
هۆشیاری، شەرەف، و بەرپرسیارێتی
و خۆشەویستییەکی بێمەرج بۆ خاک، ئازادی و مرۆڤایەتی.
موسڵمانبوون، واتە:
بەندایەتیی خودا بە ڕۆحێکی ئازادەوە،
لەگەڵ دادپەروەرییەکی هۆشیارانە
و میهرەبانییەکی بەردەوام بەرامبەر بە خۆت و مرۆڤایەتی.
نەتەوە و ئیمان؛
دوو ڕەهەندی بەرز و پیرۆزی مانان،
نەک دوو ئامراز بۆ دەستکەوتنی دەسەڵات!
🗓 ٩ی نۆڤەمبەری٢٠٢٤
🇫🇮 هێلسینکی
https://t.me/Galawezhnamekaro
از هلسینکی،
رو به خدا،
و با دلی که امشب نام همهتان را به نیکی به یاد آورد،
در نمازم برای همهتان دعا کردم؛
برای مسلمان،
برای مسیحی،
برای یهودی،
برای بیدین،
برای هر انسانی
با هر باور و هر اندیشهای.
نه برای تغییر دادن باور کسی،
نه برای قضاوت کردن کسی،
و نه با هیچ نیت دیگری؛
فقط برای اینکه
هیچ انسانی از دعای خیر یک دل
جا نماند.
از خدا خواستم
هر جا که هستید،
دلتان آرام باشد،
روحتان روشن،
خانهتان امن،
و سهمتان از زندگی
مهر، عشق و انسانیت باشد.
این را نه برای اثبات چیزی مینویسم؛
فقط خواستم بدانید
امشب،
از هلسینکی،
دلم برای همهتان
به دعا گرم بود.
https://t.me/Galawezhnamekaro
”پەنجەمۆری مانەوەیە!”
بەباوەڕی من،کارۆ
ئەوە لەو شیعرانەیە کە ئەگەر بە چاوی قووڵی نەتەوەیی و مێژووییەوە بیخوێنمەوە، موچڕکە بە گیانمدا دێت.
شاعیر: مستەفا بەگ ساحیبقیران، ناسراو بە «کوردی».
لە ئەدەبیاتی کلاسیکی کوردیدا، زۆر جار یار و دڵبەر تەنیا کەسێکی ئاسایی نییە؛ بەڵکوو دەتوانێت خودی نیشتمان یان ئازادی بێت.
من ئەگەر لەو گۆشەنیگایەوە سەیری ئەم شیعرە بکەم، لە تێکستێکی دڵدارییەوە دەگاتە خوێندنەوەیەکی نەتەوەیی و سیاسی:
جادوو و ئەفسوونی نیشتمان
بۆ فریبی عاشقان و جەزبی دڵ وا ماهیری / ڕەنگە شاگردیت بکەن میهتەر نەسیم و سامری
من کوردستان بەو هەموو جوانی و سەختییەی کە هەیەتی، لێرەدا وەک جادووگەرێک دەبینم؛ ئەوەی تەنانەت سامری و نەسیمی جادووگەریش دەکرێت ببنە شاگردی.
لە دیدی من، ئەمە باس لەو هێزی کێشکردنە سەیرە دەکات کە خاکی کوردستان هەیەتی؛ نەوە لە دوای نەوە، لاوان و ڕۆڵەکانی بەبێ ترس دەچنە بەرەوڕووی مەرگ بۆی.
نیشتمان هێندە جوان و دڵڕفێنە، کە مرۆڤ وەک جادوولێکراوێک لە پێناویدا گیانی خۆی دەبەخشێت و پێی ناکرێت جێی بهێڵێت.
نەفرەت لە چارەنووس و مەکری داگیرکەر
بەختی ئەو ئوستادە سووتێ دەرسی سیحری پێ وتی / خوا کە تۆی بەردایە گشت عالەم بە مەکر و ساحیری.
من ئەو دێڕە وەک نەفرەتێک لەو جوگرافیا یان ئەو سیستەمە جیهانییە دەخوێنمەوە کە نیشتمانی کوردی خستووەتە ئەم دۆخەوە؛ ئەو هێز و سیستەمەی کە وای کردووە ببێتە گۆڕەپانی ململانێ و خوێن.
ئەو کێشەی کورد هێندە ئاڵۆز و پڕ لە پیلان و مەکری دەوڵەتانە، بووەتە گرێیەکی کوێر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
من لێرەدا نەفرەتێکی مێژوویی دەبینم لەو چارەنووسەی کە نیشتمانەکەی کردووەتە تەڵەیەک بۆ کوشتنی ڕۆڵەکانی.
هاوار بۆ دادپەروەری لە ڕۆژگارێکی بێڕەحمدا
کافریش ڕەحمێ بە یەخسیر و زەلیلی خۆی دەکا / سا وەرە ڕەحمێ بە حاڵم کە ئەگەرچی کافری.
لێرەدا من نەتەوەی کورد وەک یەخسیر؛ واتە دیل و ئەسیر، دەبینم.
ڕوو دەکەمە نیشتمان، یان تەنانەت ڕۆژگار و نەیارەکان، و دەپرسم:
بێڕەحمترین داگیرکەر و کافریش هەندێک جار بەزەیی بە دیلەکەی خۆیدا دێتەوە؛ ئەی بۆچی چارەنووس هێندە بێڕەحمە بەرامبەر بە ڕۆڵەکانی کورد؟
من ئەوە وەک سکاڵایەکی مێژوویی دەبینم لەو هەموو ئازار، دەربەدەری و بێبەختییەی بەسەر ئەو نەتەوەیەدا هاتووە؛ نەتەوەیەک کە چاوەڕێی تەنیا دڵۆپێک ڕەحم و ئازادی دەکات.
پەیمانی کۆتایی و لووتکەی بەرخۆدان
گەر بە خەنجەر پارە پارەم کەی لە سەر ڕێم دابنێی / دەست لە تۆ هەڵناگرم هەر تۆم لە خەڵکی چاتری.
بۆ من، ئەوە شاکاری شیعرەکە و ناسنامەی ڕاستەقینەی کوردە.
داگیرکەر دەتوانێت بە خەنجەر پارە پارەم بکات؛ وەک چۆن لە ئەنفال، هەڵەبجە، سەردەشت و سێدارەکان و وێرانکردنی گوندەکاندا کردی؛ بەڵام وەڵامی کورد چییە؟
دەست لە تۆ هەڵناگرم، هەر تۆم لە خەڵکی چاتری.
واتە:
ئەی کوردستان،
هەرچەندە باوەشت پڕە لە مەرگ و ئازار،
هەرچەندە بوون بە کورد باجەکەی زۆر قورسە و پارەپارە دەبین،
بەڵام هەرگیز دەست لە خاکی خۆمان هەڵناگرین؛ چونکە تۆمان لە هەموو جیهان و نەتەوەکانی تر پێ باشتر و چاترە.
بۆ من، ئەمە لووتکەی ئیرادە و خۆڕاگریی نەتەوەیەکە کە لەناو خوێندا گەوزاوە، بەڵام هێشتا سەری دانەنواندووە.
لە مێژووی گەلاندا، ئەوەی لەدەست نەتەوەیەک دەرچێت، تەنیا بە خاک ناگەڕێتەوە؛ بە زمان، گۆرانی، بیرەوەری و چیرۆک دەگەڕێتەوە.
لە فینلەندا، ئەو بیرەوەرییە لە کۆکردنەوەی گۆرانی و چیرۆکە کۆنەکاندا ڕەنگێکی تایبەتی وەرگرت؛ کارێک کە بە کەسانێکی وەک ئێلیاس لۆنڕۆت بووە بەشێک لە ناسنامەی کەلتووریی ئەو وڵاتە.
بۆ من، ئەمە تەنیا بەراوردێکی فینلەندی نییە؛ بیرخستنەوەی ئەو ڕاستییەیە کە نەتەوە پێش ئەوەی لە نەخشەدا بمێنێتەوە، دەبێت لە یاد و زمان و دەنگدا بمێنێتەوە.
کاتێک شاعیر و شیعرێکی وا دەبینم، بە ڕوونی ئەو لۆژیکە پڕ لە ئازار و قوربانیدانە دەبینم کە مێژووی نەتەوەیەکی لەسەر بنیات نراوە.
ئەوە تەنیا شیعرێک نییە؛
ئەوە پەنجەمۆری مانەوەیە.
https://t.me/Galawezhnamekaro
هێلسینکی
