fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

رفتن به کانال در Telegram

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
232
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
-130 روز
آرشیو پست ها
لە دوای شکستی سیاسەت، کێ لە شوێنی ئەودا دادەنیشێت؟ توندوتیژیی شۆڕشەکانی هەموو نەتەوەکان، بە نەتەوەی کوردیشەوە، پێش ئەوەی خەتا
لە دوای شکستی سیاسەت، کێ لە شوێنی ئەودا دادەنیشێت؟ توندوتیژیی شۆڕشەکانی هەموو نەتەوەکان، بە نەتەوەی کوردیشەوە، پێش ئەوەی خەتای شۆڕشگێڕەکان بێت؛ خەتای ئەو دەسەڵاتدارانەیە کە نەیانهێشتووە دەنگی خەڵک بە ئاشتیانە بگات! لە ڕۆژهەڵاتی نیشتماندا، کاتێک داواکاریی سادەی زمان و ژیان بە پەت، سێدارە و فیشەک وەڵام دەدرێتەوە؛ توندوتیژی دەبێتە تەنیا قەڵغان بۆ مانەوە، چونکە گەورەترین توندوتیژی ئەوەیە کە نەتەوەیەک، لەسەر خاکی خۆی، بە بێگانە بناسرێت. پێش ئەوەی شۆڕشگێڕی کورد دادگایی بکرێت، دەبێت مێژووی تاریکی ئەو داگیرکەرانە هەڵدرێتەوە کە چاوەڕوانیی ئاشتییان لە نەتەوەیەک دەکرد، کە زمان، خاک و ناسنامەیان لێ زەوت کردبوو! 📌بۆ مێژووش دەیڵێم لە باشووری نیشتماندا: ئەگەر ئاواتی ئەم گەلە بەرەو هەڵدێر بچێت، بەرپرسیاری یەکەم، دەسەڵاتی حیزبەکان و بێدەنگیی کەمێنەیەک ڕۆشنبیر و خەمخۆرانە؛ کە نەیانتوانی ماڵی کورد لە گەمە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بپارێزن. کاتێک حیزبایەتیی بەرتەسک و داگیرکاری، پانتایی گفتوگۆ و فرەدەنگی لەناو دەبەن، سیاسەت دەمرێت؛ لە دوای شکستی سیاسەتیش، تەنیا توندوتیژی و داڕمانی کۆمەڵایەتی لەسەر کورسیی دەسەڵات دادەنیشن. https://t.me/Galawezhnamekaro

“صبوری می‌کنم تا کلمات را رام کنم” شعر:✍🏻کارۆ بسیار خوشحالم که این شعر با همکاری هنرمندانه تیم سینا شهبازی، خواننده و موزیسین مقیم سوئد و فنلاند، به اثری بی‌نظیر تبدیل شد. 🎶 صدای گرم تیم او در سوئد به همراه موسیقی لطیف، به این دکلمه روحی تازه بخشیده است. به زودی کلیپ این اثر زیبا نیز رونمایی خواهد شد! 🌟🎥

ئازیزەکەم، ڕۆحم، لە کاتی شەونخوونییەکانمدا خەمی تۆی هەڵگرتووە. کەچی، دەنگم لە هەناوی بێدەنگیدا زیندانە. تۆ نیت، بەڵام، هەر شە
ئازیزەکەم، ڕۆحم، لە کاتی شەونخوونییەکانمدا خەمی تۆی هەڵگرتووە. کەچی، دەنگم لە هەناوی بێدەنگیدا زیندانە. تۆ نیت، بەڵام، هەر شەوێک لە باوەشی خەیاڵی شینی مانگه‌شەودا، هەناسەم وەک گوڵێک بە ناوی تۆ دەپشکوێت و باڵا دەکات.

سەرت هەڵبڕە! ئەویندارانە و عارفانە. بۆ تۆ... ژیانم و ڕۆحی تەمەنم وەک کڵووی شەشپەڕی بەفرێک، بە هێمنی لەبەردەم خۆردا دانا... بەبێ هیچ سێبەرێک، بەبێ هیچ گومانێک، تا بتوێمەوە، تا تەواو ببم، تا تۆ گەرم بمێنیتەوە... سەرت هەڵبڕە... هەڵمی ناڵەی دڵ و هەور و باران، لە ئاسمانی چاوەکانمدا شەپۆل شەپۆل وەستاوە، تا سوجدە بکات بۆ تۆ... وەرە با دۆخەکە بگۆڕین، تا ڕۆح و تەمەنم ببێتە ژێیەک، لە سینەی زەویدا بژیتەوە... ✍️ کارۆ | گەلاوێژنامە لەنێوان ئەستێرەکاندا، وشەکان دەدرەوشێنەوە 💎

آرنت در زمانش خیلی‌ها نفهمیدنش. بعد از Eichmann in Jerusalem دوستاش ازش بریدن، دشمن‌هاش زیاد شدن. ولی نوشت. چون وجدانش بهش اجازه سکوت نمیداد. https://t.me/Galawezhnamekaro

ڕووبەڕووبوونەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ تاریکییەکانی مێژووی ڕابردوودا! نیشانەی ڕەسەنایەتیی نەتەوەیەک لەوەدا شاردراوەتەوە کە تاک بە
ڕووبەڕووبوونەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ تاریکییەکانی مێژووی ڕابردوودا! نیشانەی ڕەسەنایەتیی نەتەوەیەک لەوەدا شاردراوەتەوە کە تاک بە تاکی نەتەوەکەی بە ژن و پیاوییەوە، لە پانتایی هۆشیاریی خۆیاندا بەردەوام لەگەڵ قووڵایی ناخ و تەونی زیندووی مێژووەکەیاندا بکەونە گفتوگۆوە، چونکە تێڕامانی ڕاستەقینە هیچ نییە جگە لەو هاونشینی و دیالۆگە بێدەنگەی کە تاکی مرۆڤ لە حەرەمی ناخیدا لە نێوان خودی خۆی، مێژووی دوێنێ و ئاسۆ نەخشێنراوەکانی سبەینێدا بەرپا دەکات و فۆڕم و مانایەکی پێ دەبەخشێت. هەر بۆیە کاتێک گەلێک فێری ئەم شێوازی بیرکردنەوە و قووڵبوونەوەیە دەبێت، هەنگاوەکانی لە ڕێڕەوی ئازادیدا نە تووشی لادان دەبن و نە بە لاڕێدا دەڕۆن، بەڵکوو تەواوی بوونی وەک ڕووبارێکی هێمن و قووڵ بەرەو بونیادنانی ناسنامە و خوڵقاندنی مانا گەورە و مرۆییەکان بەڕێ دەکەوێت. ڕەنگدانەوە لە کایەی بەرجەستەدا: فینلاند سەلماندوویەتی کە کاتێک ژن و پیاوی نەتەوەیەک لە حەوشەی دەروونیی خۆیاندا لەگەڵ مێژوودا ڕێک دەکەون و فۆڕم بە ئازادی دەبەخشن، دەتوانن لە ناو بەفر و سەهۆڵبەندانیشدا، گەرمترین و مرۆییترین شارستانییەت بونیاد بنێن. https://t.me/Galawezhnamekaro

هەرچی پۆشاک و قوماشی ئەم دنیایەیە، لەبەرمدا جوانە؛ کەچی کاتێ دەچمە بەردەم ئاوێنە، هیچیان ناتوانن وەک کوردستان، برینەکانم دابپ
هەرچی پۆشاک و قوماشی ئەم دنیایەیە، لەبەرمدا جوانە؛ کەچی کاتێ دەچمە بەردەم ئاوێنە، هیچیان ناتوانن وەک کوردستان، برینەکانم دابپۆشن؛ چونکە خالق، پۆشاکی ڕۆحی بۆ من دروێوە! https://t.me/Galawezhnamekaro

سوپاس بۆ یەزدان کە منی بە کورد خوڵقاند، و سوپاس بۆ ئەو کە هۆشیاریی پێ بەخشیم تا کورد بمێنمەوە. ئەم سوپاسگوزارییەش بەوە دەپارێ
سوپاس بۆ یەزدان کە منی بە کورد خوڵقاند، و سوپاس بۆ ئەو کە هۆشیاریی پێ بەخشیم تا کورد بمێنمەوە. ئەم سوپاسگوزارییەش بەوە دەپارێزم کە لە پێناو کوردبووندا، بە تەواوی هێز و توانامەوە تێبکۆشم. سپاس خداوند را که مرا کورد آفرید، و سپاسش که آگاهی داد کورد بمانم. و سپاسش را پاس می‌دارم تا در راه کورد بودن، با تمام توان تلاش کنم. https://t.me/Galawezhnamekaro

“معمای نگاه و سکوت!” شعر، تنها دریچه‌ی گشوده به بن‌بست سؤال است؛ و نگاهت، شاه‌کلید تمام ناگفته‌ها. چشمانت، ترجمان سکوتی است که زبان می‌گیرد؛ و قلم، این فریاد صامت، بی‌صدا، تو را به تصویر سکوت مویه می‌کند: 📌کدام پاسخ، تاب این‌همه پرسش را خواهد داشت؟ https://t.me/Galawezhnamekaro

“لە نێوان خوڵقاندنی مێژوو و شەپۆلسواریدا!” لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق و گۆڕانکارییەکانی چەند دەیەی ڕابردوو لە هەر چو
“لە نێوان خوڵقاندنی مێژوو و شەپۆلسواریدا!” لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق و گۆڕانکارییەکانی چەند دەیەی ڕابردوو لە هەر چوار پارچەی کوردستان، کێشەی سەرەکیی ڕێبەرایەتیی سیاسیی کورد لە سێ چەمکی ستراتیژیدا کورت دەبێتەوە شەپۆل وەک هێمایەک بۆ ڕووداوە گەورە و هاوکێشە جیهانییەکان؛ خوڵقێنەری شەپۆل وەک ئەو هێزە کارایەی خۆی ڕووداو دەخولقێنێت و مێژوو ئاڕاستە دەکات؛ و لە کۆتاییدا شەپۆلسوار (مۆج‌سوار)وەک ئەو بکەرە پاسیڤەی تەنیا چاوەڕێ دەکات ڕووداوێک بقۆمێت تا لە سەر پشتییەوە دابنیشێت و سواری وەرگرێت. کاتێک بە وردی لە مێژووی هاوچەرخی ئەم چەند دەیەیە دەڕوانین، دەبینین ڕێبەرایەتیی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، هەمیشە لە پێگەی شەپۆلسوار دا مەتەرێزی( سەنگەری)گرتووە، نەک خوڵقێنەری ڕووداوەکان. ئەوان هەمیشە بوونەتە کاردانەوە لەبری کردەوە؛ چاوەڕوانی واشنتۆن، مۆسکۆ یان پایتەختە داگیرکەرەکانی دەوروبەر دەکەن تا بزانن کایە نوێیەکە چۆن دادەڕێژرێت و پاشان هەڵوێست بدەن. دروست لێرەدایە کە هۆکاری شکستە مێژووییەکانمان بە ڕوونی خۆی نیشان دەدات؛ شەپۆلسوار هەرگیز کۆنتڕۆڵی ئاڕاستە و چارەنووسی شەپۆلەکەی لە دەستدا نییە. کاتێک تۆ خۆت ئەندازیار و خوڵقێنەری ڕووداوەکان نەبیت، زلهێزەکان وەک کارتێکی کاتی و مێژوویی بەکارت دەهێنن و کاتێک کایەکە کۆتایی هات و شەپۆلەکە نیشتەوە، تۆش لە ناو قووڵایییەکەیدا نوقم دەکەن. داڕمانە مێژووییەکان و لەدەستدانی دەرفەتە زێڕینەکان، دەرەنجامی حەتمیی ئەم عەقڵییەتی چاوەڕوانی و پاشکۆییە بووە. مێژووی نەتەوە سەرکەوتووەکانیش ڕێک ئەم ڕاستییەمان پێدەڵێت؛ گەلی پۆڵەندا یان جوولەکەکان پێش دروستبوونی دەوڵەت، تەنیا کاتێک توانییان قەوارە و ناسنامەی خۆیان بسەلمێنن کە لە چاوەڕوانیی بەزەیی و پیاوچاکیی زلهێزەکان هاتنە دەرێ و خۆیان بوونە داڕێژەر و خوڵقێنەری شەپۆلە سیاسییەکان. ڕێبەرایەتییەک کە نەتوانێت شەپۆلی نەتەوەیی و ستراتیژیی سەربەخۆ دروست بکات، مەحکوومە بەوەی هەمیشە لە ناو شەپۆلی داگیرکەراندا بخنکێت. گۆڕینی ئەم واقیعە تاڵە، پێویستی بە سەرەوژوورکردنەوەی فەلسەفەی حوکمڕانی و بێداریی نەوەی نوێ هەیە؛ تا چیتر نەبینە کەرەستەی سەرپێیی هاوکێشەی ئەوانی تر، بەڵکو ببینە ئەندازیاری شەپۆلی ڕزگاریی خۆمان. 📌پاشکۆیەک بۆ ڕاستگۆیی فیکری دەربڕینی ئەم سەرنجانە، بە چاوپۆشین لە ڕابردوو نییە؛ مەبەست لێی بچووککردنەوە یان خستنە ژێر پرسیاری خەبات، ماندووبوون و قوربانییەکانی حیزب و پێشەنگە ڕەسەنەکان نییە، بەڵکوو هەوڵێکە بۆ تەواوکردنی ئەو ڕێگەیەی ئەوان دەستیان پێکردووە. من ڕێز لە تەواوی ئەو ڕەنجە مێژووییە دەگرم، بەڵام پێم وایە کاتی ئەوە هاتووە بە عەقڵییەت و دیدگایەکی نوێ، ئەو میراتە بە فەلسەفەیەکی دروست بگەیەنینە دوا مەنزڵی شکۆداری خۆی. 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro «نەتەوەی کورد پێویستی بە داهێنانێکی فیکریی قووڵترە لە هەموو نەتەوەکانی تر.»

تابلۆیەکی کوردێکی گەڕیدە؛ ترۆپکی ئاشتبوونەوە لەگەڵ چارەنووسدا. من وەک کوردێک، ئیدی هیچ کڕێوە و زریانێک… هیچ باهۆزێک… سەرسامم
تابلۆیەکی کوردێکی گەڕیدە؛ ترۆپکی ئاشتبوونەوە لەگەڵ چارەنووسدا. من وەک کوردێک، ئیدی هیچ کڕێوە و زریانێک… هیچ باهۆزێک… سەرسامم ناکا؛ چونکە پێشتر، هەموو جۆرە سەرما و تاریکییەکم تاقیکردووەتەوە…

“بۆنی ژێر باخەڵی ئایدیۆلۆژیا” سەیرە؛ هێندێک کەس هەن، بەوپەڕی وردبینییەوە هەڵسەنگاندن بۆ تەواوی بڕوا، ئایین و فەلسەفەی ئەوانی
“بۆنی ژێر باخەڵی ئایدیۆلۆژیا” سەیرە؛ هێندێک کەس هەن، بەوپەڕی وردبینییەوە هەڵسەنگاندن بۆ تەواوی بڕوا، ئایین و فەلسەفەی ئەوانی دی دەکەن و لە گۆشەنیگای خۆیانەوە کەلێن و کەموکوڕییەکانیان دەردەخەن. شەو و ڕۆژ ڕەخنە لەم بیرۆکە و لەو سیستەمە و لە هەموو کەس دەگرن و هاوار دەکەن کە چەندە وێرانن، یان فڵانە کەس چۆنە؛ بەڵام تەنیا یەکجار سەریان شۆڕ ناکەنەوە بۆ ژێر باخەڵی خۆیان، تا بزانن ئایدیۆلۆژیاکەیان، یان خودی خۆیان، چەندە بۆنی گەنیوی دەمارگیری، گەندەڵی و بەرتەسکیی لێ دێت! ئەمە گەورەترین داڕمانی فیکرییە؛ کاتێک مرۆڤ دەبێتە چاودێرێکی تیژ بۆ دیتنی کەمکوڕییەکانی جیهان، خەڵک و ئایدیۆلۆژیاکان، بەڵام لە ئاست بۆن و بەرامەی ناوەوەی خۆیدا، نە زمانی گۆ دەکات و نە چاو و لووتی دەکاتەوە بۆ ئەوەی ناخی خۆی بە ئاگایی و هۆشیارییەوە ببینێت. ئەم دۆخە لە ڕاستیدا پرۆسەیەکی ئاڵۆزی خووگرتن و ڕاهاتنە؛ ڕێک وەک چۆن مرۆڤ هێدی هێدی بە بۆنی جەستەی خۆی ڕادێت و هەستی پێ ناکات، ئاوەهاش بە دەمارگیری و کەمکوڕییە فیکرییەکانی خۆی خوو دەگرێت و ئیتر توانای بینینی نامێنێت. لێرەوەیە کە خاڵی کوێری هزر و بیر و مێشک دروست دەبێت؛ تاک لە ئاست هەڵەکانی ناخی خۆیدا تووشی کوێری دەبێت و دەگاتە قۆناغی خۆبەڕاستزانین و خۆپەسندیی ڕەها، بە جۆرێک کە وادادەنێت کێشەکە هەمیشە لە بڕوای ئەوانی ترە، نەک لە باوەڕی خۆیدا. دەرەنجامی کۆتاییی ئەم گەشتە نالەبارەش، بریتییە لە دۆگماتیزم و پەکخستنی بیرکردنەوە؛ کاتێک ئایدیۆلۆژیایەک دەبێتە بەشێک لە ناسنامە و بوونی مرۆڤ، ڕەخنەکردنی بۆی ئەستەم دەبێت و مرۆڤ هێدی هێدی توانای خۆڕەخنەکردن و تێگەیشتن لە ئەوانی تر لەدەست دەدات. 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

📌 مێژوویەکی مەزن و سەرکردەکانی بێسەنگ! نەتەوەی کورد، هاوتەمەن و هاوشانی خودی مێژووە؛ بەڵام سەرکردەکانی، هەمیشە لە ئاست قورسا
📌 مێژوویەکی مەزن و سەرکردەکانی بێسەنگ! نەتەوەی کورد، هاوتەمەن و هاوشانی خودی مێژووە؛ بەڵام سەرکردەکانی، هەمیشە لە ئاست قورسایی و مەزنایەتیی ئەم مێژوو و نەتەوەدا کەمیان هێناوە و بچووک ماونەتەوە. ئەگەر نا، کام ڕێبەری خاوەن‌شکۆ ڕێگەی دەدا کە داگیرکەر و ناحەز، نەتەوەیەک بەم هەموو قووڵایی، ڕەسنایەتی و کەرامەتە مێژووییەوە، تەنیا لە قاڵبی تەنگی پەیڤێکی وەک «ئەتنیک»دا زیندانی بکات و شوناسە دەوڵەتی و نەتەوەییەکەی لێ داماڵێت؟ بەڵام ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە: تا تاکی کورد خۆی بە بەرپرس نەزانێ و چاوەڕوانی قارەمان بێ، حاڵمان لەوە باشتر نابێ! https://t.me/Galawezhnamekaro

سەروەت و سامانی ڕاستەقینە لەو شوێنە نییە کە ئێمە بیری لێ دەکەینەوە! زۆربەی کات مرۆڤ لە ژیاندا هەوڵ دەدات خۆی بە سامان و پلە و
سەروەت و سامانی ڕاستەقینە لەو شوێنە نییە کە ئێمە بیری لێ دەکەینەوە! زۆربەی کات مرۆڤ لە ژیاندا هەوڵ دەدات خۆی بە سامان و پلە و پایە دەوڵەمەند بکات، بەڵام دوای سێ دەیە ژیان لە تاراوگە (فینلاند)، گەیشتمە ئەو ڕاستییەی کە گەورەترین دەوڵەمەندی، ئەو دڵانەن کە بە دڵسۆزی لێتەوە نزیکن. ئەوەی مرۆڤ دەکاتە خاوەنی سەروەتێکی نەبڕاوە، ئەوە نییە چەندی لە بانک هەیە، بەڵکو ئەوەیە چەندی خۆشەویستی خەڵکی و دوعای خێر لە دڵی کەسانی پاکدا هەیە. کاتێک هاوڕێیەک، برایەک، لە قووڵاییی شەو و لە کاتی خوداپەرستیدا بە چاوی پڕ لە ئەسرینەوە دوعات بۆ دەکات، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە تۆ لە ژیاندا ڕێگەی دروستـت گرتووەتە بەر و بەهای مرۆڤبوونیت پاراستووە. من بەم دۆستایەتییانە دەوڵەمەندم، بەم دڵانە خۆشبەختم. ئەمەش پەیامی برای ئازیزم، کاک لوقمان مەلا ڕەحیمی-یە، کە لە قووڵاییی دڵەوە بۆی ناردووم و وەک گەنجینەیەک لای خۆم دەیپارێزم: ✍🏻سلاو برا که م، له کاتی بانگی خه وتنان له مالی خودا تێر و پر بۆت پارامه وه، خودا گیان توفیقی دام، زورم دوعا بوکردی، له قولایی دلمه وه له سوجده دا به چاوی پر له ئه سرینه وه نزام بۆ کردید✅ سوپاس بۆ تۆ کاک لوقمان، خودا تۆیش سەرفراز و سەرکەوتوو بکات. ئەوە تەنیا پەیامێک نییە، ئەمە هێزی مانەوە و خۆشبەختیی منە. 💎 دڵسۆزیتان، جوانترین دیاریی خودایە.

دەگمەن ترین بەهەشتی جیهان؟ مێشکێکە... کە شەوان، بێهودە لەگەڵ تاریکی ناجەنگێت.
دەگمەن ترین بەهەشتی جیهان؟ مێشکێکە... کە شەوان، بێهودە لەگەڵ تاریکی ناجەنگێت.