ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

الذهاب إلى القناة على Telegram

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
231
المشتركون
-124 ساعات
-17 أيام
-130 أيام
أرشيف المشاركات
هاوڕێی باش و چاک و ڕاستەقینە کێیە؟ لە ڕۆژە سەختەکاندا: پشتت دەگرێت، تەنانەت کاتێک بێدەنگیت. گوێگرە، بەبێ بڕیاردان و دادوەری. دەستت دەگرێت، نەک بەزەیی پێتدا بێتەوە. لە ڕۆژە خۆشەکاندا: ڕاستگۆیانە لەگەڵت دڵشاد دەبێت. خۆی لە تۆ بە نزمتر یان بەرزتر دانانێت. وەک ئاوێنەت دەمێنێتەوە و تێپەڕبوونی کات لەبیر ناکات. هاوڕێی چاک و باش، لە هەمان کاتدا سێبەرە لەبەر خۆرەتاودا و چراشە لە ناو تاریکیدا. https://t.me/Galawezhnamekaro

.

نەخشەی سەربەخۆیی؛ لە ئایینەوە بۆ نەتەوە 💎📜 ئەم دەقەی خوارەوە، پوختەی دیمانەیەکی قووڵی نووسەر و بیرمەند «سەیید موحەممەدئەمین
نەخشەی سەربەخۆیی؛ لە ئایینەوە بۆ نەتەوە 💎📜 ئەم دەقەی خوارەوە، پوختەی دیمانەیەکی قووڵی نووسەر و بیرمەند «سەیید موحەممەدئەمین واژی»یە لەگەڵ مامۆستا «دکتۆر ئەبووبەکر کاروانی». لێرەدا دەردەکەوێت چۆن شێخ عوبەیدوڵڵا تەنیا ڕێبەرێکی ئایینی نەبووە، بەڵکوو یەکەمین داڕێژەری «نەخشەی سەربەخۆیی کوردستان» بووە: 🔹 باوکی نەتەوایەتی: دکتۆر کاروانی دەڵێت شێخ یەکەم کەس بووە کە داواکاریی سیاسی لەسەر بنەمای «شوناسی جیاوازی کورد» خستووەتە ڕوو. 🔹 ئاگایی لە گۆڕانی سەردەم: شێخ تێگەیشتبوو کە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و قاجاری خەریکی هەرەسن و دەبێت کورد «مشووری ماڵجیایی و سەربەخۆیی» خۆی بخوات. 🔹 ئیسلام و نەتەوایەتی: شێخ ناسنامەی ئیسلامیی بەستەوە بە خاکی کوردستانەوە، نەک بە گوێڕایەڵی بۆ سوڵتان. 🔹 خیانەتی زلهێزەکان: ئینگلیز و ڕووسەکان لە جیاتی پشتگیری لە مافی ڕەوای کورد، یارمەتیی عوسمانی و قاجارییان دا بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕینەکە. 🔗 بۆ خوێندنەوەی تەواوی دیمانەکە کلیک لێرە بکەن: https://telegra.ph/شێخ-عوبەیدوڵڵای-نەهری-باوکی-ئاگایی-و-ناسیۆنالیزمی-کوردی-12-25

بۆ مێژوو: وەفاداریی شاعیرێک بۆ ڕێبەرەکەی . ✍🏻دوکتۆر کاروانی، مامۆستای ئەخلاق، سیاسەت، نووسین و کوردبوونی خاڵسی من، لوتفیان ف
+1
بۆ مێژوو: وەفاداریی شاعیرێک بۆ ڕێبەرەکەی . ✍🏻دوکتۆر کاروانی، مامۆستای ئەخلاق، سیاسەت، نووسین و کوردبوونی خاڵسی من، لوتفیان فەرموو و ئەم زانیارییە بەپێزەیان بۆ ئەم قوتابییە هەمیشەیییەی خۆیان نارد؛ دەقێک کە تیشک دەخاتە سەر پەیوەندیی نێوان «وەفایی» شاعیر و بنەماڵەی «شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری». کڕۆکی بابەتەکە: وەفایی شاعیر تا کۆتا هەناسە بە دڵسۆزی بۆ ڕێبازی نەتەوەیی و ئایینیی شێخ ماوەتەوە و تەنانەت یاداشتەکانی خۆی لەسەر داوای «شێخ عەبدولقادر»ی کوڕی شێخ نووسیوەتەوە. پرسیارێکی مێژوویی: بۆچی وەفایی لە یاداشتەکانیدا کە لە ناو جەرگەی ڕووداوەکان بووە، باسی مێژووی سیاسی و سەربازیی شێخی نەکردووە؟ ئایا ئەمە پاراستنی بەرژەوەندییەکی باڵای نەتەوەیی بووە، یان تەنیا ویستوویەتی وەک شاعیرێکی پاک و دوور لە جەنجاڵی سیاسەت بمێنێتەوە؟ سوپاسی بێپایان بۆ دوکتۆر کاروانی بۆ ناردنی ئەم زانیارییە ورد و مێژووییە. https://t.me/Galawezhnamekaro

نەخشەی ڕێگایەک بۆ سەربەخۆیی: سێگۆشەی حەوتەمی پیرۆز 📐📜 تا کەی وەک «بووکەڵە» لەناو مێژوودا دووبارە دەبینەوە؟ کاتی ئەوە هاتووە لە جیاتی «تەقلید»، پەنا بۆ ئاگایی بەرین. ئەم وتارە تەنیا نووسین نییە، بەڵکوو مانیفێستۆیەکی فکرییە کە تێیدا باسی ئەمانە دەکەین: ✅ چیرۆکی شێتەکە: بۆچی سوودی ڕاستەقینە لە (٢=١) دایە؟ ✅ ئەو ئاگایییەی لەدایک نەبوو: ڕەخنەیەک لە مێژووی دوای پێشەوا قازی. ✅ سێگۆشەی حەوتەمی پیرۆز: حەوت وەسیەتنامەی فەلسەفی بۆ ڕێبەر و نووسەری کورد. ✅ تینوێتی بۆ سەربەخۆیی: مێژووی شێخ عوبەیدوڵڵا و جۆزێف کۆکران. «سەربەخۆیی یانی نەتەوەکەم بە زمانی کوردی و لەناو خاکی خۆیدا بیر بکاتەوە؛ نەک بەو شێوەیەی کە بڕیاری بۆ دەدەن.» 🔗 بۆ خوێندنەوەی دەقی تەواوی پڕۆژەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن: https://telegra.ph/پڕۆژەی-فکریی-کارۆ-فەلسەفەی-ئاگایی-و-سەربەخۆیی-12-25

ئەم گۆرانییە بە زمانی ڕەسەن و شیرینی کوردیی کرمانجی، ئێستا گەیشتووەتە ٢٢ ملیۆن بینەر لە یووتیووبدا. واتە، زمان، فەرهەنگ، مێلۆدی و سۆزی جوانی ئێمەیان بە چاو و گوێی جیهان گەیاندووە. ڕاستەوخۆ، کارێکی بەنرخ و بەپێزە بۆ فەرهەنگی نەتەوەکەمان. 🎤مەم ئارارات Mem Ararat https://t.me/Galawezhnamekaro

(وەسیەتنامەیەک بۆ مێژوو: سێگۆشەی حەوتەمی پیرۆز.) ئەمە تەنیا گرافیکێک نییە، ئەمە نەخشەی ڕێگایە بۆ هەر کەسێک کە دەیەوێت ببێتە ڕ
(وەسیەتنامەیەک بۆ مێژوو: سێگۆشەی حەوتەمی پیرۆز.) ئەمە تەنیا گرافیکێک نییە، ئەمە نەخشەی ڕێگایە بۆ هەر کەسێک کە دەیەوێت ببێتە ڕێبەر یان نووسەری ڕاستەقینەی ئەم نەتەوەیە. لە دنیایەکدا کە تژییە لە «بووکەڵەی دەست» و «هەویری ژێر دەست»، ئێمە پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ: ✅ ئیمان بە وشە ✅ بەرپرسیارێتیی بڕیار ✅ دادوەریی ویژدان ئەم سێگۆشەیە حەوت کۆڵەکەی فەلسەفی لە خۆ دەگرێت کە دەبنە پارێزەری ناسنامەی نەتەوەیی و کەرامەتی تاکەکەسی. سێگۆشەی حەوتەمی پیرۆز: وەسیەتی ڕێبەر و نووسەری نەتەوە نووسەر و ڕێبەری نەتەوە، دەبێت بڕواداری وشەکانی بێت؛ چونکە وشە هێزی خوڵقاندن و وێرانکردنی تێدایە. دەبێت بڕواداری گەلەکەی بێت؛ واتە باوەڕی بە ژیری و توانای ئەوان هەبێت، نەک لە سەرەوە بۆ خوار سەیریان بکات. دەبێت خاوەنی وشەکانی بێت و وەک ئامرازی پەیوەندی بەکاریان بهێنێت، نەک وەک «بووکەڵەی دەست یان هەویری ژێر دەست بێت». دەبێت خاوەنی بڕیارەکانی بێت و بەرپرسیارێتی هەموو هەڵبژاردنەکانی هەڵبگرێت، بێ ئەوەی بیانوو بهێنێتەوە یان گوناە بخاتە ملی کەسانی تر. دەبێت باوکی نەتەوە بێت، نەک باوکی ئایدۆلۆژیایەک؛ خزمەتکاری خەڵک بێت، نەک ئەسیری ئایین یان دۆکتراینێکی تایبەت. دەبێت ڕێبەری تەواوی نەتەوە بێت، نەک ڕێبەری باڵێک؛ یەکگرتوویی بخوڵقێنێت، نەک لێکترازان. و لە کۆتاییدا، دەبێت دادوەر بێت؛ دادوەری خۆی و دادوەری گەلەکەی. بە بوێرییەوە ڕەخنە بگرێت و بە دادپەروەری بڕیار بدات. ئەمە نە یاسای ناو کتێبەکانە و نە دروشمی سیاسەتمەداران؛ ئەمە وەسیەتی ئێمەیە، لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر.🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

بێ هیوایی و ئومێد، لەگەڵ ڕۆح و چیرۆکی ژیان، ڕووبارێکن لە ناخی چیادا، ڕانەوەستاوە، بەڵکو ڕەوان و زیندووە... وەک ڕووبارێکی خرۆشان! https://t.me/Galawezhnamekaro

بریا نەتەوەی ئێمەش وەک ئەو شێتە بوایە! (سوودی ڕاستەقینە و برینی نەتەوە) لە پەراوێزی «#فەلسەفەی_فکریی_کارۆ-دا تێڕامانێک لەسەر
بریا نەتەوەی ئێمەش وەک ئەو شێتە بوایە! (سوودی ڕاستەقینە و برینی نەتەوە) لە پەراوێزی «#فەلسەفەی_فکریی_کارۆ-دا تێڕامانێک لەسەر بنەماکانی یەکبوون و سەربەخۆیی ئەم تێکستە هەوڵێکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو هاوکێشە چەوتەی کە ساڵانێکە سوودی نەتەوەیی ئێمەی لە «لێک‌ترازان»دا پێناسە کردووە. لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی فەلسەفی لە نێوان شێتێک و بازرگانێکدا، نووسەر(کارۆ)پەردە لەسەر تراژیدیایەکی قووڵ لادەبات: کێشەی کورد تەنیا سنوورە جوگرافییەکان نین، بەڵکوو ئەو پارچەپارچەبوونە زەینییەیە کە لە ناو ئاگاییی ئێمەدا سەرلەنوێ بەرهەم بێتەوە. ئەم نووسینە بانگەوازێکە بۆ گەڕانەوە بۆ «خۆناسی»؛ تێگەیشتن لەوەی کە هێز لە یەکگرتنی جیاوازییەکاندایە، نەک لە سڕینەوەیان. پەیامی سەرەکی ڕوونە: تا سەربەخۆیی فکری و جوگرافی پێکەوە لە ناو دڵ و خاکدا کۆ نەبنەوە، هیچ ئایین و ئەندێشەیەک نابێتە خاوەن بەهایەکی جیهانی. بریا نەتەوەی ئێمەش وەک ئەو شێتە بوایە! (سوودی ڕاستەقینە و برینی نەتەوە) بیستوومە ڕێبوارێکی شێت لە بەردەم دوکانێک وەستابوو و لە بازرگانەکەی پرسی: چی ناچارت دەکات هەر ڕۆژ لێرە دانیشی؟ بازرگان وتی: بۆ ئەوەی سوود بکەم. شێتەکە پرسی: سوود چییە؟ بازرگان وتی: سوود یانی یەکێک بکەم بە دوو. شێتەکە بزەیەک هاتە سەر لێوی و وتی: ئەوە سوود نییە. سوود ئەوەیە کە دووان بکەی بە یەک. بەڵێ... سوودی ڕاستەقینە لەوێدایە کە دووان ببنە یەک؛ نەک لە ناو حیساب و پارەدا، بەڵکوو لە ناو ئەندێشە و ئاگاییدا. تراژیدیای نەتەوەی کورد ڕێک لەم خاڵەوە دەست پێ دەکات: ساڵانێکە فێریان کردووین کە «چەند پارچە بوون» سوودە؛ حیزب دژی حیزب، زاراوە دژی زاراوە، سنوور دژی سنوور، ئایدۆلۆژیا دژی ئایدۆلۆژیا، دین دژی بێدینی، شیعە دژی سوننە، ناوچەگەرێتی دژی شارێک، و «من» دژی «ئێمە». ئەوەی گرینگە کوردبوونە و کوردستان، و ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان. نەتەوەی کورد پارچەپارچە کراوە، بەڵام مەترسییەکە لەوێدایە کە ئەم پارچەپارچەبوونە لە ناو زەین و ڕەفتاری ئێمەدا سەرلەنوێ بەرهەم بێتەوە. ئاگایی، یانی بینینی ئەم خەڵەتاندنە کۆنە: ئەوەی پێیان وتووین سوود لە لێک‌دابڕان و جیابوونەوەدایە، لە کاتێکدا هێز تەنیا لە «یەکبوون»دا لەدایک دەبێت. خۆناسی یانی تێگەیشتن لەم ڕاستییە سادە و بەئازارە: دوژمنی سەرەکی هەمیشە لە دەرەوەی ئێمە نییە. کاتێک چوار پارچەی نیشتمان لە ناو ئاگاییماندا بکەین بە یەک، دەبینە نەتەوە. و کاتێک بووینە نەتەوە، هیچ هێزێک ناتوانێت بەسەرماندا زاڵ بمێنێتەوە. خۆناسی، دەستپێکی ئاگایییە. ئاگایی، دەستپێکی یەکبوونە. و یەکبوون، دەستپێکی ڕزگارییە. لێرەدایە کە دەگەینە ڕاستییە هەرە گەورەکە: تا سەربەخۆیی فکری و جوگرافی پێکەوە لە ناو دڵ و خاکدا کۆ نەبنەوە، هیچ ئایین و ئایدۆلۆژیا و ئەندێشەیەک، بەهایەکی مەعنەوی و جیهانیی نابێت. چونکە مرۆڤ و نەتەوەیەک کە سەربەخۆیی نەبێت، خاوەنی هیچ نییە؛ تەنیا کاتێک دەبینە خاوەن بەها، کە سەربەخۆیی هەموو لایەنەمان هەبێت. 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro کڕۆکی فەلسەفەی فکریی کارۆ: • خۆناسی، دەستپێکی ئاگایییە. • ئاگایی، دەستپێکی یەکبوونە. • یەکبوون، دەستپێکی ڕزگارییە. • ڕزگاری، تاکە ڕێگەی سەربەخۆیییە. "تا سەربەخۆیی فکری و جوگرافی پێکەوە گرێ نەدرێن، هیچ ئەندێشەیەک نابێتە خاوەن بەهایەکی جیهانی."🇫🇮

این‌قدر خسته‌ام که اگر بگویند صبح می‌میری، و اگر قدرتش را داشتم، همین الان را صبح می‌کردم. این‌قدر آرزو دارم که اگر قدرتش را داشتم، گورم را یک جهان می‌کردم. https://t.me/Galawezhnamekaro

لە پەراوێزی تێبینییەکانمدا: هەر مرۆڤێک و هاوڕێیەکی نوێ، لاپەڕەیەکە لە مێژووی پەژارە و ئازار. بێ‌سنوور نە گەشبینم و نە ڕەش‌ بین؛ بەڵام لە نێوان ئەم لاپەڕانەی مێژوودا، بە دەگمەن ڕەنگی خۆڵەمێشیش بەدی دەکرێت. هەمووی بەپێی بارودۆخ و، شێوازی دۆستایەتی و ئاشنایەتی و کەسایەتیی لایەنی بەرامبەر دەگۆڕێت. از دفترچه شخصی: هر انسان و دوست جدید یک برگ از تاریخ اندوه و درد است. مطلق سیاه و سفید ندارم اما در بین این برگ‌های تاریخ به ندرت رنگ خاکستری هم وجود دارد. بسته به شرایط، شکل دوستی و آشنایی و شخصیت طرف بستگی دارد.🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

(شەقی ئەزموون)(لگد تجربه) زیاتر لە... نیو سەدە ئەزموون پێی گوتم: خۆڕاگر بە و بزانە چیت پێ دەڵێم؛ مرۆڤی وەک تۆم زۆر دیوە کە بە هەزاران ئامۆژگاری و نەسیحەت چاک نەبوون، بەڵکوو ڕاستییە بێ‌ڕەحمەکانی کۆڵان و پاشکۆڵانەکانی دونیا، بە لێدانی شەقی ئەزموون، ناچاری کردن لەو وێنە و خەیاڵەی ساڵانێک بوو وەک تاشینی پەیکەرێکی ساختە لە خۆیان دروست کردبوو، بێنە خوارێ. (لگد تجربه) بیش‌از…نیم قرن تجربه به من گفت: صبر کن و ببین چی بهت میگم؛ انسان‌هایی مثل تو را زیاد دیده‌ام که با هزاران نصیحت ساخته نشدند، بلکه واقعیت بی‌رحم کوچه‌پس‌کوچه‌های جهان با لگدهای تجربه، آن‌ها را مجبور کرد از تصویری که سال‌ها از خودشان ساخته بودند پایین بیایند.🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

«پیری کردم، ئەو چاوەڕوانییەی کە هیچ کات کۆتایی نەهات.» ٢.٤.٢٠١٨

بۆ خەڵک مەنووسە؛ بۆ ئاگایی خەڵک بنووسە. بۆ دڵی خەڵک مەنووسە؛ بۆ ئەو کەسە ژیر و بیرفراوانە بنووسە کە دەیەوێت ئازاد بێت. بۆ دڵخۆشیی حزبەکان مەنووسە؛ بۆ ئەو ڕاستییە بنووسە کە هیچ دەسەڵاتێک تاقەتی بیستنی نییە. ڕێگای ئاگایی، هەمیشە پڕە لە هەڕەشە، بوختان و تەنیایی... بەڵام تەنیایی ئەو کەسەی ڕاستی دەڵێت، سەرەتایەکە بۆ کۆمەڵگەیەک کە دەیەوێت گۆڕانکاری بەسەردابێت. ئاگایی لە یەک کەسەوە دەست پێ دەکات؛ تۆ ئەگەر نەترسیت، دەتوانیت ئەو یەک کەسە بیت.🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

“مردی هستم” اما نه آن‌گونه که جهان می‌پندارد. خشم را می‌شناسم، ترس را لمس کرده‌ام، و حسادت را از نزدیک دیده‌ام؛ اما هیچ‌کدام فرمانروای من نیستند. آن‌ها تنها تا آستانه‌ی درونم می‌رسند، و از آن‌جا به بعد، کلید در به دست من است. اگر بخواهم، وارد می‌شوند؛ و اگر نخواهم، در همان سایه‌های خود گم می‌شوند. زیرا قدرت من، نه در نداشتن این احساس‌ها، بلکه در آگاه بودن از حضورشان و ندادن فرمان به دستشان است. https://t.me/Galawezhnamekaro