ریـــسالـــە 🖤
Ir al canal en Telegram
813
Suscriptores
Sin datos24 horas
+17 días
-430 días
Archivo de publicaciones
حوکمی بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژی لەدایک بونی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم
یەکەم : هیچ گومانی تێدا نی یە کەوا ڕۆژوی سوننەت ، یەکێکە لەو عیبادەتانەی کەوا پاداشتی زۆرە لای خوای گەورە ، وە هەندێک ڕۆژ هەیە سوننەت وایە تێیدا بەڕۆژوو بیت ، وەک بەڕۆژوو بونی ڕۆژی عەرەفە و عاشوراء ، وەبەڕۆژوو بونی ڕۆژی دووشەم و پێنج شەم لە هەفتەیەکدا ، وە بەڕۆژوو بوونی سێ ڕۆژ لەمانگێکدا ، کە ئەکاتە ڕۆژی سیانزە و چواردە و پانزەی مانگی عەرەبی ئەکات ، وە بەڕۆژوو بونی شەش ڕۆژ لەمانگی شەوالدا ، یا بەڕۆژوو بوون لە مانگی شەعبان ،و مانگی موحەڕەم دا ، وەهەموو ئەمانە بەڵگە لەسەر بەڕۆژوو بونیان هاتووە لە فەرمودەی صەحیدا .
بەڵام لەمانەی کەباس کران کە بەڕۆژوو بون تێیاندا سوننەتە ، بەڕۆژوو بونی ڕۆژی لەدایک بونی پێغەمبەرى ﷺ تێدا نەبوو ، هەر بۆیە دروست نی یە هیچ کاتێک تایبەت بکرێت بە خواپەرستى بۆ نمونە بەڕۆژو بوون بەبۆنەی ڕۆژی لەدایک بونی یا هاوشێوەی ئەوە ، چونکە هیچ بەڵگەیەک نەهاتوە لەلایەن پێغەمبەر و ﷺ هاوەڵەکانی ڕەزایای خوایان لێبێت ، لەسەر بەڕۆژو بوونی ، ئەمانە لەپێشتر و پێداگیرتر بوون لە سەر دەست گرتنیان بە خێرو سوننەت ، شتێکیش لەلای ئەوان دین نەبوبێت ئەمڕۆ نابێت بەدین .
وەپێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی : «مَن أحدث في أمرِنا هذا ما ليس منه فهو رد»؛ رواه مسلم.
واتا : هەرکەسێک شتێک دابنێت ، فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ، ئەوا ڕەت ئەکرێتەوە .
دووەم : بەڵام ئەگەر کەسێک عادەتی وابێت کەوا ڕۆژی دوشەم و پێنج شەم ڕۆژە سپیەکان بەڕۆژوو بێت ، یەک بگرێتەوە لەگەڵ ڕۆژی لەدایک بونی پێغەمبەر ﷺ ، ئەوا دروستە و کێشەی تێدا نی یە.
ئیمامی موسلم لە ٲبو قەتادەوە بۆمان ڕیوایەت ئەکات کەوا پرسیار لە پێغەمبەری خوا کرا ﷺ دەربارەی بەڕۆژوو بونی ڕۆژی دوشەم ؟ ئەویش فەرموی : «ذاك يوم ولدتُ فيه، ويوم بعثت - أو أُنْزِل عليَّ - فيه» قال: فقال: «صوم ثلاثةٍ من كل شهر، ورمضان إلى رمضان: صوم الدهر»، قال: وسئل عن صوم يوم عرفة؟ فقال: «يكفِّر السنة الماضية والباقية»، قال: وسُئِل عن صوم يوم عاشوراء؟ فقال: «يكفِّر السنة الماضية».
واتا : ئەم ڕۆژە ئەوەیە کەوا تێیدا لە دایک بوم ، وە ئەو ڕۆژەیە کەوا وەحیم بۆهات تێیدا ، ئەفەرموێت دواتر فەرموی بەڕۆژوو بونی سێ ڕۆژ لەمانگێکدا ، وە ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان ، وەکوو بەڕۆژوو بونی هەموو ساڵەکە وایە ، ٲبو قەتادە فەرموی : وەپرسیاری بەڕۆژوو بونی ڕۆژی عەرەفەی لێکرا ؟ ئەویش فەرموی : تاوانی ساڵێکی ڕابردو و داهاتوو ئەسڕێتەوە ، ئەفەرموێت وە پرسیاری بەڕۆژووبونی ڕۆژی عاشورای لێکرا ؟ ئەویش فەرموی : تاوانی ساڵێکی ڕابردوو ئەسڕێتەوە.
بەڵام تایبەت کردنی ڕۆژێک لەساڵێکدا ، لەبەر یادی لەدایک بونی پێغەمبەر ﷺ : کارێکی داهێندراوە پێچەوانەی شەرعی خوایە ، پێغەمبەری خوا ﷺ هەموو ڕۆژی دوشەم بەڕۆژوبووە نەک تەنها یەک ڕۆژ لە ساڵێکدا .
بڵێ ئەی " الجــــبـــار "🥺
ئەی ئەوکەسەی دڵە شکاوەکان چاکدەکەیتەوە،
ئەی ئەوکەسەی دڵە نەخۆشەکان شیفائەدەی،
ئەی ئەوکەسەی دڵە ناڕەحەتەکان فراوان دەکەی،
ئەی ئەو کەسەی ئاگاداری بەخەم و ناڕەحەتیەکانی ژیانم ..
ئەوەتا گشتیم لەبەر دەرگاکەی تۆ دانا ..
ئیتر گەرەکمە گشتیم بۆ چاک کەیتەوە.
ئیتر منیش خەندە دەکەم
" مادام تۆ الجباری
" مادام تۆ خودای منی
" مادام تۆ گەورەی منی
ئەوە گشتیم لەبەر دەرگای تۆ دانا
ئیتر جارێکی تر خەفەت ناخۆم لێیان 🖤
هەیە بەهۆی شەونوێژەوە سەرکەوتوبووە،
هەیە بەهۆی شەونوێژەوە هاوسەرگیری کردووە،
هەیە بەهۆی شەونوێژەوە کاری پەیداکردووە،
هەیە بەهۆی شەونوێژەوە لەنەخۆشی چاکبۆتەوە،
• دوعاکانی شەونوێژ، موعجیزە دەخولقێنێت،🖤
#شـــەونوێژونزاكـــانتان🖤📿
نیعمەتەکانی خودا .....
ڕۆژێک قسە مەکە...بزانە چەند ناخۆشە لاڵ بیت..!
بزانە توانای قسەکردن چ خۆشییەکە خودا پێی بەخشیویت
ڕۆژێک چاوت مەکەرەوە..بزانە چ ئازارێکی ھەیە کوێریی..!
بزانە چاوی ساغ چەند نیعمەتێکی گەورەیە ...
ڕۆژێک قاچەکانت بەکار مەھێنە ...بزانە چەند بە ئازارە بێ قاچی....بزانە کە ئەتوانیت بەپێی خۆت بڕۆی چ پادشایەکیت!!
ڕۆژێک بێ ھاوڕێ کەت بەڕێ بکە..بزانە چۆن ھەستێکە تەنھایی..بزانە ھاوڕێی باش چ بەختەوەریەکە بۆ مرۆڤ..
ڕۆژێک بێ براکەت..بێ خوشکەکەت..بەڕێ بکە..
بزانە چ خەفەتێکە بێ خوشک و برایی...!!!
بزانە تەنانەت شەڕەکانیشیان چ خۆشییەکە لەنێوانتان...
ڕۆژێک بە جلێکی کۆنەوە..بە پێڵاوێکی پینەکراوەوە بگەڕێ یا دوو ڕۆژ بە برسێتی بخەوە ... یا بەگیرفانی بەتاڵ بڕۆ بازاڕ.... بزانە چ ئازارێکی کوشندەیە ھەژاری..!
بزانە کە جلێکی پاک و پێڵاوێکی تازەت هەیە و سکت تێرە چەند بەختەوەری..؟؟
ڕۆژێک لەناو خێمەیەک بخەوە...بزانە بێ ماڵی چەن ناخۆشە..بزانە سەقفێک و دوو دیوار چ کۆشکێکە بۆیە قەدری بزانن...
ڕۆژێک بە دڵی پڕ لە ڕق بەڕێ بکە..بزانە چ نەفامییەکە..!!
بزانە خۆشەویستی چ ئاسودەییەکە......
ڕۆژێک بڕۆ نەخۆشخانەی ھیوا ..ھیچ مەکە تەنیا سەیری ئەو منداڵانە بکە کە ئێشو ئازاری جەستەو ترسی مردن چۆن پیری کردوون..بزانە لەش ساغی چ نیعمەتێکە..!!
ڕۆژانە ئەمانە بکە یا بیریان لێ بکەرەوە ...بزانە دڵ تەنگی و نا بەختەوەربوون چیە...!!
ئێستا بزانە کە چەن بەختەوەریت و چەند بەبەختیت کە هیچ یەکێک لەم کێشەو ئازارو گرفتانەت نیە...!!🖤
پهیامبهری خوا ﷺ فهرموویهتی:
سوڕهتێك ههیه له قورئان سی ئایهته شهفاعهت بۆ خاوهنهكهی دهكا تا خوا لێی خۆشدهبێت ئهویش سورهتی تبارك الذي بيده الملك)ـە
پهیامبهرمان ﷺ نهدهخهوت تا ئهو سورهتهی دهخوێند
وه ههركهسێك ههموو شهوێك بیخوێنێ ئهوا خوای گهوره ئاگری دۆزهخی لێ مهنع دهكا
بۆیه پارێزگاری لێ بكهن و كاری پێ بكهن و بڵاوی بكهنهوه سوونەتی پێغەمبەر ﷺ
🖤
خودا هەرگیز ئەو دڵە لەیاد ناکات کە
ڕۆژێک لەڕۆژان داوای هاوکاری لێکردووە
بۆیە هەرگیز بێ ئومێد مەبە لەڕەحمەتی خودا🖤
دوو ڕکــاتی شەونوێژ به سەخت دەزانیت،
مـوناجـات لەگەڵ خودا ناکەیت؟!
خودا لەو ساتەدا دەفەرموێت:
کێ پێویستیەکی هەیە پێی ببەخشم،
کێ داوایەکی هەیە وەڵامی بدەمـەوە،
کێ داوای لێخۆشبوون دەکـات لێی خۆشبم...
دەرفـەتەکە بقـۆزەرەوە...🖤
#شەونوێژونـــزاكانتان_بۆئێـــمەش🥺🤲🏻
رەفیقی من هەموو ئەو دوعایانەی بەرزبوونەوە بۆ ئاسمان ڕۆژێک دێـت بە جوانترین شێـوە دەگەڕێنەوە بۆ سەر زەوی.🖤
ئێوارانی هەینی پڕ لە هیوایە
چونڪە لەو ڪاتەدا
خودای گەورە دوعاڪانمان
قبووڵ دەڪات 🖤🤲🏻🥺
