ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅

ریـــسالـــە 🖤

ریـــسالـــە 🖤

前往频道在 Telegram

تەنهایی واتە لەگەڵ خودا نەبون 🖤

显示更多
813
订阅者
无数据24 小时
+17 天
-430 天
帖子存档
تەنانەت ئەو دووعایەی کە تۆش نەتتوانیوە دەری ببڕیت خودا گوێی لێبووە🖤!

ملیۆنەها گفتوگۆ هەیە بەڵام نوێژ باشترینیانە .. #شەونـــوێژەكانتان🖤

ئیلاهی ..... ئەو دڵە تەنها نەکەی کە تۆی لەجێی هەموو کەس داناوە 🖤

چەند جوانە کاتێک هەست ئەکەیت خودا لە ترپەی دڵیش نزیکترە لێت 🖤!

خودا شتێڪت لێ دوور ناخاتەوە ئەگەر قەرەبووت نەڪاتەوە🖤

شـــەونـــوێژ🖤

حوکمی بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژی لەدایک بونی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم یەکەم : هیچ گومانی تێدا نی یە کەوا ڕۆژوی سوننەت ، یەکێکە لەو عیبادەتانەی کەوا پاداشتی زۆرە لای خوای گەورە ، وە هەندێک ڕۆژ هەیە سوننەت وایە تێیدا بەڕۆژوو بیت ، وەک بەڕۆژوو بونی ڕۆژی عەرەفە و عاشوراء ، وەبەڕۆژوو بونی  ڕۆژی دووشەم و پێنج شەم لە هەفتەیەکدا ، وە بەڕۆژوو بوونی سێ ڕۆژ لەمانگێکدا ، کە ئەکاتە ڕۆژی سیانزە و چواردە و پانزەی مانگی عەرەبی ئەکات ، وە بەڕۆژوو بونی شەش ڕۆژ لەمانگی شەوالدا ، یا بەڕۆژوو بوون لە مانگی شەعبان ،و مانگی موحەڕەم دا ، وەهەموو ئەمانە بەڵگە لەسەر بەڕۆژوو بونیان هاتووە لە فەرمودەی صەحیدا . بەڵام لەمانەی کەباس کران کە بەڕۆژوو بون تێیاندا سوننەتە ، بەڕۆژوو بونی ڕۆژی لەدایک بونی پێغەمبەرى ﷺ تێدا نەبوو ، هەر بۆیە دروست نی یە هیچ کاتێک تایبەت بکرێت بە خواپەرستى  بۆ نمونە بەڕۆژو بوون بەبۆنەی ڕۆژی لەدایک بونی یا هاوشێوەی ئەوە ، چونکە هیچ بەڵگەیەک نەهاتوە لەلایەن پێغەمبەر و ﷺ هاوەڵەکانی ڕەزایای خوایان لێبێت ،  لەسەر بەڕۆژو بوونی ، ئەمانە لەپێشتر و پێداگیرتر بوون لە سەر دەست گرتنیان بە خێرو سوننەت ، شتێکیش لەلای ئەوان دین نەبوبێت ئەمڕۆ نابێت بەدین . وەپێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی :  «مَن أحدث في أمرِنا هذا ما ليس منه فهو رد»؛ رواه مسلم.  واتا : هەرکەسێک شتێک دابنێت ، فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ، ئەوا ڕەت ئەکرێتەوە .  دووەم : بەڵام ئەگەر کەسێک عادەتی وابێت کەوا ڕۆژی دوشەم و پێنج شەم ڕۆژە سپیەکان بەڕۆژوو بێت ، یەک بگرێتەوە لەگەڵ ڕۆژی لەدایک بونی پێغەمبەر ﷺ  ، ئەوا دروستە و کێشەی تێدا نی یە.  ئیمامی موسلم لە ٲبو قەتادەوە بۆمان ڕیوایەت ئەکات کەوا پرسیار لە پێغەمبەری خوا کرا ﷺ دەربارەی بەڕۆژوو بونی ڕۆژی دوشەم ؟  ئەویش فەرموی : «ذاك يوم ولدتُ فيه، ويوم بعثت - أو أُنْزِل عليَّ - فيه» قال: فقال: «صوم ثلاثةٍ من كل شهر، ورمضان إلى رمضان: صوم الدهر»، قال: وسئل عن صوم يوم عرفة؟ فقال: «يكفِّر السنة الماضية والباقية»، قال: وسُئِل عن صوم يوم عاشوراء؟ فقال: «يكفِّر السنة الماضية».  واتا : ئەم ڕۆژە ئەوەیە کەوا تێیدا لە دایک بوم ، وە ئەو ڕۆژەیە کەوا وەحیم بۆهات تێیدا ، ئەفەرموێت دواتر فەرموی بەڕۆژوو بونی سێ ڕۆژ لەمانگێکدا ، وە ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان ، وەکوو بەڕۆژوو بونی هەموو ساڵەکە وایە ، ٲبو قەتادە فەرموی : وەپرسیاری بەڕۆژوو بونی ڕۆژی عەرەفەی لێکرا ؟ ئەویش فەرموی : تاوانی ساڵێکی ڕابردو و داهاتوو ئەسڕێتەوە ، ئەفەرموێت وە پرسیاری بەڕۆژووبونی ڕۆژی عاشورای لێکرا ؟ ئەویش فەرموی : تاوانی ساڵێکی ڕابردوو ئەسڕێتەوە. بەڵام تایبەت کردنی ڕۆژێک لەساڵێکدا ، لەبەر یادی لەدایک بونی پێغەمبەر ﷺ : کارێکی داهێندراوە پێچەوانەی شەرعی خوایە ، پێغەمبەری خوا ﷺ هەموو ڕۆژی دوشەم بەڕۆژوبووە نەک تەنها یەک ڕۆژ لە ساڵێکدا .

چەندێ تاوانت ئەنجامدا، تەوبە بکە و بـگەڕێوە، خودا تەوبەکارانی خۆشدەوێـت🖤

بڵێ ئەی " الجــــبـــار "🥺 ئەی ئەوکەسەی دڵە شکاوەکان چاکدەکەیتەوە، ئەی ئەوکەسەی دڵە نەخۆشەکان شیفائەدەی، ئەی ئەوکەسەی دڵە ناڕەحەتەکان فراوان دەکەی، ئەی ئەو کەسەی ئاگاداری بەخەم و ناڕەحەتیەکانی ژیانم .. ئەوەتا گشتیم لەبەر دەرگاکەی تۆ دانا .. ئیتر گەرەکمە گشتیم بۆ چاک کەیتەوە. ئیتر منیش خەندە دەکەم " مادام تۆ الجباری " مادام تۆ خودای منی " مادام تۆ گەورەی منی ئەوە گشتیم لەبەر دەرگای تۆ دانا ئیتر جارێکی تر خەفەت ناخۆم لێیان 🖤

هەیە بەهۆی شەونوێژەوە سەرکەوتوبووە، هەیە بەهۆی شەونوێژەوە هاوسەرگیری کردووە، هەیە بەهۆی شەونوێژەوە کاری پەیداکردووە، هەیە بەهۆی شەونوێژەوە لەنەخۆشی چاکبۆتەوە، • دوعاکانی شەونوێژ، موعجیزە دەخولقێنێت،🖤 #شـــەونوێژونزاكـــانتان🖤📿

نیعمەتەکانی خودا ..... ڕۆژێک قسە مەکە...بزانە چەند ناخۆشە لاڵ بیت..! بزانە توانای قسەکردن چ خۆشییەکە خودا پێی بەخشیویت ڕۆژێک چاوت مەکەرەوە..بزانە چ ئازارێکی ھەیە کوێریی..! بزانە چاوی ساغ چەند نیعمەتێکی گەورەیە ... ڕۆژێک قاچەکانت بەکار مەھێنە ...بزانە چەند بە ئازارە بێ قاچی....بزانە کە ئەتوانیت بەپێی خۆت بڕۆی چ پادشایەکیت!! ڕۆژێک بێ ھاوڕێ کەت بەڕێ بکە..بزانە چۆن ھەستێکە تەنھایی..بزانە ھاوڕێی باش چ بەختەوەریەکە بۆ مرۆڤ.. ڕۆژێک بێ براکەت..بێ خوشکەکەت..بەڕێ بکە.. بزانە چ خەفەتێکە بێ خوشک و برایی...!!! بزانە تەنانەت شەڕەکانیشیان چ خۆشییەکە لەنێوانتان... ڕۆژێک بە جلێکی کۆنەوە..بە پێڵاوێکی پینەکراوەوە بگەڕێ یا دوو ڕۆژ بە برسێتی بخەوە ... یا بەگیرفانی بەتاڵ بڕۆ بازاڕ.... بزانە چ ئازارێکی کوشندەیە ھەژاری..! بزانە کە جلێکی پاک و پێڵاوێکی تازەت هەیە و سکت تێرە چەند بەختەوەری..؟؟ ڕۆژێک لەناو خێمەیەک بخەوە...بزانە بێ ماڵی چەن ناخۆشە..بزانە سەقفێک و دوو دیوار چ کۆشکێکە بۆیە قەدری بزانن... ڕۆژێک بە دڵی پڕ لە ڕق بەڕێ بکە..بزانە چ نەفامییەکە..!! بزانە خۆشەویستی چ ئاسودەییەکە...... ڕۆژێک بڕۆ نەخۆشخانەی ھیوا ..ھیچ مەکە تەنیا سەیری ئەو منداڵانە بکە کە ئێشو ئازاری جەستەو ترسی مردن چۆن پیری کردوون..بزانە لەش ساغی چ نیعمەتێکە..!! ڕۆژانە ئەمانە بکە یا بیریان لێ بکەرەوە ...بزانە دڵ تەنگی و نا بەختەوەربوون چیە...!! ئێستا بزانە کە چەن بەختەوەریت و چەند بەبەختیت کە هیچ یەکێک لەم کێشەو ئازارو گرفتانەت نیە...!!🖤

په‌یامبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی: سوڕه‌تێك هه‌یه‌ له‌ قورئان سی ئایه‌ته‌ شه‌فاعه‌ت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كا تا خوا لێی خۆشده‌بێت ئه‌ویش سوره‌تی تبارك الذي بيده الملك)ـە په‌یامبه‌رمان ﷺ نه‌ده‌خه‌وت تا ئه‌و سوره‌ته‌ی ده‌خوێند وه‌ هه‌ركه‌سێك هه‌موو شه‌وێك بیخوێنێ ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ئاگری دۆزه‌خی لێ مه‌نع ده‌كا بۆیه‌ پارێزگاری لێ بكه‌ن و كاری پێ بكه‌ن و بڵاوی بكه‌نه‌وه‌ سوونەتی پێغەمبەر ﷺ 🖤

خودا هەرگیز ئەو دڵە لەیاد ناکات کە ڕۆژێک لەڕۆژان داوای هاوکاری لێکردووە بۆیە هەرگیز بێ ئومێد مەبە لەڕەحمەتی خودا🖤

ئـــارامـــی🖤

بۆ زۆر کەس قسەت کردوو هیچ نەگۆڕا لەمەولا بۆ خودا قسەبکە هەموو شت دەگۆڕێت دڵنیابە 🖤

دوو ڕکــاتی شەونوێژ به سەخت دەزانیت، مـوناجـات لەگەڵ خودا ناکەیت؟! خودا لەو ساتەدا دەفەرموێت: کێ پێویستیەکی هەیە پێی ببەخشم، کێ داوایەکی هەیە وەڵامی بدەمـەوە، کێ داوای لێخۆشبوون دەکـات لێی خۆشبم... دەرفـەتەکە بقـۆزەرەوە...🖤 #شەونوێژونـــزاكانتان_بۆئێـــمەش🥺🤲🏻

رەفیقی من هەموو ئەو دوعایانەی بەرزبوونەوە بۆ ئاسمان ڕۆژێک دێـت بە جوانترین شێـوە دەگەڕێنەوە بۆ سەر زەوی.🖤

ئێوارانی هەینی پڕ لە هیوایە چونڪە لەو ڪاتەدا خودای گەورە دوعاڪانمان قبووڵ دەڪات 🖤🤲🏻🥺

ساتی قبوڵ بوونـــی دوعا لە ڕۆژی جومعـــە 🖤!