War News
Ir al canal en Telegram
2 403
Suscriptores
+124 horas
+17 días
+4330 días
Archivo de publicaciones
2 404
رۆیتەرز:
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی کە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەفڕی خرایە خوارەوە.
2 404
بەپێی رەشنووسی بودجەی پێنتاگۆن داوای 130 ملیۆن دۆلار بۆ هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سووریا کراوە
2 404
ئێران: لەژێر ئاگرو ئاسن و موشەکباراندا چەکی نوێمان بەرهەمهێناو سیستمی درۆنەکانمان پێشخست.
ئێستا لەمەیدانی شۆڕشی تاران، سوپای پاسداران نوێترین ڤێرژنی بەرهەمهاتوی درۆنی ئارشی لەنێو خۆپیشاندەرانی تاراندا نمایش کرد.
2 404
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا:
ژمارەی سەربازە کوژراوەکانمان لە جەنگی ئێران گەیشتە 39 سەرباز.
2 404
بەپێیی رەشنووسی پڕۆژە بودجەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بۆ ساڵی 2027، هاوکاری راستەوخۆی مەشق و راهێنانی پێشمەرگە لەلایەن پێنتاگۆنەوە بەتەواوەتی دەبڕدرێت، لەکاتێدا داوای 96 ملیۆن و 452 هەزار دۆلاری بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق و دژە تیرۆری عێراقی کردووە.
2 404
وەزیری بەرگری قسە دەربارەی بودجە ١.٥ تریلیۆن دۆلارییەکە دەكاتو دەڵێت ئەگەری دابینی كردنی ئەو بودجەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٧ گەرەنتی ئەوە دەکات کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام بێت لە پاراستنی توانای خۆی وەك بەهێزترین و بەتواناترین سوپای جیهان لە کاتێکدا کە ئێمە خەریکی مامەڵەکردنین لەگەڵ ژینگەیەکی ئاڵۆزی هەڕەشەکان لە چەندین گۆڕەپانی جیاوازدا.
2 404
لە چەند رۆژی داهاتوو کەشتی فرۆکەهەڵگری جیراڵد فۆرد دەگەڕێتەوە ئەمریکا و رۆژهەڵاتی ناوەراست جێدەهێڵێت.
2 404
ڕێژەی باران بارین لە ئێران و عیراق زۆر زیادی کردووە دوای ئەوەی ئێران چەندین ڕاداری هەستیاری ئەمریکی لەوڵاتانی کەنداو لەناوبرد ، شارەزایان دەڵێن ئەمریکا چەندین ساڵە چاڵاکی گۆڕانی کەشوهەوا دژی ئێران ئەنجامدەدات weather modification ، هاوکات ئەمریکا توانای ئەم کارەی هەیە وە دانپێدانانی فەرمی کۆنگرێس هەیە وە پێشتریش لە ڤێتنام بەفەرمی ئەنجامییان داوە لە ئۆپەڕاسیۆنی PopEye.
2 404
هیندستان، چین و ڕۆژئاوا، خولی هێزی ئابووریی جیهانی لە 2 هەزار ساڵی رابردوو...
هیندستان و چین پێکەوە بۆ ماوەی 1800 ساڵ لە کۆی 2000 ساڵی ڕابردوو، پێشەنگی بەرهەمهێنانی ئابووریی جیهان بوون، تا ساڵی 1500، هێشتا نزیکەی نیوەی ئابووریی جیهانیان پێکدەهێنا، لە ساڵی 1700دا و پێش شۆڕشی پیشەسازی، پشکی چین 22% و پشکی هیندستان 24%ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان GDP بوو.
تا ساڵانی 1700، چین و هیندستان پێکەوە بۆ ماوەی نزیکەی 17 سەدەی یەک لەدوای یەک، هەژموونی خۆیان بەسەر ئابووریی جیهاندا سەپاندبوو، لە کۆتاییەکانی ساڵانی 1700ەوە، ڕۆژئاوا گەشەیەکی پیشەسازی خێرای بەخۆیەوە بینی، پێشکەوتنەکانی بەریتانیا لە بەرهەمهێنانی لۆکە، بزوێنەری هەڵمی، هێڵی ئاسن و کارگەکان بوونە هۆی گەشەیەکی ئابووریی گەورە، لە بەرامبەردا، هیندستان ڕووبەڕووی چەوسانەوە بووەوە لەژێر دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیادا و چینیش دەیناڵاند بەدەست ململانێ ناوخۆییەکان و داگیرکارییە بیانییەکانەوە، تا ساڵی 1950، ئەمریکا 28%ی GDPی جیهانی بەدەستەوە بوو، لە کاتێکدا پشکی چین و هیندستان بۆ کەمتر لە 9% دابەزی بوو.
سەدەی بیست و یەک گەواهیدەری سەر هەڵدانەوەی چین و هیندستانە، چاکسازییەکانی چین لە ساڵی 1978 و کرانەوەی ئابووریی هیندستان لە ساڵی 1991، زەمینەیان بۆ گەشەیەکی خێرا خۆش کرد. تا ساڵی 2017، چین 18%ی GDPی جیهانی پێکدەهێنا، ئەمەش وەک گەڕانەوەیەک بۆ دۆخە مێژووییە ئاساییەکە هەژمار دەکرێت کە تێیدا ئەم دوو نەتەوەیە یاریزانی سەرەکی و باڵادەستی ئابووریی جیهان بوون.
زۆرجار میدیاکانی ڕۆژئاوا هەڵکشانی چین وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر سیستەمی ئابووریی چەسپاو وێنا دەکەن، بەڵام تێڕوانینێکی وردتر بۆ مێژوو دەریدەخات کە ئەوەی نائاسایی بووە، خودی سیستەمە ڕۆژئاواییەکە بووە، لەگەڵ هەڵکشانی هیندستان و چین، چەقی ئابووریی جیهان دووبارە بەرەو ڕۆژهەڵات دەگەڕێتەوە، وەک ئەوەی لە زۆربەی مێژووی مرۆڤایەتیدا هەبووە.
2 404
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ لە پەیامێکدا بۆ ئێران وێنەیەکی خۆی بە چەکەوە بڵاو کردووەتەوە لەسەری نووسیوە: “چیدی پیاوە نەرم و نیانەکە نیم. ئێران ناتوانێت خۆی ڕێک بخاتەوە و نازانن چۆن ڕێککەوتنێک واژوو بکەن کە ئەتۆمیان نەبێت، باشترە زوو بڕیار بدەن”.
(بۆ وا هەستەکەم بەڕیتانیا و شت پێیان وتوە یارمەتیت ئەدەین .)
