2 349
订阅者
-224 小时
-97 天
-2730 天
帖子存档
2 348
سیستەمی پترۆ دۆلار تەنها ڕێککەوتنێکی بازرگانی نییە، بەڵکو کۆڵەکەی سەرەکی هەژموونی ئابووری ئەمریکایە لە دوای ساڵی 1970کانەوە، بەڵام وەک هەر سیستەمێکی دیکە، لە ئێستادا لەژێر فشارێکی زۆردایە.
دوای ئەوەی لە ساڵی 1971 دۆلار لە زێڕ جیاکرایەوە Nixon Shock، ئەمریکا پێویستی بە جێگرەوەیەک بوو بۆ پاراستنی بەهای دراوەکەیر لە ساڵی 1974 ئەمریکا و سعودیە ڕێککەوتن کە نەوت تەنها بە دۆلار بفرۆشرێت، ئەمە وایکرد هەموو جیهان پێویستی بە دۆلار بێت بۆ کڕینی وزە، کە خواستێکی بەردەوامی بۆ دۆلار دروست کرد و ڕێگەی بە ئەمریکا دا بە ئاسانی قەرز بکات.
چەند ڕووداوێکی سەرەکی متمانەی وڵاتانیان بە پشتبەستنی ڕەها بە دۆلار لاواز کردووە، قەیرانی دارایی ساڵی 2008 نیشانی دا کە کێشەیەک لە سیستەمی دارایی ئەمریکا دەتوانێت هەموو ئابووری جیهان پەکبخات، هەروەها سزادانی ڕووسیا و سڕکردنی سەرمایە دۆلارییەکانی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2022، زەنگێکی مەترسی بوو بۆ زۆرێک لە وڵاتانی تر وەک چین و هیندستان کە ترسان لەوەی ڕۆژێک دۆلار وەک فشارێکی سیاسی دژی ئەوان بەکاربهێنرێت، ئێستا دەبینین وڵاتانی وەک چین، هیندستان و ئیمارات مامەڵەی نەوتی بە یوان و ڕوپیە تاقی دەکەنەوە.
ئەو گرژییانەی لە ئێستادا لە دەوروبەری ئێران و ناوچەکە دەبینرێن، تەنها ململانێی سەربازی نین، بەڵکو ململانێی کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی وزەن، داخرانی گەرووی هورمز یان لاوازبوونی پێگەی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر توانای ئەمریکا بۆ سەپاندنی دۆلار وەک دراوی تاقانەی نەوت، هەروەها هەوڵی بلۆکی بریکس بۆ دروستکردنی سیستەمێکی پارەدان کە جیاواز بێت لە سویفت، هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر ئەو خولگەیەی کە پترۆدۆلاری لەسەر وەستاوە.
ناکرێت بوترێت دۆلار بەیەکجاری نامێنێت، بەڵکو جیهان بەرەو سیستەمێکی فرەدراوی دەچێت، دۆلار پێگەی تاقانەی خۆی لەدەست دەدات و وڵاتان هەوڵ دەدەن مەترسییەکانیان دابەش بکەن بەسەر چەند دراوێکی جیاوازدا، دۆخی جیۆپۆلەتیکی ئێستا زۆر هەستیارە، هەر شەڕێکی گەورە لە ناوچەکەدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای نرخی وزە و خێراترکردنی پرۆسەی کۆتایی پترۆ دۆلار.
2 348
دۆیچە بانک:
شەڕی ئێران دەتوانێت سەرەتای کۆتایی بێت بۆ باڵادەستی دۆلار لە بازرگانی نەوتدا، گرژییەکانی ئێستا دەتوانێت هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پترۆدۆلار خێراتر بکات و بناغەی ئەو سیستمە دابنێت کە بە پترۆیوان ناسراوە.
2 348
بەریتانیا خەریکە شێت ئەبێ لەوەی قازانجی نەوتی ڕووسیا بەرزبۆتەوە، بۆیە ژمارەیەک کەشتی پەیوەندیداری بە ڕوسیاوە خستۆتە لیستەوە هەتا دەستیان بەسەر بگرێت.
2 348
پێکهاتەی ڕێکخراوەیی فیرقەی 82ی سوپای ئەمریکا بۆ دەستێوەردانی خێرا:
ژمارەی هێزەکانی ئەم فیرقەیە لە نێوان 18000 بۆ 20000 سەربازە، لەم یەکانەی خوارەوە پێکدێت:
- لیوا شەڕکەرەکان Brigade Combat Teams: سێ لیوای سەرەکی هەن (1، 2، 3)، هەر لیوایەک لە نێوان 3800 بۆ 4200 سەرباز پێکدێت.
- لیوای فڕۆکەوانی شەڕکەر Combat Aviation Brigade: نزیکەی 2500 بۆ 3000 سەرباز و فڕۆکەوانن.
- تۆپخانەی فیرقە Division Artillery: بەرپرسن لە پشتیوانی ئاگری و تۆپباران.
- لیوای پشتیوانی Sustainment Brigade: بەرپرسن لە کاروبارە لۆجستییەکان.
یەکە تایبەتمەندەکان، ئەم یەکانە وەک پشتیوانی بۆ فیرقەکە کار دەکەن:
- هەواڵگری: بۆ گەڕان و کۆکردنەوەی زانیاری مەیدانی.
- ئەندازیاری: بۆ دروستکردنی ڕێگە یان تێکدانی بەربەستەکان.
- بەرگری ئاسمانی: بۆ پاراستنی هێزەکان لە هێرشی ئاسمانی.
2 348
تورکیا هێزەکانی لە عێراق کشاندەوە
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە فەرمی ڕایگەیاند، ناتۆ بڕیاری داوە ئەرکی هێزەکانی لە عێراق کۆتایی پێ بهێنێت و پاشەکشە بکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پرۆسەی گواستنەوە و کشاندنەوەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەو بنکە سەربازییەی ناتۆ لە بەغدا کە تێیدا جێگیر بوون، بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە.
2 348
لەناو مینی Maham 3 سێ جۆر کۆد هەیە کە سەربازەکان پێش وەختە دای دەنێن بەپێی ئەو دوژمنەی دەیانەوێت بیپێکن:
- کۆدی یەکەم، بۆ کەشتییە گەورە پۆڵاینییەکان:
مینەکە تەنها گوێ لە دەنگی بزوێنەری کەشتییە گەورەکان دەگرێت، ئەگەر کەشتییەکی بچووکی دار یان پلاستیک بەسەریدا بڕوات، خۆی ناتەقێنێتەوە.
- کۆدی دووەم، بۆ کەشتییە غەیرە پۆڵاینییەکان:
ئەمە کاتێک بەکاردێت کە دوژمن کەشتییەکی هەبێت لە ماددەیەک دروست کرابێت کە موگناتیس ڕاینەکێشێت، لێرەدا مینەکە زیاتر پشت بە ئاڕاستەی دەنگەکە دەبەستێت بۆ ئەوەی بزانێت کەشتییەکە لە کوێیە.
- کۆدی سێیەم، بۆ ژێردەریایی:
لێرەدا مینەکە زۆر هەستیار دەبێت، هەم گوێ لە دەنگ دەگرێت و هەم هەست بەو گۆڕانکارییە بچووکە دەکات کە ژێردەریایی لە کایەی موگناتیسی زەویدا دروستی دەکات.
کاتێک مینەکە فڕێ دەدرێتە ناو دەریا، ڕاستەوخۆ چالاک نابێت، دەتوانرێت ڕێکبخرێت کە دوای 1 بۆ 30 ڕۆژ ئینجا چالاک ببێت و ئامادە بێت بۆ تەقینەوە، ئەمە بۆ پاراستنی ئەو کەشتیانەیە کە مینەکە دادەنێن تا بە سەلامەتی ناوچەکە جێبهێڵن، مینەکە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی هەیە بۆ دیاریکردنی کاتی دەستپێکردنی کارکردن لە 1 بۆ 30 ڕۆژ و کاتی کۆتایی هاتنی کارکردن لە 1 بۆ 365 ڕۆژ، دوای تەواوبوونی کاتەکە، مینەکە دەتوانێت خۆی لەناو ببات یان نوقم ببێت بۆ بنی دەریا.
2 348
مینی دەریایی Maham 3، ئەمە مینێکی دەریایی جێگیرە کە هەستەوەرە موگناتیسی و دەنگییەکان بەکاردەهێنێت بۆ دۆزینەوەی ئامانج، لە جیاتی ئەوەی پێویستی بەوە بێت کەشتییەکە ڕاستەوخۆ لێی بدات، دەتوانێت لە دووری نزیکەی 3 مەترەوە ئامانجەکانی بپێکێت.
کێشی گشتی 383 کیلۆگرامە، کێشی ماددەی تەقەمەنی، 120 کیلۆگرام، دەتوانرێت تا 100 مەتر لە ژێر ئاو دابنرێت و ماوەی کارکردنی 10 مانگە.
2 348
مینی Maham 7 خاوەنی سێ هەستەوەرە:
- هەستەوەری دەنگی Acoustic Sensor:
ئەمە وەک گوێچکە وایە، گوێ لە دەنگی بزوێنەر و پەروانەی کەشتییەکان دەگرێت لە ژێر ئاودا، هەر جۆرە کەشتییەک دەنگێکی تایبەتی هەیە، ئەم هەستەوەرە دەتوانێت جیاکاری بکات لە نێوان دەنگی کەشتییەکی جەنگی گەورە و بەلەمێکی بچووک.
- هەستەوەری لەرەلەری ژێر دەنگی Subsonic Sensor:
کاتێک کەشتییەکی گەورە بەسەر ئاودا دەڕوات، شەپۆلێکی پەستانی نزم و لەرەلەرێکی بەهێز لەناو ئاودا دروست دەکات وەک چۆن هەست بە لەرینەوەی زەوی دەکەیت کاتێک بارهەڵگرێکی گەورە بە لاتدا تێدەپەڕێت، ئەم هەستەوەرە ئەو لەرەلەرە دەپێوێت بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە کە ئامانجەکە کەشتییەکی ڕاستەقینەیە.
- هەستەوەری موگناتیسی 3 ڕەهەندی:
کەشتییە گەورەکان لە بڕێکی زۆر ئاسن دروستکراون، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە بواری موگناتیسی زەوی لەو شوێنەی کەشتییەکەی لێیە، ئەم هەستەوەرە چاودێری ئەو گۆڕانکارییانە دەکات لە سێ ئاراستەی جیاوازدا (x, y, z)، کاتێک کەشتییەکە ڕێک دەگاتە سەرووی مینەکە، بواری موگناتیسی دەگۆڕێت و مینەکە دەتەقێتەوە.
سیستەمەکە بە شێوازی دەروازەی لۆژیکی کار دەکات، واتە مینەکە تەنها ئەو کاتە دەتەقێتەوە کە: دەنگەکە ببیستێت + هەست بە لەرەلەر بکات + بواری موگناتیسی بگۆڕێت، ئەمەش وادەکات کە بەلەمە خۆکوژەکان نەتوانن بە ئاسانی بە دروستکردنی دەنگی ساختە یان بەکارهێنانی موگناتیس مینەکە بتەقێننەوە.
2 348
مینی دەریای Maham 7ی ئێرانی، ئەم مینە لە جۆری بنی دەریا و بە مینی شاراوە ناسراوە، بۆ تێکشکاندنی کەشتییە قەبارە مامناوەندەکان، کەشتییەکانی دابەزاندنی هێز و ژێرئاوگەڕە بچووکەکان بەکاردێت.
ئەم مینە دەکرێت لە ڕێگەی کەشتی، فڕۆکە یان هێلیکۆپتەرەوە بچێنرێت، بەهۆی ئەوەی لە ماددەی G.R.P (پلاستیکی بەهێزکراو) دروستکراوە، شەپۆلەکانی سۆنار لادەدات و دۆزینەوەی لەلایەن کەشتییە مینڕێژەکانەوە زۆر قورسە.
مینەکە دەتوانێت لە 3 بۆ 100 مەتر لەناو دەریادا کاربکات، کێشی گشتی 220 کیلۆگرام و کێشی تەقەمەنی 150 کیلۆگرامە لە جۆری TNT یان TORPEX، لەدوای 20 بۆ 25 خولەک لە خستنە ناو ئاو چالاک دەبێت و دەتوانێت بۆ ماوەی 1 ساڵ لەناو ئاودا کاربکات، دەتوانرێت بە جۆرێک دابنرێت کە نەتەقێتەوە تاوەکو ژمارەیەکی دیاریکراو کەشتی بەسەریدا تێدەپەڕن و کاتی چالاکبوونی هەتا 127 رۆژ دوابخرێت.
2 348
ئەم بەیانیە تیمە گەرۆکەکانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە دەروازەی شارۆچکەی خضر و ئاڵای ئیسرائیلیان بە دەروازەکەیدا هەڵواسیوە، دواتر هێزەکانی ئاسایشی تحریر شام هاتوون ئاڵاکەیان لێکردووەتەوە.
2 348
ترەمپ:
ئەمریکا پێویستی بە هیچ شتێکی ناتۆ نییە، بەڵام پێویستە هەرگیز ئەم ساتەوەختە یەکلاکەرەوەیە لەبیر نەکات!
2 348
ئەمریکا تاوتوێی ئەوە دەکات کە مووشەکە سەرەکییەکانی بەرگریی ئاسمانی وەک پاتریۆت و ثاد لە ئۆکرانیاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگوازێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی شەڕی ئێران بە خێرایی کۆگاکانی ئەمریکای خاڵی کردووە.
هاوکارییەکانی داهاتوو بۆ ئۆکرانیا ئەگەری هەیە کەم بکرێنەوە یان دوابخرێن، بەتایبەتی لە کەرتی بەرگریی ئاسمانییدا.
"سەرۆک زیلینسکی 💔"
2 348
ئەمڕۆ شارەکانی تاران و هەمەدان و کرماشان و سەڵماس و ورمێ و سیرجان و بەندەر عەباس بۆردومان کراون
现已上线!2025 年 Telegram 研究 — 年度关键洞察 
