es
Feedback
Smart Trader Public

Smart Trader Public

Ir al canal en Telegram

چەناڵی هەواڵی رۆژانەی سمارت ترەیدەر (Smart Trader)، سەکۆی گرنگترین هەواڵەکانی بازاڕی فۆڕێکس . 📊Smart Trader📊 (News, Analysis, Info ,Training) لێرەوە بەردەوام هەواڵ و شیکاری و زانیاری و پێشهاتەکان بڵاو دەکەینەوە contact us: 07709128787 07709138787

Mostrar más
5 779
Suscriptores
+324 horas
-97 días
+430 días
Archivo de publicaciones
🚨 شکاندنی مێژوویی: نرخی گازوایل لە بەریتانیا بۆ یەکەمجار گەیشتە ٢ پاوەند بۆ هەر لترێک. تێکڕای نرخی گازوایل ئێستا بووەتە ٢٠٠.
🚨 شکاندنی مێژوویی: نرخی گازوایل لە بەریتانیا بۆ یەکەمجار گەیشتە ٢ پاوەند بۆ هەر لترێک. تێکڕای نرخی گازوایل ئێستا بووەتە ٢٠٠.٠١ پینس، بەمەش پێوانە کۆنەکەی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ کە ١٩٩.٠٩ پینس بوو تێپەڕاند. ئەمە بە ڕێژەی ٥٧.٦ پینس بەرز بووەتەوە لە کاتی دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئێرانەوە، کە پێشتر نرخی هەر لترێک ١٤٢.٣٨ پینس بوو. بەریتانییەکان لە قەیرانێکی سەختدان.

ئێران لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکاندا ئامادەیی دەربڕیوە ڕێگە بە پشکنەرە ئەتۆمییەکان بداتەوە ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئێران بە شێوەیەکی تایبەت ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامادەیە ڕێگە بە پشکنەرانی ئەتۆمی بداتەوە سەردانی ئەو بنکە ئەتۆمییانە بکه ن کە پێشتر بۆردومان کرابوون، بە مەرجێک سزاکانی سەر وڵاتەکەی ڕاگیرێن یان سووک بکرێن. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەم پێشنیازەی لەگەڵ دیپلۆماتکارانی ئەوروپایی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستووەتە ڕوو. ئەم نەرمییەی تاران لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەبێ ئەنجام ماونەتەوە، لە هەمان کاتدا ئێران بەهۆی سزاکان و گەمارۆی دەریایی ئەمریکاوە ڕووبەڕووی گوشارێکی سەختی ئابووری بووەتەوە.

ترەمپ: نرخەکان بە خێرایی ڕوو لە دابەزینن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە نرخەکان بە بەراورد بە سەردەمی ئیدارەی بایدن "زۆر دابەزیون"، و ئاماژەی بەوەش کرد کە نرخەکان بە خێرایی بەردەوامن لە دابەزینی زیاتر. ترەمپ دیموکراتەکانی تۆمەتبار کرد بەوەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان بوون، و ڕایگەیاند کە کۆمارییەکان سەرقاڵی "چاککردنی" ئەو دۆخەن. ئەم ڕاگەیەندراوانە تەنها دەربڕینی تێڕوانینی خۆی بوون بۆ ئاڕاستەی ئێستای نرخەکان، و هیچ داتایەکی ئابووری لەگەڵ پۆستەکەدا بڵاونەکراوەتەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم بانگەشانە.

پووتین پێشنیاری وەستاندنی هێرشەکانی دەریای ڕەش ڕەت دەکاتەوە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، داواکاری و پێشنیارەکانی بۆ ڕاگرتنی هێرشە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ناوچەی دەریای ڕەش ڕەت کردەوە و ڕازی نەبوو پەلامارەکان بوەستێنێت.

سەرۆکی ڕووسیا: ئەگەر هێرشی ڕاستەوخۆمان بکرێتەسەر، سەرجەم چەکەکانمان بەکاردەهێنین ڤلادیمێر #پوتین ، سەرۆکی ڕووسیا هۆشدارییەکی توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت؛ ئەگەر ڕووسیا یان هەرێمی "کالینینگراد" ڕووبەڕووی هەر هێرشێکی ڕاستەوخۆ ببنەوە، دەستبەجێ پرسی بەکارهێنانی تەواوی ئەو چەکانەی لەبەردەستیاندایە دەخرێتە سەر مێز و بڕیاری لێ دەدرێت.

#پوتین : هاوکاریکردنی ئۆکراینا لەلایەن هەواڵگریی ڕۆژئاواوە بۆ هێرشکردنە سەر ڕووسیا، مەترسییە بۆ داهاتوو.

تڕەمپ: تاوتوێی ئازادکردنی زیندانیانی سیاسییم لەگەڵ سەرۆکی چین کردووە

ئێران: بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دیالۆگ لەگەڵ ئەمریکا بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی "تەسنیم"، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاندووە کە تاران سەرەڕای ئەو هێرشانەی لە کاتی دانوستانەکاندا ڕوویان داوە، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ درێژەدان بە دیالۆگ لەگەڵ واشنتۆن. ئەم لێدوانانەی سەرۆک کۆماری ئێران لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی قەتەر نێوەندگیری لە گفتوگۆیەکی ناڕاستەوخۆدا دەکات بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە ململانێکان. هاوکات ئاماژە بەوە دەکرێت کە ئێران لە ئێستادا سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بۆ دوایین وەڵامی ئەمریکا سەبارەت بە پێشنیازەکەی تاران؛ پێشنیازێک کە بڕگە سەرەکییەکانی بریتیین لە کردنەوەی گەرووی هورمز، سووککردنی سزاکان و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی.

کاتژمێر : 03:30PM دراو : USD 🇺🇸 جۆری ھەواڵ : تێکڕایی سکاڵا لە بێکاری کاریگەری : ♦️♦️♦️ پێشتر : 197k پێشبینی : 201k ئەنجام : 197k 🟢 https://t.me/SmartTreder_News

بەپەلە | #ترەمپ: ڕەنگە لە ئێران بدەین و ڕەنگە بگەینە ڕێککەوتنێک، پێویستە بڕیارەکە بدەین و جەنگ بە شێوازێک لە شێوازەکان بەم زووانە کۆتایی پێدێت.

هێڵێکی غاز لەنزیک وێستگەی تشرین لە رۆژهەڵاتی غوطە کە دیمەشق تەقیەوە

ترەمپ: لەم سێ رۆژەدا نەوتێکی زۆر لە هورمزەوە برا

ترەمپ دەربارەی ئێران: بەمزوانە شتانێکی دەبینن خێرا روودەدەن

ترەمپ: لەکاتێکدا عێراق جێدەهێڵین کە سەرۆکوەزیرانی زۆرباش لەوێیە

نەوتی کۆگاکانی ئەمریکا لە هەفتەی داهاتوو زیادیکردووە

کۆی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمریکا لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بۆ ٪٢.٢ بەرزبووەتەوە باشە بۆ دۆلار

سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا: روسیا هێرشی فراوانی بۆسەر ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا دەستپێکردووە

کۆی بەرهەمی ناوخۆیی بەریتانیا لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بۆ ٪١.٤ بەرزبووەتەوە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: پێویستە لەندەن هەڵسەنگاندن بۆ بژاردەی گەڕانەوە بۆ یەکێتی ئەوروپا بکات

بەرپرسێک بۆ رۆیتەرز: ناکۆکی سەرەکی ئێستای ئەمریکا و ئێران لەسەر خاڵەکانی پێشنیارە حەوت رۆژییەکە نیە بەڵکو لەسەر رێکخستنی هەنگاوەکانە