Smart Trader Public
前往频道在 Telegram
چەناڵی هەواڵی رۆژانەی سمارت ترەیدەر (Smart Trader)، سەکۆی گرنگترین هەواڵەکانی بازاڕی فۆڕێکس . 📊Smart Trader📊 (News, Analysis, Info ,Training) لێرەوە بەردەوام هەواڵ و شیکاری و زانیاری و پێشهاتەکان بڵاو دەکەینەوە contact us: 07709128787 07709138787
显示更多5 747
订阅者
-424 小时
-167 天
-4930 天
帖子存档
5 755
تەقینەوە لە سعوودیا ڕوویدا و بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە بنکە و دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ کرانە ئامانج.
5 755
دەنگۆی مردنی "کیم جۆنگ ئون"
ڕاستییەکەی چییە؟
چەند ڕاپۆرتێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باس لە کۆچی دوایی ڕێبەری کۆریای باکوور دەکەن. بەڵام دۆخەکە
چۆنە؟
🔹 سەرچاوەی دەنگۆکان: هەندێک گروپی دژبەر بانگەشەی ئەوە دەکەن بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لەدەستداوە.
🔹 ڕاستییەکە: هیچ بەڵگەیەکی فەرمی نییە و دەزگا هەواڵگرییەکان پشتڕاستی ناکەنەوە. لە ڕابردووشدا چەندین جار دەنگۆی لەم شێوەیە بڵاوبوونەتەوە و دواتر دەرکەوتوون کە درۆن.
🔹 کۆریای باکوور: وڵاتێکی داخراوە و زانیاریی تەندروستیی سەرکردەکەی بە توندی دەپارێزێت.
کەواتە؛ تا ئێستا تەنها دەنگۆیە و هیچ شتێکی فەرمی لەئارادا نییە! 🛑
5 755
گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران، محبی: سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا توانای دەستپێکردنەوەی خولێکی نوێی ململانێی نییە، بەڵام ئەگەری پێکدادان لەگەڵیدا پشتگوێ ناخرێت. ئێران لە ئامادەباشیدا تەواودایە و هەر پێکدادانێک ڕووبدات، وەڵامەکەمان توندتر و توندوتیژتر دەبێت بەراورد بە ڕابردووە
5 755
ژمارەیەک مووشک لە شارەکانی باشووری ئێرانەوە بەرەو کەنداوی فارس ئاراستە کران
ڕاپۆرتە خۆجێییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەنکەرێکی نەوت هەڵگر کراوەتە ئامانج.
5 755
تەوەرە سەرەکییەکانی بازاڕە جیهانییەکان لەم هەفتەیەدا:
• وۆڵ ستریت: چاوەکان لەسەر ڕاگەیاندنی ئەنجامی دارایی زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا و پیشەسازیین، بە ئامانجی پێشبینیکردنی کاریگەرییان لەسەر ئاراستەی پشکە ئەمریکییەکان.
• پشکە ئەمریکییەکان: ئەنجامی بەهێز و پێشبینییە گەشبینەکان دەکرێت پشتگیری بەرزبوونەوەی بازاڕ بکەن، لە کاتێکدا هەر ئەنجامێکی نەرێنی ڕەنگە شەپۆلێکی نوێی دابەزین دروست بکات.
• دۆلاری ئەمریکی: دوای زیانەکانی هەفتەی ڕابردوو، لە ئێستادا جێگیر بووە.
• یۆرۆ: بەهۆی بەرزبوونەوەی نائارامی سیاسی و خۆپیشاندانەکان لە فەرەنسا، ڕووبەڕووی دابەزین بووەتەوە.
5 755
باشترین دەرفەتەکانی شیکاری ھونەری
ھەفتەی 18/10/2026
GOLD , SILVER , NASDAQ
لە ڕێگای ئەم لینکەوە بینەری ڤیدۆی شیکاری ئەم هەفتەیەمان بن لە چەناڵی یوتیوب :ـ
👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻
https://youtu.be/iN5HIMU9Njc
5 755
ناکۆکیی نێوان گەنجینەی ئەمەریکا و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی؛ قەرزەکان لە
سەنتەری مشتومڕدان 🇺🇸🌐
واشنتن — قەیرانێکی زارەکی و سیاسی نوێ لە نێوان وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF) سەری هەڵدا، دوای ئەوەی سندوقەکە هۆشداری توندی دا لەبارەی مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی قەبە قەرزە گشتییەکانی ئەمەریکا که تێپەڕی بەسەر 40 ترلیۆن دۆلاردا.
دەستپێشخەرییەکەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی:
سندوقەکە هۆشداری دا کە گەشەی ئابووری بە تنهایی بەسەر نییە بۆ ئەوەی بڕی قەرزە فیدراڵییەکانی ئەمەریکا بخاتە سەر ڕێڕەوێکی سەقامگیر و پارێزراو، ئەوەش لە کاتێکدایە کە سوودی قەواڵەکان و قەرزەکان بەرزبوونەتەوە.
وەڵامی توندی گەنجینەی ئەمەریکا:
لە بەرامبەردا، دەیڤید زێرفۆس، راوێژکاری باڵا لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، وەڵامێکی توندی سندوقەکەی دایەوە و ڕایگەیاند:
• پێداچوونەوە بە مێژوودا: داوای لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کرد کە پێش ڕەخنەگرتن لە سیاسەتە داراییەکانی ئەمەریکا، سەیرێکی مێژووی پێشبینییە هەڵە و شکستخواردووەکانی خۆی بکات لە ڕابردوودا.
• گەشەپێدان: گەنجینەی ئەمەریکا پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە وڵاتەکە دەتوانێت لە ڕێگەی بەهێزکردنی گەشەی ئابوورییەوە، دۆخی قەرزەکان کۆنتڕۆڵ بکات، نەک تەنها ڕێوشوێنی توند و کەمکردنەوەی خەرجییەکان.
کاریگەری لەسەر بازاڕەکان:
ئەم ئاڵنگارییە ئابوورییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە نیگەرانی قووڵی لێکەوتووەتەوە؛ چاودێرانی بازاڕ بە وردی چاودێری کاردانەوەکان دەکەن لەسەر بەهای دۆلار، بازاڕی پشکەکان، و قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمەریکا، بە تایبەت لە سایەی ترسی بەردەوام لە دابەزینی متمانەی وەبەرهێنەران بە ئاراستەی دارایی گشتی ئەمەریکا.
5 755
ترەمپ هۆشداری دەداتە حوسییەکان لەبارەی هێرشەکانیان بۆ سەر سعودیە و
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
دۆناڵد ترەمپ حوسییەکانی یەمەنی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر عەرەبستانی باکووری و هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی بەئەنقەستی نرخی نەوت لە پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا.
هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە رەنگە ئێران لە پشت دەستپێکردنەوەی ئەو هێرشانەوە بێت، لە هەمان کاتدا هێرشەکانی پێشووی ئەمریکای بۆ سەر ئەو گرووپە وەبیرهێنایەوە.
ترەمپ هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی
حوسییەکان کرد و رایگەیاند:
«دوای هەڵبژاردنەکان لەوێ دەبم، و هەرگیز لەبیری ناکەم!»ئەم لێدوانانە ئاماژەن بۆ ئەگەری زیاتربوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە نێوان ئەمریکا و حوسییەکاندا.
5 755
🟥 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا 🇺🇸:
📌 شەڕی لەگەڵ ئێران بەمزوانە کۆتایی دێت و ئەو کاتەش نرخی بەنزین دادەبەزێت.
📌 هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بڕیارەکانم سەبارەت بە ئێران نابێت.
📌 لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە قسەم کردووە و حووسییەکان زۆر بە خراپی هەڵسوکەوت دەکەن.
📌 پێویستە چارەسەرێک بۆ شەڕی ئۆکرانیا بدۆزرێتەوە، هەروەها پێشێلکاری ئاگربەست لەلایەن هەردوو لاوە هەبووە.
📌 ڕووسیا و ئۆکرانیا دەیانەوێت بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام نازانن چۆن ئەوە بەدەست بهێنن.
📌 سەبارەت بە ئەگەری گرتنەبەری ڕێوشوێن دژی ئێران لەسەر پاشخانی ڕووداوەکەی بنکەی "فێرفۆرد": دەبینین چی ڕوودەدات.
5 755
🚨🇺🇸 یەدەگی فیدراڵی ئاماژە بە بەرزکردنەوەی دووبارەی ڕێژەی سوود دەدات!
بێت هاماک، سەرۆکی بانکی یەدەگی فیدراڵی لە کلیڤلاند، پێی وایە ڕێژەی سوودی ئەمریکا پێویستی بە بەرزکردنەوەی زیاتر هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان و گەڕاندنەوەی بۆ
ئامانجی دیاریکراوی %2.
📌 گرنگترین لێدوانەکان:
• 📈 پێی وایە سیاسەتی نەختینەیی ئێستا بەپێی پێویست کۆتوبەند بۆ ئابووری دروست ناکات.
• 🔥 پشتگیری لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود دەکات بە بڕی کەمتر، بەڵام بەشێوەیەکی فرەجارتر و بەردەوامتر.
• ⚠️ هۆشداری دەدات کە بەردەوامیی هەڵاوسان ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی پێشبینییەکانی بەرزبوونەوەی نرخ لای کۆمپانیاکان و بەکاربەران جێگیر بێت.
• 🗓️ تا ئێستا کاتی بەرزکردنەوەی داهاتووی سوودی یەکلا نەکردووەتەوە.
5 755
🔴 هێزە چەکدارەکانی یەمەن هێرشکردنە سەر چەندین ئامانجی ستراتیژی لە عەرەبستانی سعودیە ڕاگەیاند
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایانگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانیان بە مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر چەندین ئامانجی ستراتیژی لە ناوخۆی عەرەبستانی سعودیە ئەنجامداوە، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی سەر یەمەن.
ئامانجە سەرەکییەکان کە پێکراون بریتین لە:
📌 فڕۆکەخانەی شا خالید لە ڕیاز: بە سێ قۆناغ کراوەتە ئامانج، کە بووەتە هۆی داخستن و پەککەوتنی تەواوەتی گەشتەکان.
📌 وێستگەی غازی شاقدەم: سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆیە، بە وردی پێکراوە و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتووەتەوە.
📌 پاڵاوگەی نەوتی تەناجیب: سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆیە، کراوەتە ئامانج و ئاگری تێدا کەوتووەتەوە.
📌 فڕۆکەخانەی شا فەهد لە دەمام: بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێکراوە و جووڵەی فڕۆکەوانی تێدا پەکخراوە.
لە لایەکی دیکەوە، هێرشێکی تایبەت کراوەتە سەر کۆبوونەوەی هێزەکانی سعودیە لە ناوچەکانی "ڕەئس عارە" و "سوقیا" بە شەش مووشەکی بالیستی و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە بەهۆیەوە دەیان سەرباز کوژراون و بریندار بوون. هەروەها سیستەمی بەرگریی ئاسمانی یەمەن بەرپەرچی چەندین فڕۆکەی جەنگی سعودیەی داوەتەوە و ناچار بە پاشەکشەی کردوون.
لە کۆتاییدا هێزە چەکدارەکانی یەمەن هۆشدارییەکی تووندیان داوەتە کۆمپانیا جیهانییەکان و گەشتیاران کە فڕۆکەخانەکانی سعودیە چیتر پارێزراو نین (جگە لە فڕۆکەخانەکانی مەککە و مەدینە)، و جەختیان کردووەتەوە کە لە چوارچێوەی هاوکێشەی "گەمارۆ لەبەرامبەر گەمارۆ" و "پەرەسەندن لەبەرامبەر پەرەسەندن" بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر قوڵایی سعودیە.
5 755
باشترین دەرفەتەکانی شیکاری ھونەری
ھەفتەی 10/10/2026
SILVER , GOLD
لە ڕێگای ئەم لینکەوە بینەری ڤیدۆی شیکاری ئەم هەفتەیەمان بن لە چەناڵی یوتیوب :ـ
👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻
https://youtu.be/T_pPITt_ctQ
5 755
بەپەلە | ئەنساروڵڵا هێرشێکی موشەکی بالیستی کردە سەر شاری ڕیاز لە عەرەبستانی سعودیە.
5 755
تڕەمپ: ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ناردنی ٣ ملیۆن تۆن سووتەمەنی دیزڵ بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
5 755
🛢️ 🇷🇺 گازی ڕووسی – Gazprom
🔹 کۆمپانیای گازپرۆم ڕایگەیاند کە پرۆسەی پڕکردنەوەی کۆگاکانی گازی ژێر زەویی بە ڕێژەی 100% کۆتایی پێهێناوە، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی زستان.
🔹 قەبارەی یەدەگی گازەکە گەیشتووەتە 73.296 ملیار مەتر سێجا، کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی مێژووییە لە کەرتی گازی ڕووسیادا.
📈 کاریگەرییە ئەگەرییەکان: بەرزبوونەوەی ئاستی یەدەگی گاز یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکان، لە هەمان کاتدا نرخەکانی گاز لە ئۆتۆمبێل و بازاڕەکانی ئەوروپادا بەردەوام لەژێر کاریگەریی هۆکارە جیۆپۆلیتیکییەکان و ئاستی داواکاریی وەرزی زستاندا دەمێننەوە.
5 755
کەشتییەک لە نزیک کەناراوەکانی ئیمارات کرایە ئامانج و ئاگر لە ناو کەشتییەکەدا کەوتەوە.
5 755
🔴 موسالێم لە یەدەگی فیدراڵی ئەمریکاوە (FED) 🇺🇸:
🏛 پێویستە لە ماوەی ٦ بۆ ٩ مانگی داهاتوودا ڕێژەی سوود بەرز بکرێتەوە.
🏛 پێویستیمان بە توندکردنەوەی زیاتری سیاسەتی نەختینەیی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی هەڵئاوسان بۆ ئاستی ئەو ئامانجەی دانراوە.
5 755
نرخی نەوتی خاوی برێنت #Oil ئاستی ۱۰٥ دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک کە تێیدا هاتووه سەرۆک ترەمپ تاوتوێی ئەگەری دەستپێکردنەوەی "ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان" دەکات لە ئێران.
