عَنْقّاْءُ
Ir al canal en Telegram
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
Mostrar más1 395
Suscriptores
-124 horas
Sin datos7 días
-1230 días
Archivo de publicaciones
1 394
ئەو ماسییەی لە دەریادایە ئاگاداری ئەوە نییە کە لە ئاودا مەلە دەکات، مرۆڤیش لەو سەردەمەی تیایدا دەژی بەهەمان شێوەیە، بەزەحمەت درک بەوە دەکات کە بە پێی لۆژیکی سەردەمەکەی بیردەکاتەوە و شتەکان هەڵدەسەنگێنێت، پێدەچێت وا بیربکاتەوە کە ئەو شتانە بەدیهین (پێویستیان بە سەلماندن نییە ئەوەندە ڕوونن).
هەر لەبەر ئەمەشە دوو جۆر کەس دەدۆزیتەوە کە درک بە ڕادەی دژبەیەکی خۆیان ناکەن. ئەو کەسەی دژی مۆدێرنەیە و ڕاستگۆیە لەگەڵ خۆیدا و لە هەمان کاتدا دژی فرەییخوازییە (هەمە چەشنەیی یان بە عەرەبیەکەی و لەمەشدا مۆدێرنیستە. لەگەڵ پلۆرالیزمدا پۆلێن دەکرێت و زۆر داوای دەکات و لە هەمان کاتدا بۆ مۆدێرنیتە تێکۆشان دەکات و لەمەشدا دژی فرەیییەتی.
1 394
Repost from عَنْقّاْءُ
بیرکردنەوە لەم سەردەمەدا هیچ نییە جگە لە مۆدێلێک کە تاک بەدوایدا دەگەڕێت، لەبیرمانە لە ساڵی ٢٠١٢دا باس لە کۆمۆنیستەکان کرا: ڕاستە ئەوان ناڕازین، بەڵام ڕۆشنبیرن، خاوەنی مرۆڤایەتین، وەک ئێمە نین. وە گوێمان لە بەناوبانگترین قسە دەبوو: ئەوان فێرکارییەکانی ئیسلام جێبەجێ دەکەن بەڵام موسڵمان نین. لەدوای ئەم قۆناغە بەخێرایی گوتارێک سەریهەڵدا کە دژایەتی کۆمۆنیزم دەکرد، بەقەد ئەوەش گوتارێک بوو دژایەتی ئیسلام دەکرد، ئەویش ئەوەیە کە بۆ جەماوەر و تاک بە (عەلمانیەت) وەسف دەکرێت، دوای ئەم عەلمانیە شەپۆلی ئیلحاد هاتە ئاراوە و لێیەوە زانیمان مۆدێلی فێمینیزم چییە. لەم نێوەندەدا ئاشنا بووین بە ڕاستڕەوی ئەمریکی (ئاتوانی) وەک گوتارێک دەناسی کە دژایەتی مولحیدە ئاشکراکان دەکات، ڕاستی ئاتوانی فکرێکی بێدینیە بەڵام لە هەمان کاتدا بانگەشەی گەڕانەوە بۆ کلتور دەکات. پاشان شتێکی نوێمان ناسی، کە ئەویش ڕاستڕەوی ئایینیەوە وەک دژە گوتارێکی دیکە بەرانبەر جۆری پێشووتر. بە هەر حاڵ، ئمەوێت بڵێم لە ئەنجامی تەکنەلۆژیاوە، ئێمە شاهیدی زۆرترین گۆڕانکاری لە شێوازی فیکری لە نێو گەنجاندا بووین. ئەگەر ئەمە ئاماژە نەبێت بۆ هیچ شتێک، ئاماژەیە بۆ ئەو ڕاستییەی کە بیرکردنەوەی ئێمە لە پێناو خۆیدا نییە، بەڵکو تەنیا وەسوەسە و مەیلی دەروونییە کە هیچ ڕۆژێک لە درێژخایەندا ئەولەویەتێکی کاریگەر وەرناگرێت. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە بیرکردنەوە ڕەخنەیی نییە، بەڵکو بیرکردنەوەی دۆگماتیکییە (شوێنکەوتنانە). کێشەی خوێنەر لێرە لە عێراق بە تایبەتی ئەوەیە کە کتێب یان فیکر ناخوێنێتەوە بۆ ئەوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بێت، بەڵکو بە دوای ئایدۆلۆژیایەک یان ڕێبازێکی دیاریکراودا دەگەڕێت کە سەر بە خۆی بێت. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ناتوانێت خۆی بپارێزێت و کۆیلەی بیرۆکەیەک نەبێت کە بە هەندێک سنوور لە چوارچێوەیەکدا دانراوە.
#سەرنج
1 394
عەرەب ئەگەر زەمی قۆمێکی بکردایە ئەیانوت (سواسية كأسنان الحمار) واتە یەکسانن وەک ددانی کەر (پەرژین لە ڕووتان).
بۆیە بەس ئەوانەی یەکسانن وەک ددانی کەرن.
#سەرنج
1 394
ڤیدیۆیەکی زۆر گرنگ لە مامۆستا عەمر عەبدولعەزیزەوە خوای گەورە تەمەندرێژ و لەشساغی بکات.
https://youtu.be/miVx9kbIz98?si=1iBznx2f7Lf52FVi
1 394
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
ئەگەر بێین و تەماشایەكی ئەوسەری لایەكی دیكەی(مۆدێرنە) بكەین، كە ئەویش لە وەبەرهێنانی سەردەمدا خۆی دەبینێتەوە، دەبینین كە خودی كاركەر ناسنامەی نییە تێیدا، ئەمەش بە هۆی ئەوەی كە ئەو شتانەی وەبەری دەهێنێت هیچ تەعبیرێك لە خودی خۆی ناكات(خودی كاركەر)، لە ڕاستیشدا ئەو خۆی وەبەری نەهێناوە، تاكە ڕۆڵێك كە دەیبینێت لەو كارەدا تەنها ڕۆڵی میكانیكییە و بەس، بەگشتیش ئەو كاركەرە هیچ ناوێكی نییە لە واقعدا، چونكە لە كارەكەیدا تەنها نوێنەری یەكەیەكی ژمارەیی سادەیە بەبێ هیچ سیفەتێكی جیاكەرەوە لەكەسانی دی، ئەتوانرێت بە كاسێكی دی هاوكاری ئاڵوگۆڕی پێ بكرێت(بەبێ هیچ گرفتێك)، واتە كاركەرێك بە كاركەرێكی دیكە كە هاو كاریبێت زۆر بە سانایی دەتوانن جێی یەكتر بگرنەوە، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانكارییەك لە خودی بەرهەمدا ڕوبدات. بەمەش كارەكەی هەمو چۆنێتییەكی جیاكەرەوە و تایبەتمەندییەك لەدەست دەدات.
📚هيمنة الكم
ئیمام جینۆ
#توراسی_عیرفانی
#شارستانیەتی_ئیلاهی
#هەڵگۆزراوە
1 394
خەڵکی سڵامەتن کاتێک کە لەیەک جیاوازن و چینایەتیان تیایە، ئەگەر یەکسان بوون لەناو ئەچن.
#ڕەسەنایەتی
1 394
سەیری ئەو منداڵە بکەن ئەڵێی پیاو ماقوڵە و کەسێکی سوڵح و مەجلیسە، ئەوەنە جوان تەسەڕوف ئەکات.
خوڕافەی منداڵە با کاتی خۆی بەسەر ببات و گەنجە با گەورە ببێت و...هتد
منداڵ هەر لە منداڵیەوە ئەبێت وەک پیاو بەخێو بکرێت، و مەسئولیاتی بدرێتێ، نەوەک بەتەمابی ببێتە بیست ساڵ و دواییش دەستو پێ سپی بێت (وەک خۆمان).
جا تەبعەن هەموو ئەمانەی سەرەوە کە باسمکرد لەم جیهانی مۆدێرنەیەدا زۆر قورسە ئەگەر مەحاڵ نەبێت.
#سەرنج
1 394
بۆ ڕۆژئاوای مۆدێرن، هەستانەوەی (ئوممەتی) ئیسلامی لە شۆڕشی مارکسیەت مەترسیدارتر و کێشەدارترە، چونکە مارکسیەت هێشتا لەسەر بنەمایەکی مەعریفی مۆدێرنە دامەزراوە وە پێشبینی دەکات کۆمەڵگا ببێتە لیبڕاڵی(بە شتێکی ئاسایی دائەنێت)، هەروەها مارکسیەت سەرمایەداری وەک شەڕ و خراپە نابینێت، بە پێچەوانەی ئەوەی کە زۆر کەس حەزیان لێیە وای باسبکەن. بەڵکو وەک هەنگاوێکی پێویست بەرەو بەدیهێنانی فکری مارکسیەت دەیبینێت. بەڵام ئیسلام ڕەگی هەموو ئەم ئایدۆلۆژیایە مۆدێرنیستانە لە خودی خۆیاندا بە خراپە دەبینێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئیسلام لە بنەڕەتدا سەرمایەداری بەلاوە خراپە بەهۆی کاریگەرییە ئەخلاقیەکانیەوە، وەک وتمان ئیسلام بە هەموو چەمکە سەرەتاییەکانیەوە دژایەتی مۆدێرنە دەکات.
وەک هەنتینگتۆن دەڵێت:( کێشەکەی ڕۆژئاوای مۆدێرن ئوسوڵیەتی ئیسلامی نییە، بەڵکو خودی ئیسلامە کە لایەنگرانی باوەڕیان بە باڵادەستی شارستانیەتەکەی هەیە.)- مریەم جەمیلە، الإسلام والحداثة. #مۆدێرنە #ڕۆژئاوا
1 394
چۆن لیبڕاڵی دەناسیتەوە؟
هەرگیز بە ڕاست و هەڵە هەڵسەنگاندن بۆ کردەوەکان ناکات، بەڵکو تەنها پرسیاری ئەوە دەکات کە ئایا ئەو کارەی بە ئازادی کردوویەتی؟
ئازادی لای ئەو بۆ خۆی ئامانجێکە نەک ئامرازێک، بۆیە گەمژەترین و نزمترین کردەوە کە دەتوانیت بە ئازادی ئەنجامی بدەیت، ڕاستە، زیرەکترین و بەرزترین کردەوەش کە ناچار دەبیت بیکەیت، هەڵەیە.
بۆیە لای خۆشمان ئەو قسە قۆڕانە ئەبیستین (مادام خۆی بە دڵیەتی قەی چی ئەکات) ئیتر لە زۆر شتدا ئەو قسەیە ئەکرێت، ئەوە کاتێکە کە خەڵکی پێوەری نەماوە بۆ باشە و خراپە، ئینجا ئەو قسەیە ئەکەن.
1 394
Repost from تێڕوانین
«إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ»
لە گەڕانم دا بەدوای هەندێ دەستنووسی مەلای کورد و گەنجینەی دەسنووسی کوردی و شاعیران و مەلایانی کورد. کەناڵێکی کورد زمانم بەرچاو کەوت گرنگی بە گەنجینەی توراسی کوردی دەدات بەڵام بەداخەوە تەنها (300) کەس ئاگاداری ئەم کەناڵە موبارەکە بوون.
ڕەجام وایە برایان و خوشکانی بەڕێز بۆ یارمەتی دانی ئەو برایەمان م. طارق یارئەحمەدی جۆینی کەناڵەکەی بکەن. هەرچەندە کابرا لە نزیکەوە ناناسم ئەو بەیانییە ئاشنای کەناڵەکەی بووم بەڵام بەو زانستەی کە تێیدایەتی لە ناساندنی زانایانی کورد هەوڵ و هیمەتێکە و برای دینیە بە ئەرکی خۆمم زانی خزمەتی ئەو کەناڵەی بکەین
فەرموون لێرەوە سەیری کەناڵەکەی بکەن:
https://t.me/tyarahmadi
1 394
Repost from ترادیسیۆن - Tradition
دەسنوسی نوسینی زمانی کوردی کتێبی (عقيدة كردية)
ئەفەرمێت :
ئەی برادەری دینی بزانە روکنی ئیسلامی پێنچن لەسەر هەموو موسولمانان واجبە بیانزانن عەمەلی پێ بکەن...
سەلیقەی نوسینی ئەوسا زۆر جوانتر بووە 😅
1 394
Repost from ترادیسیۆن - Tradition
دەلیل لەسەر بوون زاتی ئەو زۆرە
فکرێ بکەرۆ ئادەی بەم جۆرە
هیچمان قەدیم نین لە نەبوونەوە
هاتینە سەیری سارای بوونەوە
نەمانتوانیوە بوون بەین بە خۆمان
نە نەقش خۆمان نە میسلی خۆمان
لە من بژنەوە ئەر ڕاستت ئەوێ
سانێعمان ئەشێ وەک ئێمە نەوێ
ئەشێ بێ شەریک گەورە و تەنیابێ
ئەویش هەر ئەبێ زاتی ئەڵڵا بێ
ئەگەر لابدا ئینسانی ئەحمەق
ليس كمثله ئەیداتە بەر شەق
زاری 🙂
1 394
بە کوردی
لە نێو ئەو ڕێسا گەردوونیانەی کە بە هۆی کۆیلایەتی مۆدێرنەوە لەناوچوون: لە کۆندا خێزانە ڕەچەڵەک بەرزەکان ڕەتیان دەکردەوە کچەکانیان لەگەڵ ئەو پیاوانەی کە کاریان دەکرد، هاوسەرگیری بکەن، چونکە هەمیشە کار وەک نەفرەت لێکراوترین چالاکیی مرۆڤایەتی سەیر دەکرا، ئەم بۆچوونەش دەگەڕێتەوە بۆ یاسا کۆنەکان کە کاریان بە ئاکارێکی خراپی پەیوەست بە گروپە بێدەسەڵاتەکان (دۆڕاوەکان) کە ناچار بوون کار بکەن بۆ دەستەبەرکردنی ژیانی ڕۆژانەیان. جگە لەوەش، کار، بە شێوازی مۆدێرنەکەی، لە ڕووی ڕۆحییەوە پەیوەندییەکی نزیکی بە دیدگای مرۆڤگەرایی (هیومانیزم) هەیە، کە ئینکاری سنوورداربوونی مرۆڤ دەکات و سەرکەوتن یان شکستی بە تەنیا بە خۆیەوە (تاکڕەوی) دەزانێت، ئەمەش باوەڕێکە کە شارستانیەتی مۆدێرن بە شێوازی سەرمایەدارییەکەیەوە دروستی کردووە. ئەو کاتانەی ئەو بۆچوونانەم دەبینی کە کارکردنی لەشفرۆشی بە هەمان شێوەی هەر کارێکی قبوڵکراوی کۆمەڵایەتی دەزانی، یەکەم شت کە لەو کاتەدا هاتە مێشکم ئەوە بوو کە چۆن ئەم ئیدیعایە ڕاستە، نەک لەبەر ئەوەی لەشفرۆشی پیشەیەکە وەک هەر کارێکی تر، بەڵکو چونکە خودی کار و ئیکردن لەشفرۆشییە (بەو مانایەی تۆ لەشت ئەفرۆشیت بۆ پارە بە مانا گشتیەکەی).
