cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

تێڕوانین

اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ عَلَى نَبَيِّنَا مُحَمَّدٍ✨❤️

Mostrar más
Irán67 767El idioma no está especificadoReligión y espiritualidad31 589
Publicaciones publicitarias
2 863
Suscriptores
+324 horas
+87 días
-6830 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

Photo unavailableShow in Telegram
جولەکە لەناو فەرهەنگی ئەدەبیاتی کوردی کلاسیکی دا: جووی گەڕی گەڕۆک لێمان کەوتە گەڕ هەرا ئەخاتە ناو بەشەر بە شەڕ نازانن ئەوەی کە پێی ئەنازن کەسیان خۆش ناوێ سیاسەت بازن ئەمڕۆ جوولەکە ڕاست ئەکەنەوە هەر بۆ ئەوەیە گرەو بەرنەوە ئەگینە کێ بێ هیوای بە جوو بێ ئابدەستخانەمان ئەبێ بۆ [گوو] بێ هەموو دەوڵەتێک بە خوو و کردوە قەومی جوولەکەی تاقی کردەوە خاسییەتێکی ڕاستی تیا نەدین دەریان پەڕاندن لێیان کەوتنە قین ئێمە ئەمەمان کە دێ بە سەردا خوا ئەیکا دەستمان لە دینمان بەردا ئێستاش ئەگەر بێ و ڕووبکەینەوە خوا هەر لە پێشەوەین ناکەوینە دوا ئەگەر لەسەر دین هەڵسین بۆ جیهاد سەلاحەددینی کورد بێنینە یاد بە گیان تێکۆشین بۆ دین وەک دوێنێ گەڕ و تەشقەڵە وازمان لێ دێنێ لە شەڕی پێشوو هێندە کوژراوە هیچ کامیان هێزی شەڕیان نەماوە ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 897 #پیرەمێرد #شعر #جولەکەکان
Mostrar todo...
❤‍🔥 3 1
Photo unavailableShow in Telegram
(وإنْ يَكُنْ مِنکم مِائَةٌ يَغْلِبُوا ألْفًا مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِأنَّهم قَوْمٌ لا يَفْقَهُونَ) مرۆڤی دانا، ئەگەر ڕووناکی ناسینی پەروەردگار بەسەر دڵیدا زاڵ بوو، ئەوا ئەندامەکانی بەهێزتر دەبن بە ڕادەیەک کە ڕەنگە بگاتە ئاستێک کاری وا ئەنجام بدات کە هەرگیز پێشتر نەیتوانیبێ بیکات. #ئیمامی_ڕازی #تێڕوانین
Mostrar todo...
7❤‍🔥 1
Photo unavailableShow in Telegram
ئەو کەسەی کاکڵەی دەست نەکەوێت خۆی بە توێکڵەوە سەرقاڵ ئەکات مامۆستا سەعیدی نورسی #پەیامەکانی_نوور
Mostrar todo...
❤‍🔥 7 2
پێشــەوا غەزالی دەفەرموێـت : تەصەوف بریتییە لە دوو شت یـەکەم : (موجاهەده ) واتـە تێکۆشان بۆ پاکردنەوەی دەروون لە کرداری پیس و بەد و حیقد و غرور و خۆبەزل زانین و سەرسام بوون بەخۆو..... هتد ،، وە جڵەوی گرتنی نەفس و ڕاهێنانی لەسەر کرداری چاکە . دووەم : (موشاهەدە) واتـە ئەو شتەی کە دڵ دەیبینێ لە غەیب ، واتە لە شتی پشت پەردە و نەزانراو کە ئەمەیش نەتیجەی موجاهەدەکەیە .. کـەواتە هەموو تەریقەت و مەدرەسەکانیش هەوڵ بۆ کامڵ کردنی ڕێبواران و موریدان دەدەن لە ڕێگـەی موجاهەدەوە و گەیاندنیان بە موشاهەدەو و عین الیقین ،تا وای لێدێ بە باوەڕێکی یەقینەوە خوا دەپەرستێ ، ئیمانەکەی تەقلیدی یان عیلمی نیە کە شیاوی تەکان و لەقان بێت ، وە چوونکە بە چاوی بەصیرەت بە نوری خودا سەرفراز بووە و هیچ هێزێک نیە کار بکاتە سەر باوەڕی .... زۆر کەسیش لە ڕێگەی زانست و زانیاریەوە گەیشتوونەتە ئەم یەقینە بەڵام جیاوازی نێـــوان زانیاری عولەماو زانیاری پیران و موڕشیدان ئەوەیە : مەعریفەتی عولەما بەهۆیی ئیستدلال و عیلمەوەیــە بەڵام مەعریفەتی مەشایخ و پیران لە ڕێگەی کەشف و زەوقەوەیه ، هەر دووکیشی پەیڕەوی کردنە لە شەریعەتی موحەمەدیی ،، هەشمان بووە هەم لە ڕێی زانستەوە ئاستێکی باشی بڕیوەو لە ڕێگەی تەصەوف و سلوکیشەوا گەیشتۆتە لوتکەی بەرزتر و باڵاتر #ئیمامی_غەزالی #تێڕوانین
Mostrar todo...
10
Photo unavailableShow in Telegram
Photo unavailableShow in Telegram
نابێت شەرم بکەین لە پەسەندکردنی حەقیقەت و بەدەستهێنانی حەقیقەت لە هەر کوێیەکەوە بێت، تەنانەت ئەگەر لە ڕەگەزەکانی دوور لە ئێمە و گەلانی دوور لە ئێمەوە بێت، چونکە هیچ شتێک شایستەتر نییە بۆ گەڕان بەدوایدا لە حەقیقەت زیاتر ، وە ھەرگیز حەقیقەت ناتوانریت بچۆک بکرێتەوە چونکە حەقیقەت ھەمیشە رێز لێگیراوە ، بەڵکو هەموو کەسێک بە حەقیقەت ڕێزی لێدەگیرێت.” يعقوب بن إسحاق الكندي -رسائل الكندي الفلسفية. ئەم مانایە لە فەرموودەی پێغەمبەردا هاتووە، ﷺ - عن أبي هريرة -رضي الله عنه: حیکمەت موڵکێکی ونبووی ئـیماندارە لە هەر کوێ بیدۆزێتەوە ئـەوە شایەنیەتی کە کاری پێ بکات و بە مافی ومولکی خۆی بزانێت , هەرچەندە فەرموودە لاوازە بە گوێرەی الترمذی و ابن ماجە ... بەس مانای ڕاستە لەم ڕووەوە #حەقیقەت #تێڕوانین
Mostrar todo...
5
Photo unavailableShow in Telegram
✦ تەصەوف چییە..؟! =============== تەصەوف: زانستێکە بەهۆیەوە فێری شێوازی سلوک و گرتنەبەری ڕێگەی خوا و پاککردنەوەی دڵ و دەروون ئەبیت لە سیفەتە ناشرینەکان و ڕازاندنەوەی بە سیفەتە جوانەکان.. سەرەتاکەی: زانستە ناوەڕاستەکەی: کردەوەیە کۆتاییەکەی: بەخششی خواییە.. انظر: معراج التشوف إلى حقائق التصوف تـألـيـف: أحمد بن عجيبة الحسني (ص: 4).. #تەصەوف #تێڕوانین
Mostrar todo...
❤‍🔥 8 3
واتە: ئامۆژگاریم بۆ هەموو موریدێک..! هەندێک لە موریدان ماوەیەک هاوەڵێتیت ئەکات و پاشان داوای جیابوونەوە ئەکات و ئەڵێت: هیچ سوودێکم نەبینیوە.. ئێمەش پێی ئەڵێین: 🔹 داوامان لێت نەکردووە کە لەگەڵمان سلووک بکەیت، کاڵاکەمان گرانبەهایە و لە سەرە ڕێگادا عەرزی ناکەین.. 🔹 وە دڵخۆش نەبووین بە سلووکت لە لامان، چونکە ئەمانەتە لە گەردنماندا و خەم و لێپرسینەوەی لەسەرە بۆمان.. 🔹 وە دڵگران نابین بە جیابونەوەت، چونکە ئێمەت حەساندەوە بە لابردنی ئەمانەت و بارێکی قورس لەسەر شانمان. وە پێت ئەڵێین: هیوای سەرکەوتنت بۆ ئەخوازین، وە ئومێدەوارین کە خوای گەورە کەسانێکت پێ ببەخشێت کە لە ئێمە باشتر بێت و دەستت بگرێت بۆ لای خوا، ڕەنگە جگە لە ئێمە شتانێک بتوانێت کە ئێمە ناتوانین. ☜ بەڵام بیرت ئەخەینەوە و پێت ئەڵێین: 🔸بیرت ئەخەینەوە کە تۆ هیممەتت لاواز بوو 🔸بیرت ئەخەینەوە کە تۆ پابەند نەدەبووی بە زیکرەکانەوە 🔸بیرت ئەخەینەوە کە تۆ داوای ڕۆحانییاتت ئەکرد و پەیوەست ببووی بە شت بینین و خەونەوە 🔸بیرت ئەخەینەوە کە تۆ هاوەڵێتیت نەدەکردین 🔸بیرت ئەخەینەوە کە تۆ پابەندی ئاداب و ڕێنمایی و یاسا و ڕێساکان نەدەبوویت 🔴 جا ئەگەر تۆ بەم حاڵەتەوە هاوەڵێتی غەوثی زەمان بکەیت، سوودمەند نابیت..! ☜ وە وەسیەتت بۆ ئەکەین و پێت ئەڵێین: ئەگەر هەموو خۆت بە تەریقەت نەبەخشیت، تەریقەت بەشێکی خۆیت پێ نابەخشێت، وە هەموو تەریقەتەکان ڕێگەی گەیەنەرن بۆ لای خوا، بەڵام پێویستی بە هیممەت و پەیوەیست بوونە بە عەمەل و خۆشەویستی و ڕاستگۆیی و نییەت پاکییەوە وە هەر کەسێک نەفسی خۆی بوێت، لە خوای دوور ئەکەوێتەوە خوای گەورە هەموو موریدان سەرکەوتوو بکات بۆ هەموو خێرێک ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ # الشيخ مخلف العلي القادري (حَفِظَهُ اللهُ تَعالَی).. #تەصەوف
Mostrar todo...
9❤‍🔥 2
Photo unavailableShow in Telegram
👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
پێناسەی عەلمانیەتان بۆ ئەکەم کە هەدەفیان بەس جیاکردنەوەی ئایین نییە لە دەوڵەت ، بەڵکو جیاکردنەوەی تەواوی ژیانی مرۆڤایەتیە لە هەموو بەها ئەخلاقیەکان و ئایینییەکان. - عبد الوهاب المسيري - #عەلمانی #تێڕوانین
Mostrar todo...
👍 8💯 4 1
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.